له پێناو هونه‌رمه‌ندێکی که‌رکووکی
ئاوابوونی خه‌ونێک ئه‌حمه‌دی مه‌لا
ئه‌م سه‌رله‌به‌یانییه دڵی ئه‌سعه‌د عومه‌ر بۆ هه‌تاهه‌تایی له ترپه‌ترپ که‌وت. دڵی ئه‌ویش وه‌ک هاونه‌وه‌که‌ی خۆی ده‌یان خه‌ونی له‌بارچووی تیا حه‌شاردرابوو. ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌فره‌تی شه‌یتانه‌کانی له‌دواوه‌یه، ده‌که‌ونه دوای وه‌چه‌ی یه‌که‌می شانۆ و ده‌که‌ونه پێش ئه‌و وه‌چه‌یه‌ی که گۆڕانکاری گه‌وره‌یان بینی. وه‌چه‌ی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و هونه‌ر و راکه‌راک و خۆشاردنه‌وه و فیراری و شاخ و تاران و ئه‌ورووپا…
له کۆتایی حه‌فتاکان دوای ئه‌وه‌ی ماڵیان له که‌رکووکه‌وه وه‌کو چه‌ندین خێزانی دیکه بۆ هه‌ولێر ده‌گواسترێته‌وه، له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت به چه‌ندین چالاکی هونه‌ری له گه‌ڵ ته‌لعه‌ت سامان و مه‌هدی ئومێد و قاسم عه‌زیز و جه‌وده‌ت سۆفی و په‌یمان به‌گۆک و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیکه. ئیمکانییه‌تی زۆر که‌م به‌ڵام وه‌رزێکی گرینگ بۆ شانۆ.
له هه‌مان کاتیش دا کاری سیاسی ده‌کات، کاری سیاسی بۆ ئه‌و نه‌وه‌یه ته‌نها خۆی له خوێندنه‌وه ئه‌و کتێبانه‌دا ساغ ده‌کرده‌وه که له لای رژێمی سه‌ددامه‌وه قه‌ده‌غه‌کرابوون و هه‌روه‌ها هه‌ست به کوردبوون و راپه‌راندنی کاری هونه‌ری، به تایبه‌ت له کۆتایی حه‌فتاکان که هێشتا برینه‌کانی نسکۆ به ته‌واوی سارێژ نه‌بووبوون.
شه‌ش مانگ له هه‌ئیه‌ی که‌رکووک، له لایه‌ن به‌عسییه‌کانه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت دواتر به پاشان ره‌وانه ئه‌بووغڕێب ده‌کرێت. دواتر به بڕیاره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی رژێم به‌ره‌ڵا ده‌کرێت. چوونه شاخ و پاشان تاران و پاشان ئه‌ڵمانیا و دواتریش له ئه‌مستردام نیشته‌جێ ده‌بێت. خه‌ونه‌کانی ئه‌وه بوو که په‌ره به شانۆ بدات، له گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێک شانۆنامه‌یه‌ک له ئه‌ڵمانیا چێ ده‌کات. ساڵیک له په‌یمانگای سینه‌ما له ئه‌مستردام ده‌خوێنێت و چه‌ند به‌رهه‌مێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
به‌ڵام خه‌ونه‌کانی ئه‌و هێشتا نه‌هاتوونه‌ته‌دی، له پاڵ چه‌ندین هه‌وڵی نووسینی سیناریۆ و هه‌وڵی ره‌شکردنه‌وه کاغه‌ز بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ون و هیوا و ئازاره‌کانی تیا به‌رجه‌سته بکات، په‌ره به ژیان ده‌دات. دوای 2003 وه‌کو چه‌ندین کوردی تاراوگه له نێوان مانه‌وه له ئه‌ورووپا و گه‌رانه‌وه بۆ باوه‌شی وڵات‌دا دۆش داده‌مینێت، له کۆتاییش دا بڕیاری دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌میشه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت له بواری سینه‌ما کارێک به‌رهه‌مبهێنێت به قه‌د خه‌ونه‌کانی وی گه‌وره بێت.
دوانی چه‌ند هه‌وڵ و گه‌ڕان و خۆگونجاندنه‌وه، بریاڕ ده‌دات ژنه هۆله‌ندییه‌که‌ی و دوو منداڵه جمکانه‌که‌ی بهێنێته کوردستان. ئه‌وه‌ش ده‌کات و ژیانیش به‌رده‌وام لاپه‌ڕه‌ی رۆژگار و ساڵه‌کان ده‌قه‌پێنێت.
له ته‌مه‌نی چل و نۆ ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له نێوان ماڵ و خه‌سته‌خانه، دڵی بۆ هه‌تا هه‌تا له لێدان ده‌وه‌ستێت. له‌م سه‌رده‌می خێراییه‌دا، ناگاته خه‌سته‌خانه و وه‌کو ته‌رم ده‌یگه‌رێننه‌وه ماڵ. هه‌ردوو منداڵه دووجار جمکانه‌که‌ی بۆ داجار ماچی ده‌که‌ن و ژنه هۆڵه‌ندییه‌که‌شی به دیار ته‌رم و ده‌یان خه‌ونه‌وه دۆش داده‌مینێت. پرسیارێکیش به دڵیا خه‌ته‌ره ده‌کات : ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌سعه‌د له هۆڵه‌ندا بمابایه‌وه، هه‌روا به بێ چاره‌سه ده‌مایه‌وه؟ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات بۆ هێنانه دی خه‌ونه‌کانه یا بۆ ناشتنی خه‌ونه‌کانه؟



del.icio.us
Digg