بیره‌وه‌ریه‌كانم به‌غدا-4 -.... فایق جه‌میل
2009-10-15
له ساڵانی په‌نجاكان گه‌ڵێ روداوی گرینگ وفاكتهر هه‌ڵكه‌وتن ، له‌مان راپه‌رینی مانگی تشرینی دووه‌م ساڵی 952به تایبه‌تی له شاری به‌غدا و زۆربه‌ی گه‌وره شارانی عیراق كه بۆ هه‌فته‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر و به هه‌زاران قوتابیانی كۆلیج وقوتابخانهكانی ئامه‌ده‌یی و خه‌ڵكانی ناوبازار پرژانهسهر شه‌قامه‌كان دژی ده‌سه‌ڵات وحكومه‌تی عیراق ، وه‌ستانی نه‌بو تا وه‌زاره‌تی ( ا رشد العمری – ئه‌رشه‌د ئهڵعومهری ) روخاو ( لیوا روكن نورالدین محمود )- نوره‌دین محمود-ئه‌فسه‌رێ كوردی ناسراو وه‌زاره‌تی نوێی دامه‌زراند وده‌ستی كرد – گۆیا – به چاكسازی به مه‌به‌ست هێوركردنه‌وه‌ی گه‌ڵی عیراق ، له‌مان ده‌ست هه‌ڵگرتن له پرۆژه‌كانی عه‌سكه‌ری و سیاسی كه ده‌وڵه‌تی ئینگلیز به هاوبه‌شی عیراق خه‌ریكی دامه‌زراندنی بو له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌روها به مه‌به‌ست ئارامكردنه‌وه و ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ر رۆژانه له رادیۆی به‌غدا لیستی نرخی فه‌رمی دابه‌زیوی زۆربه‌ی خوارده‌مه‌نی وسهبزهو مێوه دهخۆێندرایهوه له‌مان شێلم ...؟؟ به‌ڵام له راستی دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نوره‌دین مه‌حمود له لایه‌ن خه‌ڵك جێی گاڵته‌جاری و سوكایه‌تی بو ، تا راده‌یه‌ك هاووڵاتێك به قه‌شمه‌ری به ته‌لگراف پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیران كردبو به بۆنه‌ی نرخی هه‌رزانی شێلم ..... !! ئیدی به تومه‌تی سوكایه‌تی كردن به حكومه‌ت به شه‌ش مانگ به‌ندكردن سزا درا ، هه‌ڵبه‌ته گهرلهم ده‌ورانه با پیستی چوبووه ده‌باخانه ....!!!
روخانی وه‌زاره‌تی عومه‌ری و راپه‌رینی تشرینی دووم به سهركهوتوێی گه‌وره‌ی گه‌ڵی عیراق له قه‌له‌م درا. له لایه‌كی دی ئه‌وه‌ی شایانی وتنه كه كۆلیجی ئێمه ( دار المعلمین العالیه - خانه‌ی مامۆستایانی باڵا ) –قهڵاورابهری سه‌ره‌كی ئه‌م راپه‌رینه بو به كێش وسه‌نگ و ئازایه‌تی له هه‌مان كات بنكه‌ی سه‌ره‌كی و به‌هێزی یه‌كێتی قوتابیانی عیراق كه له هه‌ره رێكخراوانی فره‌وانی حزبی شیوعی عیراق بو .ئیدی
بۆ زیاتر له روداوورۆژانی ئه‌م راپه‌رینه بدوێن ئه‌گه‌رێمه‌وه وتارَێكم به زمانی عه‌ره‌بی له بنه‌ره‌تا
یۆر پێَداچونهوهی وتاره‌كه‌ی ( د. كمال فۆاد – كه‌مال فوئاد ) ه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نشتمانی كوردستان به ناو ( صفحات من نچال الشعب العراقی من أجل
الحریه – چه‌ند په‌رێ
له‌خه‌باتی گه‌لی عیراق له پێناو ئازادی ) له رۆژنامه‌ی الاتحاد بڵاو بۆوه ، ئه‌مه‌ش پوخته‌ی
وتاره‌كه‌م
به زمانی كوردی :
