گۆڕان، بۆ گۆڕینی سیستم و نه‌هیشتنی ئه‌قڵی خێڵه‌كی ده‌سه‌ڵات...!!
غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵا
كورد ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی له باشوور وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێ گرفتی ناوخۆیی و ناوچه‌ییه و، ئاسته‌نگێكن له‌به‌رده‌م نوخبه‌ی كوردیدا ، تا راده‌یه‌ك وای لێكردوه وابه‌سته‌ی سیاسه‌تی ئێكسپایه‌ری كوردیش بێت. بۆ نموونه ئه‌و (نوخبه) كوردیه‌ی كه ده‌یه‌وێ ئه‌م ئه‌ركه مێژووییه (گۆڕان) ئه‌نجام بدات ، پێویستی به پاڵپشتێكی به‌هێزی مادی و مه‌عنه‌وی هه‌یه، جا كام له هێزه سیاسیه ئێكسپایه‌ره‌كانی كورد ئاماده‌ی ته‌نازووله و، پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مێژویی ئاوها بكات ،كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و پاشه‌رۆژی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان؟. (عه‌لی حه‌رب) ده‌ڵێ:(ئایا له ریفۆرم و گۆڕان بترسین بۆ روو به روو بوونه‌وه‌ی گوشار‌و و گۆڕاوه‌كان؟ ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان كرد چه‌كی خۆمان فڕێده‌ده‌ین و شایه‌تی ده‌ده‌ین له سه‌ر ده‌سه‌پاچه‌یی خۆمان، له ناو گۆڕنكاریه پلێشێنه‌ره‌كان و گۆڕاوه جیهانیه‌كاندا). یه‌كه‌م ته‌نگژه كه كورد پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ ، ته‌نگژه‌ی ئه‌قڵه ، چونكه ئه‌قڵی كوردی تا ئێستا له بۆته‌یه‌كی ته‌سكی كلتوری ناوشاخی گیریخواردوه و، له‌ودیوی ئه‌و شاخانه‌وه هیچی دیكه‌ی نه‌دیوه ، بۆیه ده‌بینین هه‌ر بۆ نموونه‌ش، ئه‌قڵی كوردی كاتێ له‌و بۆته‌ی كه‌لتوره گیرخواردوه رزگاری ده‌بێ، ده‌چێته نێو كلتورێكی به‌ربڵاوتره‌وه، كه توانای كردنه‌وه‌ی زیاتره، بۆیه ئه‌م ئه‌قڵه كوردیه گیرخواردوه له ناو دنیای سه‌له‌فیانه‌دا، به زه‌حمه‌ت راده‌ته‌كێنرێت و پێویستی به ئینقیلابی گه‌وره هه‌یه و، ده‌بێ ئه‌و كه‌سه ئینقلابیانه پشتگیریی جدیانه بكرێن ، به‌رامبه‌ر به‌هێزه كۆنه‌ویسته‌كان و، زه‌مینه خۆشكردن بۆ پرۆژه‌كه‌یان. كورد تا ئێستا یاخیبوویه‌كی ئایینی سووفی وه‌كو (حه‌لاج)ی نه‌بووه ، تا شه‌ڕی خه‌لافه‌تی ده‌سه‌لات بكات و، بێَترسانه گه‌وره‌ترین هێزی رۆحی گه‌ردوونی خسته ژێر باخه‌ڵی خۆیه‌وه‌و، بێ ترس له كوشتن وسووتاندن.. به‌رای من چونكه ئه‌قڵی كوردی نه‌هێنده خه‌مخۆری گه‌ڕان و پرسیار بووه ، نه‌هێنده‌ش جورئه‌تی هه‌بووه كه پێڕه‌وی خێله‌كێتی بشكێنێ و به ئیستاشه‌وه. ئه‌م دوو ئاكاره‌ش گه‌ڕان و پرسیار و شكاندنی پێره‌وی خێڵه‌كێتی، زاده‌ی ئه‌قڵی گه‌وره‌یه ، نه‌ك زاده‌ی ئه‌قڵی بچووك. بۆ به‌دبه‌ختی مێژووی كوردیش سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌قڵی بچووك به‌رێوه‌ی بردوه ! بێگومان كورد هه‌میشه مێژووی پڕ شه‌ڕوشوور بووه، نه‌یانهێشتووه بپه‌رژێته سه‌ر خۆی، یان خوی نه‌یویستووه.كورد یه‌كێكه له‌و میلله‌تانه‌ی ، كه وه‌كو (عه‌بدوڵا ئه‌لقوصه‌یمی) ده‌ڵێ ،بلیمه‌تی یاخی بووی نه‌بووه ، وه‌كو شتێك به‌بێ دایك و باوك له دایك بووبێت ، یان وه‌كو له دایكبوونی شتێك تا ناكۆكی دایك و باوك بێت
تا ئیستا ئه‌قڵی كوردی له دوای په‌یابوونی (زه‌رده‌شت)ه‌وه ، یاخیه‌كی رووناكبیری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ره‌وته مێژوویی و ئایینیه‌كاندا هاوشان و پابه‌ند بووه. گه‌رچی ئایین نیه داوای رۆشنگه‌ریی و پێشكه‌وتن بكات. بۆ نموونه‌ش له ئه‌وروپا دوای رێنیساس، دوای كزبوونی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه له ژیانی مرۆڤی كریستیدا. ئیدی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی وكۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری بره‌وی سه‌ندو، به ته‌واویش كڵێسه