"خودا"، کڵاو له‌سه‌ر کردنی خه‌ڵکه!
حه‌نیف،ی موعه‌لیم وه‌رگێرانی: عوسمان مه‌لا
زانای گه‌وره‌ی فیزیا ئا‌لبێرت ئه‌نشته‌ین ده‌ڵێ: "من ناتوانم ته‌سه‌وری بونی خوداێه‌ک بکه‌م که هاوکات خۆلقاوه‌کانی خۆی عه‌زاب و پاداش بدات، خوداێه‌ک که ئامانجه‌کانی له روی خودی نیازه‌کانی ئێمه‌وه دارێژراو بێ. به کورتی، ئه‌م خوداێه بێجگه له ره‌نگده‌ره‌وه‌ی لاوازی و لێنه‌هاتوییه‌کانی ئینسان هیچیتر نییه."
له بشكنین و لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ده‌رباره‌ی خودا، به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که به پێی به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌کان، خودای ناسراو به "الله" فێل لێکردن و کلاو له‌سه‌ر نانه! به‌ڵێ خودا ساخته‌کاری و فیڵ کردنه له خه‌ڵکی نا هۆشیار!
له ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه‌یدا که له که‌سانی جوراوجورم کردوه، له ئینسانی ئاسایییه‌وه بگره تا مه‌لا و به ناو رۆحانیه‌کان، له‌وانه‌ی که له په‌ره‌ستنگاکاندا خه‌ریکی عیباده‌ت بون، یان ئه‌و به ناو روناکبیرانه‌ی که ته‌نیا شتێکی وه‌همی یان "خوداێه‌کیان" له ئاسماندا بۆ خۆێان ته‌سه‌ور کردوه (ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاسمان بێت و بونی هه‌بێ) ،تێگه‌شتم که ته‌واوی ئه‌مانه ته‌نیا له روی هه‌ژان و هه‌ڵچون، وه به بێ هیچ ئه‌ندێشه یان مه‌عریفه‌ێه‌ک باوه‌ریان به خودای خۆێان هه‌ێه. له راستیدا ئه‌مه تنیا ئێحساساتێکی ساویلکانه‌ێه. هه‌روه‌ها تێگه‌شتم که زۆربه‌ی مه‌سیحی و موسوڵمانه باورداره‌کانیتر، هیچ جۆره ئه‌ندێشه، هه‌ست وه یان باوه‌رێکیتر که له گه‌ڵ باوه‌ری ئه‌واندا جیاواز هه‌بێ، ته‌حه‌مولی ناکه‌ن و له باره‌ێه‌وه توندن.
له راستیدا دیندارانی وشک و ته‌عه‌سوبی نه‌ک هه‌ر ته‌حه‌مولی دینی دیکه یان بێ دینه‌کانیان نه‌کردوه، به‌ڵکو به توندی به‌ره‌و رویان بونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت به جنێودان و سوکاێه‌تی کردن، بۆختان و توند و تیژی هه‌وڵی ده‌مکوت و سه‌رکوت و له‌ناوبردنی نه‌یارانی دینی و بێ دینه‌کانیان داوه. ئه‌و توندوتیژی و کۆشتار و ره‌فتاره درندانانه‌ی دیداره‌کان، به‌تایبه‌تی ئیسلامیه‌کان که به درێژایی مێژوی دین و به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ده‌ێه‌ی دوایی، دژ به بێدینه‌کان و ره‌خنه‌گران و لێکۆله‌وه‌رانی دین کردویانه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن که باسمان کرد.
