وه‌عزده‌ره‌کانی کوردایه‌تیی: وه‌ستا پینه‌دۆزه‌کانی زمانی کوردیی
هه‌ندرێن 2008-08-11
وه‌عزده‌ره‌کانی کوردایه‌تیی: وه‌ستا پینه‌دۆزه‌کانی زمانی کوردیی
"ئه‌گه‌ر زمانت نه‌بێ تۆ هیچ نیت، تۆ که‌سێکی ده‌ستوپێ سپیی، ئاوه‌کیی و بێ خانه و ماڵیت" (Nellie Taylor )
هه‌ندرێن
مه‌سه‌له‌ی زمان و ستانده‌ردبوونی زمانی کوردیی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، چ بۆ ئێمه ( من و کامیار) و چ بۆ سه‌دان رووناکبیر‌و نووسه‌ری تر پرسێکه له هه‌موو پرسه ستراتیژییه‌کان گرنگتر و چاره‌نووستره. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له زمان و داتا‌کان و به‌های فه‌لسه‌فه‌ی زمان تێنه‌گات، ..........
درێژه‌ی بابه‌ت به PDF.....



داگرتنی پاشکۆ >>
del.icio.us
Digg
كۆمێنته‌كان (5 بۆچوون):
ئه‌وه‌ی كورد ئیڕۆ پێویستی پێوه هه‌یه، پلانی درێژخایانه بۆ سیستمی په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی له سه‌ر بنمای فره زاروه‌یی به‌ڵام یك ئه‌لفوبێ یه‌كگرتووی گشتی بۆ زمانی كوردیه. له‌م پێواژۆیه یه‌ك زاروه‌ی كارا و دیوانی به شێوه سرۆشتی جیگای خۆی قۆرس ده‌كاته‌وه. زاراوه‌كان نه له ڕۆی ڕێزمانییه‌وه به‌ڵكۆ ووشه‌سازی و سامانی ووشه (ڤكه‌بۆلوری) دبێت كه‌لك له یه‌كتر وه‌ربگرن. بۆ نمونه كوردی نابێت ناوی تایبه‌تی "فۆتبال" (به خانه‌قینی تۆپان) له عه‌رابییه‌وه وه‌رگێڕێ "یاری تۆپی پێ" هاوكات بڵێ "فاوڵ"، "گۆڵ"، "كۆڕنڕ"، یان "كاراته" و "جۆدۆ". زمان ده‌بێت قانون مه‌ندی كارای بۆ ئه‌م شتانه هه‌بێت. یه‌ك كۆڕی زانیاری كارا ده‌توانت چاودێری گه‌شه كردنی زمان به‌م شیوه بكات. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌توانت هه‌ر ساڵه براورد بكرێت.
له تۆڕی زانینگای زمانی كوردی له ( www.kurdishacademy.org) ئێمه له ساڵی ١۹۹٢وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كار ده‌كه‌ین. بۆ زانیاری زۆرتر سه‌ردانمان بكه‌ن و به به‌شداری خۆتان تۆڕه‌كه ساماندار تر بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزم
برام من نه (ح) و نه (وانێك)، من خۆمم وه‌ستا، کابرایه‌کی ده‌ستفرۆشی سێخه‌ڵڵا یا داره‌سوتاوه‌که، کاتێك که بینیم کامیار به‌نێوی ئه‌کادیمیستییه‌وه جنێو به دژه‌بیرانی ده‌دا، پێم باش بوو، نێوی وه‌ستا له خۆم بنێم.
تکا ده‌که‌م که‌سی تر تۆمه‌تبار مه‌که‌ن نه (ح) و نه (وانێك) و نه که‌سی دیکه...
من سوپاست ده‌که‌م که هه‌م وه‌لامه‌که‌ت له جا‌و جنێوه‌کانی کامیار ئارامتر و نه‌رمتره، هه‌میش نیشانت داوه، که جنیوی نێو نووسینه هاوبه‌شه‌کانتان هی تۆ نین و هی کامیار سابیری ئه‌کادیمیستن!!!!
ئه‌ز لێره‌دا ده‌خوازم لێت بپرسم:
ئایا له هیچ سه‌رنجێکی ئێوه‌دا من بێ کۆپی ڕسته‌کانی خۆتان هیچم نووسیوه؟ تکا ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بێ نموونه هێنانه‌وه‌ی خۆتان دێرێکم نووسیوه، وه‌ك ماڵی قه‌ڵب بیده‌نه‌وه به‌سه‌ر خۆمدا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه کامیار سابیره که ده‌نووسێت، که 13 ڕۆژه نووسینه‌که‌یان ناردووه بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه و چاوه‌ڕێی بڵاوبوونه‌وه‌ی بوون و له‌سه‌ر ئه‌وان وه‌ستاون.