له هه‌موو بواره گشتیه‌كاندا كشایه‌وه ، له‌ژیر زه‌بری بیر‌و باوه‌ڕی ئینقلابیانه‌ی (مارتن لۆسه‌ر)دا.. ئه‌وه‌تا ده‌یان ساڵه زۆرینه‌ی (نوخبه) وخه‌مخۆرانی ئاینده‌ی عه‌ره‌بیش ووته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ئه‌لقوصه‌یمی) ده‌ڵێنه‌وه ( عه‌ره‌ب دیارده‌یه‌كی ده‌نگه) . با كوردیش ئیدی له چاو سووركردنه‌وه نه‌ترسێ و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌قڵی خێڵ و، چیتر وازبێنین له‌و گوزارشته سه‌قه‌ته كه ده‌ڵێ (من كابرایه‌كی عه‌شایه‌رم)!!. با كه‌لتوره‌كه‌مان له‌ژێر چنگی ئه‌قڵی خێڵكێتی ده‌ربێنین، با چیتر شۆره‌شه‌كانمان وكۆده‌تا فیكریه‌كانمان نه‌خه‌ینه ده‌ستی پیاوانی خێڵ ، با گۆڕانه‌كانمان بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی خێڵ بێت ، كه سه‌دان ساڵه ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی نه‌وه‌كانه‌دا، به تایبه‌تیش له‌م په‌نجا ساڵه‌ی دواییه له باشوری كوردستاندا، ئه‌و ئه‌قڵه شۆرشی كوردی تاسانده‌وه‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌قڵی خێڵی ده‌سه‌ڵات ناو ماڵه‌كانیشمانی پاوانكردوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد له‌هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستاندا ناتوانێ به بێ ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته خێڵه‌كیه‌ی، كه له باشوور بۆته ئیفنه‌كی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌نگاو بنێ، ئه‌گینا ده‌یان پیلان و داوی بۆ ده‌نێنه‌وه. باكه‌سێك هه‌بێت پرۆگرامی سه‌له‌فیانه‌ی خوێندنگانمان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و،پرۆگرامی مۆدێرنانه‌یان بۆ دارێژین و، با فێرمان كات چۆن دابڕانێكی مه‌عریفی له‌گه‌ڵ ئه‌و رابردووه پرَ نه‌هامه‌تی و پڕ شكستیانه‌ی كورد بكه‌ین. (عه‌بدوڵا ئه‌لقوصه‌یمی) ده‌ڵێ:(هه‌ڵویستی مه‌زهه‌بیمان و كۆمه‌ڵایه‌تیمان و ئه‌خلاقی و فیكری مرۆڤایه‌تی وئایینیمان، نه هه‌لوێستی ئایینی و نه‌هه‌ڵویستی مه‌زهه‌بی و نه‌فیكری و نه ئه‌خلاقیه و نه‌رووحیه و نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌و نه‌مرۆڤایه‌تیه. بگره هه‌ڵوێستی خێله‌كی و خێزانی و ماڵیی وجه‌سته‌ییه. هه‌ڵوێستی كوشتار‌و بازرگانی و دژایه‌تی و كێبڕكێ و دوژمنایه‌تیه ، زمانێكی مێژوویی هه‌تا هه‌تاییه ، كه هه‌موو مرۆڤێك و هه‌موو كۆمه‌ڵگاییه‌ك خه‌م وئازار و پێداویستی و خواستی و گیروگرفتی خێڵه‌كه‌ی یان خێزانه‌كه‌ی یان جه‌سته‌ی یان شه‌هوه‌تی یا مێژووه‌كه‌ی یان ترسه‌كانی پێ ده‌رده‌بڕێت. خێڵه‌كه‌ی یان بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه‌زهه‌ب و خواپه‌رستی و خوداوه‌ند وپێغه‌مبه‌رو مه‌نتیق و رێنمایه‌كانی بۆ داده‌رێژێت). كورد كه‌لتوره‌كه‌ی هێنده بڕناكات تا له مێژووه پڕ شكستیه‌كانی خۆی ده‌ربازكات و، به‌ده‌ر له‌بیری سیۆكراتی بۆ راستیه‌كان بگه‌رێت. هه‌ركه‌لتورێك نه‌توانێت خۆی له بۆته‌ی سه‌له‌فیانه‌ی مێژوو رزگاركات، ناتوانێ كه‌لتورێكی شۆرشگێر بێت. واتا ئینقیلابی بێت، پێشكه‌وتوو بێت. كه‌لتوری كورد گیرخواردووی مێژوویه‌كی سه‌له‌فیانه‌یه، مێژووی كورد بێگومان مێژووی شكستیه‌كانه، چونكه له رووداوه‌كانی مێژووی هه‌رگیز سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
زۆربه‌ی شۆشگیره‌كانی ئێمه موغامه‌ره‌چی بوون ، یان سازشكه‌ر بوون له گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واكان و دڕنده‌كاندا ، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ره‌زا شا وكۆماری ئیسلامی و سه‌دام حوسێن و نه‌وه‌كانی ئه‌تاتوركدا..ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌باشوور ده‌وریكی خراپ ده‌گێڕێ له‌م رووه‌وه.
