ئه‌مریكا له‌سه‌فه‌ری چه‌سپاندنی دیموكراسی ،بۆ ......
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری
ئه‌مریكا له‌سه‌فه‌ری چه‌سپاندنی دیموكراسی ،بۆ چه‌سپاندنی بیر ی دیكتاتۆری وكوشتنی ئیراده‌ی خه‌ڵك
كۆتایی ساڵی 2002 له‌یادی هه‌مومانه ئه‌وڕۆژانه‌ی كه‌هه‌موومان به‌دیار تیڤیه‌كانه‌وه له سوپای ئه‌مریكا راده‌ماین وهێدی هێدی به ئاسمان و شه‌پۆلی ده‌ریاكانیان ده‌بڕی له‌كه‌ناری كه‌نداوی عه‌ره‌به‌وه كه‌ناریان ده‌گرت ، ئه‌وسوپا زه‌به‌لاحه له‌لای زۆرێك له چاودێرانی سه‌ربازی بۆته‌نیا رزگار كردنی عێراق نه‌بوو له ژێر ده‌ستی رژێمی به‌عس ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به پاوان خوازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌بوو به‌پانتایی زۆرێك له ووڵاتانی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، هه‌رچه‌نده به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له خێوه‌تگا سه‌ربازیه‌كانیان له ووڵاتانی قه‌ته‌ڕوكوێت په‌یامی چه‌سپاندنی دیموكراسیان به‌جیهان ده‌دا و سه‌رنجی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی عێراقیان بۆ لای خۆی كێش ده‌كرد ، ده‌سپێكردنی جه‌نگ و داگیركردنی عێڕاق له 9/4 ئه‌مریكای كرده باڵاده‌ست وزلهێزی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سپێكردنی داگیركردنی ئه‌و ووڵاته‌به‌نه‌مانی رژێمێكی خوێنرێژو دیكتاتۆر كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سی وپێنچ ساڵه‌ی هاتبێ ئه‌وا له‌دوای داگیر كردنی ئه‌و ووڵاته‌شه‌وه خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی عێراق ژیان وگیانیان كه‌وتنه به‌ر ده‌ست رێژی میلیشیاكان وته‌قیه‌نه‌وه‌كانی رۆژانه‌و سه‌ربرینی مه‌زهه‌بی وتایه‌فی كه‌ئه‌مریكا نه‌ك نه‌یتوانی بنبریان بكات ،به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی زۆریش له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌وتنه به‌ر بێ به‌زه‌یی توندوتیژی هێزه‌كانیان ،له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشی كه خه‌ڵكی عێراق راسته له ژێر دیكتاتۆر و جه‌ورو ستم رزگاری بوو به‌ڵام نه‌یتوانی بۆ یه‌كجاره‌كی خه‌ونی عێراقیه‌كان بۆ ژیانێكی ساده‌و ساكاری بێ گوێ لێبون له‌ته‌قه و بینینی ده‌بابه‌و زریپۆشه‌كان بهێنێته‌دی ، به‌ڵًكو جارێكی تر خه‌ڵكه‌كه‌یان شاد كرده‌وه رۆژانه به بینینی سه‌دان دیمه‌نی توندوتیژو كاریگه‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵك ،له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌نگێكی ده‌ورنی وا گه‌وره به‌ر پابوو هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌ی خۆی بچێته ده‌ره‌وه‌ر دڵنیا نی یه ئایا به ته‌قینه‌وه یه‌كی تیرۆرستی جارێكی تر ده‌گه‌رێته‌وه‌ماڵه‌كه‌ی ، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌گرنگه‌ئه‌وپه‌یامه‌ی كه‌ئه‌مریكا هه‌میشه كردبویه وێردی سه‌ر زوبانی كه‌ده‌بێت عێراق سه‌روه‌ری خۆی بۆ بگه‌رێته‌وه ، یان به‌ته‌واوه‌تی له عێراق ده‌كشێینه‌وه ،یاخود عێراق بۆ عێراقیه‌كان به‌جێده‌هێلیت ؟! ئه‌مانه‌هه‌مویان پێچه‌وانه‌ده‌بنه‌وه كاتێك كه گرژیه‌ك یان ئالۆزیه‌كی سیاسی له عێراق رووده‌دات له‌سه‌ر ته‌له‌گرافی ئۆباوه‌مه زووزه‌نگێك بۆ سه‌ركرده سیاسیه‌كان لێده‌درێت و به‌زمانێكی یه‌ك لاكه‌ره‌وه رێنمایان پێده‌درێت ، یان ئه‌گه‌ر ئالۆزیه‌كان له‌ته‌له‌گرافه‌وه