کۆمیدیای " ئه‌کادیمیای کوردی" و " زمانی ره‌سمیی هه‌رێمی کوردستان"
کامیار سابیر جه‌نیوه‌ریی 2010
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه رۆژنامه‌وانییانه‌ی له کوردستانه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌کادیمیای کوردی " ئه‌کادیمیای کوردیی دروستتره" له کۆتایی ساڵی 2009 دا کۆنفرانسێکی له‌هه‌ولێر سازکردووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی زمانی ره‌سمیی هه‌رێمی کوردستان به‌لایه‌کدا بخات. به‌ڵام به‌هۆی بۆچوونی نازانستیی و ناواقیعیی گرووپی دوو ستانده‌رد و فره‌ستانده‌رده‌کانی زمانی کوردیی هه‌ر زوو ئاشبه‌تاڵی پێکراوه‌و نه‌یتوانیوه هیچ بکات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پێکه‌نینێکی قووڵه ، ئه‌وه‌یه که چ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و چ ئه‌و ناوه‌ندو ئۆرگانانه‌ی بڕیار له‌چه‌شنی کۆنفرانسێکی له‌و چه‌شنه ده‌ده‌ن، به‌هه‌مان مێنتاڵیتیی یه‌کێتیی و پارتیی ئیش ده‌که‌ن که بیرۆکه‌ی" فیفتی فیفتی" یان بۆ ناو ستراکتۆری سیاسیی و پارله‌مانیی کورد هێنا. وه‌ک زانراوه ئه‌میری حه‌سه‌نپوور و ئه‌حمه‌دی مه‌لا بانگهێشتکراون ، ئه‌وه‌ی دیاربێت ئه‌حمه‌دی مه‌لا لایه‌نگریی له زمانی ستانده‌ردی کوردیی له‌هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کات و کاتی خۆیشی ویستی واژۆ له‌که‌مپه‌ینی ستانده‌ردایزی زمانی کوردیی بدات، به‌ڵام پێشتر بڵاوبووه‌و واژۆکه‌ی نه‌چووه سه‌ری و فریای نه‌که‌وت، هه‌رچی ئه‌میری حه‌سه‌نپووره به باوکی رۆحیی جووتستانده‌رده‌کان ناسراوه‌و جگه له‌چه‌ند ئارگیومێنتێک که سه‌دانجار خۆی ولایه‌نگرانی دووباره‌یان کردووه‌ته‌وه شتێکی نوێیان پێ نییه.
که‌واته لێره‌دا رێک ره‌چاوی ئه‌وه کراوه که ئه‌و له‌ملاو ئه‌ویش له‌ولا بانگبکرێن. به‌واتایه‌کی تر کۆنسێپتی ئایدیۆلۆژیی و سیاسیی شه‌ڕی ناوخۆ گوێزرایه‌وه بۆ شه‌ڕی ساغکردنه‌وه‌ی زمانی فه‌رمیی له‌هه‌رێمی کوردستاندا. به‌ڵام دوای ئه‌م کۆمیدیایه، تاکی وریا گریانی بۆ حاڵی خۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی دێت به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێ چه‌پی ئێرانییه‌وه که هه‌نووکه به‌پێی نامه‌یه‌ک که حه‌سه‌نی قازیی له‌سایتی هه‌ڵوێستدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و سیناریۆ زمانه‌وانییانه باشتر ده‌رده‌که‌ون، پێ ده‌چێت ئه‌ویش بانگهێشت کرابێت. به‌ڵام وه‌ک خۆی ده‌ڵێ ئه‌و بانگهێشته‌که‌ی به‌هۆی ئه‌ندامێکی کارای ئه‌کادیمیاوه پێگه‌یشتووه که به‌دڵنیاییه‌وه له گرووپی دووستانده‌رد وفره‌ستانده‌رده‌کانی سه‌به‌خۆیابه( دیاره ئه‌و ئۆرگانه ئه‌گه‌ر وه‌ک حه‌سه‌نی قازی باسی ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی کارای هه‌بێ ، پێده‌چێ ئه‌ندامی ته‌وه‌زه‌لیشی هه‌بێت! ). به‌ڵام ئه‌و کارابوونه به‌س ترشوخوێکردنی ئه‌جێندایه‌کی ئایدیۆلۆژییه.
ئاسن- کوتان و ئایدیۆلۆژیای زمانیی!
حه‌سه‌نی قازیی ده‌ڵێت ( " ئه‌گه‌ر بێتوو له هه‌رێمی کوردستان دا شێوه‌زارێک بکرێ به زمانی "ڕه‌سمی" ئه‌وکاره له چه‌ند ڕووه‌وه به زیانی زمانی کوردی و ئاخێوه‌رانی ته‌واو ده‌بێ1- هه‌ڵکه‌وتی زمانی کوردی وه‌کوو یه‌ک له زمانه ڕسمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق بنکۆڵ ده‌کا. ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاویان به هه‌بوونی پله‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ زمانی کوردی هه‌ڵ نایه، له ئه‌گه‌ری ڕه‌سمییه‌ت دان به شێوه‌زارێک له هه‌رێمی کوردستان دا پرسی فره له‌هجه‌یی و فره چه‌شنی زمانی کوردی [ وه‌ک هه‌ر زمانێکی دیکه] گه‌وره ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به سه‌قامگیر بوونی ئه‌و مافه ڕه‌وایه‌ی گه‌لی کورد که له قانوونی بنچینه‌یی عێڕاق دا گونجێندراوه بگرن و به‌ره‌یه‌کی نوێ به دژی ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی کورد بکه‌نه‌وه").
ئایا ئه‌مه بوو به‌زمانناسیی یان به‌خه‌ڕه‌کناسیی ( گه‌رمیانی 2010 ) ئه‌مه کۆمێنتی خوێنه‌رێکه که نووسینێکی ئه‌م براده‌ره‌ی له سایتی ستانده‌رددا خوێندووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌لۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری زمانی کوردیی ریزی کردبوون. به‌ڕاستیی مرۆڤ ئه‌گه‌ر که‌مێک ئاوی سارد بخواته‌وه و بای باڵی بدات و بۆ یه‌ک سات لۆژیکانه‌و عه‌قڵانیی بیربکاته‌وه و پرسیار بکات، ئایا له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا یه‌ک زمانی ره‌سمیی بۆ کارگێڕیی و په‌روه‌رده‌و ...........تاد کورد سووکوچرووک ده‌کات لای نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عه‌ره‌ب و تورک یان ئه‌م خه‌ڕه‌کی بێ زمانیی و فره‌ستانده‌ردیی و مه‌ته‌ڵۆکانه‌ی حه‌سه‌ی قازیی، کورد به‌ره‌و دابه‌شبوونێکی یه‌کجاریی ده‌به‌ن؟ ئایا ئه‌مه بیانوویه‌کی زۆر باش نییه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی زمانی کوردیی له‌ئاست عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌ده‌ست نه‌یارانی کورده‌وه له‌هه‌ش بنرێ؟
ئایا به‌ڕاستیی حه‌سه‌نی قازی بۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ئامۆژگاریی ریز ده‌کات که بڕیاره خه‌ڵکانی شاره‌زاو پسپۆر بن و چاره‌نووسی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ره‌نگڕێژ بکه‌ن، یان بۆ کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک قسه‌ده‌کات که به‌کۆدی ئه‌و هه‌ڵده‌سوڕێن؟ ئایا ئه‌م تێکه‌ولێکه‌یه و ئه‌و ئه‌جێندا ئایدیۆلۆژییانه چیین له پشت بیرۆکه‌یه‌کی ئاوا خراپ و نزیک له‌هه‌موو شتێکه‌وه به‌ڵام دوور له‌زمانناسییه‌وه وه‌ستاون؟ ئایا به‌ڕاستیی چاره‌نووسی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ڕیزکردنی گه‌لۆ و لالۆ و هۆهۆ ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی حه‌سه‌نی قازیی چه‌ندینجار ورووژاندوویه‌تی و به‌شانازییشه‌وه له چه‌ندین سایتی کوردییدا دایبه‌زاندووه.