ئه‌مڕۆ گۆڕانكای و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی مێژوو و واقیعی تاڵی كورد له ئه‌ستۆی گه‌نجاندایه، بێگومان ئه‌و گه‌نجانه‌ی له كتێبخانه و زانكۆ و كۆفیه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و میدیاكان و بواره كه‌لتوریه‌كاندا بونیان هه‌یه . چونكه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و شۆرشه‌كانی كورد هه‌میشه له‌ته‌كیه و دیوه‌خانی شێخان و سه‌یدان و مه‌لا و پیاوانی ئایینه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو ، بۆیه هیچیان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام، بگره كۆڵێ شكستی و ماڵوێرانی وكاولكردنی كوردستانیان له گه‌ڵ خۆیاندا هێنا، زۆربه‌شیان به فه‌توایه‌ك ئاشبه‌تاڵیان لێ ده‌كرد. بۆ نموونه شۆرشی پاشای كوێره ، شورشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران، به‌درۆو ده‌له‌سه‌ی توركه‌كان خۆی دایه‌ده‌سته‌وه، هه‌میشه ئه‌و وێنه نابووته‌ی دوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی شێخ سه‌عیدو هاورێكانی ، به جل و به‌رگی په‌رپووت و دیشداشه‌و كه‌واو سه‌ڵته‌وه‌و، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی خۆڵه‌په‌تانی به‌سه‌رشۆری وبێده‌سه‌ڵات دانیشتوون، كۆمه‌ڵێ سه‌ربازی تورك به‌جل و به‌رگی سه‌ربازی پاك وخاوێنه‌وه له پشتیانه‌وه به له‌خۆباییه‌وه راوه‌ستاون. ئه‌مه وێنه‌ی زۆربه‌ی شكسته‌كانی كوردن. شكستی 1975یش ده‌یان وێنه‌ی ئاوهای لێ دروست بوو، ده‌مانبینی پۆل پۆل پێشمه‌رگه له‌مه‌راقدا ره‌ش هه‌ڵگه‌راو و ره‌نج به‌خه‌سار چه‌كه‌كانیان داده‌نا له‌به‌رده‌م سه‌ربازه عه‌ره‌به‌كانی عێراقدا .. ئه‌م كاره‌ستانه‌یش له ئه‌قڵی بچووكی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه جڵه‌وی شۆڕشه‌كانی كوردیان گرته‌ده‌ست. میلله‌تی به‌هره‌مه‌ند ئاوها به ئاسانی تووشی كۆمه‌ڵێك شكستی نابێت ، كورد یه‌كێكه له‌و میلله‌ته بێَبه‌هرانه .. زۆرینه‌ی كورد ئاشقی دورشم وسرودوكانه،(ئه‌ی ره‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی كورد زمان ، نایشكێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان).دڵی زۆر پێی خۆشه ، له‌به‌ر ئه‌و سروده هه‌میشه وا به‌كه‌ژه‌كانه‌وه، مانی له‌مانی ئه‌و سرودو دورشمانه‌دایه. گه‌رچی هه‌ندێ (مان) هه‌یه نه‌بوونی باشتره، (مان)ی ژێرده‌سته‌یی وبێ ووڵاتی ، كورد پیاوه یاخیه‌كانی به ده‌ستی خۆی ناكوژێت ، بگره دوژمنی لێ هانده‌دا بۆ له‌ناوبردنی ، وه‌كو به‌كوشتدانی شاسوار جه‌لال(شه‌هید ئارام) و (عه‌بدل خالق مه‌عرووف).