تا ئێستا نه‌بینراوه که بێدینه‌کان و به‌تایبه‌ت عیلمانیه‌کان به شێوه‌ی گروپی گه‌وره کۆ بوبێتنه‌وه و به‌رانبه‌ر به قه‌شه‌ێه‌ک یان مه‌لاێه‌ک، که وه‌سفی خودای خۆی کردبێ، به شێوه‌ی توندوتیژ ناره‌زاێه‌تیان ده‌ربریبێ و داوای کۆشتن و له ناو بردنیان کردبێ. به‌ڵام زۆر جاری وا هه‌بوه که دینداره‌کان به‌رانبه‌ر به ره‌سمێک، کاریکاتۆرێک یان ته‌نانه‌ت رخنه‌ێه‌کی بچوک له لاێه‌ن ره‌خنه‌گرێکه‌وه، یان نوسه‌ری کتێبێکی ره‌خنه‌گرانه له دین، دژه کرده‌وه‌ی توندیان نیشان داوه. زۆر جار پلانی کۆشتنی نه‌یاران و بێ دینه‌کانیان دارشتوه و فتوای ترۆر کردنیان داوه. دینداره‌کان بۆچی ئه‌م کارانه ده‌که‌ن؟ هۆکاره‌که‌ی رون و ئاشکرایه؛ زۆربه‌ی دینداره‌کان، (به‌تایبه‌تی موسولمانان و مه‌سیحی و جوله‌که توند ره‌وه‌کان) یه‌ک خاڵی هاوبه‌شی خۆ به گه‌وره و ره‌وا زانینیان هه‌ێه. ئه‌م دیندارانه پێان واێه که ئیمتیاز، یان مافێکیان له لاێه‌ن خوداوه پێ دراوه بۆ رێنوێنی یان سه‌رکوت کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ریان به خودای ئه‌وان نییه.
"خودا" یه‌ک ئه‌فسانه و فریوێکی خه‌ته‌رناکه که له لاێه‌ن که‌سانی ساخته‌چی و فریوکار و درۆزنه‌وه بۆ تاڵان کردن و کۆنترۆڵ کردنی دینداران و مۆسۆلمانانی فریو خوارده‌وه دروست کراوه! "خودا" گه‌وره‌ترین درؤێه‌که که تا به ئێستا به سوک و ئاسان سه‌پێندراوه به‌سه‌ر ئینسانه ساویلکه‌کاندا.
سێ خاڵی سه‌ره‌کی له زه‌ین و مێشکمدا ئه‌م راستیه‌ێان بۆ من رون کردوه‌ته‌وه که "خودا" بێجگه له داهێنانێکی ده‌ستکرد هیچیتر نییه!
یه‌که‌م، خودا دروستکراوی ئه‌و که‌سانه‌ێه که با گه‌رم و گوری و حه‌ماسه‌تی ته‌واوه‌وه وه‌سف و باسی یاسا مه‌زهه‌بییه‌کانی خۆێان ده‌که‌ن. خودا ده‌ستکردی ئه‌و که‌سانه‌ێه که ئه‌مر ده‌که‌ن و دیاری ده‌که‌ن که (به پێی یاساکانی خۆێان) چی گوناهه و چی گوناه نییه. خودا داهێنانی ریاکارانه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر و رێبه‌ره دینیانه‌ێه که له کاتی پێویستدا دیندارانی هه‌ڵخڵه‌تاوی خۆشیان که دینه‌که‌ێان بۆ پاراستون، به‌ڵام برێک گومانیان لا دروست بوه و پرسیار ده‌که‌ن، یان به‌شه ده‌سه‌ڵاتیان ده‌وێ، به گۆناهکار، مورته‌د و منافق له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و فتوای له ناو بردنیان ده‌ده‌ن. "خودا" دروستکراوی ئه‌و که‌سانه‌ێه که سه‌رتاپای وجودیان و پێکهاته‌ی که‌ساێه‌تی و باوه‌ریان بریتیه له ریا، درۆ، ساخته‌کاری، شه‌یادی، قۆلبری و داوێن پیسی بوه و هه‌ێه.
