دوو پیاو له مێژودا ..... ڕزگار عومه‌ر
نووسین له‌سه‌ر دیارده‌کانی شانۆی سیاسی کوردی‌دا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ قورس‌تر ده‌بێ ،چونکه " کاره‌سات "ه‌کانی نێو ئه‌م دیاردانه رووداوی ئاسایی نین که‌چی به خێرایه‌کی ئه‌فسانه‌یی ده‌بن به مێژویه‌کی بێ باک هیچ که‌س باجی له‌سه‌ر نادا.ده‌بن به به‌شێک له ڕۆتینی بوون و خاڵی بوون.له کوێی ئه‌م داڕمان وهه‌رایه‌دا هه‌واڵێک،یان که ڕووداوێک زه‌ق ده‌بێ،کۆمه‌ڵگه به پێ ی قه‌باره‌و جۆری ئه‌م زه‌ق بوونه‌وه‌یه بێ‌دار بوونێکی کاتیی نیشان ده‌دا.تێزی خۆدزینه‌وه‌ی له بابه‌تی " ژیان به‌رداوه‌مه " هه‌روه‌کو هه‌موو جارێک ئه‌م زه‌ق بونه‌وانه،ئه‌م کاره‌ساتانه له باشترین حاڵه‌ته‌کانیدا ده‌کا به ده‌مه‌ته‌قێ ی سه‌ر چاخواردنه‌وه،یان قه‌ڕه‌باڵغ کردنێکی بێ تامی دیوی یه‌که‌می سایته‌کان .
ماراسۆنێک ده‌گوزه‌رێ له‌نێوان ئاستی جیاوازی ده‌سه‌ڵات وحیزبه سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان،له‌سه‌ر ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر وزیاتر.په‌یوه‌ندیه تازه‌کان،په‌یوه‌ندیه کۆنه‌کان،خولی تازه‌ی شه‌ڕه شه‌خسیه‌کانیش گۆشه‌یه‌کی زیندوی هه‌مان ئه‌و ڕاکردنه‌یه که ئێستا وه‌کو به‌شێک له ڕیاو ناکۆکیه‌کانی ئه‌م هه‌را گشتیه‌دا،بووه به شه‌ڕی دوو به‌ره‌ی "حه‌ق وناحه‌ق ". ئه‌م دووبه‌ره‌یه که هه‌رجاره‌ی دوو لایه‌ن ، دووحیزب ، دوو که‌سایه‌تی له ژێریدا شه‌ڕی " بوون ومانه‌وه " خۆیان له‌سه‌ر حیساب و بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن ،هه‌مووی له سیحری یه‌ک ووشه‌ی ماتماتیکی ئالوده‌ی خوێناوی ده‌کرێ چڕبکه‌ین که ئه‌ویش ووشه‌ی " دابه‌ش " کردنه ! یه‌کێک له‌و کاره‌ساتانه‌ی که‌ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێ ئه‌وه‌یه که شه‌ڕه‌کان له بێ ڕووییدا له‌وه تێپه‌ڕیون ته‌نیا له‌سه‌ر تاڵان کردنی ده‌سکه‌وته مادی و سیاسه‌کان بێ،شه‌ڕه‌کان چوونه‌ته قۆناغێکی تر که بریتی یه له " دابه‌ش " کردنی تاوانکاریه‌کانی مێژوی ڕابردوو به‌سه‌ر یه‌کتر،کۆمه‌ڵگه‌ش بێ ده‌سه‌ڵات وه‌کو بینه‌رێک،وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و تاونکاریانه له ڕابردوو دژ به‌و ئه‌نجام نه‌درابێ،سه‌رسام به‌رامبه‌ر ئه‌و نهێنیه ترسناکانه‌ی که ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر یه‌کتر ده‌یدرکێنن ئه‌بڵه‌ق بووه.