له رۆژی یه‌كه‌می خۆپێشاندانه‌كان قوتابیه‌كان له ناو كۆلیجی ( الاداب والعلوم - ئاداب و زانسته‌كان )له – باب المعڤم ( باب ئهڵموعهزهم )خۆیان گیر كردبو له هه‌مان كات زۆرانێَك له‌مان له پێش ده‌رگاكه‌ی وه‌ستا بوون ده‌نگیان ههڵَدهبری به هیتاف، له‌م مه‌یانه دیم عه‌ریفێك خۆی خزانده ناو قوتابیان جله عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی گۆری به مه‌ده‌نی گه‌رایه‌وه پێش ده‌رگا وده‌ستی كرد به هیتاف كێشان به روخانی حكومه‌ت نۆكه‌ری ئیستعماروپیلانهكانی وادیار بو كه‌ئه‌مه تاكه عهسكهرنهبو له‌م باره‌وه هه‌روها بونی ئه‌رته‌ش وتانگهرهكانی له‌م مه‌یدانه له نێوان جه‌ماوه‌ر هیچ مه‌ترسی نه‌نواند به پێچه‌وانه‌وه هیتاف لێدان به ژیانی ئه‌رته‌شی عیراق له گشت لایه‌كه‌وه به‌رز ده‌كرایه‌وه له هه‌مان كات ئه‌مانیش له دژ جه‌ماوه‌ر هیچ بزوتنهوهكییان نه‌كرد ، به ئاشكرا دیاربو به بیر‌و ده‌رون له گه‌ڵ میلله‌ت بون بێ شك گه‌ر ده‌رفه‌تێ روخسابا گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌وتن .له هه‌مان رۆژ قوتابیانی كۆلیجی ( الملكه العالیه - مه‌لیكه عالیه‌ی )كێژان -كه‌وتوبووه به‌رانبه‌ر كۆلیجی ( ئاداب وزانستهكان ) ده‌رگایان شكاند‌و به كۆمه‌ڵ په‌رژانه ناو حه‌شاماتی خۆپێشانده‌ران ئیدی به جارێ خۆپێشاندانه‌كه جۆشی داوفرهوانتربو .
بۆ رۆژی دووم جه‌ماوه‌ر روی كرده كۆلیجی (صیدله – ده‌رمانسازی ) – كه‌وتوبووه پشت نه‌خۆشخانه‌ی (مجیدیه )- جمهوریه‌ی ئه‌م ده‌وره - به هانای قوتابیان ورزگاركردنیان له فشاری پۆلیس ، له‌م مه‌یانه بۆ یه‌كه‌م جار له ته‌ك شوره‌ی باخچه‌ی هۆڵی ( شاه فه‌یسه‌لی دووه‌م – ملك فیصل الپانی )– خۆپیشانده‌ران روبه‌روی پۆلیس بوون له‌م مه‌یانه وابیسترا نه‌فه‌رێك له‌مان كوژرا .
رۆژی سێ یه‌م خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی ( غازی – ناسراو به‌شه‌قامی كفاح )- هه‌وڵی سوتاندنی پۆلیسخانه‌ی ( فچل- فه‌زل )بون وابو له‌م بهینه ماتۆرسایكلیكی پۆلیس به‌ركه‌ت ئه‌مانیش ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كرد به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران و چه‌ند قوتابی برینداربون ئێمه له‌م كات له پشت دنگه ئهستورهكانی سینمای – میترۆ – كه كهوتوبوه پیشه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامه خۆمان حه‌شار داب‌و، ئیدی خۆپیشاندانه‌كه به دریژای شه‌قام ریێ كرد تا گه‌یین به مه‌یدانی ( امام گه–ئیمام تاها ) له‌وێش به‌ره‌نگاری پۆلیس بون وا زاندرا كه دو پۆلیس له‌م مه‌یدانه كوژران و خۆپیشاندانه‌كه په‌رت و بڵَاوهی پێ كرا‌و به‌ڵام پولیس به‌دوامانه‌وه ، ئێمه له‌م كات له گه‌ڵ چه‌ند قوتابی كور‌و كیژ له كۆڵانهێی ده‌رنه‌چو خۆمان دۆزیه‌وه ناچار دامان له ده‌رگای ماڵێ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌رگای كرده‌وه ئێمه‌ی به په‌شۆكاوی دی زو به‌زو له كۆشكی ماڵ ئێمه‌ی شارده‌وه و وتی دڵم لای كورهكهمه ئه‌میش له‌گه‌ڵ ئیوه‌یه هیشتا نه‌گه‌راوه‌ته‌وه پاش ئه‌مه كه ئاووچایهی پیشكه‌ش كردین ودونیا تاریك داهات و شه‌قامه‌كان چۆل بوون به پیان گه‌راینه‌وه كۆلیج ، كۆلیج كش ومات و هه‌ندێ له قوتابیان خۆیان له بن به‌تانیه مالۆس داب‌و ئێمه‌ش به برسی و هیلاكی وه‌ك ئه‌مان خۆمان خزانده ناونوین .