دوهه‌مین خاڵ، مه‌سه‌له‌ێه‌کی گرنگه که سه‌باره‌ت به چه‌مک یان بیرۆکه‌ی "خودا" که مێشکی ئینسانی سالم بیری لێ ده‌کاته‌وه، ناته‌با بێژی، ریاکاری و دورویی خودی رێبه‌ران و سه‌رانی دوکانداری دینه‌کانه. دورویی و ریاکاریی پێغه‌مبه‌ران و رێبه‌رانی دینی راست به هه‌مان شێوه‌ی یاسا دانه‌رانی پارله‌مانه‌کانه که چه‌مکی گوناه و یاسا دیاری ده‌که‌ن، به‌ڵام خۆێان به‌رێوه‌ی نابه‌ن. به کرده‌وه سزا ته‌نیا بۆ دینداره فریو خواردوه‌کانه نه‌ک دوکاندارانی دین فرۆش که ئاێه‌ته‌کان و یاسا دینیه‌کانی خۆشیان پێشێل ده‌که‌ن. دیاره له دنیای ئێستاشدا که فه‌رمانه‌کانی دین به هیچ شێوه‌ێه‌ک ناکرێ و ناتوانرێ به‌رێوه ببرێ و له‌گه‌ڵ ژیاندا ناته‌باێه، دینداره هه‌ڵخڵه‌تاوه‌کانیش ناچارن درۆ بکه‌ن و نسبه‌ت به دینه‌که‌ێان دورو بن. نمونه‌ش ئه‌و موسوڵمانه دورویانه‌ن که له وڵاتی کافران ده‌ژین و یاساکانی ئه‌وان به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌مه له حاڵیکداێه که ئه‌مانه ره‌خنه له که‌سانیتر ده‌گرن که هه‌ر ئه‌م کارانه ده‌که‌ن که خۆێان ده‌یکه‌ن.
سێهه‌مین خاڵ و له‌وانه‌ێه گرنگترینیان ناته‌بایی و ته‌ناقوز، به‌رانبه‌ر به چه‌مکی "خودا"، زانستی مودێرنه؛ ته‌واوی ئیدیعا دینیه‌کان، به ئاسانی له لاێه‌ن زانستی مۆدێرنه‌وه ره‌د و پوچه‌ڵ ده‌کرێته‌وه. لێره‌دا باسی ئه‌و به‌ناو زانسته چه‌واشه کارییانه‌ی وه‌ک (بیرۆکه‌ی خۆڵقان) ناکه‌م که ژماره‌ێه‌ک مه‌سیحی داێان هێنا و هه‌وڵیاندا تێکه‌ڵاوی (تیوریی گه‌شه‌کردنی) بکه‌ن وه فورمولێکی نوێ دابنێن که به زانستی بێته به‌رچاو، وه به‌م شیوه‌ێه پێش به قه‌ده‌غه بونی فێر کردنی (بیرۆکه‌ی خوڵقان) یان (خاله‌ق) له خوێندنگاکان بگرن. من باسی زانستی راسته‌قینه ده‌که‌م. زۆرینه‌ی باوه‌رداره‌کان به شێوه‌ێه‌ک له بابه‌ت قورئان، ئینجیل و ته‌وراته‌وه هه‌ڵوێست ده‌گرن و باس ده‌که‌ن که ده‌ڵێی به ته‌واوی کامل، به‌دور له هه‌ر جۆره هه‌ڵه و که‌م و کوریه‌ک وه رخنه هه‌ڵنه‌گرن. به‌ڵام له راستیدا قورئان و ئینجیل و تورات لێواولێون له هه‌ڵه، که‌م و کوری، ناته‌بایی و ده‌ری و وه‌رین. به‌تایبه‌تی هه‌ڵه ئاشکرا زانستیه‌کان، وه هه‌ڵه و ناته‌باییه ئاشکرا مێژوییه‌کان که ته‌نیا نه‌زانی و بێ عه‌قڵیی نوسه‌ران و دارێژه‌رانی ئه‌و کتێبانه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خه‌ن.
ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که قورئان، ئینجیل و ته‌ورات که‌لامی بێ عه‌یب و هه‌ڵه‌ی خودان. به پێی ئه‌م ئیدیعاێه، ده‌بو ئه‌م کتێبانه له هیچ بارێکه‌وه هیچ چه‌شنه هه‌ڵه و نوقوستانیه‌کیان تێدا نه‌بواێه. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یان ده‌یسه‌لمێنێت که وانیه! له راستیدا دینداره‌کان کارێکی زۆر هه‌ڵه ده‌که‌ن که ئه‌م کتێبه پر له درۆ و ناته‌باییانه ده‌که‌نه به‌ڵگه‌ی که‌ون ناسی. وه له‌مه‌ش گرنگتر ده‌ێانکه‌نه به‌ڵگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژو و زانست. خودی ئه‌م کتێبانه و خودا‌ش ئه‌مرۆ نه‌ک هه‌ر جێگه‌ی گومان نه‌ماون، به‌ڵکو زۆر منداڵانه و دورن له هه‌ر جۆره باس و بابه‌تێکی زانستی و عه‌قڵانی.