ئه‌و درێژه‌ی ده‌داتێ و له‌خاڵی دوودا ده‌نووسێت" جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر هه‌ر شێوه‌زارێک له بن هه‌ر ناوێک و به پشت به‌ستن به هه‌ر تێئۆرییه‌کی زمانی و پاشخانی مێژوویی شێوه‌زاره‌کانی کوردی ده‌بێته هۆی دابڕانی ئاخێوه‌رانی کوردی له یه‌کدی له جوگرافیای هه‌رێمی کوردستان دا و دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کی سازکردنێکی ئه‌وتۆ نه‌ک هه‌ر کارێکی ناڕه‌وایه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵی سه‌لیمیشه و له به‌رژه‌وه‌ندی شارومه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان دا نییه". سه‌یره ئه‌م براده‌ره زمانناسه هۆقه‌وگۆتره‌کاریی به ته‌رزی ئه‌کادیمیی ده‌به‌خشێته‌وه. ئه‌کادیمیای کوێر له‌کوێدایه کاتێ تۆ ده‌رگای گفتوگۆ دابخه‌یت و به پشتبه‌ستن به‌چه‌کی کوێری ئایدیۆلۆژیا دووبه‌ره‌کیی و چه‌ند به‌ره‌کیی ساز بکه‌یت؟
هه‌ر به‌ئه‌وه‌نده‌شه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵکو وه‌ک سایکۆلۆجیستێکیش ئاماژه به بێ عه‌قڵیی ئه‌وانه ده‌کات که داوای زمانێکی ستانده‌ردی فه‌رمیی ده‌که‌ن و به پێچه‌وانه‌ی " عه‌قڵی سه‌لیم" ده‌یچوێنێ! ئاخۆ داواکردنی هه‌ر ده‌ڤه‌ره‌و هه‌ر ناودۆڵێکی کوردستان و هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک به‌زاراوه لۆکاڵییه‌که‌ی خۆیان بنووسن و بخوێنن، ده‌بێته هۆی دابڕانی یه‌کجاریی میلله‌تی کورد له‌یه‌کتر یان یه‌ک زمانی نووسینی ستانده‌ردو ره‌سمیی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق، کورد ته‌رته و وه‌رته ده‌کات؟ له‌هه‌موویشی کۆمیدییتر، بۆچوونه‌که‌ی خۆی له بۆچوونه‌کانی حه‌سه‌نپوور و شیخولئیسلامییه‌وه هه‌ڵێنجاوه و ناوی خۆی لێداوه.
کورد خۆشیی بوێ یان ترشیی، له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، ساغکردنه‌وه‌ی زمانی ره‌سمیی ، شه‌ڕی تێکست و ئه‌ده‌به، ره‌هه‌ندێکی کو‌لتووریی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یان کێڵگه‌ی وه‌ک سیاسیی، زمانه‌وانیی، کو‌لتووریی به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی و سۆسیۆزمانیی و ئه‌نسرۆپۆلۆجیی زمان و ئه‌سنۆگرافیی به‌شێوه‌یکی تایبه‌تیی ................تاد له‌خۆ ده‌گرێ. ئه‌م شه‌ڕه به ئارگیومێنت ده‌کرێ و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی یه‌کلایی ده‌کاته‌وه و بڕیاری سیاسیی له‌سه‌ر ده‌درێ. ئه‌م ساغکردنه‌وه‌یه به خۆلێدان و خۆڕنینه‌وه و شین وشه‌پۆڕ و دڵدانه‌وه‌ی ئه‌م و ئه‌و راناوه‌ستێ. ئه‌مه پێداویستییه‌کی سیاسیی و کو‌لتووریی زۆر گرینگه‌و ته‌واو کامڵ بووه‌و ئیتر ده‌ته‌قێته‌وه. هه‌موو ئه‌و په‌رچه‌کردارانه‌ی دێنه پێشی، شتێکی زۆر ئاساییه‌و ده‌بێ پێشبینی زۆر شتی تریش بکرێ. به‌ڵام یه‌ک دیسپلین و مۆراڵی گرینگ ده‌بێ له‌به‌رچاوبگیردرێ، به‌ها نیشتمانییه سه‌رتاسه‌رییه‌کان بدرێ به‌سه‌ر به‌ها ناوچه‌یی و لۆکاڵییه‌کاندا.
دواتر حه‌سه‌ن هاتووه بۆ چاوبه‌ستیی و خۆهه‌ڵنانێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر کۆمیدیی، ئیمه‌یڵی کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بیانیی کردووه به‌هاوپێچی نامه‌که‌ی، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا بزانێ چۆنی بۆ نووسیون و چۆن داوای لێکردوون. چونکه له‌وه‌ڵامه‌کانیاندا دیاره ته‌سلیمی داواکه‌ی نه‌بوون و ئارگیومێنت ده‌که‌ن. به‌تایبه‌ت که‌سێکی وه‌ک مارتین ڤان زۆر به‌ئاشکرایی و به‌ڕوونیی به‌پێی وه‌رگێڕانه کوردییه باشه‌که‌ی حه‌سه‌نی قازیی بێ، ده‌ڵێ" به‌ڵام داووده‌زگایه‌کی کاریگه‌ر و هه‌لسووڕی ئیداری پێداویستی به تاقه زمانێکه. وه‌خۆ کردنی جۆره‌یه‌ک له سۆرانی وه‌کوو زمانی ئیداری ده‌بێ هاوکات بێ له گه‌ڵ هه‌نگاوی راسته‌قینه بۆ پشتیوانی له له‌هجه سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه. له په‌روه‌رده و خوێندنی سه‌ره‌تایی له دهۆک، ده‌کرێ کرمانجی ده‌کار بکردرێ له کاتێکدا قوتابیان فێری سۆرانیش ده‌کرێن وه‌کوو زمانی دووه‌م که له په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی و باڵا دا به‌کار ده‌هێندرێ؛ و له خانه‌قی، شێوه‌زاری فه‌یلی. دا‌و وده‌زگا و بنیاتی کولتووری که له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه بونیه‌ی داراییان دابین بکرێ ده‌بێ دامه‌زرێندرێن و تێ‌بکۆشن بۆ به‌ره‌پێشبردن و به‌خۆداهاتنی ئه‌ده‌بییات به کرمانجی، هه‌ورامی و فه‌یلی. ئه‌و جۆره پشتیوانییه ڕه‌سمییانه له له‌هجه‌کانی دیکه ده‌توانێ هه‌بوونی زمانێکی تاقانه‌ی ئیداری بکاته شتێکی خۆش....."
باشه به‌ویژدانی کام زمان‌ناسی عه‌قڵانیی! هه‌ر ئه‌وه‌ی مارتین نووسیویه‌تیی، هه‌مان ئه‌و دوو خاڵه سه‌ره‌کییه نییه، که نووسه‌رانێکی زۆر له‌که‌مپه‌ینی ستانده‌رددایزی زمانی کوردییدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پارله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کان و..............تاد به‌رزیان کردووه‌ته‌وه‌و له‌کۆتایی ئه‌م نووسینه‌شدا دووباره دانراوه‌ته‌وه. ئیتر ئه‌م کڵاوکڵاوێنه به‌ناوی زمانه‌وانیی و پسپۆری بیانییه‌وه بۆچیی به‌سه‌ر خوێنه‌ری کورد و تاکی کورددا ساغده‌کرێته‌وه؟ ئاخر هه‌رکه‌سێک پێنچ شه‌ش دۆست و ناسیاویی بیانیی هه‌بێ و که‌مێک ئینگلیزیی بزانێ و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ به ئیمه‌یڵ داوای کۆمه‌ك له‌خه‌ڵکی تر بکات و داوای لایه‌نگریی نه‌ک ناوبژیوانییان لێبکات، ئایا ده‌بێ بچێ کارێکی وه‌ک حه‌سه‌نی قازیی بکات؟
خۆ زۆرکه‌س ده‌توانێ هه‌ر له‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه، یان له‌زانکۆکه‌ی خۆیه‌وه ، به‌س به‌ئیمه‌یڵ ، به ده‌یانجار له‌و ناوانه‌ی حه‌سه‌نی قازیی گه‌ڕاوه به‌سه‌ریاندا، که‌سانی پسپۆرتر و شاره‌زاتر له ره‌هه‌نده کولتوورییه‌کان و زانسته مرۆییه‌کان و بواری زمانناسیی و ناسیۆنالیزمدا له ژاپۆن و کۆریای باشوور و نیوزیلاند و ئوسترالیاوه تا به ئه‌ورووپا و ئه‌مێریکا و کانه‌دا ده‌گات، کۆبکاته‌وه و به‌ئاره‌زووی خۆی وه‌رگێڕان بۆ وه‌ڵامه‌کانیان بکات و به چه‌رده‌یه‌کیش بینێرێ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی وه‌ک حه‌سه‌نی قازیی بۆی ناردووه.
پلۆریسێنتریزم Pluricentrism و چه‌ند ستانده‌ردیی!
