(کۆمه‌ڵگا له سێبه‌ری حه‌رامه‌کاندا)
دیدارێك له‌گه‌ڵ "ئیبراهیم مه‌لازاده"" دیداری " فه‌رهاد خدر
رایەڵەکانی چەمکی "حەرام" لەگوناهی گەورەوە درێژدەبێتەوە. لەوێوە، بەخواردنی سێوێک بنەچەی مرۆڤایەتی پەڕاگەندەی سەر زەمین کرا و یەکەم کردەی مرۆڤ بەحەرامخواردن ناودێر کرا.
لەمەوە بەتایبەت لەنێو دەقە ئاسمانییەکان و بنەما ئاینییەکاندا چەمکی حەرام و شتە حەرامەکان پانتاییەکی فراوانیان لە ژیان و ئارای ژیانکردن داگیرکردووە، بۆ ئەمەش پێویستە لەبەڕێزتان پرسیار بکەین:
1. چەمکی حەرام چییە؟ ئایا حەرامگەلی ریشەیی بوونیان هەیە کە هەموو مرۆڤایەتی بەدەر لە برواداریان بە ئاینیێکەوە پێیەوە پابەد بن؟
جارێ به‌رله‌وه‌ی باس له حه‌رامه‌کان بکرێت، ده‌بێت دوو شت له‌یه‌ک جیا بکرێنه‌وه. به‌بێ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو شتانه هه‌رگیز ناتوانرێت هیچ ده‌ره‌نجامێک به‌ده‌ست بهێنرێت. ئه‌وانیش له‌یه‌کتر جیاکردنه‌وه‌ی ئاین و ڕه‌وشت (ئه‌خلاق)ن. هه‌م ئاین و هه‌میش ڕه‌وشت دوو دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازن. هه‌ر یه‌که‌یان چوارچێوه و میتۆدی جیاوازی خۆیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له توێژینه‌وه‌کانیشدا به جیا باسیان لێوه ده‌کرێت. چۆن چه‌ندین توێژه‌ری زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان باسیان له ئاین کردووه وه‌کو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاواش باسیان له ڕه‌وشت کردووه، به‌تایبه‌تیش له بواری فه‌لسه‌فه‌دا به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه.
تا هه‌نووکه‌ش زۆرینه‌ی خه‌ڵک وا تێده‌گات ڕه‌وشت به‌بێ ئاین نابێت و پێیان وایه ڕه‌وشت و ئاین یه‌ک شتن. به‌ڵام ئه‌م تێڕوانینه هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی نیه. ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی که ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی ئاینی نه‌بێت ڕه‌وشتی نیه"، یا "ئه‌وه‌ی ئایندار بوو واته له لوتکه‌ی ڕه‌وشتبه‌رزی دایه"، به چه‌ندین شێوازی هه‌مه‌جۆر ناته‌ندروستبوون و ناڕاستی سه‌لمێندراوه. ڕاسته هه‌موو ئاینه‌کان داکۆکی له هه‌ندیك له به‌ها ڕه‌وشتیه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌م دوو چه‌مکه واته ئاین و ڕه‌وشت دوو شتی جیاوازن، ڕه‌وشت ئه‌زموونێکی مرۆیی گشتییه و هه‌موو کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کان به‌شدارن له پێکهێنانی و بوونی له‌گه‌ڵ بوونی مرۆڤدا بووه و کاری به ئاسمان و زه‌مینه‌وه نیه. به‌ڵام ئاین وه‌کو دیارده‌یه‌ک و بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رهاوێشته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی تایبه‌ت و زه‌مه‌نێکی تایبه‌ته، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ندێک له هه‌مان ئه‌و ئاکار و ڕه‌وشتانه کردۆته‌وه که به‌ر له ئاینه‌کانیش هه‌بوون و کۆمه‌ڵگای به‌ر له ئاین و دوای ئاینیش هه‌ر پێیانه‌وه پابه‌ند بوون. ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له‌و ئاکارانه له ڕێی ئاینه‌کان گوازرابنه‌وه، به‌ڵام له‌ڕێگای دیکه‌شه‌وه گوازراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌ڕێگای فه‌لسه‌فه و نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چیرۆک و کولتووری گه‌لانه‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێن ڕاستگۆیی دیارده‌یه‌کی ئیسلامییه ڕاست نیه، چونکه به‌ر له ئیسلامیش ئه‌م چه‌مکه هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌ناو خه‌ڵکه بێ ئاینه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گوزارشتی له‌خۆی کردووه، به‌هه‌مان شێوه ئیسلامیش که هاتووه جه‌ختی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی کردۆته‌وه، هه‌روه‌کو ده‌یان داب و نه‌ریت و نۆرم و ڕه‌وشتی خێڵه عه‌ره‌به‌کانی به‌ر له ئیسلامی پشتڕاست کردوونه‌ته‌وه و ئێستا وه‌کو دین سه‌یریان ده‌کرێت، چونکه په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌بێ ڕاستگۆیی نێوان مرۆڤه‌کان ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ ده‌بن. ته‌نانه‌ت سزایه‌کانیش بۆ ئه‌و ئاکار و ڕه‌فتارانه‌ی که قابیلی سزادانن له ئاینێکه‌وه بۆ ئاینێک یا له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه ده‌گۆڕێن. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاین دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و پێویستی زه‌مه‌ن و کاته‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بووه که تیایدا سه‌ری هه‌ڵداوه. له‌و پێ و دانگه‌شه‌وه چونکه به‌ها ڕه‌وشتیه‌کان ئه‌زموونی مرۆیین و دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین، ده‌بینین هه‌ندێکیان له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دی، له زه‌مه‌نێکه‌وه بۆ زه‌مه‌نێکی دیکه ده‌گۆڕێن، به‌رده‌وام له خۆنوێکردنه‌وه و گۆڕانکاری دان. هه‌ندێکیش هه‌ر ده‌مێننه‌وه و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت. له‌وانه‌ش ڕاستگۆیی و درۆ نه‌کردن، وه‌فاداری و بێوه‌فایی، به‌ڵێن و بێ به‌ڵێنی، ئازایه‌تی و ترسنۆکی، دڵسۆزی و خیانه‌تکردن، ڕووخۆشی و ڕووگرژی و تا دوایی ژماره‌یه‌ک له به‌ها ڕه‌وشتیه‌کان. هه‌ندێکی دیکه‌شیان له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه تا یه‌کێکی دیکه که‌م و زیاد، توند و خاو خۆیان ده‌سه‌پێنن. ده‌کرێت ته‌ماشای ئاین بکرێت وه‌کو یه‌کێک له به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئاینێک که ناکرێت به دروشمی سیاسی یا بازرگانییه‌وه خه‌ڵکانێک به‌کاری بێنن بۆ گه‌یشتن به خواسته تایبه‌تییه‌کانیان و بکرێت به سه‌نگی مه‌حه‌کی ڕه‌وشت و ته‌واوی چاکه و خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
سه‌باره‌ت به وشه‌ی حه‌ڕام، ئاشکرایه که چه‌مکێکی ئاینییه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دوای مانای وشه‌ی حه‌رامدا بگه‌ڕێین ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕوانگه ئاینیه‌کان و سه‌رچاوه‌کانی. لێره‌دا خۆله‌قه‌ره‌دانی توێژینه‌وه‌ی ئاینیانه نه کاری منه، له‌و بڕوایه‌دام که مه‌به‌ستی ئێوه‌ش له‌و پرسیاره‌دا ئه‌و جۆره ڕاڤه‌کردنه نیه. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌بستراکت له وشه‌ی حه‌ڕام و پانتاییه‌کانی بڕوانرێت، ده‌بینرێت به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام چه‌ندین پانتایی له‌ژیانی مرۆڤه‌کانی بۆخۆ داگیرکردوون. ئه‌م داگیرکردنه‌ش زۆربه‌ی جاره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی مرۆڤه‌کان له مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ به‌هاکانی ژیاندا. کێشه سه‌ره‌کیه‌که له بوونی حه‌رامه‌کانی ناو ده‌قه پیرۆزکراوه‌کاندا نیه، به‌ڵکو له درێژبوونه‌وه و ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌کانی دایه. ئه‌گه‌ر له