سه‌رانی كورد هه‌میشه چاویان له سه‌رانی دوژمنه‌كانیانه ، شێخ سه‌عیدی پیران به‌قسه‌یه‌كی درۆی ئه‌تاتورك هه‌ڵخه‌ڵه‌تا و، خۆی و هاورێكانی دایه ده‌سته‌وه، مسته‌فا بارزانی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی حه‌مه‌ره‌زا شا ده‌ستی له شۆرش هه‌ڵگرت . ئێمه خۆمان نامانه‌وێ خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بین، چونكه ئێمه‌ی كورد به بێ عه‌ره‌ب وفارس وتورك هه‌ست به فه‌راغ ده‌كه‌ین، ئه‌وان نین كه ناهێلن كورد سه‌ربه‌خۆ بێت، بگره سه‌ران و ئه‌وانه‌ی ریشی كوردیان به‌ده‌سته نایانه‌وێت. كورد هێنده‌ی خه‌ڵكی (جزرالقمر) ی پێ ناكرێت، كه له حه‌وسه‌د هه‌زار كه‌س كه‌مترن، سێ دوورگه‌یان له‌یه‌كداو، بوون به ره‌قمێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا. بوونه خاوه‌نی ڕاو قه‌واره‌و ده‌نگ و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان. كه‌چی (40) ملیون كوردین و هیشتا به‌زه‌ییمان به خۆماندا دێته‌وه، كه ووته‌كه‌ی (ژان پۆڵ سارته‌ر) مان بیرده‌كه‌وێته‌وه وتویه(كورد هه‌تیوه‌كانی گه‌ردونن)..هه‌موو میلله‌تان هه‌تیوو بوون ، به‌ڵام پیاوه داناكانیان ئازا بوون . كه‌چی ئێمه خۆمان چووین له‌شكرمان هێنایه سه‌رسلێمانی و، (نالی)مان وڵات به‌ده‌ر كرد، له داخی دوبه‌ره‌كی وسه‌رخه‌واندن بۆ دوژمن (حاجی قادری كۆیی) سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت. سه‌رانی ئێمه‌ن چون له به‌غدا هه‌مو كێشه چاره‌نوسسازه‌كانی كوردیان خسته ده‌ستی عه‌ره‌ب و،كێشه‌ی كه‌ركوكیان مراند، له كوردستانیشدا دژی رۆڵه‌كانی هه‌مو كورد كارده‌كه‌ن !
نابێ ئیتر ئێمه له ده‌ربڕینی بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆمان بترسین، به قسه بێ یان له بڵاوكراوه‌كاندا بڵاویان بكه‌ینه‌وه. ده‌بێ خاوه‌ن میدیا و رۆژنامه كوردیه‌كان نه‌بنه سانسۆر له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌ت ، ده‌بێ نه‌وه‌كانیش جه‌ربه‌زه وچاونه‌ترس بن ، ئه‌گینا ئه‌و میلله‌تانه‌ی ترسنۆك بوون له‌ناوچوون ، وه‌كو بابلیه‌كان و سۆمه‌ریه‌كان له‌عێراقدا و ، ئه‌باچیه‌كان له ئه‌مه‌ریكا. كورد له دێر زه‌ماندا له بێ ترسی و چاو نه‌ترسی خۆیدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یان له سه‌رده‌مێك بوو كه لۆژێكی هێز وپاڵه‌وانیه‌تی به‌رده‌وام بوو..