شایانی وتنه له رۆژانی دوایی خۆپێشاندانه‌كان پۆلیس زۆر توند‌و دڕ بو بۆ یه‌كه‌م جار ( قنابل مسیله للدموع - بۆمبی فرمێسك رژینی ) و زیاتر ته‌قه‌ی زیندوی به‌كار هینا جگه له دۆنكی و قامچی وقۆنداغه تفه‌نگ بۆیه زۆر جار ئه‌م فشاره درندانهیانه ئه‌بونه هۆی پهرتو بڵاوی جه‌ماوه‌ری خۆپێشانده‌ران له كۆڵانه بچووك و ته‌سكه‌كان ، هه‌ڵبه‌ته له‌م مه‌یانه به‌شبه‌حاڵی خۆم چه‌ند دۆنكیهكم به‌ركه‌وت .
رۆژی چواره‌م خۆپیشانده‌ران كه‌وتنه شه‌قامی – ( رشید- ره‌شید ) له‌م بهینه بیناكه‌ی { الاستعلامات الامریكیه – نوسینگه‌ی (فۆرمێشنی ئه‌مریكی )} سوتاندرا دیسان كه گه‌یشتن به (باب الشرقی – باب ئه‌لشه‌رقی ) – پیشه‌وه‌ی بیناكه‌ی ( سینه‌مای غازی ) سوتاندرا كه گۆیا خاوه‌نه‌كه‌ی جووه .له لایه‌كی دی خۆپێشانده‌ران له یه‌ك له كۆڵانانی ( حیدرخانه – حه‌یده‌رخانه ) رویان كرده به‌ره‌و به‌رله‌مانی عیراق كه یه‌كسه‌ر كه‌وتوبووه كناری زێی دجله به‌ڵام هێزی پولیس به‌رگریه‌كی زۆر به تێنی كرد خۆپێشانده‌ران نه‌یانتوانی ئه‌م هێزه بشكێنن ئیدی نه‌گه‌یشتن به به‌رله‌مان .
بابگهرینهوه رێره‌وی رۆژانی خۆپیشاندانه‌كان له كۆلیج – وابو له سه‌عات 9ی به‌یانی قوتابیه‌كان كۆ ده‌بونه‌وه به‌چه‌ند شیعار‌و هیژمهی هیتافات و چه‌پڵه ده‌ست ده‌كرا به رێپیوان زۆربه‌ی به‌ره‌و مه‌یدانی ( باب المعڤم - باب ئهڵموعهزهم ) له‌م بهینه خۆپیشاندان ته‌شنه‌ی ده‌كرد به گه‌ر كه‌وتنی قوتابیانی كۆلیجی (اقتصاد- ئابوری ) كه زۆر نزیك بو له ئێمه هه‌روها به سه‌دان ژنانی ماله شه‌عبیه‌كانی دهراوپشتی كۆلیجهكهمان به كلیلی وهه‌لهه‌له به‌گه‌ڵ رێپیوانه‌كه ده‌كه‌وتن منیش رۆژی لای خۆمه‌وه به سه‌یره‌وه به كوردی ووتم ...چیه ؟؟ بوك ده‌گوازینه‌وه..! قوتابیه كیژێ كورد له وڵام دا وتی: ئه‌م هه‌لهه‌له‌یه بۆ هاندان وپشتگیریه . دواێی بۆم ده‌ركه‌ت ئه‌م ئافره‌ته قوتابیه خهڵَكی قهلادزهیه و كادرێكی پێشكه‌وتوی یه‌كێتی قوتابیانی عیراقه به ناو ( خانم ) ، به ماوه‌ی سه‌عاتێ رێپیوان ئه‌گه‌یشت به مه‌یدانی باب ئه‌لموعه‌زه‌م و تێكه‌ڵاوی قوتابی وجه‌ماوه‌ر ده‌بوون ئیدی له‌م بهینه به بریاری سه‌ركرده‌كانی پێشانده‌ران هه‌نگاوی به‌رده‌وام بوونی رێپیوانه‌كه بۆ لایه‌ك ئه‌درا .