حه‌ڕامه‌کان وردبینه‌وه زۆرێک له‌وانه ته‌مه‌نیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ، ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که هه‌م له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌میش له‌ڕووی داخوازی و پێویستییه‌کانی مرۆڤه‌وه جیاوازی ڕیشه‌ییان هه‌یه. ئه‌گه‌ر کاروانی مێژوویی حه‌رام و حه‌ڵاله‌کان له ئیسلامدا به نموونه وه‌ربگرین ده‌بینین هه‌م له قوڕئان و هه‌میش له حه‌دیسه‌کاندا دیارده‌ی هه‌ڵوه‌شاوه و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه (ناسیخ و مه‌نسوخ) هه‌ن. ته‌مه‌نی دروستبوونی ئه‌و دیارده‌یه له ده ساڵ تێناپه‌ڕێت، واته له ماوه‌ی ده ساڵی سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی مسوڵمانه‌کان له شاری مه‌دینه‌دا چه‌ندین ئه‌حکام و یاسا و ڕێسا گۆڕان و هی دیکه‌یان به‌دوادا هات. ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یه بکه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌دان ساڵی دوای ئه‌و زه‌مه‌نه، دوا به‌دوای هه‌زاران گۆڕانگاری له ژیان و له کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کاندا له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا، به‌به‌راورد له نێوان کۆمه‌ڵگایه‌کی خێڵه‌کی و بیابانی ساده و ساکاردا، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌کنۆلۆژی و ژیانێکی ته‌واو گرێدار و کۆمپلێکسدا، ده‌بێت چ ڕوو بدات! که‌واته بۆ لۆژیکه له ماوه‌ی که‌متر له یازده ساڵدا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوه‌شاوه و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه ڕووبده‌ن و کۆمه‌ڵگای ئه‌و کات پێویستی پێبێت، به‌ڵام له ماوه‌ی سه‌دان ساڵدا هه‌موو حوکمه‌کان ده‌بێت وه‌کو خۆیان بمێننه‌وه و ئیدی نابێت ده‌سکاریان بکرێت!
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه زۆرێک له کۆمه‌ڵگا هه‌نووکه‌ییه‌کان به‌تایبه‌تیش ئیسلامیه‌کان له‌نێوان دوو دۆخی حه‌رامکراودان، یه‌که‌میان یاسا و ڕێساکانی ده‌وڵه‌ت، دووه‌میشیان پانتاییه ئاینیه‌کان. دیاره ئه‌م دوو پانتاییه‌ش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ڕواڵه‌ت و ناواخنه‌وه جیاوازیان زۆره. یاسا و ڕێساکانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و پانتاییانه‌ن که زاده‌ی هه‌نووکه‌یی و سات و کاتی ئێستا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگان و بێی ئه‌و یاسا و ڕێسایانه ئه‌سته‌مه ژیانی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه بڕوات و هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌پێی گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو ژان ژاک ڕۆسۆ ناوزه‌دی ده‌کات، پێیانه‌وه پابه‌ند ده‌بن. هه‌ر کاتێکیش یاساکان له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگادا نه‌بوون له‌ڕێی دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌گۆڕدرێن. ئه‌مه‌ش مانای وایه که ئه‌م یاسایانه سیفه‌تی پیرۆزییان نیه، به‌ڵام سیفه‌تی سه‌روه‌رییان هه‌یه و له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ڕێزلێگیراو ده‌بن. هه‌رچی پانتاییه ئاینیه‌کانن، بێجگه له‌وه‌ی که دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین و پێویستیه‌کی سه‌رده‌می خۆیان بوون و ده‌قی مێژوویین، له‌چه‌ند ڕوێکه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی مرۆڤه‌کان دان. له‌لایه‌ک