ته‌ناقوزات له‌م کتێبه ته‌وحیدی و به ناو ئاسمانیانه‌دا، یه‌کجار فراوانه، "الله" خوداێه‌کی رقه‌ون، کیناوی، وه به توندی توره و تۆڵه ئه‌ستێنه، به‌ڵام ئه‌م خوداێه قین له دڵه له ئێمه داوا ده‌کا که ئاشتیخواز بین. له هه‌مان کاتدا، ئه‌م خودا ئاشتیخوازه داوا له ئیماندارانی خۆی ده‌کا که بۆ دیفاع و پاراستنی باوه‌ره‌کانی خۆێان ده‌ست بکه‌ن به شه‌ر، وه ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ده‌بێ خۆێان به کۆشت بده‌ن.
ئه‌م خودایه‌ی کتێبه نا ئاسمانیه‌کان تا ئه‌و کاته‌ی که زانستمه‌ندانی کافر و بێ دین سه‌ریان ده‌ر نه‌هێنا بو، بونه‌وه‌رێکی زۆر زانا و هوشیاره و ئاگای له هه‌مو شتێک هه‌ێه. ئه‌م خوداێه تا ئه‌و کاته‌ی که ته‌له‌فزیونه کوفر ئامێز و کوفر بێژه‌کان، به‌رنامه زانستی و زیندوه‌کانی خۆێان له‌بابه‌ت راستیه‌کانی بونه‌وه ده‌ست پێ نه‌کربو، ئاگای له هه‌مو شتێک بو.
ئیمان به‌م خودا ده‌ستکردانه به ئاسانی له‌ناو ناچێت. رێگای له‌ناو چونی ئه‌م ورێنه دینیانه و باوه‌ر به‌م خودا دروست کراوانه، یان ئه‌وه‌ێه که ئیمانداران ببنه خوێنده‌وار و ئاگا ببنه‌وه، یان ئه‌وه‌یکه یه‌کتر له شه‌ره گه‌وره و بچوکه‌کانیاندا نابود بکه‌ن.
په‌یره‌وانی یه‌کێک له دینه‌کان ده‌ڵێن که خودا ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که کوفر ده‌که‌ن، یان توشی گوناه ده‌بن سزا ده‌دات. نمونه‌ی ئه‌م دینه، دینی ئیسلامه که نه‌ک هه‌ر له‌و دنیا سزای غیری ئیسلامیه‌کان ده‌دا، به‌ڵکو له‌م دنیاش فه‌رمانی کۆشتن و له ناو بردیانی داوه. په‌یره‌وانی دینێکیتر ئێدیعا ده‌که‌ن که خودا، هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که توشی گوناه ده‌بن ده‌به‌خشێت. بۆ نمونه عیساییه‌کان له‌و باوه‌ره‌دان که عیسا جارێک خۆی کردوه‌ته فیدای په‌یره‌وه‌کانی، وه خودا عیساییه‌کان له‌به‌ر عیسا ده‌به‌خشێت. ته‌نانه‌ت بۆ سه‌لماندن و رازی کردنی عیساییه‌کان ئاێه‌ت و حه‌دیسی ده‌ستکردیان داناوه و کردویانه به کتێب و ناویان ناوه: کتێبی ئاسمانی. برێکیتر له دینه‌کان بۆ راکێشانی خه‌ڵک بۆ لای خۆێان، ده‌ڵێن که خوا گه‌وره‌ێه و هه‌رچیکتان پێ خۆشه بیکه‌ن، خودا ده‌تانبه‌خشێت.