ئه‌ز دبێژم، له کاتێکدا که ده‌نگه‌کان بووه‌ته سه‌کۆی ئه‌نگۆ بۆچ بۆ ئه‌وتان نه‌نارد و دوو هه‌فته له چاوه‌ڕوانیدا مانه‌وه؟
جارێکی تریش داوات لێده‌که‌م، ئه‌گه‌ر بێ نموونه له نووسینه‌کانی خۆتان شتێکم خستوونه‌ته‌پاڵ، ئه‌وا خۆم به شه‌رمه‌زار ده‌زانم و داوای لێبوردن له خوێنه‌رانتان و خۆتان و هاوواژۆکه‌رانتان ده‌که‌م، به‌لام به ویژدانێکی ئاسووده‌وه ده‌ڵێم که یه‌ك وشه‌م بۆ ئه‌نگۆ هه‌ڵنه‌به‌ستووه.
دوا وشه‌ش ده‌کرێ، پێم بێژی، ئه‌ی کێ ئه‌و مافه‌ی به ئێوه داوه قسه له‌سه‌ر زمانی کوردی و ستانداردکردنی زاراوه‌یه‌کی بکه‌ن؟ هه‌ر به‌و جۆره‌ی مافه‌ی ئه‌نگۆ بێت، مافی منیش و هه‌موو ئاخێوه‌رانی زمانی کوردییه، قسه بکه‌ین و هه‌ڵبژاردنی زمان و خوێندن به زاراوه‌کان و پاراستنی زاراوه‌کان، مافێکی سروشتی هه‌ر مرۆڤێکه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه له که‌س ناکه‌م بۆم دیاری بکات، که‌ی قسه بکه‌م و به کام زاراوه بنووسم و بخوێنم و بیربکه‌مه‌وه.
هیوادارم هێورتر بنووسیت و تێزه‌کانت له جنیوه‌کانی کامیار جیابکه‌یته‌وه.
تۆ ده‌ڵێیت کێشه‌ی ئه‌و که‌سه ئه‌وه‌یه که له‌م سی شته تێنه‌گه‌یشتووه: یه‌ک: زمان، دوو: داتا‌کان، سێ: به‌های فه‌لسه‌فه‌ی زمان. ڕێم بده پێت بڵێم که من ڕام وایه که کێشه‌ی تۆش ئه‌وه‌یه که له یه‌ک شت تێنه‌گه‌یشتوویت: ئه‌و ڕسته‌یه‌ی خۆت!!
تۆ و کامیار سابیر و چهنانی تر ئه‌م یارییه به عه‌قڵی خوینه‌ر ده‌که‌ن و عیباراتی ئاوا ناوپووچ به‌سه‌ر خوێنه‌ری ساده‌دا تێده‌په‌ڕێنن. ئاخر بۆ خاتری ئاخر زه‌مان مانای چی وه‌ک ڕه‌خنه بڵێت فڵان که‌س له زمان و داتا‌کان و به‌های فه‌لسه‌فه‌ی زمان تێنه‌گه‌یشتووه! له زمان تێناگات یانی چی؟ له داتا‌کان تێناگات، کام داتایانه؟ من هه‌ست ده‌که‌م تۆ له ووشه‌ی داتا به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوویت. مه‌به‌ستت چییه له‌وه‌ی که که‌سێک له به‌های فه‌لسه‌فه‌ی زمان تێنه‌گه‌یشتووه. ده‌سته‌واژه‌ی (به‌های فه‌لسه‌فه‌ی زمان) یه‌عنی ئه‌هه‌مییه‌تی ئه‌و بواره‌ی که بۆ لیکۆڵینه‌وه له فه‌لسه‌فه‌ی زمان ته‌رخانه. ئیتر مانای چی بڵێیت که‌سێک له‌مه تێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌هه‌مییه‌تی ئه‌مه چی ڕه‌بتێکی به‌و باسه‌ی تۆوه هه‌یه. تۆ نه‌ک شه‌رحی ئه‌مه ناکه‌یت به‌ڵکو سێ مه‌سه‌له به‌دوای یه‌کدا ڕیز ده‌که‌یت و ده‌ڵێیت خراپیی ڕاکانی ئه‌و که‌سه ئه‌وه‌یه که له‌و سێ شته بێ ڕه‌بته تێنهگهیستووه. یه‌ک حه‌قیقه‌ت به تۆ و خوێنه‌ر بڵێم: که ئه‌م جۆره ووتارانه‌ی تۆ و هه‌ندێک نووسه‌ری تر ده‌خوێنمه‌وه هه‌ست ده‌که‌م بۆ خۆتان چاک خه‌نی بوون به ساده‌یی خوێنه‌ر و وا ده‌زانن ده‌شته و لێژاییه و لێده‌خوڕن و تۆ و کامیار سابیر و کێ و کێ تر هه‌فتانه مل ده‌نێن به ووتارهوه و هه‌ر جاره چوارده پانزه لاپه‌ڕه ووشه ڕیز ده‌که‌ن و داواش ده‌که‌ن