ئێمه پێویستمان به ریفۆرمه ، به‌ڵام كام ریفۆرم ؟ ته‌نها ریفۆرمی حیزبی و سیاسی نا، ریفۆرمی ململانێ نا، بگره ریفۆرمی ئه‌قڵ و كلتور و بیركردنه‌وه و ریفۆرمی خیتابی جدی ، ریفۆرمێك ده‌بێ ئه‌قڵی خێڵ سێ به سێ ته‌ڵاق بدات، ده‌بێ ریفۆرمێك بێ به‌ده‌ر له كاردانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌رمان، بگره ده‌بێ ریفۆرمێك بێ له ناوجه‌رگه‌ی كاره‌ساته‌كانمانه‌وه هه‌ڵقوڵابێت، ئه‌مه‌یش پێویستی به‌وه‌یه له كۆنكرێتی و ئه‌جندای فیكری سیاسی ئه‌مرۆی كورد خۆمان رزگار بكه‌ین . یان هیچ نه‌بێ لێ ی دوور بین. ئه‌م ئه‌ركه مێژوویه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی (نوخبه) ی كوردی، واتا كه‌سه به‌توانا هه‌ڵبژارده خوینه‌واره‌كان له هه‌موو بواره‌كان دا، به‌ره‌نگاربونه‌وه له سه‌نگه‌ری هه‌مه‌لایه‌ن و جوداوه ده‌ست پێ ناكات ، بگره ده‌بێ سه‌نگه‌رێك هه‌بێ ئه‌و نوخبه كوردیانه له خۆبگرێت. بێگومان نابێ سه‌نگه‌ری حیزبی بێ ، بگره ده‌بێ سه‌نگه‌رێك بێ یه‌ك ئامانج كۆیان كاته‌وه، ئه‌ویش ئامانجی گۆڕانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی بێت. (عه‌لی حه‌رب) ده‌ڵێ:(به‌و شێوه‌یه جیهان ده‌گۆرێت و بێگومان ئێمه‌یش ده‌گۆڕێین به‌ره‌ودواوه یان به‌ره‌و پێشه‌وه، یان بۆ دوواكه‌وتوویی یان به‌گه‌شه‌كردن، له‌به‌ر رۆشنایی گۆرانكارییه خێرا و گه‌وره و پلیشێنه‌ره‌كاندا، كه‌س وه‌كو خۆی نامێنێته‌وه.). ئه‌و گۆڕانه سه‌ره‌تا ده‌بێ كورد له ئه‌قڵیه‌وه ده‌ست پێ بكات ، بێگومان هه‌ندێ له‌وانه‌یه وای بۆ بچن كه ئه‌م داخوازی و ئامانجه پێویستی به قۆناغێك هه‌یه، بێ شك پێویست به قۆناغێك هه‌یه، بۆ زه‌مینه خۆشكردن بۆ ئه‌و ریفۆرمه‌ی كه له ئه‌قڵی كوردیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ده‌شێ یان من ناتوانم مه‌رجه‌كانی ئه‌و ریفۆرمه ده‌سنیشان بكه‌م ، بۆیه ده‌یخه‌مه به‌رده‌م رووناكبیرانی راسته‌قینه ، نه‌ك نه‌خوینه‌وارانی لاف و گه‌زاف لێده‌ره و ، كه له‌هه‌موو ئاشێكی ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانه ناتوانن هیچ نه بۆ ریفۆرم و نه‌هیچ بۆ گۆڕان بكه‌ن.. ئه‌م ریفۆرمه پێویستی به‌ده‌سته‌جه‌معیه ، پێویستی به به‌شداری نوخبه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانه، پێویستی به به‌شداری رێكخراوه چاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه ، نه‌ك رێكخراوه چاوبه‌ستراوه‌كان. (عه‌لی حه‌رب)له كتێبی-زه‌مه‌نی مۆدرێنێته راده‌به‌ده‌ره‌كان-دا ده‌ڵێ:(ریفۆرم ئه‌گه‌ر سیاسی بوو، یان ئابووری ، یان رۆشنبیریی، په‌یوه‌سته به دیموكراسیه‌وه یان به گه‌شه‌پێدانه‌وه یان به فێركردن و مه‌عریفه‌ته‌وه، نموونه‌یه‌كی حازر به‌ده‌ست نیه ، یان پێشتر مل كه‌چكه‌ین بۆ تارمایی و پێوانه‌كانی ، بۆ ئه‌وه‌ی پراكتیزه‌ی بكه‌ین، بگره بیرۆكه‌یه‌كه و ئیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین وبه‌ری ده‌بێت. به شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵیدا ده‌گۆرێت و ده‌خوڵقێت، به قه‌د ئه‌وه‌ی به‌شداریی تیا ده‌كه‌ین له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی و دووباره داهێنانی و، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ شتێك له گه‌ڵیدا وه‌كو خۆی نامێنێته‌وه ، چ له‌لایه‌نی بیرۆكه‌وه بێت یان له لایه‌ن بكه‌رو واقیعه‌وه بێت)...