به‌به‌لێ وه‌لام نه‌درانه‌وه ئیدی جۆ بایدن به‌په‌له له واشنتۆنه‌وه ده‌فرێت وله به‌غدا له دوو كاتژمێر ئیتر په‌یامه‌كانی كۆشكی سپی له سه‌ر مێزی گفتۆگۆكان جێده‌هێلێ ئیتر سه‌كرده‌سیاسه‌كانی عێراقیش له‌ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێك پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كانی پێشوتریان میلی لێدوانه‌كانیان پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه و شاشه زۆره‌كانی سه‌تلایه‌ته‌كانی عێراق پر ده‌بن له‌لێدوانی جیاواز، ئیدی لێره‌وه ئه‌وه‌ی قسه‌وباسی له‌سه‌ر ناكرێت بۆچون و قه‌سه‌كانی شه‌قامی عێراقیه ،كاتێك كه‌به‌رپرسه‌كانی ئه‌و ووڵاته ده‌یانه‌وێت بچنه‌وه سه‌رده‌سه‌ڵات روو ده‌كه‌نه‌وه شه‌قه‌مه‌كان و ده‌یانه‌وێت جارێكی تر به په‌نجه‌كانی خۆیان به‌یعه‌تیان لێوه‌ربگرنه‌وه ئه‌و كارنامانه‌ئه‌وكات هێنده جوان ده‌بن ئیتر ئیراده‌ی ده‌نگ ده‌ر به‌ره‌و به هێزی بچێت به‌ڵام كاتێك ده‌گه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات ئیدی ئه‌وه‌یان له‌یاد ده‌چێت كه‌ئه‌وانه نوێنه‌ری خه‌ڵكن و ده‌بێت قسه‌كانی سه‌ر شه‌قام وه‌ستانیان له‌سه‌ر بكرێت و بایه‌خیان پێبدرێت ، كاتێك عێراقیه‌كان به زۆرێك له پێكهاته‌كانیان هاتنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه ، كاتێك كه‌نایانه‌وێت بۆ جارێكی تر سیمای ره‌گه‌ز په‌رستی وشۆڤێنی له‌ده‌سه‌ڵات ببیننه‌وه بۆكه‌سێك بایه‌خیان پێنادات ، كاتێك كه ده‌سته‌ی لیپرسینه‌وه ده‌یه‌وێت به‌عسیه‌كان بێ به‌ش بكات له‌هه‌ڵبژاردن بۆ به‌عسیه‌صدامی و به‌عسیه‌كانی تر لێك جیا ده‌كرێنه‌وه ،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پشتگیری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن ده‌بێت له روودانی هه‌ر پێشهاتێك بۆئه‌و ووڵاته ده‌بێت رووبه‌روی یاسا بكرێنه‌وه ،ئه‌مریكا كاتێك كه دێت رژێمێكی دیكتاتۆر له‌ناو ده‌بات و به‌قسه‌ی خۆی ووڵاتێكی دیموكراسی بینات ده‌نێته‌وه ؟ چ عه‌جه‌ب له ماوه‌ی ته‌نیا شه‌ش سالێك هه‌موو مه‌ترسیه‌كانی ئه‌وبه‌عسه له یاد ده‌كات و ده‌یه‌وێت جارێكی تر بیانهێنێته‌وه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ئاشكرا پشتگیری كردنی به‌عسیه‌كان و فشار خستنه سه‌ر سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانی عێراق ئایا پێشێل كردنی رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا نی یه له‌گه‌ڵ عێراق ، ئایا له‌ووڵاتی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر ئۆباما ده‌ستور پێشێل بكات خه‌ڵكی ئه‌مریكا لێ ی قبوڵ ده‌كه‌ن ، ئه‌ی بۆ ده‌بێت ئه‌مریكا بێت و ده‌ستوری ووڵاتێك پێشێل بكات كه‌خۆی ده‌وری ئه‌كتیڤی هه‌بوو له په‌سند كردنی ، كاتێك ئه‌مریكا بایه‌خ به بۆچونی زۆرێك له‌عێراقیه‌كان نادات و له پێناو دڵ نه‌ره‌جاندنی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی كوشتنی ئیردای خه‌ڵك نی یه له‌و ووڵاته ، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌بێ ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتێكیش تێك نه‌دات كه‌به گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان جارێكی تر به‌رژوه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكه‌كه ده‌بێته‌وه‌به سفرچونكه به‌عس له‌ماوه‌ی سی وپێنچ ساڵ سه‌لماندی كه جگه‌له خۆی هیچ كه‌سێكی تری قبوڵ نی یه ..



del.icio.us
Digg