شایانی باسه كه ( دار المعلمین العالیه – خانه‌ی مامۆستایانی باڵا ) مه‌ڵبه‌ندی نشتمانپه‌روه‌ری و بزوتنه‌وه‌ی پێشكهوتنهخوازی دیموكراسی ونه‌ته‌وه‌یی بو، هه‌ر وه‌ك مه‌یدانی زۆربه‌ی حزبان به تایبه‌تی حزبی شیوعی عیراقی ، ئاماده بۆ گشت هه‌ڵمه‌تێ نشتمانی وسیاسی بۆیه زۆربه‌ی رابه‌رو سه‌ركرده‌كانی خۆپێشاندانه‌كان قوتابی ئه‌م كۆلیجه بوون ، له هه‌مان كات هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی مامۆستا‌و پسپۆری توانا‌و ناسراوو زۆربه‌ی چه‌پره‌و له شێوه‌ی { فه‌یله‌سوف و كۆمه‌لناس د. علی الوردی - عه‌لی وه‌ردی ) پرۆفیسۆری فیزیای ئه‌تۆنۆمی ( عبدالجبار عبدالله – عه‌بدولجه‌بار عه‌بدوڵا ) پسپۆری ناسراوی مێژووی كۆن ( گه باقر – تاها باقر ) وزاناو پرۆفیسۆری مێژوی ئیسلام ( د. محمدالهاشمی- محه‌مه‌د ئه‌لهاشمی ) پسپۆری مێژو ( د. فیصل السامر- فه‌یسه‌ل ئه‌لسامر )ی چه پره‌و پرۆفیسۆری جوگرافیا (د. صدیق أتروشی- سدیق ئه‌تروشی } پرۆفیسوری ده‌روون ناس ( د. عبدالعزیز البسام – عه‌بدولعه‌زیز ئهلبهسام ) پرۆفیسوری جوگرافیای ئاده‌میزاد وئابوری ( د. عبدالامیر الصفار – عه‌بدولئه‌میری سه‌فار ) و گه‌ڵێ دی له پسپۆر‌و وزانایان .
له رۆژی كۆتایی خۆپیشاندان به دره‌نگی گه‌راینه‌وه به‌شی ناوخۆ ، چۆل بو زانیمان كه پێش ماوه‌یه‌ك پۆلیس گشت ناوودهرهوهی كۆلیجی پشكنیبو به دوای قوتابیان . ئیدی ئه‌م شه‌وه خه‌و نه‌چوه چاو هیچ قوتاییهك تا به‌یانی ئاگادارێك هه‌ڵواسرا كه گشت كۆلیج و قوتابخانه ئاماده‌یه‌كان له به‌غدا پای دۆستی لێكراو داوای له قوتابیانی ناوخۆی ده‌كرد سه‌ردانی به‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی كرێی سه‌فه‌ر بۆ شاره‌كانیان كه بریتی بو له دینارونیۆێ ( 1500 ) فلس له كاتێ تكتی شه‌مه‌ندوفه‌ر بۆ هه‌ولێر بۆ قوتابیان به سه‌دو چل فلس بو (140). ئیدی ئه‌م پشووه ناوه‌خته حه‌فتا 70 رۆژی خایاند بۆیه ناسرا به ( پشووی حه‌فتایی ) . ئه‌م ماوه‌یه‌م له رانیه له گه‌ڵ گه‌ڵێ دۆست و براده‌ر برده‌سه‌ر به تایبه‌تی له گه‌ڵ (جه‌میل عه‌بدولره‌حمان شه‌ره‌ف ) خۆم ئاسایی ئه‌میش هه‌ر له رانیه له‌ماڵی برای مایه‌وه –خوێندكار بو له - كۆلیجی ئه‌ندازیاری له به‌غدا .
ئێواره‌یه‌ك-رۆژی پێنج شه‌مه له دوا رۆژانی مانگی كانونی دووه‌م یا سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 1953 له رادیۆی به‌غدا بڵاو بۆوه خۆیندن له گشت كۆلیجه‌كان رۆژی شهموی داهاتو ده‌ست پێده‌كات ، هه‌ر قوتابیه‌ك دوا كه‌وێت به ده‌ركراو له قه‌له‌م ده‌درێ ، به هه‌رحاڵ به‌م زستانه توشهو باران وقورو بێ رێگاوبان له گه‌ڵ جه‌میل شه‌ره‌ف له رانیوه به رێگای سوله‌یمانی وكه‌ركوك خۆمان گه‌یانده به‌غدا و هه‌ر له هه‌مان رۆژ لیسته‌یه‌ك له كۆلیج ههڵَواسرا به ده‌ركردنی زیاتر له 30 قوتابی بۆ ماوه‌ی سالێك له مان هه‌ر ( عمر عارف – عومه‌ر عارف ) خه‌ڵكانی سوله‌یمانی و ( خالص جواد – خالس جه‌واد ) له هه‌ولێر له یاد ماوه . مانگی یه‌كه‌م له ده‌وام زۆر نا ره‌حه‌ت ودژواربو خوێندن شلهژابو مه‌ترسی گشت لایه‌كی گرتبۆوه .