ڕه‌هه‌ندی مێژوویی دوور و قوڵیان هه‌ن. ئه‌و ڕه‌هه‌نده مێژووییانه به‌ته‌واوی جیاوازن له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کانه‌وه، هه‌م له‌ڕووی چۆنایه‌تی و هه‌میش له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که ئه‌و ده‌قانه‌ی باس له حه‌ڕامه‌کان ده‌که‌ن له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی بڕوایان پێیانه‌وه هه‌یه سیفه‌تی گشتگیریان هه‌یه و دوو جۆر سزایان هه‌ن، یه‌کێکیان سزای هه‌نووکه‌یی و ئه‌وی دیکه‌ش سزای دوایی (قیامه‌ت). ئه‌م گشتگیرییه کێشه هه‌م بۆ ده‌وڵه‌ت و هه‌میش بۆ کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کان دروست ده‌کات. چونکه ئاین له‌خودی خۆیدا به‌ها و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی مرۆییه و تاکه‌کان خۆیان به‌رپرسن له‌به‌رامبه‌ر خودا. به‌ڵام کاتێک ئاین له قالبی ئاینی ڕووته‌وه دێته ده‌ره‌وه و ده‌خرێته ناو چوارچێوه‌ی ده‌زگایی و ڕێکخراوه‌ییه‌وه، هه‌م به‌ها ڕه‌وحانیه‌ته‌که‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌میش ده‌بێته مایه‌ی ئازار بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان به کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی ئاینی نیه و هه‌ندێکیش له‌و ئه‌رکانه له‌وانه‌یه سزای هه‌نووکه‌ییان هه‌بێت، له‌وانه‌ش تۆمه‌تی وازهێنان له ئاین، که له ئیسلامدا یه‌کێکه له حه‌رامه سه‌خته‌کان و سزای کوشتنی هه‌یه. ئا لێره‌دا که ئاین ده‌بێته دامه‌زراوه، ده‌سته‌ویاخه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه مۆدێرنه‌کان و سیستمی دیموکراسیه‌ت و ئازادی تاکه که‌س. لێره‌دا جێیخۆیه‌تی باس له‌وه بکرێت که تاک له کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کاندا باجی هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه ده‌دات که حه‌رامه‌کان ده‌سه‌پێنن و تاک تیایدا ناتوانێت ناسنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی بپارێزێت، چونکه ده‌بێت هه‌میشه ئه‌ندامی خێزانێک، خێڵێک، مزگه‌وتێک یا حیزبێک بێت، که‌ی گوزارش له سه‌ربه‌خۆیی خۆی بکات، ئیدی ده‌که‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی هه‌مان ئه‌و پێکهاتانه‌وه به تۆمه‌تی جیاوازه‌وه.
2. ئەوەی لەمنەوە دیارە ئەوەیە کە بەحەرامکردنی لەزەت و چێژ وایکردووە بەشێوەی ژێرەوانکێ کردەی وەک خیانەت و فێڵکردن بۆ گەیشتن بەلەزەت لەرۆحیەتی تاکی کۆمەڵگە ئایینزەدەکان(ئیسلام وەک نموونەیەکی بەردیدە) ئامادەییەکی هەردەمی هەبێت، تۆ پێتوایە ئەوە ئایینەکانن هەوڵی بەدیهێنانی ژیانێکی بەدەر لەخیانەت و فێڵ دەدەن، یان ئەوانن لەمیانەی بەحەرامکردنی چێژ دنەی خیانەت دەدەن؟
توێژینه‌وه ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسیه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن که مرۆڤ بوونیادێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک تیۆری جیاواز هه‌ن بۆ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و پێکهاته‌کانی و مرۆڤه‌کاندا دێن. هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کان له چه‌ندین چین و توێژی جیاواز پێک دێن و کێشه و دیارده‌ی هه‌مه‌جۆری خۆیان هه‌ن. ئه‌مه‌ش واده‌کات که کۆمه‌ڵگاکان له‌گۆڕان و ململانێ و له‌سوڕێکی به‌رده‌وامدا بن. به‌پێی داینه‌مۆی ئه‌م ململانێ و گۆڕانانه‌ش مرۆڤه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. که‌واته گۆڕانکاریه‌کان