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو حه‌سه‌نی قازیی له‌ڕێی کۆمه‌ڵی وتاری رۆژنامه‌وانیی و ریپۆرتاژو چاوپێکه‌تنی تاقه‌ت پڕووکێنه‌وه ده‌یویست بیرۆکه نازانستیی و نالینگویستیکه‌کانی خۆی و کامپی دووستانده‌رده‌کان له زمانی کوردییدا ته‌سویق بکاته‌وه. ئه‌و زۆری ده‌نووسیی و زۆر دووباره و ده‌باره‌ی ده‌کردنه‌وه که گوایه زمانی ئینگلیزییش فره ستانده‌رده ! ئینگلیزیی بریتانیی و ئه‌مێریکایی و ئه‌فریکای باشوور و ئوسترالیا و نیوزیلاندی به ئینگلیزیی ستانده‌رد-جیاواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و ئه‌م هه‌موو چیرۆکانه‌ی به‌ناوی لینگویستییکییه‌وه به سایته‌کان و هه‌ندێ رۆژنامه‌ی کوردستاندا ته‌خشان و په‌خشان ده‌کرد. به‌ڵام له‌ڕاستییدا ئه‌وه ناکاته جیاوازیی و فره‌ستانده‌ردیی له‌زمانی ئینگلیزییدا به‌ڵکو ڤێرژنی ستانده‌رده‌کانیان له‌یه‌کدیی جیاوازه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده که‌مه له‌هه‌ندێ تێرم و ده‌ربڕین و سپێڵی هه‌ندێ وشه‌دا که‌مێک جیاوازییان هه‌یه‌و له زمانناسییشدا ئه‌م دیارده کولتوورییه به پلۆریسێنتریزم ده‌ناسرێ نه‌ک به فره‌ستانده‌ردییه‌که‌ی گرووپه‌که‌ی حه‌سه‌نی قازیی بناسێنرێ.
نامه نه‌خوێندراوه‌که‌ی ئه‌میری حه‌سه‌نپوور:
وه‌ک حه‌سه‌نی قازیی ریوایه‌تی ده‌کات، نامه‌که‌ی نه‌خوێندراوه‌ته‌وه و به‌پێی هه‌ندێ هه‌واڵی ناو رۆژنامه‌کانی کوردستانیش بێ، نامه‌که‌ی حه‌سه‌نپوور لووتکه‌ی کۆمیدیای فره ستانده‌ردیی و دووستانده‌ردیی ، کێشه‌که‌ی ئاڵۆزتر کرد! ئه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ته‌واوی ئارگیومێنته‌کانی گرووپی دووستانده‌رد و فره ستانده‌رده‌کان له‌چه‌ند پاره‌گرافێک تێپه‌ڕ ناکات و سه‌دانجار گوتیان و نووسیتیان و لێیاندایه‌وه. به‌ڕاستیی ئه‌مه جگه له فێڵێکی ئه‌کادیمیی و ساخته‌کاریی له‌ئه‌ده‌بی کوردییدا چییتره که ده‌ڵێ " له‌هجه‌ی کورمانجی هیچ شتێکی له سۆرانی که‌متر نییه. هه‌ر شتێکی به سۆرانی بکوترێ و بنووسرێ به کورمانجیش ده‌کوترێ و ده‌نووسرێ ( زمانی کوردییه خراپه‌که حه‌سه‌نی قازیی یان حه‌سه‌نپوور لێی به‌رپرسیارن که کوتین و گوتن لێک جوێ ناکه‌نه‌وه).
که‌س باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که له‌هجه‌ی کرمانجیی ژووروو له کرمانجیی ناوه‌ڕاست که‌متره، به‌ڵام هه‌ر له‌ڕووی زمانناسیی و کو‌لتووریی و مێژووییشه‌وه سه‌یری بکه‌ین، ئه‌وه‌یه که زمانی ره‌سمیی زۆرینه‌ی کوردستانی عێراق به‌رهه‌می باڵاکردنی کرمانجیی ناوه‌ڕاسته له‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا و به‌پێی هه‌موو کرایتێریا لینگویستییه‌کانیش ئه‌مه سه‌لمێنراوه. به‌ڵام حه‌سه‌نپوور بۆ ختووکه‌دانی ئاخێوه‌رانی بادینیی ده‌یه‌وێ له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه بچێته ژووره‌وه. هه‌ر شتێک به کرمانجیی ناوه‌ڕاست بگوترێ و بنووسرێ ئایا به‌ڕاستیی وایه که به‌کرمانجییش ده‌گوترێ و ده‌نووسرێ؟ ئاخر ئه‌مه چ ویژدانێکی لینگویستیی یان ئایدیۆلۆژییه که ئه‌م گریمانه‌یه ده‌سه‌لمێنێ؟ که‌ی پرسه کو‌لتووریی و سیاسیی و ئه‌ده‌بییه‌کانی کورد به‌هه‌ردوو زاراوه‌که‌ی که حه‌سه‌نپوور به دوو ستانده‌رده‌که ناویان ده‌بات، وه‌ک یه‌ک به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه دراون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای حه‌سنپوور خه‌یاڵی ئایدیۆلۆژییه لای ئه‌م وتاره،به‌تاڵی دیفاکتۆی زمانه‌وانییه.
به‌لای حه‌سه‌نپووره‌وه ره‌سمییکردنی زاراوه‌یه‌ک به پرۆژه‌یه‌کی سیاسیی ده‌خوێندرێته‌وه‌و مافی زمانیی کرمانجییه‌کان پێشێل ده‌کات؟ به‌ڵام ئه‌م پیاوه وه‌ک عه‌زیز شیخانیی ده‌ڵێ" حه‌سه‌نپوور مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی دایكی له گه‌ڵ زمانی ستاندارد بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك تێكه‌ڵ كردووه" (شێخانی 2010) به‌ڕاستییش وایه ئه‌م ئه‌کادیمیسته که ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم بڕستی لێ بڕیوه، له‌وێبسایته تایبه‌تییه‌که‌ی خۆیدا تابلۆیه‌کی شۆڕشگێڕانه‌و دروشمی کۆمۆنه‌ی پاریسی هه‌ڵواسیوه و به‌ناوی ئه‌کادیمیست و سکۆلارو زمانناسیشه‌وه خه‌ریکه میلله‌تێک له‌نووکه‌وه بۆ نووک شه‌ق ده‌کات. به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه بێ بناغه‌کانی جێکه‌وت بکات، دۆو دۆشاوی تێکه‌ڵکردووه، که مرۆڤ تووشی خه‌جاڵه‌تیی ده‌کات که ئه‌کادیمیستێک به‌مشێوه‌یه پرۆژه‌ی دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دابڕێژێ.