خودا، به تایبه‌تی خودای ئیسلام به‌ڵێنی به‌هه‌شت به مۆسۆلمانان ده‌دا که نا ئیسلامیه‌کان ده‌کوژن و تاڵانیان ده‌که‌ن. ئه‌مه له حاڵێک داێه که زاستی ئه‌مرۆ ئه‌م راستیه‌ی سه‌لماندوه که "به‌هه‌شت" شتێکی بێ ئه‌ساس و نامه‌عقول و پوچه! مۆسۆلمانه‌کان و مه‌سیحیه‌کان و جوله‌که‌کان به‌هه‌شت به شوێنێک بۆ خۆشگوزه‌رانی و رابواردن و سێکسی هه‌تاهه‌تایی باس ده‌که‌ن. ئه‌م به‌هه‌شته ته‌نیا بۆ دینداره‌کانه نه‌ک بێ دینه‌کان. جاروباریش باس له‌وه ده‌که‌ن که حه‌یواناتی مالیی ئه‌م دیندارانه‌ش ده‌چنه به‌هه‌شت.
له راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هه‌شته‌ش راست بێ، یانی 24 سه‌عاته خه‌ریکی شه‌راب خواردنه‌وه و سێکس کردن بیت له‌گه‌ڵ حۆری و منداڵی بێ توکی کوردا، که خودا به‌ڵێنی ده‌دا به دیداره‌کان، شتێکی نامه‌عقول و له تاقه‌ت به‌ده‌ره. کێ تاقه‌تی هه‌ێه ژیانێکی به‌رده‌وام وه‌ک یه‌کت هه‌بێ و هه‌ر خه‌ریکی سێکس و خواردنه‌وه بیت. ژیانی ئاوا له خۆیدا نه‌خۆشی و خه‌مۆکی دێنێ. چونکه ته‌بیعه‌تی به‌شه‌ر سروشتیه و پێویستی به هه‌لسوران و کار و گۆرانکاری هه‌ێه. ته‌نانه‌ت ته‌مه‌ڵترین و بێ ماێه‌ترین ئینسانه‌کان، یانی مه‌لاکان و قه‌شه‌کان پاش یه‌ک دو حه‌فته تلانه‌وه له ناو رۆباری شه‌راب و هه‌نگویندا، وه سیكس و هه‌وه‌سبازی له‌گه‌ڵ کچان و کورانی به‌هه‌شتیدا ماندو ده‌بن!
به‌هه‌شت نه‌ک هه‌ر ته‌مه‌ڵخانه‌ێه، به‌ڵکو جێگای که‌سانی ئه‌حمه‌ق و شێت و بێ مێشکه؛ چونکه له به‌هه‌شتدا ئیتر مێشک و بیر و عه‌قڵ ده‌ور نابینێت، کاری هونه‌ری و داهێنان نییه و به‌س سێکس و رابواردنه. له به‌هه‌شت هه‌مو بیر و هۆشکان ده‌مرن و عه‌قڵ له‌کار ده‌که‌وێ.
ئاێا به‌راستی شوێنێک که پێویستی به بیر کردنه‌وه و عه‌قڵ و ئه‌ندێشه نه‌بێ، جیگای به‌شه‌ری عاقڵ و خاوه‌ن شعوره؟ ئاێا به‌راستی ئه‌مه سوکاێه‌تی به ئینسانی ژن نییه که له به‌هه‌شتی الله دا، ده‌بێ ناچار بێ 24 سه‌عاته خۆی بخاته به‌ر شیپی هه‌وه‌سی پیاوانی ریشنی مۆسۆلمان که به فه‌رمانی الله له‌م دنیا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه و ده‌ێان ژن و منداڵی بێ‌تاوان ده‌کۆژێت؟
له دینی جوله‌که‌دا، کاتی که‌متر بۆ وه‌سف و مه‌دحی به‌هه‌شت ته‌رخان کراوه. جوله‌که‌کان، ته‌نانه‌ت بۆچونێکی دروستیان له به‌هه‌شت نییه که چلۆن جێگاێه‌که. ئه‌م ده‌ری و وه‌ری وتانه له سه‌ر به‌هه‌شت، بوه‌ته هۆی ئه‌ویکه خه‌ڵکانێکی زۆر له ناو خۆدی جوله‌که‌کاندا واز له‌و دینه بهێنن.