چ له‌ڕووی شوێن و چ له‌ڕووی زه‌مه‌نه‌وه تا ئاستێکی زۆر ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له جۆری په‌یوه‌ندی و سایکۆلۆژیای مرۆڤه‌کان و بیرکردنه‌وه و گوفتار و کرداره‌کانیان. به‌و مانایه‌ی ئه‌وه‌ی که مرۆڤێک له زه‌مه‌نی ئه‌مڕۆدا بیری لێ ده‌کاته‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که مرۆڤێک له ده‌ڤه‌ری سۆران پابه‌ند ده‌کات، جیاوازه له‌وه‌ی که له‌هه‌ولێر یا له‌سلێمانی پابه‌ندی ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر پابه‌ندی ده‌کات جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له له‌نده‌ن و له پاریس پابه‌ندی ده‌کات. شوێنه‌کان کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر خودی بیرکردنه‌وه هه‌یه. بیرکردنه‌وه‌ی لادێیه‌ک زۆر جیاواز تره له هی شاریه‌ک به‌پێی داخوازیه‌کان، هه‌روه‌کو هی کوردستانیه‌ک جیاواز تره له‌هی ئه‌وروپییه‌ک. له‌و پێ‌و دانگه‌شه‌وه هه‌م ئاین و هه‌میش ئاکار و ڕه‌وشت، هه‌روه‌ها یاسا و ڕێسایه‌کان ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له سنووری ئازادی و بیرکردنه‌وه و ڕه‌فتار و کرداره‌کاندا. ته‌نانه‌ت جۆری ترس و ئازایه‌تیش ده‌گۆڕێت. بۆیه مرۆڤ له ئه‌وروپا ته‌نها حیساب بۆ یاسا و ڕێساکان ده‌کات. ئه‌وه چش له مۆڕاڵ و داب ونه‌ریته‌کان که ئه‌مانه وه‌کو له پێشه‌وه گوتمان ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگاکانن و دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تین و خه‌ڵک به‌دین بن یان نا به به‌ها ڕه‌وشتیه‌کانه‌وه پابه‌ند ده‌بن، به‌ڵام حیساب بۆ پابه‌ندبوون به به‌ها ئاینیه‌کان ناکه‌ن و ئاین بریتییه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کی خودی که‌سه‌کان. ته‌نانه‌ت که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه بشپرسێت ئه‌رێ براده‌ر تۆ چ ئاینێکت هه‌یه، یا په‌یوه‌ستی به ئه‌رکه ئاینیه‌کان یان نا، نوێژ ده‌که‌ی یان نا. بۆیه کاتێک که ڕۆڵی تاک ده‌بێته ڕۆڵێکی میحوه‌ڕی و ئۆتۆنۆم، حه‌ڕامکراوه ئاینیه‌کان ئه‌و ڕۆڵه‌یان نامێنێت. په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌گۆڕێن. مرۆڤه‌کان کاریان به‌سه‌ر هه‌ڵه و خه‌وشی یه‌کدییه‌وه نامێنێت و هه‌ر که‌سێک به‌رپرس ده‌بێت له هه‌ڵه و خه‌وشی خۆی. تاقه لایه‌نیش که ئه‌رکی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، یاسا و دادگاکانن له‌حاڵه‌تی ڕوودانی سه‌رپێچی یاسایی. ئه‌مه‌ش مانای وانیه که شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا تێک ده‌چێت و خه‌ڵک وه‌کو ئاژه‌ڵ ده‌ژین، وه‌کو هه‌ندێک له خه‌ڵکی ئێمه وای تێده‌گه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کاته په‌یوه‌ندییه‌کان ڕاستگۆیانه تر و جیددی تر ده‌بن. ڕه‌نگه له هه‌ولێر که یه‌کێک له ناو پاسێکدا شوێنی خۆی بۆ پیرێک چۆڵ ده‌کات له‌به‌ر هۆاکارێکی ئاینی، یا هه‌ست کردن به گوناه یا عه‌یبه یا به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه بێت، خه‌ڵک ته‌ماشای ده‌کات و لێی به‌عه‌یب ده‌گرن ئه‌گه‌ر وانه‌کات. له شارێکی وه‌کو له‌نده‌نیش شوێن چۆڵکردن بۆ مرۆڤی به‌ساڵاداچوودا هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام نه له‌به‌ر به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌یه، نه‌له‌به‌ر عه‌یبه‌یه، به‌ڵکو به ڕه‌فتارێکی ڕه‌وشتی، یا مۆڕاڵی ده‌زانێت که شوێنی خۆی بۆ پیرێک یا په‌ککه‌وته‌یه‌ک چۆل بکات.
