کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆرژوازی
ئازاد بکر
گه‌ر له ڕوانگه‌ی مارکسیزمه‌وه بڕوانینه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی، ئه‌وا بێگومان به‌شداریکردنی هێزی چه‌پڕه‌وی کۆمه‌ڵگا له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌مانای گرتنه‌به‌ری ڕێگای ڕیفۆرمیستانه و بواردانی هه‌لێکه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی چینی کرێکار تا به‌ڕێگای ئاشتیانه و پله به پله به سۆسیالیزم بگات. به‌ڵام هه‌رده‌م مارکس و ئه‌نگلز و لینین و هاوه‌ڵانیان پێویستی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری چینی کرێکار و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له چینی بۆرژوازیان پێش هه‌مووشتێکی تر خستووه. کاتێک ڕابه‌رانی کۆمۆنیزم ده‌ربڕین و بۆچوونیان به‌وشێوه‌یه‌بووه، دیاره له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی چینی کرێکاردا ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان نواندووه. له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌داریدا ململانێی چینایه‌تی بناغه‌ی هێنانه‌کایه‌ی مێژووه‌یه‌کی گه‌شه له خه‌باتی کرێکاران دژی بۆرژوا و هانده‌رێکی گه‌وره‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه. ناکرێ کێشمه‌كێشی چینایه‌تی ڕابگیرێ و پشتگوێخرێ، چونکه ته‌نیا کرێکاران خۆیان ده‌توانن ئازادی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن و سیسته‌می ئازادانه‌ی خۆیان که سۆسیالیزمه دابمه‌زرێنن. هه‌میشه ئامانج له خه‌باتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته، جا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی ئه‌و سیاسه‌ته له‌ڕێگای خۆپیشاندان و مانگرتن و شۆڕشه‌وه یان به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه بێت و‌ه په‌رله‌مان ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی باڵا له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌ک ڕوخاندنی ده‌وڵه‌ته‌که. گه‌ر شێوازه‌کانی تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری له خۆپیشاندان و مانگرتن و شۆڕشه‌وه وه‌ک مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کی سه‌یربکرێن، واته تیۆری مارکسیزم فه‌رامۆش و به‌لاڕێدا ده‌برێ. قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هێندێک ووریایی و ووردبینی ده‌وێت، چونکه کات و شوێن و بارودۆخی بابه‌تی و خۆیی چینی کرێکار و هێز و توانایی به‌رانبه‌ر بۆرژوازی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا کاریگه‌ری خۆی هه‌یه. ده‌کرێ ئاڵوگۆڕێکی سیاسی له پراکتیکدا بکرێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌تی کرێکاری و کۆمۆنیزمیدا چاوێک به ته‌کتیک و ستراژیدا بگێڕدرێته‌وه. واته گه‌ر په‌رله‌مان وه‌ک ئامڕازێکی له‌بار و گونجاو بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی کرێکاری و جه‌ماوه‌ریکردنه‌وه‌ی هێزی کۆمۆنیزم به‌کار بهێنرێت و بۆ سه‌رخستنی داخوازیه کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کان وه‌گه‌ڕبخرێت پێده‌چێ سوودێکی هه‌بێت. له‌سه‌رده‌می ئه‌نگلزدا و‌ه به‌تایبه‌تی له ساڵی 1884 دا حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانی توانی به‌شداری په‌رله‌مان بێت و نیو ملیۆن ده‌نگ و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت. دواتر ئه‌م ژماره‌یه له‌ساڵی 1890دا دوو ئه‌وه‌نده زیادیکرد، و‌ه له ساڵی 1898 دا به‌هه‌مان شێوه، تا له ساڵی 1911دا گه‌یشته 4 ملیۆن ده‌نگ. ئه‌نگلز ئه‌مه‌ی به هێزی سه‌رکه‌وتنی حیزب له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا ده‌زانی و ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی به ئامڕازێکی پۆزه‌تیڤ ده‌بینی بۆ چڕکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری سیاسیانه‌ی حیزب و ئه‌ندامگیری زیاتر. ئه‌نگلز له پێشه‌کی په‌رتوکی ( ململانێی چینایه‌تی له فه‌ره‌نسا) له ساڵی 1895دا، له‌باره‌ی به‌کارهێنانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌لایه‌ن سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌ڵمانه‌وه ده‌ڵێ: (گه‌ر یه‌کێک له سیماکانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد ئه‌وه‌بێ که ڕێگه بدرێت هه‌ر سێ ساڵ جارێک ژماره‌یه‌ک له‌خۆبگرین و له‌میانه‌ی ئه‌م زیادبوونه زۆر و خێرایه‌ی ده‌نگه‌کانمانه‌وه به‌هه‌مان ڕاده باوه‌ڕی کرێکاران به‌سه‌رکه‌وتن و شکستهێنانی دوژمنه‌کانمان زیاد ده‌که‌ین. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته باشترین ئامڕازی پڕوپاگه‌نده و به‌شێوه‌یه‌کی ووردتر توانایی هێزی خۆمان و دوژمنه‌کانمان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه، ڕاده‌یه‌ک نیشانده‌دات که ناتوانین له‌وه زیاتر جووڵانه‌وه‌که‌مانی پێ دیاری بکه‌ین و له په‌له‌کردن و دواکه‌وتنی ناله‌بار خۆمان ده‌پارێزین. ئه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ر ئه‌مه سوودی هه‌ڵبژاردن بێت نه‌کردنی باشتره، به‌ڵام زۆر له‌مه زیاتره، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌لێکی ده‌گمه‌نمان ده‌ستده‌که‌وێ، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیکردنه به جه‌ماوه‌ره‌وه له‌و شوێنانه‌ی که تائێستا له‌ئێمه‌وه دوورن، و‌ه ناچارکردنی حیزبه‌کانی تره بۆ به‌رگریکردن له هه‌ڵوێسته‌کانیان له به‌ره‌و ڕوبوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانماندا له‌پێش چاوی جه‌ماوه‌ردا). هه‌رچه‌ند ئه‌نگلز مه‌ترسی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رچاو بوو، که‌زۆرێک له ڕابه‌رانی حیزبی له ستراتیژ و ئایینده‌ی سۆسیالیزم پاشگه‌زبنه‌وه و به ئامانجه کاتیه‌کانی ئێستا ڕازیبن، و‌ه جۆرێک له ڕه‌وتی ڕیفۆرمیستی له‌حیزبدا دروست ببێت. ڕۆزا لۆکسمبرگیش یه‌کێک بوو له‌و ڕابه‌ره کۆمۆنیستانه‌ی به‌توندی دژی هه‌ڵوێستی ڕیفۆرمخوازه‌کانی حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئه‌ڵمانی وه‌ستایه‌وه. ئه‌و ووته‌یه‌شی ڕاست ده‌رچوو ئه‌وه‌تا ئێستا حیزبه سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا به‌گرتنه‌به‌ری خه‌باتی په‌رله‌مانی چۆن له چینی کرێکار و داخوازیه‌کانیان دابڕان و کێشه‌ی چینایه‌تی نێوان کرێکاران و سه‌رمایه‌دارانیان کپکرده‌وه، ئێستاش له خزمه‌تکاری بۆرژوازی زیاتر شتێکی ترنین. لینین یه‌کێ له‌و ڕابه‌ره کۆمۆنیستانه بوو له دژی مه‌نشه‌فیه‌کان ڕاوه‌ستا و حیزبی به‌لشه‌فی دامه‌زران و بۆ ته‌نیا چرکه‌یه‌کیش له ئه‌نجوومه‌نی دۆما سازشی له‌سه‌ر به‌ژه‌وه‌ندی چینایه‌تی چینی کرێکار نه‌کرد. یه‌که‌م جار به‌لشه‌فیه‌کان بوون هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیان به‌شێوازێکی شۆڕشگێڕانه به‌کارهێنا و سه‌ربه‌خۆیی ڕێکخراوه‌ییان له مه‌نشه‌فی بواری پێدان که سه‌کۆی په‌رله‌مان بۆ بانگه‌شه و هاندانی شۆڕشگێڕانه بخه‌نه‌کار و جڵه‌وی په‌رله‌مان بخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه و پاشه‌کشه به هێزی کۆنه‌په‌رستی قه‌یسه‌ر و هاوشێوه‌کانیان بکه‌ن. به‌ڵام لینین پێی وابوو له بارودۆخێکدا که شه‌پۆلی شۆڕشگێڕی له پاشه‌کشه‌دابێت بایکۆتکردنی په‌رله‌مان مانایه‌کی نی یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕابه‌رانی کۆمۆنیزم له‌و باوه‌ڕه‌دابوون گه‌ر حیزبه کۆمۆنیسته‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مانیش به‌ده‌ست بهێنن، ناتوانن له‌ڕێی په‌رله‌مانه‌وه سۆسیالیزم به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵکو ده‌توانن له‌سه‌ر وێرانه‌که‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه سۆسیالیزم دابمه‌زرێنن، چونکه هه‌تا چینی بۆرژوازی ده‌سه‌ڵاتدار دامه‌زراوه دڵسۆزه‌کانی