.بۆیه روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌قڵیه‌ت و ئه‌جندایانه یه‌كڕیزی و یه‌كبۆچون و یه‌ك بڕیاریی ده‌وێ، چونكه ئه‌وان بڕوایان به حه‌تمیه‌تی گۆڕان نیه، هه‌ر ئه‌وانیشن كه مێژویان نه‌خوێندوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆیش جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م دو رێگادایه: یان به‌شداربون له پرۆسێسی گۆڕان وهه‌ڵته‌كاندنی ئه‌و ئه‌قلیه‌تانه، یان بێده‌نگ بون و رازیبون به‌پاشایه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ هه‌تا هه‌تایه له كوردستاندا. من له‌م نوسینانه‌مدا بۆ ئاسوده‌كردنی ویژدانی خۆمه وه‌كو تاكێك و نوسه‌رێكی كورد وهیچی دیكه، وه‌كو "ئه‌دوارد سه‌عید" یش ده‌ڵێ: روناكبیر ده‌بێ كه‌سێك بێت نه حكومه‌ته‌كان و نه كۆمپانیا گه‌وره‌كان به‌ئاسانی ئیحتیوای نه‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاكانه‌ی بونی ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵك و كێشانه ده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی رۆتینی له‌بیركراون، یان له ژێر به‌ڕه‌كه گسك دراون، روناكبیر ئه‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای بیره‌باوه‌ره گشتیه‌كانه: كه هه‌مو خه‌ڵكی شیاون بۆ ره‌چاوكردنی ره‌وشتی گونجاوی تایبه‌تی ژیان و دادپه‌روه‌ریی له هێزه دنیایه‌كان و نه‌ته‌وه‌كاندا، پێشێلكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌و پێوه‌رانه به ئه‌نقه‌ست یان به نائه‌نقه‌ست بێ، ده‌بێ دژی شایه‌تی بدات و ئازایانه له پێناویدا بجه‌نگێت".نوسه‌رو روناكبیران كاتێ قسه‌ده‌كه‌ن بۆ خۆیان نیه، بۆ نوخبه‌ش نیه، بگره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه ده‌توانن به ویستی خۆیان و ئیراده‌ی خۆیان بیانه‌وێ مێژوی نوێ دروست بكه‌ن، ئه‌ركی سه‌ره‌كیش له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نوخبه‌ویه‌كان ئه‌وانه‌ی داوای چاكسازی و گۆڕان ده‌كه‌ن، وه‌كو "عه‌لی حه‌رب" ده‌ڵێ خۆیان به‌شێكن له گرفته‌كه، چونكه ئه‌وانه پێش هه‌مو كه‌سێك پێویستیان به چاكسازی خۆیان هه‌یه، ده‌بێ سیاسه‌تی فیكری و سیستمی قه‌ناعه‌ته‌كانیان بگۆڕن. بۆیه گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی ئیشی راسته‌وخۆی ئه‌و جه‌ماوه‌ره توڕه‌و بێبه‌شه‌یه، ئه‌وه‌نده ئیشی نوخبه‌ی روناكبیر نیه، گه‌رچی نوخبه ده‌توانێ ئاراسته بكات، به‌شداری بكات، ئه‌مرۆ رۆڵی نوخبه‌و نوسه‌ران ئه‌وه‌یه ده‌سنیشانی هه‌ڵه‌كان، گه‌نده‌ڵیه‌كان، مه‌ترسیه نه‌ته‌وه‌یه‌كان، تاوانه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی وڵات بكه‌ن. هه‌رچه‌ندێ به‌شێكن له گرفته‌كه، ده‌شبێ به‌شێكی گه‌وره‌ش بن له گره‌وه‌كانی گۆڕان و چاكسازی. ده‌شێ روناكبیری نوخبه‌وی بتوانێ ببێته سیاسه‌تمه‌دار، به‌ڵام زه‌حمه‌ته سیاسه‌تمه‌دار ببێته روناكبیری نوخبه‌وی...له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئیستادا ده‌بێ به جه‌ماوه‌ر بڵێن: ده‌بێ تواناكانیان چڕكه‌نه‌وه، وزه‌كانیان تۆكمه بكه‌ن، بۆچونه‌كانیان یه‌كخه‌ن، له‌هه‌مو جێگا‌و رێگایه‌كدا قسه‌یان بۆ بكه‌ن، به‌رچاویان رونكه‌نه‌وه، واز له بانگه‌شه‌كردنی كلاسیكی بهێنن و به‌رنامه‌كانیان بۆ رون كه‌نه‌وه، خراپه‌و سه‌قه‌تی و زه‌ره‌رمه‌ندیی ده‌سه‌لاتی هه‌ژده ساڵی پێشویان بۆ به‌یانكه‌ن. چونكه جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی كوردستان بێبه‌ش و زوڵم لێكراوی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تین، جه‌ماوه‌رێكی ده‌ست سپی و بێ چه‌ك، ته‌نها چه‌ك كه هه‌یه‌تی، چه‌كی رق و توڕه‌بونێتی له ده‌سه‌ڵات و بێ به‌ش بونیه‌تی، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكێك هه‌ژده ساڵه به هه‌مو شتێ خۆیان پڕ چه‌ك كردوه، بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تاییان، ئاماده‌شن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه بیكه‌نه پاشایه‌تی تا كوڕاوكوڕ بیخۆن، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به بێ ئیراده‌ی دیموكراسی بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه. ئه‌مرۆیش كه دیموكراسیان پێ قبوڵه له ترسی فشاری ده‌ره‌كی و نێو ده‌وڵه‌تیه، ئه‌گینا وه‌كو هه‌ژده ساڵی پێش‌و كه له رێگای هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قه‌ت و ناكامڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان داگیركرد ئاوهایان ده‌كرد، هه‌رچه‌نێ ئیستایش خه‌ریكه له رێگای ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی تێپه‌ڕیكه‌ن، ئه‌وه بكه‌ن.
