دكتۆر به‌رهه‌م و ئاماژه مه‌ترسیداره‌كان
ئه‌وه‌ی له رووكه‌شدا ده‌گوترێ له جه‌وهه‌ردا وایه؟ سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان به‌ده‌ر له هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی حزبی ده‌بێت واقعیانه‌تر له خه‌ڵكی ئاسایی بڕواننه پڕۆسه‌ی سیاسی دیموكراتی ، كه تێدا ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات یه‌كێكه له بنه‌ما دیموكراتییه‌كانی سیستمی حوكمڕانی و كومه‌ڵگای مه‌ده‌نی .
ئه‌و قۆناغه دژووارو ناجێگیره سیاسی و ئابوورییه‌ی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌وه پێدا تێپه‌رین ، جگه له‌وه‌ی كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر باری ده‌روونی هاوڵاتیان ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و دیاریكردنی نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستانیش هه‌بووه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته ده‌كات كه هاوڵاتیان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به شێوه ئاسۆییه‌كه‌ی بیربكه‌نه‌وه و بڕواننه شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان زیاتر به شێوه ستوونییه‌كه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه ، كه ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی دیموكراتیدا ناكۆكه .
كاتێك باسی ئه‌وه كه‌وته سه‌ر رووپه‌ڕی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان كه ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی ده‌بێت ، ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته له چه‌ندین رووه‌وه قسه‌و باسی زۆری هێنایه گۆڕێ ، جگه له‌وه‌ی به‌شێك له لێكدانه‌وه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه مومكین نییه پارتی هه‌روا به ئاسانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بخاته به‌رده‌ستی یه‌كێتی ، ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه نووسران ئه‌وه‌بوو كه پێكهێنانی هه‌ر كابینه‌یه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ی كابینه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتوو نابێ ، ئه‌م تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌یه چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه ، یه‌كێ له ره‌هه‌نده‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كابینه‌ی پێنجه‌م له زۆر رووه‌وه توانیویه‌تی پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاری باش پێشكه‌ش بكات و ئه‌و كه‌سه‌ش كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتووی حزبه‌كه‌یه‌و ، ره‌نگه ئه‌وه‌ی به‌و ده‌كرێت ، بۆ كه‌سێكی دیكه له شوێنی ئه‌ودا هه‌روا به ئاسانی نه‌كرێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه به‌ده‌ر له لایه‌نه فكرییه‌كه‌ی وه‌ربگرین و وه‌ك ئه‌وه ته‌ماشا بكه‌ین كه له واقیعدا هه‌یه ، به‌و مانایه‌ی كه زۆربه‌مان پێمان وایه ئه‌مه قۆناغێكی راگوزه‌ره‌و هێشتا نه‌گه‌یشتووین به كاناری ئارام ، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه سیاسییه راگوزه‌ره‌ش باشتر وایه هه‌ر به شێوه ستوونییه‌كه بیر بكه‌ینه‌وه ، ره‌نگه ئه‌مه تا ئه‌و شوێنه راست بێت كه پێمان وابێت له‌م وڵاته‌دا كه‌سێكی دیكه‌ی به‌و شێوه‌یه به توانا‌و شایسته نییه بتوانێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به ده‌سته‌وه بگرێت و سه‌ركه‌وتووش بێت . ئه‌مه بیركردنه‌وه داهێنانێكی سه‌قه‌تی سیستمی حوكمڕانییه ، به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو لایه‌ك شانازی به‌و پێشكه‌وتنانه‌وه ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ئه‌زموونێكی تازه‌ی پێشكه‌وتنی دیموكراتییه‌ته له ناوچه‌كه ، بۆیه ناكرێ له پاڵ ئه‌و شانازیانه‌وه هه‌نگاوی پێچه‌وانه هه‌ڵێنیین ، نمونه‌و بیانوو بۆ درێژه‌پێدانی هه‌ندێ بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتن بێنینه‌وه كه له توانادا هه‌یه تێ‌یان په‌ڕێنین ، نه‌ك بیانكه‌ینه‌و كلتور‌و عاداتێكی ته‌قلیدی سیاسی .
هه‌رچه‌نده زۆرجار ده‌گه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قۆناغه ناسكه‌ی ئه‌زمونی حوكمڕانی له كوردستان ، كه‌زۆرجار سه‌ركرده‌كانمان به ده‌ڵه‌مه‌و ئه‌و باخیره‌یه‌ی ده‌شوبهێن كه له نێو ده‌ریادایه ، به نقوومبوونی هه‌موومان له نێوده‌چین ، یان به ده‌رس وه‌رگرتن له‌و هه‌موو مڵمڵانێ و شه‌ڕی ناوخۆییه‌ی له رابردوودا هه‌موومانی ئازاردا، ئه‌وه‌مان تێپاڕاندوه جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و سه‌ره‌تا ناخۆش و ماڵوێرانییه ، به‌ڵام زۆرجاریش به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێ ئاماژه به‌دی ده‌كرێن كه جێگه‌ی دڵخۆشی نیین چ له‌رووی به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی ، یان زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی كوردستان و خستنه‌ڕووی سیستمێكی حوكمڕانی جوانتر و سه‌ركه‌وتووتر.