به‌ڕاستیی ئه‌وه له‌وڕێنه‌و ئه‌فسانه زیاتر چییه که کورد له‌کوردستانی عێراقدا، هێشتا که‌رکوک وه‌ک پێچکه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ئه‌و قه‌واره سیاسییه له‌ژێریدا نییه، له‌سه‌ر سێ پێچکه‌ی له‌قولۆق ده‌ڕوات چونکه بادینان هه‌ر به‌ناو برغوی لێدراوه له‌گه‌ڵ (سلێمانیی و هه‌ولێر)دا خه‌ریکه ده‌بن به‌دوو کولتووری جیاواز، ئه‌میری حه‌سه‌نپووریش داوای ئه‌وه ده‌کات عانه‌ی ئاسن و دراوی کاغه‌ز و پاسپۆرت و ناسنامه‌و کارتی بانک و ناوی کۆڵانه‌کان و نووسینی سه‌ر کێله‌کان و ژماره‌ی پلێته‌کانی ئۆتۆمبیل و نانه‌قه‌یسیی و بنێشتی کوردیی خۆماڵیی، حه‌مامی خۆشۆرین.....تاد به هه‌ردوو زاراوه‌که لێیان بنووسرێ! یان فیفتی به‌فیفتی بکرێن. ئاخر چ خێره بۆ دڵدانه‌وه‌ی ده‌ڤه‌رێک تۆ قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی و گه‌لێکی خێرله‌خۆنه‌دیوی وه‌ک کورد له‌ناو سیمبۆڵیزمی نیشتمانیی و ئایدێنتییه‌که‌وه که‌رت و په‌رت بکه‌یت، ته‌نها به‌قه‌ولی فارسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئیستیبدادیی زمانیی دروست نه‌بێ! سه‌یری ئه‌م لۆژیکه ئایدیۆلۆژییه چه‌ند له‌دنیای واقیعییه‌وه دووره.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین به‌لاڕێدابردن و چاوبه‌ستن و ناڕۆشنی ئه‌کادیمیی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ له هه‌لومه‌رجی دوو ستانده‌رددا ( که به‌دڵنیاییه‌وه دوو زمانی سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و رۆژ به‌ڕۆژیش لێک دوور ده‌که‌ونه‌وه ) " ئاخێوه‌رانی هه‌ر له‌هجه‌یه‌ک به له‌هجه‌ی خۆیان ده‌خوێنن و ده‌نووسن و له‌هجه‌که‌ی دی باش فێر ده‌بن ". ئایا فێر ده‌بن یان به‌ته‌واویی یه‌کدی پشتگوێ ده‌خه‌ن و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو ده‌ڕۆن و سه‌ره‌نجام به دوو زمانی جیاواز ( کوردیی و کرمانجیی) ده‌ناسرێن؟ ئه‌وه کام ئاماری مه‌یدانیی و توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانیی سه‌ربه‌خۆیه له‌شاره‌کانی کوردستانی عێراقدا له‌ناو چه‌ند سه‌د که‌سێکدا راگیری کردبێ له‌سه‌ر فێربوونی جووستانده‌رده‌که‌ی حه‌سه‌نپوور تا ئاوا بێ ریفرێنس و بێ به‌ڵگه "شیعری زمانناسیی" بنووسێ و بڵێته‌وه.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ده‌ڵێی ره‌حمی تلیساوه‌ته‌وه و بیر له‌کوردستانی سه‌ربه‌خۆ! ده‌کاته‌وه که حکومه‌تی هه‌رێم دراوی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ و لایه‌کی به‌م له‌هجه‌و لایه‌که‌ی تری به له‌هجه‌که‌ی تر له‌سه‌ری بنووسرێ. حه‌سه‌نپوور واز له ئایدیۆلۆژیای زمانناسییه‌که‌ی ناهێنێ و چه‌ندین که‌س ئارگیومێنتیان له‌گه‌ڵدا کرد‌و دۆستانه پێیان گوت هه‌ر بۆ ئیعتیباری خۆت خراپه ، زمانی فڕانسیی و ئینگلیزیی له‌کانه‌دا له‌گه‌ڵ دوو زاراوه‌ی یه‌ک زمانی کوردیی له کوردستانی عێراقدا تێکه‌ڵ ده‌که‌یت. که‌چیی جارێکی تریش خه‌ونه ئایدیۆلۆژییه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌و پێوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراقی لێبووه‌ته هه‌رێمی کیوبێک و وڵاتی کانه‌دا. جیاوازیی نێوان کرمانجیی ناوه‌ڕاست و ژوورووی له‌گه‌ڵ زمانی فڕانسیی و ئینگلیزییدا تێکه‌ڵ کردووه. به‌هه‌مان شێوه‌ش خۆی و حه‌سه‌نی قازیی، چوار زمانی جیاوازی سویسرایان له‌گه‌ڵ دوو زاراوه‌ی کوردییدا تێكه‌ڵ کردووه.
حه‌سه‌نپوور له کۆتایی نامه‌که‌یدا زۆر به‌غروره له‌پاڵ چه‌پگه‌راییه ترادیسیۆنییه‌که‌یدا کوردایه‌تیی ده‌کات بۆ مه‌به‌ستی جێکه‌وتکردنی ئه‌جێنداکه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌کات" حکوومه‌تی ناوه‌ندی، به گوێره‌ی ده‌ستووری ئێسته، مافی وه‌ی نییه خۆ له کێشه‌ی له‌هجه‌کان هه‌ڵقوتێنێ. ته‌نیا گه‌لی کورد مافی وه‌ی هه‌یه و ده‌بێ هه‌یبێ که کێشه‌ی له‌هجه‌کان چاره‌سه‌ر بکا". باشه ئه‌م خاڵه زۆر راسته، به‌ڵام ده‌ستنیشانی ناكات کام گه‌لی کورد، که ده‌بووایه ئاماژه‌ی به‌گه‌لی کورد له‌کوردستانی عێراقدا بکردایه. به‌ڵام کاتێ حکومه‌تی فیدراڵی عێراق ( به‌پێی ده‌ستور، عێراق فیدراڵییه) به‌قه‌ولی حه‌سه‌نپوور بۆی نه‌بێ ده‌خاله‌ت بکات، ئه‌ی بۆچیی ئێرانییه‌ک، یان کا‌نه‌داییه‌ک بۆی هه‌بێ هه‌ولێر به‌ر به‌رقی ئایدیۆلۆژیا بدات و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێک تێکبدات.
به‌ڵام نه‌سته‌قتترین قسه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ " به‌تایبه‌تی به‌عس خۆیان له‌و کێشه‌یه هه‌ڵقوتاند بۆ ئه‌وه‌ی مافی زمانی گه‌لی کورد پێشێل بکه‌ن". به‌ڕاستیی ئه‌مه بێ ماریفه‌تییه‌کی زۆر بێتامه به حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراکیی ده‌کرێ! چونکه هه‌ر هیچ نه‌بێ، گرووپی دووستانده‌رده‌کان و هه‌ندێ له‌وانه‌ی دوای ئه‌م هه‌ڵای دوو ستانده‌ردییه که‌وتوون، رێکوڕه‌وان ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یان له پلاتفۆرمی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیای حیزبی به‌عسه‌وه هێناوه. به‌واتایه‌کی ئه‌کادیمیی که ئه‌وان زۆر خۆیان به‌ئه‌کادیمیی ده‌زانن، پله‌یجه‌ریزمیان له بۆچوونه‌کانی موفه‌کیره شۆڤینیسته‌کانی عه‌ره‌ب له‌چه‌شنی ئه‌ندازیای پرۆگرامه‌کانی خوێندنی سوریا و عێراق ساتیع ئه‌لحوسریی کردووه ، پله‌یجه‌ریزمیان له‌ئه‌جێندای فیکریی میشیل عه‌فله‌ق و ئیلیاس فه‌ره‌ح و مانیفێستی حیزبی به‌عس کردووه. چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری دووستانده‌ردیی زمانی کوردییه له‌کوردستانی عێراقدا، حیزبی به‌عس بوو که بزاڤ و ئاسۆی داهێنا، که هاشم عه‌قراویی هاندا تا خه‌ڵکی بادینان به‌کرمانجیی ناوه‌ڕاست نه‌خوێنن و به‌زمانی عه‌ره‌بیی بخوێنن. هه‌نووکه‌ش ئایدیۆلۆژیسته کۆمۆنیسته‌کانی ئێران وه‌ک بێماناترین ده‌خاله‌ت له کوردستانی عێراقدا ، گه‌ڵاڵه‌ی پرۆژه فاشیسته‌که‌ی به‌عس ده‌که‌نه‌وه‌و به پرۆژه‌ی مافی زمانیی ( که تێکه‌ڵی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ دایه‌لێکته کوردییه‌کاندا) ساغی ده‌که‌نه‌وه!
گرووپی دوو ستانده‌رده‌کان، که جاران باسی فره‌ستانده‌ردییان زۆر ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له هه‌ورامییه‌کان و زازاییه‌کان و فه‌یلییه‌کان و ................تاد له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و دژایه‌تی زمانی ستانده‌ردی کوردیی له‌کوردستانی عێراقدا پێ بکه‌ن، که‌چیی ئه‌مجاره به زه‌قیی به‌س باسی دوو ستانده‌ردیی ده‌که‌ن. ئه‌مه کڵاوێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ورامیی و زازایی و ئه‌وانی دی نرا که دوای حه‌سه‌نپوور و گرووپه ئایدیۆلۆژییه‌که‌ی که‌وتبوون. باشه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ئیستیبدادیی زمانییه! بۆچیی ده‌بێ بۆ هه‌ورامییه‌کان ره‌وا نه‌بێ له‌سه‌ر پاره‌و پوول و جه‌مه‌دانی مشکیی و کڵاشی په‌ڕۆیین و به‌رهه‌می چوواله‌و جه‌وت و گوێز و به‌ڕوو به‌زاراوه‌که‌ی خۆیان لێی نه‌نووسن؟ بۆچیی ده‌بێ له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌سه‌ر تابلۆی مزگه‌وته‌کان به‌پێی ژماره‌کای مزگه‌وته‌کان، مزگه‌وتێک به کرمانجیی ناوه‌ڕاست و مزگه‌وتێکیش به هه‌ورامیی له‌سه‌ری نه‌نووسرێ؟ ئه‌ی ئه‌وه مافزه‌وتکردنی هه‌ورامییه‌کان ناگه‌یه‌نێت! که له‌پرۆژه کۆپییکراوه‌که‌ی حه‌سه‌نپووردا هه‌ورامییه‌کانی فه‌رامۆش کردووه.