راپه‌رینه‌كه‌ی تشرینی ساڵی 952 فاكته‌رێ سه‌ره‌كی بو بۆ چه‌ند مانگێ له گۆرینی رێبازی حكومه‌ت له ساڵی داهاتو 953 - 954به تایبه‌تی شێوه‌یه‌ك له رێبازی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی به‌رله‌مان ودامه‌زراندنی به‌ره‌ی نشتمانیی ونه‌ته‌وه‌یی پێشكه‌وتو وسه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌ی ئۆپۆسیون له نیو به‌رله‌مان له‌چه‌ند ئه‌ندامی حزبه‌كان پێك هاتبو وه‌ك حزبی { دیموقراگی وگنی – دیموكراتی نشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی كامل الجادرجی – كامیل ئهلچادرچی } وحزبی { استقلال –ئیستقلال به سه‌رۆ كایهتی صدیق شنشل- سدیق شه‌نشه‌ل } – له كوردان { مسعود محمد –مه‌سعود محه‌مه‌د به پاڵپشتی پارتی }به‌ڵام ( نوری سعید – نوری سه‌عید ) له ژێر فشاری ته‌یاری ئۆپۆسیون زوبه‌زو به ئیراده‌ی مه‌له‌كی – فه‌رمانی شاه – به پێی ده‌ستور ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و هه‌نده‌ی نه‌برد په‌یمانێ عه‌سكه‌ری و سیاسی سه‌ری هه‌ڵدا ناسرا به ( په‌یمانی به‌غدا ) به سه‌ركردایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئینگلیز كه پێكهاتبو له ده‌وڵه‌تانی عیراق و توركیا‌و ئێران وپاكستان و مهڵبهندهكهشی به فۆرمی شاری به‌غدا ، له شۆرشی ته‌موزی ساڵی 958 به‌غدا له‌م په‌یمانه ده‌رچو ناوی گۆرا به ( الحلف المركزی - په‌یمانی ناوه‌ندی ) و پایته‌ختی تركیا (أنقره ) شوێنی به‌غدای گرته‌وه , شایانی باسه له‌م مه‌یانه (عدنان مندریس – عه‌دنان مه‌نده‌ریس ) سه‌روك وه‌زیرانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته سه‌ردانی به‌غدای كرد له ده‌وری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ( نوری سعید – نوری سه‌عید ) كۆلیجی ئێمه له به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كانی مه‌نده‌ریس بو بۆیه راگرولێپسراوانی كۆلیج زو به‌زو بایه‌خێكی تایبه‌تیان دا به نوژكردنهوهو رێك وپێكردنی به‌شی ناوخۆ و ههندهبهشهكانی دی ناو كۆلیج وابو گشت چه‌رچه‌ف و بهتانیهكانی نوینی قوتابیان تازه كرانه‌وه هه‌روها قابوقاچاخی چێشتخانهوكهلوپهڵی گه‌رماو ویانهو شوێنه‌كانی دی ، له‌گه‌ڵ وه‌ش قوتابیان خۆیان بهشیعاراتی نوسراو به توركی وعه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئاماده كردبو بۆ روبه‌روبوونه‌وه دژی په‌یمانی به‌غداو سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌ندریس ، هه‌ڵبه‌ته راگر‌و به‌رێوه‌به‌ران به‌مه‌یان زانی له دوا كات سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ كۆلیج پوچه‌ڵ كرا‌و ئه‌نجام نه‌درا .
له روداوه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی په‌نجاكان- هێرشه مه‌ترسیه‌كه‌ی لافاوی زێی دجله‌و دیالی – دیالا ، له سه‌ره پایزی ساڵی 953 كه مێژوو ناسان وای بۆ ده‌چون له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵێ رابوردو به‌م شێوه ئاوی ئه‌م دو زێیه وا زۆر‌و چڕ‌و به تهوهژم وبه‌رده‌وام نه‌بووه سێ شه‌و خه‌ڵكانی شاری به غدا نه‌خه‌وتن له مه‌ترسی لافاو دابوون . به‌شێ له ئاوبه‌ستی (سده )ی به‌غدا به‌ناو بیناكه‌ی كۆلیجی ئێمه رهتدهبو و هێلی شهمهندوفهری به‌سه‌ردا ده‌رۆیشت . له‌م شه‌وانه به‌شبه‌حاڵی خۆم له نه‌خۆشخانه‌ی ( منیر ألیاس )- منیر ئه‌لیاس- نشتهگهری كرابووم ، به‌ڵام قوتابیان بۆیان گێرامه‌وه كه شه‌وێ له‌م شه‌وانه‌ی ترسناكی لافاو حكومه‌تی به‌غدا به ملیك فهسهلی دووه‌م ( فیصل الپانی ) وسه‌رۆك وه‌زیران ( نوری سعید ) وگشت كابینه‌ی وزاره‌ت و به‌هه‌زاران عهسكهرو پۆلیس و قوتابیان به گونیه خۆڵ وزیخ ولم خه‌ریكی به‌ربه‌ستكردنی لافاو وقایمكردنی ئاوبهستهكان و چاوهدێركردنی ئاستی بڵندی لافاو تابه‌یانی رۆژهه‌ڵات بوون .