پێموایه كه‌س دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ده‌وستا و ره‌خنه‌ی نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و نوز‌ده ساڵه هه‌رچی بۆ هاتوه له داهاتی ده‌ره‌كی و ناوه‌وه و له بودجه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند، كوردستانی به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك پێ ئاوه‌دان بكردایه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كاری بۆ هه‌زاران گه‌نجی كورد ده‌سته‌به‌ر بكردایه، بۆئه‌وه‌ی رێگای ئاواره‌یی نه‌گرنه‌به‌ر و به ره‌وه‌ندی ژیان به‌رنه‌سه‌ر، ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری تۆكمه‌ی بۆ شار‌و لادێكانی كوردستان ئه‌نجام بدایه، ئه‌گه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستانی به كه‌ركوكیشه‌وه بهێنایه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر لادێكانی گه‌رمیانی ئاوه‌دان بكردایه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه موچه‌ی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان دابه‌شكردبایه، نه‌ك كه‌سێك موچه‌ی 10ملێون دینار بێ، كه‌سێكی دیكه موچه‌كه‌ی 150هه‌زار دینار بێ، گه‌رچی بڕوانامه‌ی خاوه‌ن موچه زۆره‌كه نزمتر بێ له بڕوانامه‌ی خاوه‌ن موچه كه‌مه‌كه، ئه‌گه‌ر بازاڕی كوردستانی به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن رێكبخستایه، ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی پلاندانانی هاوچه‌رخی دابمه‌زراندایه ، بۆ بنیاتنانه‌وه وڵات به شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخانه، كه ئه‌م هه‌موه له‌و ماوه‌ی ئه‌و نۆزده ساڵه‌دا به‌چاكی ده‌كرا، به‌وپاره قه‌بانه‌ش كه بێسه‌رو شوێن كران،ده‌كران. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش گازنده‌ی بكردایه ده‌می خوار ده‌بو!. به‌ڵام ئه‌و هه‌موه‌ی باسمان كرد پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته.سه‌رباری بردنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ش به تاڵان بران له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌رچیكیان كردبێ، كردویانه به منه‌ت به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه، وه‌ك بڵێ ی ره‌نج وئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆیانه، له رایخوا ده‌یده‌ن به‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه.بۆیه ده‌بو نه‌ك چاوه‌ڕوانی گۆڕان بن، بگره ده‌بو چاوه‌ڕوانی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕینیش بونایه.
ته‌حه‌دا تونده‌كه‌ی جه‌ماوه‌ریش بۆ گۆڕانی سیستمی خێله‌كی و خزم خزمێنه‌ی ئه‌م نۆزده ساڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وتی كێشه‌كانه، به شكاندنی لۆژیكی دوره‌په‌رێزی له میكانیزمی شێوازی حوكمڕانی وڵات ده‌بێ، به به‌شداری كردنی فیعلی جه‌ماوه‌ر، چونكه له ده‌ستوره‌كه‌یاندا ئه‌وه هاتوه كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته وره‌واو بونیه‌تی! ئیدی بۆچی هه‌مو بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و داهاتی نیشتیمان به‌بێ ئاگاداری ئه‌و گه‌له دیزه به ده‌رخۆنه ده‌كرێت و ته‌خشان وپه‌خشانی ده‌كه‌نه‌وه؟!. به‌شداریكردنی فیعلی و جیدی له بڕیاردان و ره‌خنه‌گرتن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ناهه‌قی و ناعه‌داله‌تی، ئه‌مه‌یش به هه‌وڵدان ده‌بێ به‌دروستبونی ئۆپۆزسێون و به‌رهه‌ڵستكاران ده‌بێ، له‌ناو جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ، به تایبه‌تی له رێگای پیاده‌كردنی دیموكراسی ته‌واوه‌تی، فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. جه‌ماوه‌ری كوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌وه، له‌ترسی له ده‌ستدانی ئه‌زمونه‌كه‌ی، یان به هۆی بونی دوژمنایه‌تیه‌كی سیاسی نیمچه خێڵه‌كێتی له ناو دو جمگه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا، بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی دوبه‌ره‌كی، تاڕاده‌یك چاوی له‌زۆر شت پۆشی بو، ئه‌و چاوپۆشینه‌ش واتای ئه‌وه نه‌بو كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره سته‌مدیده‌یه له‌و ده‌سه‌ڵاته خۆسه‌پێنه‌ره رازیه، بگره ئه‌و دو هێزه له ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه، به‌ڵكو له‌مێژتریشه، جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانیان كردبوه دو به‌شه‌وه‌و،یه‌كڕیزی نه‌ما بو، خێزانێكیان كردبوه دو له‌ته‌وه، هه‌مو به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كانیان تێكدابو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حیزبایه‌تی چوبوه نێو جمگه‌كانی هه‌مو جه‌سته‌ی تاكی كورده‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام روخاو و جوته برا دوژمنه‌كه به‌م دواییه هاوپه‌یمانیان سازدا، ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رچاوی رون بوه‌وه و هه‌مو وه‌ره‌قه‌كان ئاشكرا بون، ئیدی وابزانین ئه‌و جه‌ماوه‌ره له ریگه‌ی بانگه‌شه‌ی گۆڕانه‌وه
بۆیه كه‌ركوكیانیش به تایبه تی ده‌بێت رێگایه‌كی نوێ بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی شاره‌كه‌یان، چونكه كه‌ركوكییه كان شاره‌كه‌یان ده‌وێ، وه‌لێ خه‌ڵكی دیكه نه‌وته‌كه‌یان ده‌وێ، شینی كه ركوكیه كان بۆ حسێنه، شینی ئه‌وان بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه. بۆیه ده‌بێت ئه‌مجاره به‌ختی خۆیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا تاقی بكه‌نه‌وه‌و نه‌كه‌ونه ژێر كارگه‌ریی هیچ واته‌واتێكی ناڕاست‌و نا دروست، چونكه له‌وه‌ته‌ی ئه‌و دو حیزبه كوردیه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا گرتوه، له‌به‌ر ململانێی حیزبایه‌تیی خۆیان‌و رازیكردنی هه‌ردو مه‌كته‌ب سیاسیی حیزبه‌كانیان كه‌ركوك‌و كێشه‌ی كه‌ركوكیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردوه، كێشه‌ی ته‌وافوقیان كرده بار به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه، من به‌ش به حاڵی خۆم بروام به پرۆسه‌ی دیموكراتی‌و هه‌ڵبژاردن هه‌یه، بڕوام به ته‌وافوق نییه، نه له عێراق‌و نه له كوردستان، هه‌ر لایه‌نێك به پرۆسه‌ی دیموكراتی زۆرینه‌ی هێنا، بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا بگرێته ده‌ست‌و حكومه‌ت یان ئه‌نجومه‌ن دامه‌زرێنی‌و ئه‌وانه‌شی ده‌نگی كه‌متریان هێنا ببنه ئۆپۆزسیۆن، وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان له‌م خوله تازه‌یه‌یدا كه گۆڕان‌و چاكسازیی وه‌كو ئۆپۆزسیۆن خۆیان راگه‌یاندوه‌و به‌شداریی ده‌سه‌ڵات نابن، ده‌بو كوردیش له كه‌ركوك وای كردبایه‌و چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی نه‌خستایه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتی ته‌وافوق بۆ رازیكردنی دڵی ده‌رو دراوسێ، بۆیه ده‌شبیبنی برا توركمان‌و عه‌ره‌به‌كان به فه‌رمانی ده‌ره‌كی هه‌مو جارێك ئاماده‌بونی خۆیان له ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵده‌واسن‌و كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئیشوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه، بۆیه ئه‌مجاره نابێت كورد ئه‌و پره‌نسیپه به‌كار ببات، ئیدی هه‌چ لایه‌نێك زۆرینه بهێنێت، ئه‌گه‌ر برا توركمانه‌كان یان برا عه‌ره‌به‌كان زۆرینه‌یان هێنا بۆیان هه‌یه ئیداره‌كه بۆ خۆیان قۆرغ بكه‌ن‌و كورد‌و ئه‌وانی دیكه ببنه ئۆپۆزسیۆن‌و هه‌مو پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌ش بۆ خۆیان بێت‌و ئه‌وه‌ی لێیان مایه‌وه بیده‌ن به كورد‌و ئه‌م‌و ئه‌و، كوردیش به‌هه‌مانشێوه‌و نابێت جارێكی دیكه بكه‌وێته ژێر سۆز‌و عاتیفه‌وه‌و دواجاریش هه‌رخۆی دۆڕاو بێت، وه‌كو له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه به چاوی خۆمان دیمان، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێشخستنی شار‌و پارێزگاكه‌و خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شبكرێت، ده‌بێت میكانیزم‌و میكانیزم به ده‌ستانی پێش‌و دور بخرێنه‌وه، كه‌ركوكیه كانیش وه‌كو سلێمانی شاره‌كه‌یان توشی غوبن نه‌بێت‌و خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك بكه‌نه حاكمی خۆیان با كوردیش بن..



del.icio.us
Digg