بۆچیی ده‌بێ له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان خوێندن به‌زاراوه‌که‌ی خۆیان نه‌بێ ، بۆچیی ده‌بێ له ده‌روازه‌ی هاوینه‌هه‌واره‌کانی ته‌وێڵه و بیاره‌و خورماڵدا به زاراوه‌ی هه‌ورامیی تابلۆکانیان نه‌نووسن. بۆ ده‌بێ ئه‌و تراکتۆرانه‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا جووت ( زه‌ویی کێڵان) ده‌که‌ن پلێتی ژماره‌کانیان به هه‌ورامیی له‌سه‌ری نه‌نووسرێ؟ بۆ ده‌بێ له‌سه‌ر قوتووی دۆشاوێکی ته‌ماته ( ئه‌گه‌ر له هه‌ورامانی کوردستان دروست بکرێ) به‌هه‌ر هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان وه‌ك خه‌ڕه‌کستان لێی نه‌نووسرێ! بۆچیی له‌سه‌ر بوتڵێ ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌هه‌موو زاراوه کوردییه‌کان لێی نه‌نووسرێ!. کاتی خۆی به "حسک"یان ده‌وت داوای فیلمی کارتوون به‌زمانی کوردیی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر عانه‌و پاره‌و عه‌ریزه‌و دۆسییه‌کان به هه‌ردوو ستانده‌رده‌که‌ی حه‌سه‌نپوور له‌سه‌ریان بنووسرێ، باشه بۆچیی هه‌ورامییه‌کان ئه‌و مافه‌یان پێنه‌درێ که فیلمی کارتوون به زمانی ستانده‌ردی هه‌ورامیی به‌رهه‌م بهێنن یان دۆبلاژی بکه‌ن!
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی ره‌فعه‌ت موردایی، زۆر به‌وردیی زاراوه جیاوازییه‌کانی هه‌ورامیی ده‌ستنیشان ده‌کات، ئه‌و پێیوایه که شه‌به‌که‌کان و زازاییه‌کان و باجه‌لانییه‌کان و هه‌ردوو دیوی هه‌ورامانی کوردستانی ئێران و عێراق له‌ڕووی زانستی زمانناسییه‌وه لێکه‌وه نزیکن و هه‌موویان لقوپۆلی یه‌ک زمانی گشتگیرن که به‌ماچۆ ناویان ده‌رکردووه. ئه‌و ده‌ڵێت "شێوه‌ی قسه‌کردنی شه‌به‌ك ماچۆیه، سه‌ر به‌دیالێکتی گۆران یان هه‌ورامییه"( مورادی2009، لا38 ). دیاره به‌دڵنیاییه‌وه کاکه‌ییه‌کان به‌گشتیی و به‌شێکی زۆریش له زه‌نگنه‌یی و رۆژبه‌یانییه‌کانیش ده‌که‌ونه هه‌مان کاته‌گۆریی زاراوه‌ی "ماچۆ" وه. ئه‌گه‌ر به‌چاوی مافی مرۆڤ و مافی زمانییه‌وه سه‌یری ژماره‌و جیۆگرافیای زاراوه‌ی ماچۆ بکه‌ین، له‌چاو کرمانجیی ناوه‌ڕاست و کرمانجیی سه‌روودا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان له‌قه‌باره‌دا نییه، له‌تێکستیشدا له دێڕ زه‌مانه‌وه ئه‌وان پێشه‌نگی ئه‌ده‌بی کوردیی بوونه‌و یه‌که‌مین ده‌قی ئایینی زه‌رده‌شتیی له‌زاراوه‌ی هه‌ورامییه‌وه نزیکه. هه‌روه‌ها ده‌کرێ هه‌ورامیی به جێگره‌وه‌ی زمانی ماده‌کان بژمێردرێ .
که‌واته ئه‌گه‌ربه‌ڕه‌سمییناسینی یه‌ک زمانی نووسین له‌کوردستانی عێراقدا به زوڵم و " ئیستبدادیی زمانیی" له دیدی سکۆلاره کۆمۆنیسته‌کانه‌وه بێته ئه‌ژماردن، ئه‌ی خۆ هه‌ورامییه‌کان و لق وپۆپی زاراوه‌که‌یان له‌کوردستاندا به‌ئه‌ندازه‌ی بادینانییه‌کان ده‌بن، ئه‌ی باشه ئه‌و مافی زمانیی و مافی مرۆڤ و دژی ئازادییه بۆچیی بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌ڤه‌ره جیاوازه نایخوات. ئه‌ی بۆچیی داوای سێ کۆچکه‌ی ستانده‌ردیی ناکه‌ن له‌زمانی کوردییدا؟ ئایا ئه‌مه ده‌بڵستانده‌رد ( مه‌به‌ست له دوو روویی زمانیییه- ئه‌گه‌ر تێرمێکی وا هه‌بێت!) و دوو سیاسه‌ت و دوو ئه‌جێندای جیاواز نییه. ئایا ئه‌و فره‌ستانده‌ردییه‌ی له پێشدا داوا ده‌کرا و ئێستا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌نها دوو ستانده‌رد ده‌که‌نه‌وه، فێڵێکی ئایدیۆلۆژیی نه‌بوو له هه‌ورامییه‌کانیان کرد؟
به‌ڵام وه‌ک عه‌زیز شێخانیی پێیوایه که ئه‌میری حه‌سه‌نپوور و گرووپه‌که‌ی بۆ ناچن باسی چه‌ندین میلیۆن زازایی بکه‌ن له‌کوردستانی باکووردا ، که‌چیی دێن بیرۆکه‌کانیان له‌سه‌ر چه‌ند سه‌د هه‌زار نه‌فه‌رێکی بادینانیی له کوردستانی عێراقدا تاقیده‌که‌نه‌وه و فرمێسکیان بۆ هه‌ڵده‌ڕێژن. شێخانیی ده‌ڵێ " ئه‌میر و حه‌سه‌ن چۆنه ناچن باس له چه‌ند ملوێن زازایی باكووری كوردستان بكه‌ن و فرمێسكی تیمساح بۆ چه‌ند سه‌ت هه‌زار كه‌سێكی لای ده‌هۆك و زاخۆ هه‌ڵده‌ڕێژن؟ " ئایا کوردستانی عیراق خه‌ساره‌یه تا ببێته جێگه‌ی تاقییکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌کانی ئه‌وان؟ به‌ڕاستیی جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌پرسیاری ئه‌وه‌ت لا دروست ببێ ، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی حه‌سه‌نپوور له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیای کوردییه‌وه له‌به‌ر حونجه‌تی ئابڕووی زمانی کوردیی و هه‌یبه‌تی ئه‌کادیمیستێکی کورد بووه. چونکه ئه‌وه‌نده‌ی له قسه‌ی که‌سێک ده‌چێ که دوژمنایه‌تیی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌کات و ڤایرۆسی دابڕانێکی هه‌تاهه‌تایی ده‌ته‌نێته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی له‌کۆمیدیای ئه‌کادیمیی ده‌چێ، ئه‌وه‌نده له‌وه ناچێ زمانناسێک نووسیبێتی یه‌ک زه‌ڕه ئایدێنتیتیی نیشتمانیی و ئه‌جێندای نیشتمانیی کوردستانی عێراقیی به‌یه‌کپارچه‌یی بۆ گرنگ بێ.
مرۆڤی کورد، تاکی کورد ده‌بێ زۆر وریابێت له‌وه‌ی ئه‌فسانه‌و ئایدیۆلۆژیای چه‌په ترادیسیۆنه ستالیینه‌کانی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ نه‌بێ به‌ناوی لینگویستیکبوون و پسپۆری بواری ناسیۆنالیزم و ئه‌و ته‌خته‌ودۆڵابانه‌ی که هه‌ندێ ئه‌کادیمیستی کورد، بۆ خۆهه‌ڵنان له‌خۆیانی ده‌ده‌ن. هه‌نووکه کۆمه‌ڵی ستالینیست و چه‌پی دێرینی ئێرانیی هاتوونه فه‌لسه‌فه‌و به‌رنامه‌ی حیزبی به‌عس به دۆکترینی خۆیان و به‌پرۆژه‌ی خۆیان و به‌پرۆژه‌یه‌کی ئینسانیی، له‌ژێر بیانووی مافی زمانییدا به‌گه‌لی کورد ده‌فرۆشنه‌وه‌و له‌م رێگایه‌شه‌وه گه‌لی کورد بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌یه‌کتر داده‌بڕن و ده‌یکه‌ن به دوو گه‌لی سه‌ربه‌خۆ، دواتریش پێده‌چێ بۆ زازاییه‌کان و هه‌ورامییه‌کان ...........تاد بیرۆکه‌یه‌کی تر دابهێنن و ئه‌وانیش زمانێکی سه‌ربه‌خۆیان بۆ دابتاشن .
ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم بوختان نییه، پرۆژه دووستانده‌ردییه‌که‌ی حه‌سه‌نپوور ده‌قاوده‌ق له‌مانیفێست و پراکتیکی حیزبی به‌عسه‌وه وه‌رگیراوه. به‌ڵام له‌هه‌موو شتێک کۆمیدییتر ئه‌وه‌یه ئه‌م دووستانده‌رده‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن ناڵێن به‌چ ئه‌لفبێیه‌ک بنووسرێن، چونکه ده‌زانن له‌وێشدا ده‌که‌ونه چاڵێکی قووڵی ئارگیومێنته‌وه‌و لێی ده‌رناچنه‌وه. چونکه ئه‌لفبێی لاتینیی بۆخۆی ده‌ردێکی کارییه به‌زمانی کوردییه‌وه‌و هه‌رگیزیش هیچی لێ سه‌وز نابێ له‌هه‌ردوو کوردستانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتدا، جگه له خۆخافڵاندن و دڵدانه‌وه‌و خۆهه‌ڵواسین نه‌بێت. تا دێتیش رۆژبه‌ڕۆژ ئه‌و شه‌قڵه کولتوورییه‌ی نێوان سکریپتی ئارامیی- عه‌ره‌بیی و سکریپتی تورکیی لاتینیی له‌زمانی کوردییدا گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌و زامه‌که‌یشی به‌سوێتر ده‌بێ. بۆیشه بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵک، به‌دیدێکی ئایدیۆلۆژیستییه‌وه به کرمانجیی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێن سۆرانیی ، به‌ڵام به سه‌بدایه‌لێکتی بادینیی ده‌ڵێن کرمانجیی ژووروو.
حه‌سه‌نپووریش به‌هه‌مان شێوه‌ی حه‌سه‌نی قازیی بۆ رێ هه‌ڵه‌کردنی خوێنه‌ر و خۆشباوه‌ڕیی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به بۆچوونه‌کانییه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمانی کوردیی، دایگڵۆسیا و دایه‌سیستمیی ( Diglossia and Diasystem ) زمانی کوردیی و نیمچه‌ستانده‌ردیی semi-Standard ی هه‌ندێ دایه‌لێکتی زمانی کوردیی ، به جووتستانده‌ردیی دوو دایه‌لێکت پیشان ده‌دات. له کتێبی " لینگوا فرانکای کوردیی: زمانی ستانده‌ردو فه‌رمیی" دا به‌وردیی و به‌دوورو درێژیی باسی رۆڵ و ئه‌رکی ئه‌م تێرمه زمانه‌وانییه‌م کردووه" . به‌ڵام راستییه‌ک هه‌یه ئه‌گه‌ر دایه‌سیستمیی زمانی کوردیی که به‌هۆی هه‌ڵکه‌وتی جیۆگرافیی و هێزه کۆڵۆنیالیسته‌کانه‌وه زیاتر جیاوازیی خستووه‌ته نێوان دایه‌لێکته سه‌ره‌کییه‌کانی زمانی کوردییه‌وه، ئه‌وه گومانی تێدا نییه که زمانی کوردیی زۆرینه‌ی کوردستانی عێراق و سه‌بدایه‌لێکتی بادینیی ئه‌گه‌ر به‌دایسیستمیی له مه‌نگه‌نه‌ی ستانده‌ردبوون بدرێن، به‌ره‌و دوو زمانی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌یه‌کدی هه‌نگاو ده‌نێن. بۆ هه‌ورامیی و زمانی ماچۆش هه‌مان شت راسته.
نموونه‌ی ئه‌م دایسیستمییانه له دنیادا زۆرن بۆ نموونه زمانی هیندستانیی و زمانی ئوردو هه‌روه‌ها زمانی ئیسپانیی و پۆرتوگالیی ، سه‌ره‌ڕای هاوڕه‌گبوونی ئه‌و زمانه نزیکانه له‌یه‌کدییه‌وه، هه‌نووکه ئوردو و هیندیی دوو زمانی ته‌واو جیاوازن. به‌هه‌مان شێوه‌ش پۆرتوگالیی و ئیسپانیی دوو زمانی ته‌واو له‌یه‌ک جودان. ئه‌گه‌ر چه‌مکی دووستانده‌ردیی له‌کوردستانی عێراقدا جێکه‌وت بکرێ، ئه‌وه له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌و دوو زمانه ئه‌وه‌نده له‌یه‌کتر دوور ده‌که‌ونه‌وه که ببن به دوو زمانی ته‌واو ته‌واو سه‌ربه‌خۆ ، له‌باری کو‌لتووریی و زمانه‌وانییشه‌وه هیچ پێویستییه‌کان به‌یه‌کتر نامێنێ.
ئه‌م پاره‌گرافه به‌س بۆ خوێنه‌ری وریا و خاوه‌ن ته‌جروبه ده‌نووسم، ئایا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا که باسی زمانی ستانده‌ردی کوردیی گه‌رموگوڕه، شێوازی داڕشتنی زمانی کوردیی پێش ئه‌و دوو ساڵه له‌گه‌ڵ هه‌نووکه‌دا ئاڵوگۆڕیی ریشه‌یی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه؟ به‌کورتییه‌که‌ی لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که زۆرکه‌س گرینگیی به ستراکتۆری نووسینه‌کانی ده‌دات و ترسێکی گه‌وره له داڕشتن په‌یدا بووه‌و ئاگایی لینگویستیی لای زۆربه‌ی خوێنه‌ران و نووسه‌ران گه‌شه‌ی کردووه. به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه لایه‌نه نه‌گه‌تیڤه‌که‌یه‌تی، ئایا رێژه و ژماره‌ی ئه‌و تێرمه کوردییانه‌ی له زاراوه‌و بنزاره‌وه‌کانی تری زمانی کوردییه‌وه که ده‌هاتنه ناو زمانی کوردییه‌وه زۆر به‌ئاشکرا که‌میی نه‌کردووه؟ هۆکاره‌که‌ی ئه‌و "شۆڤینیزمی له‌هجه‌یی" یه که قوڵپ ده‌دات و گرووپی دووستانده‌رده‌کانیش له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵی چه‌پی دێرینی ستالینییه‌وه به تێرمی چه‌پی ئێرانیی له‌چه‌شنی " فاشیزمی سۆرانیی و ئیستیبدادی زمانیی و شۆوینیزمی سۆرانیی" زمانی ره‌سمیی سێ شاری هه‌رێمی کوردستانی پێ تاوانبار ده‌که‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی تر ناحه‌زییه‌که گه‌ش ده‌که‌نه‌وه.
ئینته‌رلینگوای Interlinguaهه‌رێمی کوردستان
کاتێ ویلایه‌تی موسڵ به عێراقی ئه‌وساوه لکێنرا و عێراق له‌ژێر مانده‌یتی ( ئینتیداب) بریتانیادا بوو ، له سه‌ره‌تای سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا بریتانییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمیی زمانی کوردی‌یان به‌هاوشانی زمانی عه‌ره‌بیی، به زمانی فه‌رمیی عێراق جێکه‌وتکرد. به‌ڵام بناغه و دایه‌لێکتی ئه‌و زمانه کوردییه، زمانی حکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمود بوو، ئه‌وسا یه‌ک که‌س له‌کوردستانی عێراقدا بۆڵه‌بۆڵی ئه‌وه‌ی لێ په‌یدا نه‌بوو که نابێ زمانی حکومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمود به‌زمانی ره‌سمیی دووه‌م له‌عیراقدا بناسرێ. هه‌موو بادینانییه‌کان و بارزانییه‌کان و خه‌ڵکی ناوچه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانیی و که‌رکوک و گه‌رمیان به‌شانازییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دا ( هه‌رچه‌نده له‌پراکتیکدا کارێکی ئه‌وتۆی پێنه‌کرا) . که‌چیی پاش هه‌شتا ساڵ، گرووپی دووستانده‌رده‌کان داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که دووه‌م زمانی ره‌سمیی عێراق ، به دوو فلیقانه‌یی بکرێ. به‌شمشێری زولفه‌قاری جووتستانده‌رده‌کان له سه‌ره‌وه بۆ خواره له‌ت بکرێ.