نه‌خۆشخانه‌ی –منیر ألیاس – له لایه‌ن پیاوێ جوی خێرخواز به گشت كه‌رسته‌و ئامێر‌و پێویسته‌كانی له گه‌ره‌كی ( العیواچیه – ئهلعیوازیه ) دامه‌زرا بو , پاش روداوه‌كانی فه‌له‌ستین ساڵی 1948 و كۆچكردنی جوی عیراق بۆ ئیسرائیل حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرت و له ده‌وری كۆماری –عبدولكه‌ریم قاسم - ناوی گۆرا به نه‌خۆشخانه‌ی ( الشعب – گه‌ڵا ).
ئه‌وه‌ی دڵ ته‌زێنم بو له‌م كات ئه‌م دكتۆره‌ی نشتهگهری بۆ كردم له‌م نه‌خۆشخانه كورد بو به‌ناو ( أمجد ألزهاوی – ئه‌مجه‌د ئه‌لزه‌هاوی ) گرینگییه‌كی تایبه‌تی پێدام كه زانی كه‌سم له گه‌ڵدا نیه‌و قوتابی كۆلێجم ، وابو پاش چه‌ند رۆژێ كه‌م له ده‌رچوونم له نه‌خۆشخانه له رۆژنامه هه‌واڵی كۆچی دوای ئه‌م دختۆره گهنجو به توانه به دڵ وه‌ستان بڵاو كرابۆوه .
پاش دو هه‌فته له پشووی هاوینی ساڵی952\953 قوتابیانی گشت كۆلیجه‌كان له به‌غدا بانگههێشت كران بۆ ده‌وره‌ی مه‌شقی عه‌سكه‌ری ،زۆربه‌ی قوتابیان له شاری (موصل- موسل ) كۆكرانهوهویهكسهربهرهو ( سكرین ) ره‌وانه كران .
سكرین گردێكی پانی زۆر فره‌وان ( هچبه ) كه‌وتوبووه دامێن هه‌وارگه‌ی (سه‌رسه‌نگ )- وه‌زاره‌تی ( دفاع – به‌رگری ) به گشت پێویستیه‌كانی عه‌سكه‌ری ئاماده‌ی كردبو وه‌ك ئۆردوگای مه‌شق وپێویستهكانی ژیانی رۆژانه‌ی قوتابیان، به سه‌دان ( چادروههروها مه‌یدانی مه‌شق و یانه‌و چێشتخانه و چه‌ند هۆل و شوێنی رابواردن وگۆرهپانی وه‌رزه‌ش ) وگشت پێویسته‌كانی دی .
قوتابیان به‌سه‌ر یه‌كانی ( وحده ) عه‌سكری دابه‌شكران به گوێره‌ی نیزامی ئه‌رته‌شی ئاسایی ( حچیرهو سریه وفوج –حهزیره و سریه‌و فه‌وج ) ، قوتابیانی ( كلیه الچباگ – كۆلیجی ئه‌فسه‌ران )به روتبه‌ی عه‌ریف ته‌رخان كرابوون بۆ مه‌شق كردن به قوتابیان له گه‌ڵ پشووی وه‌رزه‌شی پاش نیوه رۆ ، شایانی وتنه كه چه‌ند جارێ به درێژایی ده‌وره پسپۆر‌و وپیاوانی سیاسی كه له به‌غداوه ده‌هاتن ( لهكچهری - محاچره)ی سیاسیان ده‌گوته‌وه زۆربه‌ی له‌بارو بیر‌و بۆچونی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سورانه‌وه . به گشتی ئه‌م ده‌وره به لیوایه‌كی عه‌سكه‌ری له قه‌ڵه‌م ده‌درا فه‌رمانده‌ی لیواكه‌ش ئه‌فسه‌رێ روتبه به‌رز زۆر لێوه‌شاوه و زانا‌و خاوه‌ن تاقی كردنهوهكی زۆر ، وا باو بو چه‌ند ساڵێ یاوه‌ری { ملكه عالیه – مه‌لیكه عالیه – خێزانی ملك فیصل الاول – شاه فهیسلی یه‌كه‌م كه ده‌كا به دایكی ( ملك فیصل الپانی – شاه فه‌یسه‌لی دووه‌م له هه‌مان كات خوشكی ( أمیر عبدالاه –ئه‌میر عه‌بدولئیلاه } كه خاڵ و له هه‌مان كات (وصی - وه‌سی ) بو له‌سه‌ر مه‌لیك فه‌یسه‌لی دووه‌م تا ته‌مه‌نی به 18 ساڵا گه‌یشت وله رۆژی 2 مایس ساڵی 952 ته‌ختی شاهانه‌ی عیراقی پێراسپاردرا .