پۆلیس و سوپا و بیرۆکراتیه‌تی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌بێت، که‌ی پێویستی کرد له دژی په‌رله‌مانیش به‌کاریده‌هێنێ. چونکه له‌و جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا به‌ڕووکه‌ش دامه‌زراوه‌کان خۆیان به دیموکراتیخواز نیشانده‌ده‌ن و له ناوه‌رۆکدا ئامڕازی ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتدارن. له‌ڕاستیدا گه‌ر ئاکامی هه‌ڵژاردنی په‌رله‌مان وه‌ک ئا مڕازێکی خه‌باتی کاتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستی و سه‌رخستنی ئاستی هۆشیاری و تێکه‌ڵاوی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕازیی و ڕێکخستنی هێزی سکولار و پێشکه‌وتنخوازی بێته کایه‌وه، کاتێک زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه توانیان ئازادانه له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام‌دا به‌ئاره‌زووی ڕای خۆیان نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌رگرن، ئه‌وکات ده‌کرێ کرێکاران و بێبه‌شان که‌زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵن بڕیاری کۆتایی بده‌ن و له ئاستێکی فراوانتردا ئایینده‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن و سیسته‌مێک که ئاواتی هه‌موو بێبه‌شانه دایمه‌زرێنن. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت کۆمۆنیسته‌کان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن ده‌کرێ بزانرێ و ئه‌و گومانه بڕه‌وێته‌وه که به‌شدارینه‌کردن و بایکۆتکردنی ده‌بێته هۆی گۆشه‌گیری و که‌نارکه‌وتنی زیاتر و پاشه‌کشێی هێزی چه‌پڕه‌وی کۆمه‌ڵگا و به‌جیهێشتنی ئه‌و دامه‌زراوه و ئامڕازه‌ی بۆرژوازی بۆ خۆیان و کۆنترۆڵکردنی له‌لایه‌ن کۆنه‌په‌رستانه‌وه، به‌ڵام ده‌کرێ گه‌ر له هه‌لومه‌رجێکی گونجاو‌دا ئه‌و ده‌زگایه به‌دژی خۆیان به‌کاربهێنی. هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌زانین که خه‌بات وچالاکی حیزبی و کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشگێڕانه شوێنی کار و ژیان و شه‌قامی کرێکاران و به‌شخوراوانه. که‌واته ئه‌و هه‌له‌ی هاتۆته پێشه‌وه بۆ باڵی پێشکه‌وتنخواز و ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگا له‌بردنه پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی زیندووی خامۆش و سه‌رکوتکراوی تیۆری و پراکتیک جارێکی تر به گوژمێکی تری هه‌ست به‌لێپرسراوی مێژوویه‌وه بێته‌وه کایه‌ی سیاسی خه‌بات و ئۆرگانه‌کانی به‌هێزبکاته‌وه. له‌ڕێی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه خۆی بخزێنێته ناخی جه‌ماوه‌ر و سیاسه‌ت و ڕاوبۆچوونه‌کانی خۆی له ناوه‌نده جه‌ماوه‌ریه‌کاندا گه‌شه و په‌ره‌پێبدات و ڕۆشنایی بخاته‌به‌ر دید و تێگه‌شتنی کرێکاران و زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تیان ئاشنایان بکات. له‌لایه‌کی تره‌وه په‌رده له‌سه‌ر کرده‌وه و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ی حیزبه قه‌ومی و دینیه‌کان لابدات و تاوان و سیاسه‌ته ناجه‌ماوه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کانیان بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشکرا بکات. ئه‌وسا کۆمۆنیسته‌کان له‌په‌رله‌ماندا ده‌بنه به‌هێزترین کادری کۆمه‌ڵایه‌تی و حیزبی، ده‌توانن خزمه‌تێکی زیاتر به بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری بکه‌ن و په‌رله‌مانیش بخه‌نه ژێر سایه‌یانه‌وه. که‌واته له هه‌ردوو باره‌که‌دا به‌شداریکردنی کۆمۆنیسته‌کان و باڵی چه‌پڕه‌وی کۆمه‌ڵگا له په‌رله‌مان و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی کورسیه‌کان یان به‌شدارینه‌کردن و سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری له‌ڕێی شۆڕش و خۆپیشاندان و مانگرتنه‌وه ئامانج هه‌ر له‌ناوبردنی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی سه‌رمایه‌دارانه به په‌رله‌مانیشه‌وه. له‌سۆنگه‌ی نه‌بوونی ئه‌لته‌رناتیڤێکی ئه‌کتیڤتر بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئایینامه‌ی کۆمۆنیستی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داڕماو له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری وه‌ک عێراقدا و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی دامه‌زراوه‌یی و بێبه‌شبوونی هاووڵاتیان له گشت خزمه‌تگوزاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، سته‌می ئه‌حزابی ملیشیایی قه‌ومی و دیینی و تاییفی و نه‌بوونی یاسا‌و لێپرسینه‌وه له بارودۆخێک که تاڵانی و کوشتن و بڕین و تیرۆری هاووڵاتیان که‌شێکی ترسناک و نائارامی له پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیاندا پێکهێناوه، شه‌ڕی داسه‌پاوی هه‌ر ڕۆژه و ته‌راتێنی گروپی تیرۆریستی و سوپای ووڵاتانی داگیرکه‌ر له عێراقدا ژیانی ئاسایی له خه‌ڵک هه‌راسانکردووه. ئه‌گه‌ر بکرێ له‌و باره ناهه‌مواره‌دا دڵسۆزانی خه‌ڵک و کۆمۆنیسته‌کان و هێزی چه‌پ و پێشکه‌وتنخواز بۆ ڕزگارکردن و نه‌هێشتنی بارودۆخی سه‌پاو به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تدا له‌که‌له‌به‌ری ده‌روازه‌ی په‌رله‌مانه‌وه جێ په‌نجه و کاریگه‌ریه‌ک به قازانجی جه‌ماوه‌ری مافخوراوی عێراق دابنێن. خه‌بات له‌پێناوی باشترکردن و هۆشیاری زیاتری هاووڵاتیاندا، هه‌وڵێکه بۆ گه‌شه‌پێدان و فراوانکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری کرێکاری و کۆمۆنیستی له‌سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا. ده‌بێت به قوربانی‌کردن و په‌رته‌وازه‌کردنی چینی کرێکاری عێراقی به‌ده‌ست حیزبه ئایینی و قه‌ومی و تایفیه کۆنه‌په‌رسته‌کانه‌وه بوه‌ستێنرێ و ئیتر چیتر خوێنی کرێکاران و هه‌ژارانی ئه‌م ووڵاته له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی ناخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌رزان فرۆش نه‌کرێت. ده‌بێت کرێکاران زۆر له‌وه هۆشیارتربن به ئاسانی بکرێنه سووتوی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی بۆرژوازی. ده‌بێت ژنان و پیاوانی کرێکار له مه‌یدانی خه‌باتدا به‌رگری له مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن و گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌م ووڵاته به‌ره‌و داخوازیه کرێکاری و مرۆییه‌کان بهه‌ژێنن. ده‌بێ خه‌ڵکی عێراق له به‌ڵای دیموکراسیانه‌ی ڕۆژئاوا تێبگات و له ئاست کرده‌وه و تاوانه‌کانی بانده دز و تیرۆرسته‌کان بێده‌نگ نه‌بن. له دۆخێکی تاڵ و جه‌رگبڕی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که دانیشتوان به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌وه ده‌ناڵێنن، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئارامی و سه‌قامگیری، کوشتن و تیرۆر ژن و پیاو و مناڵی ئه‌م ووڵاته‌ی ترساندووه و تووشی هه‌زاران نه‌خۆشی ده‌روونی و جه‌سته‌یی کردوون. که‌واته هه‌نگاوی یه‌که‌می کۆمۆنیسته‌کان ده‌ست نیشانکردنی ڕابه‌رانی چه‌پ و کرێکاریه تا هانیان بده‌ن خۆیان کاندید بکه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی کرێکاران و هه‌ژاران بکه‌ن له شوێنی کار و ژیانیاندا له پێناوی سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆربه‌ی ده‌نگده‌راندا که کرێکاران و توێژه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵن. نوێنه‌رانی کرێکاران نابێت له‌پێناوی کورسی و مووچه‌و ئیمتیازاتی تایبه‌تی خۆيان‌دا، متمانه‌ی هاوڕێکانی که ده‌نگیان پێداوه بدۆڕێنن، ئه‌و نوێنه‌رانه ده‌چنه شه‌ڕێکی چینایه‌تیه‌وه، به‌شێواز و له‌ڕێگه‌یه‌کی تری خه‌باته‌وه و ده‌بنه هه‌ڵگری به‌رنامه و سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه و کۆمۆنیستیانه و له‌سه‌رجه‌م باڵ و حیزبه بۆرژوازیه‌کان جیاده‌بنه‌وه و هه‌میشه ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوه که‌پشتگیر و شێلگیربن له به‌رگریکردن، وه‌ک که‌سانێکی شۆڕشگێڕ له‌مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر، و‌ه له هه‌ر هه‌ڵوێستێکی سیاسی و هه‌ر بزووتنه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی جه‌ماوه‌ریدا پێشڕه‌و ڕابه‌ر ده‌بن. چونکه هه‌رده‌م هیواو ئاواتی که‌سانی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ ڕزگاری کرێکاران و فراوانکردنه‌ی بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی کرێکاری و بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئاستی شۆڕشگێڕی و سازشنه‌کردن له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی چینی کرێکار و پشتگیری‌کردن و پێشکه‌شکردنی یاسا و پڕۆژه‌ی کرێکاری و مرۆڤپه‌روه‌رانه بۆ سه‌رجه‌م کێشه‌و ناهه‌مواریه‌کانی بۆرژوازی له‌کۆمه‌ڵگه‌دا دروستکه‌ر و بره‌وپێده‌رێتی و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ به‌قازانجی هاووڵاتیان بێجیاوازی. ئیتر ئه‌و نوێنه‌رانه ئه‌رکێکی قورس و گران ده‌که‌وێته سه‌رشانیان و ده‌بێ زۆرترین هه‌وڵیان بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری بێت و سه‌رقافڵه بن و سووربن له‌ده‌رکردنی ئه‌و یاسانه‌ی مافه‌کانی کرێکاران و ژنان و مناڵان مسۆگه‌ر ده‌کات، نه‌خشی به‌رچاویان له یاسایانه‌دا هه‌بێت که کۆمه‌ڵگه به‌ره و سکۆلاریزم و شارستانی ده‌بات. به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمۆنیستی له‌سه‌ر ئاستی گشتی له‌ناو ئه‌و کێشمه‌کێشه سیاسیه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناچاری به‌ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌رۆکی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک گرتووه و ده‌بێت باڵی کرێکاری و کۆمۆنیستی ڕۆڵی مێژوویی و پێشکه‌وتنخوزانه‌ی خۆیان نیشانی کۆمه‌ڵگا بده‌ن. نوێنه‌ری کرێکاری و شۆڕشگێڕ ئه‌وه‌یه که له هه‌وڵی خڕکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و له‌ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیاندا پشتگیر و هاوپشتیانه و ئه‌وه نوێنه‌ری کرێکاره که بۆچوونی سیاسه‌تی کرێکاری و شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆشنی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌یه و سووره له‌سه‌ر گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی، به‌پێدانی زانیاری و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و کاره‌کانی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری چڕده‌کاته‌وه، کاتێک ڕێبازی ئه‌کتیڤ به‌کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کۆکردنه‌وه‌ی هێزی کرێکار و چه‌کدارکرکردنی ئه‌و نوێنه‌رانه به میتۆدی شۆڕشگێڕانه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتر و له‌پێشتره ئایا که‌ش و بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق بواری ئه‌وه ئه‌دات که‌وا هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و پاك ئه‌نجام بدرێت. چونکه مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس، دووباره‌وه بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆری ڕه‌شه له به‌رگێکی دیموکراتیزه‌کراوی ڕۆژئاواییدا، که‌هه‌رچی کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌واتوویی سیاسی و فه‌رهه‌نگییه به‌باڵای خه‌ڵکی عێراقیاندا بڕیوه و کۆمه‌ڵگایان نوقمی خوێنڕشتنی شه‌ڕی تایفی قه‌ومی و تیرۆری ڕۆژانه‌کردووه. ئایا به‌ڕاستی ئه‌م ده‌سته و تاقم و بانده کۆنه‌په‌رسته به‌کرێگیراوانه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچه‌که ده‌توانن قبوڵی ڕای جیاواز و سکۆلار و کۆمۆنیزمی بکه‌ن؟ تا له سه‌کۆیی ده‌زگا بێفه‌ڕه‌که‌ی بۆرژوازی خۆشیانه‌وه ڕه‌خنه‌و سه‌رزه‌نشت بکرێن.
24.11.2009



del.icio.us
Digg