سه‌رۆكی هه‌رێم له كوێیه .... سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
چه‌ند مانگێك ده‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه ، هه‌ر له دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیار نییه‌و كه‌س نازانێ له كوێیه ، كه‌س نازانێ خه‌ریكی كاری ئه‌ده‌بییه یان خه‌ریكی كاری سیاسی و دیبلۆماسسییه ، به‌ڵام به پێی هه‌ندێ زانیاری كه له زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه پێمان گه‌یشتوه ، كه ئه‌ویش نازانێ له كوێیه وتی: دوور نییه ئێستا له ئه‌مریكا بێت و خرابێته خوولی راهێنان بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردندا بتوانێ له‌و رێژه‌یه زیاتر به‌ده‌ست بێنی ، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستی هێنا ، به راستی ئه‌مه كارێكی نابه‌جێیه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكێك كه خۆی به خه‌مخۆرو دڵسۆزی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی بزانێ ، كه‌چی دوور له میدیكان و به‌بێ ئیزن خواستن له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌فه‌ر بكات ، بۆ كۆێ ؟ كه‌س نازانێ .
به پێی هه‌موو جۆره لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌خڵاقی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ماتماتێكی ئه‌وكاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم جۆرێكه له گه‌نده‌ڵی و پێویسته هه‌مووان بۆ رێگه‌گرتن له‌و جۆره كارانه‌و كۆتایی پێهێنانی یه‌كجاره‌كی به گه‌نده‌ڵی به‌ده‌نگ بێن و شه‌فافانه بچینه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیا و داوای لێبكه‌ن به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێت ، له‌مه زیاتر رێگه نه‌درێ گاڵته به مه‌شاعیری خه‌ڵكه‌وه بكرێت ،جگه له‌مه‌ش داوای لێبكرێ به‌هانای مووچه بڕاوه‌كانی كوردستانه‌وه بێت ، كه به هۆی ده‌نگدان به جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نان بڕاو كراون و خه‌ریكه هه‌ر هه‌موویان له‌برسان ده‌مرن و كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره هه‌رێمی كوردستانی ده‌گرێته‌وه ، فشاریش بخرێته سه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیدی له خۆیه‌وه‌و به‌بێ ئاگاداری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌فه‌ری ده‌روه‌ی وڵات نه‌كات ، له كاتێكدا كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان دایه ، هه‌موو ئه‌و پڕۆتۆكۆلانه‌ش هه‌ڵبوشێندرێنه‌وه كه جه‌نابی سه‌رۆك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان مۆری كردون 0
له كۆتایشدا داواكارین له جه‌نابی كه‌مال میراوده‌لی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه تا ئێستا نه‌هاتۆته به‌رده‌م په‌رله‌مان و سوێندی یاسای نه‌خواردوه ، ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه مه‌نقوله‌و غیر مه‌نقوله‌كه‌شیدا بگیرێ و له داگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌دا به سزای گه‌ڵ و شۆڕش بگه‌ێنرێ .
Smkobsat@yahoo.com



del.icio.us
Digg