لێره‌دا فێربوون و په‌روه‌رده‌کردن له قوتابخانه، جۆری پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، داب و نه‌ریتی ماڵ و که‌شی ئاینی یا نائایینی ماڵه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن له گه‌شه‌کردنی مرۆڤ. ئه‌و منداڵه‌ی له سۆران یا له هه‌ولێر گه‌وره ده‌بێت، ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر پشتی بێشکه فێری "ترس" و "گوگه هات" یا "پۆلیس هات" ده‌کرێت، هه‌م په‌روه‌رده‌یه‌کی نازانستی سه‌قه‌تی له قوتابخانه و مزگه‌وته‌کان ده‌درێت، کۆمه‌ڵێک حه‌رام و تابووی له‌به‌رده‌مدا قیت ده‌کرێنه‌وه، هه‌میش پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جیاوازن و هه‌مان ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که به‌هه‌مان قۆناغی ئه‌و منداڵه‌دا تێپه‌ڕ بوون له‌و ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا کار به‌ده‌ست و توانادارن و ڕۆڵیان له ژیانی ئه‌و منداڵه‌دا هه‌یه، هه‌میش له‌ماڵه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌و منداڵه کوردانه‌ی له ئه‌وروپا گه‌وره ده‌بن ده‌بینرێت که‌م وایه جنێودان بزانن، چونکه ڕه‌فتاری دایک و باوکیشیان ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌تیش جنێوه کوردیه‌کان، به‌ڵام که به سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان به‌چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک فێری ئه‌و جنێوانه ده‌بن. جا چونکه ئاین له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا دۆمینانته و ده‌سته‌ڵاتێکی ڕۆحی و مه‌عنه‌وی له‌ژیانی تاکه‌کاندا هه‌یه، یا سه‌پاندوویه‌تی، ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له کۆنتڕۆڵ کردن، چۆن ڕۆڵی خۆی هه‌یه له ئارامی ده‌روونی هه‌ندێک خه‌ڵک، زۆرجاران ئه‌و ڕۆڵه کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی ده‌بێت، هه‌میش به‌رپرسیاره له کۆمه‌ڵێک لادان و تێکشکاندنی ده‌روونی هه‌ندێک خه‌ڵکی دیکه. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی ژن و پیاو بکه‌ین به نموونه که بریتییه له کێوێک حه‌رام و حه‌ڵاڵ و جیاکردنه‌وه‌یان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه. ئه‌مه وای کردووه کاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی هه‌بێت و مه‌ترسیه‌کی ته‌واو هه‌یه له ڕووخانی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه. بۆیه سه‌یر نیه له شارێکی وه‌کو هه‌ولێر ژنێک، به نوێژی نیوه‌ڕۆ، به قورسی بزانێت له یه‌کێک له بازاڕه‌کاندا به‌ته‌نیا بسوڕێته‌وه، که ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ و ده‌ستدرێژی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له شارێکی وه‌کو له‌نده‌ن یا پاریس ژنان له کار و شوێنه گشتیه‌کان دوای شه‌وانێکی دره‌نگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه بێ ئه‌وه‌ی له‌هیچ ده‌ستدرێژییه‌ک بترسن. ئه‌و ئامارانه‌ی له‌و ماوانه‌دا باس له ژنگوشتن و تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاوه‌کان ده‌که‌ن له کوردستان زۆر ترسناکن. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی و پڕدانه ژنان له شارێکی وه‌کو قاهیره‌ی ناوه‌ندی "زانکۆی ئه‌زهه‌ر" که هه‌ندێک جار به شێوه‌یه‌کی جه‌ماعی و به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌درێت، بۆته دیارده‌یه‌کی هێنده ترسناک قیره‌ی له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کان به‌رزکردۆته‌وه و ده‌وڵه‌تی ناچارکردووه کۆمه‌ڵێک ڕێوشوێنی توند بگرێته به‌ر(1). بۆیه ئه‌م سیستمه‌ی که مرۆڤی تێدا گه‌شه ده‌کات ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له ئارامی و دروستی ڕه‌وشت و په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان به‌یه‌که‌وه. کاتێکیش که په‌یوه‌ندیه‌کان ته‌ندروست نابن، له‌ڕواڵه‌تدا له‌به‌ر عه‌یبه و حه‌ڕام زۆر فریشته‌ییانه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام که چاوی خه‌ڵکیان له‌سه‌ر لاده‌که‌وێت پێسته فریشته‌ییه‌که‌یان لاده‌ده‌ن و ده‌بنه گورگێکی بێ فرت و فێڵ.