وه‌ک ووتارهایهکی وا لێتان وه‌ربگیردرێت که ده‌توانێت کیشه‌ی زمانی ستانداردی کوردیی چاره‌سه‌ر بکات. من پێموایه ئێوه به‌و نووسینه بێ کهڵکانهتانهوه ڕێگریی گه‌وره‌تان له‌به‌رده‌م دۆزی بوونی سۆرانی به زمانی ستاندارد دروست کردووه. کامیار سابیر به‌و شێوه قسهکردنهوهیه که سایته‌کان به شارع جمهوری تێگه‌یشتووه به‌ر له هه‌رکه‌س ئه‌و په‌نجا که‌سه‌ی په‌شیمان کرده‌وه که ئیزایان بۆ کردن. ئێوه خۆتان نه‌کردایه به دامڕاستی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ئێستا کردنی سۆرانی به ستاندارد له قۆناغێکی زۆر پێشتردا ده‌بوو. پێم خۆشه قسه‌کانم وه‌ک ڕه‌خنه و ڕای فیکریی لێ وه‌ربگریت و خۆت وه‌ک شه‌خس پێی بریندار نه‌بیت.
به‌ڵی، ئێمه‌ش گوتومانه که ته‌نیا ئێنیستوتێتێکی کارا و قانوونییه که ده‌کارێ ئه‌و گرفتانه‌ی زمانی کوردیی هێدی هێدی چاره‌سه‌ر بکا، هه‌ر ئه‌مه‌شه که زمان ده‌ڕسکێنێت. سه‌ردانی سایته‌که‌تان ده‌که‌م و سوپاس بۆ تێبینییه‌کانت. ئه‌وه‌ی وتمان ته‌نیا چه‌ند په‌یڤێکن بۆ که‌مێک دڵنیاکردنه‌وه‌ی مه‌یلی من بۆ زمان، وه‌کوو تر ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کانمان بۆ خه‌مڵینی روحی زمان بن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه له زمان هانمانده‌دا. ببوره لێره هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌گوترێ، لێ ماوه‌ته‌وه له ئێوه بپرسم، ئایا ئێوه، که خه‌ریکی ئه‌و کاره ئه‌کادیمییه‌ن، هه‌ڵوێستتان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌ی زمانه‌وه چییه؟ بۆ به ناوی ئه‌و گرووپه‌ی خۆتانه‌وه، په‌یڤی خۆتان راناگه‌یه‌نن؟ له کوردستان کارێکتان بۆ زمان کردووه؟ بۆ دیده جیاوازه‌کانی خۆتان ناکه‌ن به نووسین؟
سۆپاس بۆ وڵامه‌كه‌تان، ڕه‌نگه سه‌رچاوه‌ی گرفته‌كان له‌وێ بێت، كه گه‌لی كورد به گشتی زاراوه‌ی خۆمالی خۆی به كوردی ده‌زانت و زمانه‌كه‌یشی وه‌ك ناسینه سه‌ره‌كی هه‌ستی نه‌ته‌وایتی بكار دێنت. ئه‌مه گێژایی له سازكردنی هه‌ستێكی هاوبه‌ش دورست كردووه. بۆ نمونه ئێڕۆ بێژه‌ری زاری گۆرانی خۆی له ئه‌و زمانه كوردیه كوماری شێخ مه‌حموود و مه‌هاباد هاوبه‌ش نابینت. كورد هه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ڕخساووه تاكۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی بیری هاوبه‌ش بوون بكات. دیاره ئه‌مه بۆ جنابت و من دیارده‌یه‌كی سورشتی بێت، به‌ڵام بۆ زۆبه‌ی گه‌لی كورد له هاو‌به‌شی ناوچه‌ی دوورتر ناڕۆت. هۆكاره‌كان زۆرن و له وڵامی ئێسته جێگای نابێته‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌و ئاماژه‌ی من بۆ وڵاته ئه‌فریقیه‌كان به هه‌ڵه وه‌رت گرتووه. ئه‌گه‌ر جاری تر بابه‌ته‌كه‌م بخوێنیته‌وه، وا ده‌ڵم: "عه‌ره‌ب و تورك هاواری ئه‌وه‌یان ده‌كرد "كوردی زمان نییه واته نه‌وه‌وه نییه". هاوكات زۆر ووڵاتانی ئه‌فریقی مافی سیاسی یان وه‌ر گرت و زمانی وڵاته زلهێزه‌كانیان وه‌ك ئینگلیزی و فرانسی یان به زمانی دیوانی هه‌ڵبژارد."