شێواز و نیزامی مه‌شق كردنی عه‌سكه‌ریمان هیچ جیاوازێكی نه‌بو له گهڵَ ئه‌رته‌شی عیراقی , له به‌یانیان زۆو تا كاتژمێری یه‌كی نیوه‌رو به چه‌كه‌وه به‌رده‌وام بو ، پاش پشووی ئیسراحه‌ت له كاتژمێری سێَ 3 نیوه‌رۆ ئیدی ماوه‌ی وه‌رزه‌ش ده‌ستی پێده‌كرد ، رۆژانی هه‌ینی و عوتلهكان له سه‌رسه‌نگ و هه‌ندێ گوندی دهراوپشت ویانه‌ی ئۆردوگا رامانده‌بوارد .
شایانی باسه له ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگی ده‌وره گه‌ڵێ روداوی سرنجكێش ههڵكهت له گشتیان زه‌قتر { مانگرتنی قوتابیان له نان خواردن } كه ئه‌مه زۆر قورس وناله‌بار بو له نێو نیزامی عه‌سكه‌ری فه‌رمانده‌ی لیوا زۆر ناره‌حه‌ت و توره بو , به‌ڵام توانی به هێمنی وعهقلانه قوتابیان له سنوریك راگیر كات ئێمه‌ی قوتابیان بگه‌رێنیته‌وه دۆخی جاران .
\ مانگرتنه‌كه‌مان ده‌سیسه‌ی شیوعیه‌كان وبێ مانا‌و بێ ئامانجێكی سیاسی ، یه‌ك له قوتابیان له نزیك گۆره‌پانی مه‌شق زۆر بێ شه‌رمانه دانشتبوو .... !!؟؟ له‌م كات یه‌ك له عهریفهكان به مسته كۆره رایپهراندبو ئیدی ئه‌مه بووه بیانو شیوعیه‌كان زو قۆزیانهوه كه گویا قوتابیه‌كه ته‌عدای لێكراوه ، هه‌ر له‌م مهیانهش شه‌وی له زۆربه‌ی چادرهكان نشرهی (القاعده ) ئۆرگانی حزبی شیوعی عیراقی بڵاو كرایه‌وه دژی ئۆردگاو فه‌رمانده‌ی لیواو ئینجا حكومه‌تی كۆنه‌په‌رست و پرۆژه‌كانی ئیمپریالیزم ....!!! له گه‌ڵ وه‌ش فه‌رمانده‌ی ئۆردگا هیچ ئیجرایهك یان فشاریك به حه‌ق هیچ قوتابیه‌ك نه‌كرد به‌ڵام به ئاشكرا دیاربو كه مه‌به‌ستی رژیم له‌م ده‌وره ئهرتهشیه له باره‌ی قوتابی كۆلیجه‌كان نه‌هاته دی كه ئه‌میش دور كردنه‌وه‌ی ئه‌م چینه هوشیاره بو له جه‌ماوه‌ری گه‌ڵ له لایه‌كی دی په‌روه‌رده كردنیان له سه‌ر په‌یره‌وكردنی پاراستنی نیزام و گه‌شه‌پێدانی .
له روداوه‌كانی دی - له به‌ره‌به‌یانی شه‌وێ ناوه‌راستی مانگی ته‌موز بارانێكی زۆر چڕوپڕو به‌تێن بۆ ماوه‌ی نزیك سه‌عاتێ ههڵرژا له‌م مه‌یانه گه‌ڵێ چادری راماڵی كه‌ل وپه‌ل وپۆستالی قوتابیان له سه‌ر ئاو مه‌له‌یان ده‌كرد ، هه‌ڵبه‌ته زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری گه‌یاند . خه‌ڵكانی ناوچه دوپاتیان ده‌كرد كه له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی رابوردو له هاوین به‌م شێوه باران نه‌باریوه .