ئاخر له وڵاتێکی فیدراڵ‌دا که دوو زمانی ره‌سمیی هه‌بێ ، پێویسته له هه‌موو شوێنه‌کانی عێراقدا به‌راده‌یه‌کی گونجاو عه‌ره‌بیی و کوردیی بخوێنرێ. ئه‌وه راسته که سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له کوردستان و عێراقدا، نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا هه‌یه لای که‌میشی به‌پراکتیک بکه‌ن و بگره زۆربه‌ی پارله‌مانتاره کورده‌کانی به‌غداد نه به‌کوردیی و نه‌به‌عه‌ره‌بیی زمانیان گۆ ناکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک کڵێشه ده‌ستورییه‌که سه‌یری بکه‌ین و پرۆژه‌ی جێکه‌وتکردنی زمانی کوردیی وه‌ک زمانێکی ره‌سمیی له‌ئاستی عێراقدا بۆ ئاستی جێبه‌جێکردن ببه‌ین، ده‌ستکه‌وتێکی گرنگی کو‌لتووریی و زمانه‌وانییه. باشه ئه‌گه‌ر پرۆگرامی خوێندن به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بیی و کوردیی بێت، ئایا %75 ی عه‌ره‌بی عێراق ئه‌م مه‌هزه‌له زمانه‌وانییه‌ی دووستانده‌رده ئایدیۆلۆزیسه‌کانمان چۆن لێوه‌رده‌گرن که به دوو زاراوه بخوێنن. ئایا ئه‌مه سووکایه‌تیی وگاڵته‌جارییکردن به زمانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردی کوردستانی عێراق نییه؟
چۆن ده‌بێ له‌عێراقدا، ته‌نانه‌ت له کوردستاندا که رێژه‌یه‌کی زۆر تورکمان و مه‌سیحیی تێدایه، زمانی ئه‌وان ره‌سمیی نه‌بێ ، کوردی خاوه‌ن هیچ، دوو زمانی ستانده‌ردی هه‌بێ؟ ئایا ئه‌وانه‌ی داوای ئه‌م مه‌هزه‌له ئایدیۆلۆژییه ده‌که‌ن به‌عه‌قڵانیی بیر ده‌که‌نه‌وه ، یان وه‌ک حه‌سه‌نی قازیی تێرمی " عه‌قڵی سه‌لیم " به‌کارده‌هێنێ، عه‌قڵی ئه‌وان سه‌لیمه و عه‌قڵی ئه‌وانه‌ی که داوای ئه‌وه ده‌که‌ن زمانێکی ره‌سمیی ، ئینته‌رلینگوایه‌کی ( یه‌ک- زمان) ره‌سمیی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌بێ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واوی زاراوه‌کانی زمانی کوردیی هه‌رێمی کوردستان؟ عه‌قڵێکی ناسه‌لیمه!
ئایا ئه‌گه‌ر سبه‌ی که‌رکوک گه‌ڕایه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌ب و سه‌دان هه‌زار تورکمان ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی جیۆگرافیای هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویسته زمانی عه‌ره‌بیی و تورکمانیی، له‌پاڵ زمانی کوردییدا ب به‌زمانی ره‌سمیی و ستانده‌ردی هه‌رێم بچه‌سپێنێ، یان زمانی کوردیی جووت-تایه بداته‌وه به‌چاوی تورکمانه‌کان و عه‌ره‌به‌کانداو ئه‌وانیش زه‌قه‌ی چاویان بێت. ئایا ئه‌وانه‌ی داوای دوو ستانده‌ردی ده‌که‌ن، یه‌ک زه‌ڕه‌ش بیری له مه‌ودای سیاسیی و کولتووری ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه‌ی جووتستانده‌ردییه کردووه‌ته‌وه که هیچ لۆژیکێک رێگه به‌جێکه‌وتکردنی خه‌ونێکی ئایدیۆلۆژیستانه‌ی له‌و چه‌شنه نادات، جگه له عه‌قڵی سه‌لیمی جووتستانده‌رده‌کان نه‌بێ.
له کۆتاییدا، ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه له‌به‌رچاو بگیردرێ، که ئینته‌رلینگوای هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ئه‌و زمانه‌یه به کرمانجیی ناوه‌ڕاست بناغه‌که‌ی رۆنراوه، سته‌می زمانیی له هیچ تاکێکی کورد و ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان ناکات. هیچ هێزێک ناتوانی زاراوه‌یه‌ک ، زمانێک له‌نێوبه‌رێ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی گه‌لێک له‌پشت خۆڕاگریی ئه‌و زمانه‌وه بێت. به‌لام هه‌لومه‌رجی سیاسیی و نێوده‌وڵه‌تیی و کو‌لتووریی لێمان ده‌خوازێ له کورستانی عێراقدا یه‌ک زمانی ره‌سمیی به‌شێوازه سیاسیی و یاسایی و په‌روه‌رده‌ییه‌که‌ی هه‌بێ و به زاراوه‌کانی تر موتوربه بکرێ. دیاره وه‌ک باره سیاسیی و یاساییه‌که‌یشی ، وه‌ک مافی زمانیی پێویسته مافی زمانیی بۆ تورکمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحییه‌کان پارێزراو بێت. به‌ڵام ئه‌وانه زمانی جیاوازن، ده‌شکرێ هه‌ر له‌ناوچه‌کانی خۆیاندا زمانی ره‌سمیی و ستانده‌رد بن.
له دوایین به‌شی ئه‌م نووسینه‌دا، ده‌مه‌وێ ئاماژه به خۆپیشاندانی قوتابییانی ده‌ڤه‌ری بادینان ( ئامێدیی) بکه‌م که داوای خوێندن به زاراوه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌مه مافێکی ئاسایی خۆیانه که به‌ئازادیی رای خۆیان ده‌رببڕن. به‌ڵام یه‌ک حه‌قیقه‌تێکی کو‌لتووریی و سیاسیی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، بادینان به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه قۆرغکراوه‌و ئازادیی به‌که‌مترین شێوه‌ش تێیدا به‌دیناکرێ، به‌تایبه‌ت ئازادیی سیاسیی، ده‌یان کادری چه‌پ له‌و ناوچه‌یه کوژران و تێرۆرکران، یه‌کگرتووی ئیسلامیی زۆر نییه له دهۆک چی‌یان لێ به‌سه‌رنه‌هات؟ رێژه‌ی % 90 و به‌ره‌وژوورتریش ده‌نگدانی خه‌ڵک به حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار خۆی له‌خۆیدا ده‌ڵێ ئازادیی چه‌ند ته‌یرێکی ئاوه‌ڕووتکراوه! نه‌بوونی یه‌ک رۆژنامه‌و گۆڤار و بڵاوکراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ نمه‌کیش بوونی نییه. ئایا ئه‌مانه پرسیاری زۆر دروست ناکه‌ن؟
باشه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له دڵسۆزیی و هاوخه‌مییه بۆ دایه‌لێکتی کرمانجی ژووروو، بۆ پاراستنی زمانه‌که‌یان! وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌ی باشه بۆ له‌سلێمانیی و گه‌رمیان خۆپیشاندان و هاوده‌نگیی ده‌رده‌بڕدرێ بۆ خه‌ڵکی کورد له‌کوردستانی تورکیا، بۆ لایه‌نگریی له ده‌ته‌په و ته‌نانه‌ت له پی که‌ی که‌یش PKK به‌ئاشکرا خۆپیشاندان ده‌که‌ن، بۆچیی له‌بادینان نووزه‌یه‌کی لێ نایات؟ ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و نایه‌کسانیی و سه‌ره‌ڕۆییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌یه، له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی که‌رکوک و سلێمیانی و هه‌ولێر که‌م تازۆر ناوبه‌ناو ناڕه‌زایه‌تیی هه‌یه‌و دواترینیشیان هه‌ڵچوونه‌که‌ی پیره‌مه‌گروون بوو، بۆچیی نه‌مان بیست رۆژێک له‌بادینان کۆمه‌ڵێ گه‌نج کۆببنه‌وه‌و له‌سه‌ر پرسی که‌رکوک و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی کورد له عێراقدا ده‌نگ هه‌ڵبڕن؟ بۆچیی قوتابییان جارێک خۆپیشاندانیان نه‌کرد له‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد خه‌ریکه گه‌وره‌ترین کاره‌سات به‌سه‌ر گه‌لی کورددا بهێنن و که‌رکوک به‌یه‌کجاریی بدۆڕینن؟ به‌پێی رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" ئه‌و یه‌کێتیی قوتابییانه‌ی داوای زمانی ستانده‌رد و ره‌سمیی بادینیی ده‌کات، به ئاشکرا حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار خه‌ریکی سه‌رخستی کوتله‌ی بادینییه‌کانه له‌هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کاندا. حیزبێک ئینتیمای لۆکاڵیزمبوون و ناوچه‌گه‌رایی مێشک و بیرکردنه‌وه‌ی داهێزراندبێ، ده‌کرێ ببێ به‌هێزێکی نیشتمانیی و پروپاگه‌نده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بکات!