، واته زمان بۆ مافی سیاسی پێویست نه‌بوو. من ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ كوردستان هاوپه‌یك ناكه‌م و ده‌ڵم "له‌وانه‌یه ئه‌و گۆته‌ی نیلی ته‌یلۆر له سه‌ره‌تای سه‌دی ڕابردوو واته‌ی هه‌بوایه، كه دۆرشمی یك نه‌ته‌وه، یك زمان و یك ووڵات باو بوو، به‌ڵام له كاتی وه‌ك ئێڕۆ به‌تایبه‌ت #بۆ زمانی كوردی ڕێ چاره‌ی جیاواز پێویسته#. زمانی ئێسپانی و ئینگلیزی سنوڕی زۆر وڵاتیان دابزاندووه." واته كوردی پێویستی به سنوڕ نییه و ده‌توانت وه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕۆلی خۆی یاری بكات.
من ڕای خۆم هه‌ر له‌ئه‌و كورته وڵامه ده‌ربڕی كه ده‌ڵم: "ئه‌وه‌ی كورد ئیڕۆ پێویستی پێوه هه‌یه، پلانی درێژخایانه بۆ سیستمی په‌روه‌رده‌ی زمانی كوردی له سه‌ر بنمای فره زاروه‌یی به‌ڵام یك ئه‌لفوبێ یه‌كگرتووی گشتی بۆ زمانی كوردیه. له‌م پێواژۆیه یه‌ك زاروه‌ی كارا و دیوانی به شێوه سرۆشتی جیگای خۆی قۆرس ده‌كاته‌وه. زاراوه‌كان نه له ڕۆی ڕێزمانییه‌وه به‌ڵكۆ ووشه‌سازی و سامانی ووشه (ڤكه‌بۆلوری) دبێت كه‌لك له یه‌كتر وه‌ربگرن." واته زمانی كوردی پێویستی به كات، پڵان، و خواستی سیاسی هه‌یه. له ماڵپه‌ڕی خۆمان ئه‌مه وه‌ك دۆرشمی ده‌بینت "ئه‌لفوبێیه‌كی یه‌كگرتو چاره‌سه‌ری یه‌كجاری بۆ كێشه‌ی زمانی كوردی" كه له وتاریك له ساڵی ٢٠٠٢ باسی ده‌كه‌م ( http://www.kurdishacademy.org/?q=node/128 )، هاوكات "له تۆڕی زانینگای زمانی كوردی له ( www.kurdishacademy.org) ئێمه له ساڵی ١۹۹٢وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كار ده‌كه‌ین." واته بۆ ئه‌م پڵانه ماوای ١٦ ساڵه كار ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌كرێت له كوردستان كردوومانه، تكایه چاو له ئه‌م بابه بكه‌ن ( http://www.kurdishacademy.org/?q=node/146 ) من داوی لێبووردن ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه به زمانی ئینگلیزی یه، ئه‌مه تۆڕی زانستی زمان‌وانی‌یه و پشت به مرۆڤانی وه‌ك جنابت بۆ به‌ربه‌ڵاو بوونی بابه‌ته‌كان قۆرس ده‌كات
( http://www.kurdishacademy.org/?q=node/200 )،
له‌گه‌ڵ ڕای جنابتم كه ده‌بێت زانستی زمان كوردی و كێشه‌كانی به‌ربه‌ڵاو بێت، بۆیه زۆر به گشتی داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵك به‌شداری تۆڕه‌كه بن و به گۆری توانایی خۆیان بابه‌ته‌كان وه‌رگێڕن و یان به‌رهه‌می خۆیان بنوسن. به هه‌ر شێوه‌ی پێ‌یان خۆشه بنوسن، و كه‌لك له وه‌رگێڕی رێنوسه‌كان بگرن ( http://www.kurdishacademy.org/?q=node/192 ) ، بۆ دنیای بێ سنوڕی زانستی به‌ربه‌ڵاوو به‌خێر بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزم
بۆچوونی خۆت بنووسه