شه‌كوماكو ..... سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه هه‌موو شتێك هه‌یه ، هه‌ندێكیش لایان وایه هیچ نییه و دونیا شامی شه‌ریفه ، به‌ڵام پیاو لۆخوای بڵێ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ هه‌یه ، هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناڵه جۆراو جۆره عه‌نتیكه‌و په‌نتیكانه‌شمان هه‌نه ، كه هه‌ندێ رۆژ له یه‌ك رۆژدا گۆڤارێك و رادیویه‌ك و ته‌له‌فزیونێكی ئاسمانی و ئه‌رزی له یه‌كاتدا ده‌ست به‌خۆ وه‌شاندن ده‌كه‌ن ، كه‌چی هه‌ر پێڕاناگه‌ن ، تا له باسی ئاو ده‌بنه‌وه كاره‌بای دێته سه‌رێ ، هێشتا زستان ته‌واو نه‌بووه باس باسی وشكه ساڵییه ، هه‌ڵبژاردنی پارێزگه‌كان ته‌واو نه‌بووه په‌رله‌مان دێته گۆڕێ ، ژنی یه‌كه‌می نه‌هێناوه باسی سێیه‌م و چواره‌می ده‌كات ، سه‌له‌فییه‌تییه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا حه‌زی لێیه گۆرانی بێژبوایه ، له‌و دونیایه‌یدا چه‌نگی له هیچ گیر نه‌بووه ، تازه به‌تازه ده‌یه‌وێ بچێته‌وه به‌ر هه‌ویری ، خۆی پێنه‌گۆڕاوه ده‌یه‌وێ هه‌موومان بگۆڕێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شته سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌شدا هه‌ندێ كه‌س هه‌رده‌ڵێن كولشی ماك‌و ، جا ئه‌گه‌ر هیچ نییه و هه‌ر ئه‌و یه‌ك دوو ساڵه‌ی ماوه و له دوو هه‌زارو دوازده‌دا دونیا به‌سه‌ریه‌كدا ده‌كه‌وێ و كاولده‌بێ ئه‌و غاره غاره‌ی لۆ چییه ، چ پێویست ده‌كات به‌دوای سه‌روگوێلاك شكاندنی یه‌كتره‌وه بین ، له ئه‌نجامدا هه‌موو شتێك به ته‌بیعه‌تی خۆی ده‌گۆڕێ ، وه‌ك چۆن كارێزه‌كه‌ی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێرێ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئه‌سلی خۆی و تڵپی ته‌ڕایه‌تی تێدا نه‌ماو وه‌ك جاران بووه به خاك و ته‌سلیم به خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێناندا بكرێته مه‌نتیقه‌یه‌كی سیاحی و ساحلی و كه‌یف و سه‌فای تێدا بكرێ .
دڵنیام كابینه‌ی حه‌وته‌م، ئه‌گه‌ر دونیا بمێنێ و ته‌مه‌ن باقی بێ ، كابینه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی شه‌فاف و خه‌لاق ده‌بێ و كورسی ده‌سه‌ڵات و دیموكراسی ده‌خاته ژێر میلله‌ت و پێیان ده‌ڵێ فه‌رموو هه‌مووتان به یه‌كه‌وه له‌سه‌ری دانیشن ، به مه‌رجێك كورسییه‌كه له لایه‌ن توجارباشه‌كانی لای خۆمانه‌وه له ولاتی چین به‌ڕادان نه‌درابێ ، كه به‌رگه نه‌گرێ و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا پێچكه‌كانی له‌به‌ر یه‌ك بچێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ری دانیشتون ئه‌ستكوردیان بشكێ و فه‌شه‌ل به‌و كابینه دادپه‌روه‌ره خه‌لاقه بێنن .



del.icio.us
Digg