رۆژێ فه‌رمانده‌ی لیوا ئێمه‌ی قوتابیان ئاماده‌كرد بۆ پێشوازی له مه‌لیك وده‌سته‌ی حكومه‌تی عیراقی ئه‌و سه‌رده‌مه كه پێكهاتبون له مه‌لیك { فیصل الپانی – فه‌یسه‌لی دووه‌م وخالی أمیر عبد الاه – ئه‌میر عه‌بدولئیلاه وسه‌رۆك وه‌زیران نوری سعید – نوری سه‌عید و وه زیری ده‌ره‌وه فاچل الجمالی – فازل ئه‌لجه‌مالی } وگهڵێ دی له‌وه‌زیران و ئه‌فسه‌ری پله به‌رز له ( البلاگ الملكی - كۆشكی شاهانه ) و ئه‌رته‌شی عیراق ، له ده‌وره‌ی كانیاوه سه‌ره‌كی یه‌كه‌ی سه‌رسه‌نگ له هه‌ره به‌رزایی چیا به سه‌دان قوتابی كۆبوبونه‌وه گوی خۆیان شل كردبو بۆ گفت و گۆیهكانیان له گه‌ڵ قوتابیان له هه‌مان كات نوری سه‌عید به ده‌ستی خۆی جگاره‌ی ( بلاك وایت ) ی ئه‌مریكی پێشكه‌ش دانشتوان ده‌كرد ده‌شی گوت باش نیه فێری جگاره كێشان بن . پاش نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ مه‌لیك له گه‌ڵ چه‌ند دۆستی ته‌مه‌نی خۆَی زانیمان له خێزانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو ناسراو له خه‌ڵكانی (كاڤمیه – كازمیه ) له به‌غدا له مه‌له‌وانگه‌ی هوتیلی سه‌رسه‌نگ بێ پاسه‌وان و عه‌سكه‌ر مه‌له‌وانی ده‌كرد قوتابیانی زۆر له ته‌ماشاكردنیان بوون له هه‌مان كات گه‌ڵێ له قوتابیان هاو به‌شیان كرد له مه‌له‌وانیه كه‌دا .
ده‌وره‌كه نزیكه‌ی سی مانگی خایه‌ند ناسرا به { ده‌وره‌ی سكرین ) له كۆتایه‌كه‌یدا تاقی كراینه‌وه له چه‌ك به‌كارهینان و هه‌ندێ لایه‌نی لێوه‌شاوه و جموجۆلی وه‌رزه‌شی ، سه‌یر ئه‌وه‌بو به‌شبه‌حالی خۆم گه‌رچی هه‌نده بایه‌خم به مه‌شق و چه‌ك نه‌ده‌دا به‌ڵام له تاقی كردنه‌وه‌ی نیشانه شكاندن له 56 نمره 48 نمره‌م هینا واته گه‌ڵێ گوڵه‌م كه‌وته ناو سه‌نتر گویم لێ بو عهریفهكه به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ده‌وت ( سیدی هژا كوردی یولد مع البندقیه ) واته گه‌وره‌م ئه‌مه كورده له گه‌ڵ تفه‌نگ له دایك ده‌بێت ...!! له راستی دا له دونیا رقم له چه‌كه ...؟
له هاوقوتابیانم جگه له قوتابیانی كۆلیجی ( خانه‌ی مامۆستایانی باڵا ) ئه‌مانه‌ی ناویان له یادم ماون هه‌ڵبه‌ته مام جه‌لال وجه‌مال شاڵی له كۆلیجی ( حقوق – مافان ) , جه‌میل شه‌ره‌ف له كۆلیجی (هندسه – ئه‌ندازیاری ) .
باوكی ره‌حمه‌تیم له پایزی ساڵی 952 له ته‌مه‌نی 52 ساڵ له نه‌خۆشخانه‌ی ( المجیدیه – الجمهوریه ) له به‌غدا سه‌ری نایه‌وه ، وابو برا گه‌وره‌م ( كمال – كه‌مال ) له‌م كات به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی رانیه بو باوكمانی له كۆیه‌وه گه‌یانده به‌غدا به‌منی راسپاردو خۆی گه‌رایه‌وه ، منیش گشت رۆژان سه‌ردانیم دهكردو زانیم ئه‌م دختۆرهی بهسهیرهوتی ناوی ( عبدالقادر الگالبانی ) بو ، رۆژێ باوكم زۆر شرَ بو منیش وام به باش زانی خۆم بگه‌ینمه مام جه‌لال لهگهڵَم هاته نه‌خۆشخانه‌و چاوی به دختۆر كه‌ت و بۆ ماوه‌ی بیست دقیقه كه‌وته گفت وگۆ له‌گه‌ڵی ، له ئه‌نجام دا به راشكاوی پێی وتم كه باوكم توشی شیرپه‌نجه‌ی قورگ بووه كار له كار ترازاوه له‌م مه‌یانه زۆر دڵی دامه‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی هینا سه‌ر مادیه‌ت و ژیان ومردن زۆر ئاساییه و ئه‌بێ خۆگر بم . ئیدی به دوای ماوه‌ێكی كه‌م له‌به‌ر چاوی خۆم كۆچی دوایی كرد هه‌ڵبه‌ته وه‌زعم زۆر ناله باربو بۆ یه‌كه‌م جار مردوو ببینم ئه‌ویش باوك بێت تاسام و زۆر په‌ریشان تا ئیمرۆ پاش زیاتر له 50 ساڵ گرێیكه له دڵم چه‌قیوه .هه‌ولێر
تشرینی یه‌كه‌م 2009



del.icio.us
Digg