راستییه‌که‌ی، ئه‌مه خه‌تای خه‌ڵکی بادینان نییه، ئه‌وه‌ی له شوێنه‌کانی تریش خۆپیشاندانی جۆراوجۆر ده‌کرێ ئازایه‌تیی و پله‌ی کوردبوونێکی تۆخ نییه، به‌ڵکو مه‌سه‌له‌که سه‌رکوتی سیاسیی و نه‌بوونی ئازادییه له ده‌ڤه‌ری بادیناندا. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه هه‌موو گۆشه‌یه‌کی ژیانی کۆنترۆڵ کردووه. ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه رێکخراوی قوتابیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌و هه‌ر هه‌مان تێڕوانین جه‌خت ده‌کاته‌وه که زۆرکه‌س بڕوایان وایه، خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له‌کوردستاندا ئه‌وه‌ی که ناهێڵێ زمانێکی ستانده‌رد و فه‌رمیی له بواری کارگێڕیی و په‌روه‌رده‌دا روو به‌دنیای ده‌ره‌وه هه‌بێ. گه‌مه‌ی " ئه‌کادیمیای کوردی" یش جۆرێکه له‌و گه‌مه حیزبیی و ئایدیۆلۆژییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆی کاپتنی سه‌ره‌کییه‌تی.
جێگه‌ی خۆیه‌تی، لێره‌دا ئاماژه به هه‌ڵوێستی سیاسیی بارزانیی دووه‌میش بکرێ. بارزانیی له‌چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌دا به‌ئاشکرا جه‌ختی له‌گرینگیی یه‌ک زمانی ره‌سمیی و ستانده‌رد بۆ کوردستانی عێراق کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام کورد چیتر پێویستی به‌هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌و کوردانه! و قسه‌ی سیمبۆڵیی نییه. بۆ که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان، شه‌ش ساڵه هه‌ڵوێستی ئاگرین و سووره‌وه‌بوو به رۆژنامه‌کاندا بڵاو ده‌که‌نه‌وه. شه‌ش ساڵه له‌سه‌ر مایکرۆفۆنه‌کان و له‌به‌رده‌م زوومی کامێراکاندا په‌نجه راده‌وه‌شێنرێ و هه‌ڵوێست ده‌هاوێژن، به‌ڵام یه‌ک ئیراده‌ی سیاسیی و یه‌ک ئیراده‌ی نیشتمانیی له پشته‌وه نه‌بووه. بۆ مه‌سه‌له‌ی زمانی ره‌سمیی و ستانده‌ردی کوردیی له کوردستانی عێراقدا، پێویسته ئیراده‌ی سیاسیی و نیشتمانیی زمانی کوردیی بکاته سیمبۆڵی قه‌واره سیاسییه‌که‌ی و کۆتایی به‌م کێشـمه‌كێشه کو‌لتووریی و ئایدیۆلۆژییانه بهێنرێ.
ئه‌و دوو خاڵه‌ی له واژۆی ده‌یان نووسه‌رو ئه‌کادیمیستی کورددا باسکران و وه‌ک دوو پێشنیار و دوو چاره‌سه‌ر خرانه به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، تا هه‌نووکه‌ش به گونجاوترین و راشنالیستترین بۆچوون دێنه ئه‌ژماردن و رێگه‌ش له‌وڕێنه‌ی ئایدیۆلۆژیی و دابڕانی هه‌رچی زیاتری زاراوه‌کانی زمانی کوردیی ده‌گرێت. چونکه ته‌نها و ته‌نها له هه‌لومه‌رجی یه‌ک زمانی ره‌سمییدا ( به‌له‌به‌رچاوگرتنی زاراوه‌کانی تر ) هه‌لومه‌رجی له‌یه‌کگه‌یشتنی هاوبه‌ش Mutual Intelligibility ی ته‌ندروست دروست ده‌بێ . به‌پێجه‌وانه‌وه له‌سیستمی دوو ستانده‌ردییدا ئه‌وه‌ی که نامێنێ و تووشی فه‌نابوون ده‌بێ، له‌یه‌کگه‌یشتنی هاوبه‌شه.
بۆ به‌بیر هێنانه‌وه، ئه‌و دوو خاڵه پێشنیارکراوه‌ی که‌مپه‌ینی ستانده‌ردایزی زمانی کوردیی ئه‌مانه‌بوون.
یەکەم: بەیاسایەک بڕیاربدرێ لەسەر بەفەرمیی ناسینی شێوەزاری کرمانجیی ناوەڕاست، وەک بەردی بناغەی زمانی ستانده‌ردی خوێندن و مامەڵەی نێوان دەزگا حکومییەکان. هاوکات بەگوێرەی هەمان بڕیار، دەکرێ قوتابیی و خوێندکار پابەندبکرێن کە لە پرۆگرامی (زمانی کوردیی)دا ئاشنایەتیی تەواو لەگە‌ڵ هەموو شێوەزارەکانی تری زمانەکەیاندا پەیدا بکه‌ن، لەپێناو زەمینەخۆشکردن بۆ ئه‌وه‌ی شێوەزارە جیاوازەکان لەیەکتریی نزیک بکرێنه‌وه.
دووەم: بەیاسایەکی هاوپێچ (مرفق) بڕیاربدرێ لەسەر دامەزراندنی پەیمانگایەکی نەتەوەیی ( یاخود زانکۆ و دامه‌زراوه زانستییه‌کان راسپێردرێن ) بۆ لێکۆڵینەوەو ساغکردنەوەو ئارشیفکردنی هەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردیی و پێشکەشکردنی پێشنیاری بەردەوام، بۆ موتوربەکردنی زمانی فەرمیی بە وشەو فرێزو زاراوەی هەموو شێوەزارەکانی تر.------------------
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا:
وه‌ک ئه‌و ئه‌ته‌کێته پڕ له پێداهه‌ڵدان و مامه‌حه‌مه‌ییه‌ی له ئه‌ده‌بی کوردیی و زمانی هه‌ندێ نووسه‌ردا هه‌یه، به ڕێزدار و به‌ڕێز و کاک و هێژا و خۆشه‌ویشت و فڵانی گه‌وره‌و فیساری مه‌زن ده‌ست پێده‌که‌ن و کۆتایی به نووسینه‌کانیان ده‌هێن، من وامنه‌کردووه. هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ناویان هاتووه رێزی مرۆییم بۆیان هه‌یه، به‌ڵام به پله‌ی مسته‌ر و جێنتڵمان و پرۆفێسه‌ر و دۆکتراو بڕوانامه‌ی تر هه‌ڵیان ناسه‌نگێنم، به ئه‌ندامی کاراو چالاکوان و شاره‌زا و ...............تاد نووسینیان پێ ناڕازێنمه‌وه، به‌ڵکو به‌قورسایی و ناوه‌ڕۆکی تێکسته‌کانیان هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنم. ئه‌ده‌بی کوردیی له‌و موجامه‌له زۆر بێتام و بێکه‌ڵکانه پڕاوپڕه. ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زاییم له‌ئه‌ده‌بی گه‌لانی تردا هه‌بێ ، زۆر به‌که‌میی شتی له‌م چه‌شنه به‌رچاو ده‌که‌وێت. دواتریش دوو روویی هه‌ندێ نووسه‌رو بیریار‌و بیرمه‌ندی کورد ئه‌وه‌نده ساخته‌کارییه، که به‌ناوی خۆیانه‌وه تێکسته‌کانیان به‌هه‌زار رێز و خۆشه‌ویستیی و پێداهه‌ڵدان و سه‌ناکردن ده‌نووسن و به‌خه‌یاڵی خۆیان ئێستێتیکای نووسینه‌کانیان قه‌دوباڵا پێده‌که‌ن، که‌چیی له‌پراکتیکداو له‌ژێره‌وه جوێنفرۆش بوختانچیی و ملشکێن و ئاژاوه‌چیی و عه‌شایه‌رو راپۆرتنووسی وه‌ک خۆیان زۆر که‌مه.
.......................................
ئه‌و سه‌رچاوه‌و لینکانه‌ی سوودم لێ وه‌گرتوون:
• مورادیی ر 2009،" ماچۆ زمانه‌کان له‌پانتایی مێژوو و جوگرافیادا" گۆڤاری هه‌نار ، ژماره 47 ، ساڵی چواره‌م، دێسه‌مبه‌ری 2009 ، سلێمانیی.
• http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Twejinewe&Jimare=321
• http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=12963&LinkID=63
• http://www.helwist.com/2%20Geshti/Kesekan/Hesen%20Qazi/2010/3%20%201%20%20namey%20nexwindrawe.pdf
• http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=23165&cat=1
• http://www.rudaw.net/newspapers/rudaw/2009/91/04.pdf
•



del.icio.us
Digg