له کۆتاییدا به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که خودا دروست کراوی ئینسانه‌کانه، خودا ئامرازی چه‌وساندنه‌وه‌ی چیناێه‌تییه، خودا بۆ ترساندن و خه‌ره‌فاندن و بێ عه‌قڵ کردنی به‌شه‌ره‌کان دروست کراوه. کاتێک خودا ده‌خه‌یته به‌ر لێکدانه‌وه‌ی عه‌قلی و زانستی، ئه‌م خوداێانه له‌سه‌ر ده‌قی شه‌خسیه‌ت و که‌ساێه‌تیی خودی فرۆشه‌رانی دروست کراوه.
له‌راستیدا ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی عاقڵ ته‌نیا چه‌ند چرکه‌ێه‌ک به بێ ترس بیر له‌م خوداێانه بکاته‌وه، د‌ستکرد بون و پوچ بون و نه‌بونی ئه‌م خوداێانه‌ی بۆ ده‌ر ده‌که‌وێ. دینداره‌کان هه‌ر هه‌مو له‌و باوه‌ره‌دان که خودا بونه‌وه‌رێکی ته‌واو، وه بێ که‌م و کۆرییه؛ به‌ڵام هه‌ر له خودی کتێبه به‌ناو ئاسمانیه‌کاندا به ده‌ێان و سه‌دان هه‌ڵه و نوقوستانی هه‌ێه که خودا کردوێه‌تی. خودا شتی وای وتوه و کردوێه که هیچ بێ عه‌قڵ و ئه‌حمه‌قێکی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاماده نییه بیڵێت و بیکا.
به‌شه‌ری عاقڵی ئه‌م سه‌رده‌مه و بێدینه‌کان، به ده‌لیلی مه‌تقی و مه‌عره‌فی و زانستی، ته‌واوی خودا ساخته‌کانی مه‌زهه‌به‌کان ره‌د ده‌که‌نه‌وه و رویان له عه‌قڵانیه‌ت و زانست کردوه و ده‌یکه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌شه که له هه‌ر شوێن و وڵاتێک‌دا که بێدینه‌کان به‌رێوه‌به‌ر بن، ژیان خۆشتر، جوانتر، ئارامتر و به‌هره‌مه‌ندتره! ئازادی و ئاوه‌دانی باشتر و شارستانیتره.
به دڵنیاییه‌وه له داهاتوێه‌کی نه‌ک هێنده دوردا، بێدینه‌کان رێبه‌ری کردن و به‌رێوه‌به‌ریی ژیان ده‌گرنه ده‌ست، خودا دروست کراوه بێ که‌ڵکه‌کان وه‌لا ده‌نرێن و له‌بری خورافه و ورێنه په‌ره‌ستی، خه‌ڵک روو له زانست و ءه‌ندێشه‌ی نوێ ده‌که‌ن.
گوناهکاران و تاوانبارانی راسته‌قینه ئه‌و که‌سانه‌ن که تۆوی رق و نه‌فره‌تیان له جیهانی مرۆڤاێه‌تیدا چاندوه؛ وه ئه‌م رق و نه‌فره‌تانه هه‌ر هه‌موی سه‌رچاوه‌که‌ی دینه‌کان و خودا دروست کراوه‌کانه!
دین، له راستیدا شێوازێکه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی گشتی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی ساده و نه‌خوێنده‌وار. شه‌ر کردن له پێناوی خودادا ئه‌وه‌نده بێ ماناێه که که‌سانیک بۆ "بابانوئێل" یان "په‌رییه ده‌ریاییه‌کان" ده‌جه‌نگن!
ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی که له شه‌ره دینیه‌کاندا ده‌کوژن و کوژراون، ته‌نیا بیریان له‌وه کردوه‌ته‌وه که به‌رانبه‌ره‌که‌ێان ئه‌هریمه‌ن و ناراسته، وه ده‌بێ نابود ببێ. ئه‌م دیندارانه ئه‌م شه‌رانه‌ێان بۆ ئه‌و خودا ده‌ست کرده کردوه که بیانباته به‌هه‌شت.



del.icio.us
Digg