3. بۆ ئێمەی میللەتی کورد پاوانێکی رۆژهەڵاتیانە هەیە کە پێبەستی کردووین بەبنەمای ئەو فەلسەفە کۆمەڵایەتییەی کەلە ئاینی ئیسلامەوە هەڵێنجراوە، بەمەش لەسەرمانە(بۆئەوەی هێشتا هەر بەمسوڵمانی بمێنینەوە) حەرامەکان بناسین و تخوونیان نەکەوین، لەمەوە دەپرسم ئایا ئیسلام زۆرێک لەهۆیەکانی داهێنان و پێشکەوتنیش بەحەرام پێناس ناکات؟ ئایا بەحەرامکردنی داهێنان لەسایەی فەلسەفەدا تاچەند بەشەڕی لاهوتیەت و ئیمانپەروەرانمان توش دەکات؟
له‌کۆمه‌لگا پێشکه‌وتووه‌کاندا فه‌لسه‌فه و لاهوت و ئاین و هه‌موو جۆره ئایدیۆلۆژیاکان له شوێنه تایبه‌تیه‌کانی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه و نه ده‌رده‌چن و نه ڕێگای ده‌رچوونیشیان پێ ده‌درێت. ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌پیریانه‌وه نه‌چێت، که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه ده ملی خه‌ڵکیاندا بێنێت. ئه‌وه‌ی ئاماده‌گی ته‌واوی له ژیانی مرۆڤه‌کاندا هه‌یه ته‌نها یاسا و ڕێساکان و نۆرم و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن. بۆیه چۆن ڕێگا به کریستیانێک نادرێت له کڵێسا‌ی خۆی بێته ده‌ره‌وه و حه‌ڕام و حه‌ڵاڵه‌کانی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش بکات، به‌هه‌مان شێوه ڕێگا به‌مسوڵمانێکیش نادرێت له مزگه‌وته‌که‌ی بێته ده‌ره‌وه و حه‌ڕام و حه‌ڵاڵه‌کانی دابه‌ش بکات. ئه‌م هاوکێشه‌یه‌شه که تائێستا مسوڵمانه‌کان له ئه‌وڕوپا تێی ناگه‌ن. ئه‌وان پێیان وایه ده‌بێت به‌هاکانی خۆیان له‌هه‌موو شوێنێک بخه‌نه ڕوو و به خه‌ڵکی بناسێنن و نابێت که‌سیش له‌گوڵ کاڵتریان پێ بڵێت. که باوکێک یا برایه‌ک کچ یا خوشکی خۆی به‌تۆمه‌تی شه‌ره‌ف ده‌کوژێت به هه‌قێکی خۆی ده‌زانێت و ڕێز نه بۆ یاساکانی ئه‌و وڵاتانه و نه ویژدانه مرۆییه‌که‌شی داده‌نێت. ئه‌وان بێ‌ئاگان له‌وه‌ی که پێوه‌ره‌کانی ژیان له‌و وڵاتانه جیاوازن تا ولاته ئیسلامیه‌کانی خۆیان. له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا ئازادی تاکه که‌س ڕێزی لێگیراوه، ئه‌م ڕێزه ڕێزێکی ڕاسته‌قینه‌یه و گاڵته‌ی پێ ناکرێت، ئه‌مه‌ش واده‌کات ئه‌و منداڵه‌ی له‌وێ گه‌وره ده‌بێت ئاکار و ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه هه‌ڵده‌گرێت و بێ ترس و بێ گوێدانه حه‌ڕامه دینیه‌کان ده‌جوڵێته‌وه. به‌لایه‌وه گرنگ نیه باوک و دایکی شه‌وان نوێژ ده‌که‌ن یا ڕه‌مه‌زانان به‌ڕۆژوو ده‌بن. چونکه ئیدی ئاین به‌و شێوه ته‌قلیدییه‌ی که له وڵاته ئیسلامیه‌کاندا هه‌یه و ژیانی خه‌ڵک کۆنتڕۆڵ ده‌کات، له‌وێدا له ژیانی خه‌ڵک ده‌کشێته‌وه و ئاماده‌گی نیه. له ڕۆژێکدا پێنج جاریا زیاتر گوێت له‌بانگ و سرووته ئاینییه‌کان نابێت، کڵێسا زه‌نگ لێنادات. ئیدی ئه‌وه‌ی یاسا قه‌ده‌غه‌ی ده‌کات ئه‌وه حه‌ڕامه، واته ته‌نها یاسا ئاماده‌یه. پیاوه ئاینییه‌کان بۆخۆیان ده‌توانن پابه‌ند بن به حه‌ڕام و حه‌ڵاڵه‌کانیانه‌وه، به‌ڵام مرۆڤه‌کان به ئازادی و دوور له‌و کاریگه‌رییه بیر ده‌که‌نه‌وه و ده‌ژین، بێجگه له‌وانه‌ی که بۆخۆیان پێویستیه‌کی ڕۆحیان هه‌یه و به‌دوای ئه‌و شوێنه دینیانه‌دا ده‌گه‌ڕین.