ئه‌و ئاماژانه‌ی ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بینم سه‌باره‌ت به كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م و ئه‌و ئاماژانه‌ش كه له سه‌ره‌تای هاتنه‌گۆرێی پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌مدا خرانه‌ڕوو ، كه به‌شێكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و به ئاشكرا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌زۆر بیسه‌پێنن كه كابینه‌ی شه‌ش ناتوانێ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به ده‌ست بێنی كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه .
بۆیه پێم وایه ئه‌م جۆره نووسینانه ئاماژه‌ی مه‌ترسیداران و بۆنی ئه‌وه‌یان لێدێ ده‌رسمان له رابردوو وه‌رنه‌گرتبێت ، وه‌ك بیركردنه‌وه‌ش نه‌مانتوانی بێت خۆمان له‌و وه‌همه رزگار بكه‌ین كه له‌م وڵاته‌دا جگه له ئه‌م و ئه‌و كه‌سی تر شه‌ك نابه‌ین ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی كاك ئه‌دهه‌م بارزانی كه له ژماره 649 ی 14 ی حوزیرانی 2009 ی رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرتدا بڵاوی كرده‌وه به ناونیشانی (ئایا حكومه‌تی كوردستان بێ نێچیرڤان بارزانی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟).
كاك ئه‌دهه‌م له‌م نووسینیدا رێك ئه‌وه‌مان پێدڵێ (بێ نێچیرڤان بارزانی ره‌وتی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ده‌وه‌ستێت و له شوێنی خۆی ده‌خولێته‌وه ) ، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی كاك ئه‌دهه‌م وه‌ك راوبۆچونێكی ئاسایی و تایبه‌تی خۆشی وه‌ربگرین كه له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردوه ، ناكرێ ئه‌م قسه‌یه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیری و له رووی سیاسی و فكریه‌وه قسه‌ی زیاتری له باره‌وه نه‌كرێ ، چونكه ئه‌مه وه‌ك بیركردنه‌وه ته‌نیا تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و نییه بۆ كابینه‌ی شه‌شه‌م ، به له‌به‌رچاو گرتنی وه‌زعی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان زۆرن ئه‌وانه‌ی هه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌ی كاك ئه‌دهمیان هه‌یه ، هه‌رچه‌نده كابینه‌ی پێنجه‌م كه كاك نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی بوو به له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زعی سیاسی و ئابوری ، به به‌راوورد له گه‌ڵ كابینه‌كانی پێشووتر زۆر سه‌ركه‌وتووتر حیسابی بۆ ده‌كرێ ، له ماوه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌دا كار‌و پڕۆژه‌ی زۆرباشیش كراون ، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه ناگه‌ێنێ پیشوه‌خت نه‌خشه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی كابینه‌ی دوای ئه‌و بكێشرێ ، كه كاك ئه‌دهه‌م و براده‌رانی دیكه‌ش له ماوه‌ی رابردوودا ئاماژه‌یان بۆ كردوه ، من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه سه‌رۆكێكی به‌هێز ده‌توانێ حكومه‌تێكی به‌هێز دامه‌زرێنێ ، بۆیه پێم وایه ئه‌گه‌ر به په‌نجه‌كانی ده‌ستیش بژمێردرین بایی ئه‌وه سه‌رۆكی به هێزمان هه‌یه كه كاك دكتۆر به‌رهه‌م یه‌كێكه له‌و كه‌سه به ئه‌زموون و به‌هێزانه‌ی ، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئاماژه‌كان ده‌ریانخستووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌كه‌ونه هه‌وڵی بانگه‌شه‌و لێدانی كابینه‌ی شه‌شه‌م له پێناو سه‌رنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و دكتۆر به‌رهه‌م و حكومه‌ته‌كه‌ی ، ئه‌وه كابینه‌ی شه‌شه‌م دوای كابینه‌ی پێنجه‌م یه‌كێك ده‌بێت له حكومه‌ته هه‌ره‌سه‌ركه‌وتووه‌كان ، به‌ده‌ر له‌روانگه حزبییه‌كه‌وه كه پێشتر زیانی زۆری پێگه‌یاندووین ، له‌كۆتایدا سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی شه‌شه‌م به‌سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه ، به تایبه‌تی بۆ یه‌كێتی و پارتی ، كه ئێستا پتر له‌هه‌ر كاتێكی دیكه پێویستیان به‌وه هه‌یه ئه‌زموونێكی جوانتر و سه‌ركه‌وتووتر پێشكه‌ش بكه‌ن ، له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌رجۆره نه‌خشه‌كێشانێك بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م له‌به‌ڕێوه‌بردنی كابینه‌ی شه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ، جگه له‌وه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان نه‌خشه‌ی له‌به‌ینبردنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر خراپیشی ده‌بێت له زهنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له رووكه‌شدا ده‌گوترێ له جه‌وهه‌ردا وانییه .



del.icio.us
Digg