هه‌ڵبه‌ت به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که ڕه‌هه‌نده ئاینیه‌کان ڕه‌هه‌ندی مێژوویین، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژوودا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و هه‌وڵی سه‌پاندنیان ده‌درێت، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌به‌ها ژیانیه‌کانی ئه‌مڕۆ به گوناه و حه‌ڕام ده‌زانن و ده‌ناسن. بۆیه له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاینی ئاوادا داهێنان له‌کۆمه‌ڵێک ڕووه‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌ڕوات و مرۆڤه‌کان نا‌وێرن تخونی بکه‌ون. یا به‌مانایه‌کی دیکه ژیان له‌و جۆره که‌ش و هه‌وایه‌دا ته‌نها دوو ڕه‌نگی ده‌بن، یا دیندار و خۆ دوورگرتن له سه‌رئێشه، یا بێ‌دین و بۆ دواجاریش ڕووبه‌ڕووی به‌لانی که‌مه‌وه په‌راوێزخستن و ناشیرینکردن و به‌کافرکردن ده‌بنه‌وه. ئه‌م دابه‌شکردنه چونکه چیدی دابه‌شکردنێکی ته‌ندروست نیه، کێشه بۆ مرۆڤه‌کان و هه‌میش بۆ خودی ئاینه‌کان دروست ده‌کات. به‌و مانایه‌ی جوانی ئاین له‌وه‌دایه له‌شوێنی خۆی نه‌جوڵێت و پیاوه ئاینیه‌کان به حوکمه پێشینه‌ییه‌کانیان نه‌یه‌نه ناو ژیانی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وه‌ش که پێویستی پێ بێت به‌ره‌و پیری ئاینه‌وه ده‌چێت و له‌دونیای خۆیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، واته په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و نۆڕمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانه‌وه ده‌بێت. جوانی ده‌وڵه‌تیش هه‌ر له‌وه دایه چاودێری یاسا و ڕێساکان بێت و هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ک به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا نه‌سه‌پێنێت و دوور و نزیک کاری به‌سه‌ر ئاینی خه‌ڵک و دینداری و بێدینی خه‌ڵکه‌وه نه‌بێت. به‌مجۆره یاساکان و نۆڕمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بنه سه‌نگی مه‌حه‌کی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ته‌واوی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا. کاتێک مرۆڤه‌کان به‌و هاوكێشه‌یه‌وه پابه‌ند ده‌بن، ده‌توانرێت بگوترێت له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووی مۆدێرندا ژیان به‌سه‌ر ده‌برێت.
http://www.alarabiya.net/articles/2006/10/30/28668.html



del.icio.us
Digg