مام جه‌لال و نه‌وشێروان مسته‌فا،شه‌ڕه‌کانیان دژ به‌یه‌کتر ئێستا زۆر خسته.ئه‌و نهێنیه جه‌رگ بڕانه‌ی که له‌سه‌ر یه‌کتری باس ده‌که‌ن،به چاوپۆشین له‌و به‌شانه‌ی تایبه‌ته به کێشمه‌کێشمی ناوخۆی حیزبی (بێ ئه‌وه‌ی له گرنگی که‌م که‌مه‌وه) ئه‌و به‌شانه‌ی تایبه‌ته به کاره‌سات و له‌حزه چاره‌نوسازکانی 30 تا 40 ساڵی رابردووی کوردستان تاوانکاری گه‌وره‌ی تێدایه،که ئه‌زموونی بینینی حوکمڕانی کوردی خۆی شایه‌تحاڵێکی زیندووی لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وانه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر مه‌له‌فێکی ڕابردوو.
زمانێک که مام جه‌لال ده‌یه‌وێ تاونکاریه‌کانی ڕابردوو بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی نه‌وشێروان ،زمانێکی " خیتابیه " که ئه‌گه‌ر هه‌موو قسه‌کانی حه‌قیقه‌تیش بن ،له‌به‌ر بینای په‌رپوتی تێکسته‌که‌ی وه‌کو بوختان و شان خاڵی کردنه‌وه دێنه به‌رچاو.زمانێک که نه‌وشێروان وه‌ڵامی مام جه‌لال ی پێده‌داته‌وه زمانی دۆکیۆمێنتارێکی پڕۆفیشناڵه که ئه‌گه‌ر هه‌موو قسه‌کانی درۆش بن وه‌کو حه‌قیقه‌ت خۆ ده‌نوێنن . ڕادیکاڵ بوون به‌وه ته‌واو نابێ که ئێمه له ته‌کنیکی هه‌لبژارده‌ی هه‌ریه‌که‌یان بگه‌ین،یان له‌سه‌ر هه‌مان میسۆدی " دابه‌ش " کردن ،خۆمان دابه‌ش که‌ین له نێوان ئه‌وه‌ی کامه‌یان حه‌قه‌و کامه‌یان ناحه‌قه ،ڕه‌خنه‌یک ده‌توانێ ئه‌م کاره له ئه‌ستۆ بگرێ،که له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی ئه‌م دووکه‌سه له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوکیان له مێژویی 30-40 ساڵی ڕابردوو پرسیار بکا ((چیتان ئه‌نجام داوه ؟ )) .
لاوازترین بێ ئاگایی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه له‌وه‌دایه که هه‌ردوولایان کۆکن له‌سه‌ر کردنی هه‌موو " تاوانه‌کان " به‌ڵام،ناکۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی " کامه‌یان " کردویه‌تی،کاره‌ساتی کۆمه‌ڵگه‌ش،یان ڕوونتر بڵێم ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگه که به شێوازیه‌ک خۆی به خه‌به‌ر نیشان ده‌دا له‌وه‌دایه که خه‌ریکی کول کردنی ڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌کیه.ڕه‌خنه له‌ودایه ئه‌م دووکه‌سایه‌تیه بۆ نزیکه‌ی نیوسه‌ده هاوبه‌ش بوون له تاوانه‌کان،هاوبه‌ش بوونه له بێ ده‌نگی وداپۆشینی تاوانکاری یه‌کتر.
له ده‌ره‌وه‌ی کاره‌ساتی "دابه‌ش " کردنی تاونکاریه‌کانی دوێنێدا ،له کاره‌ساته‌کانی ئه‌مڕۆدا که به‌هێمنی به سه‌رماندا تێده‌په‌ڕن ،دوور له‌هه‌ر ته‌ده‌خولێکی نه‌وشێروان مسته‌فادا به ئاشکرا دیاره که عوقده‌ی سه‌ره‌کی مام جه‌لال " مانه‌وه‌یه " له مێژوودا . به‌خشینی 4 ملیۆن دۆلار به ڕۆژنامه‌ی ((الشرق الاوسط)) بۆ ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی وه‌کو پیاوێکی گرنگ بۆ بڵاوبکاته‌وه بوختانی نه‌وشێروان مسته‌فا نیه،به‌خشینی هه‌زاران دۆلار به ڕۆژنامه نووسێکی ئه‌مریکی له‌به‌رزی هه‌زاران مه‌تر له ئاسمانه‌وه له نێو فرۆکه‌دا بوختانی که‌س نیه قسه‌ی ڕۆژنامه نووسه‌که خۆیه‌تی.شیعر خوێندنه‌وه‌ی مام جه‌لال له‌به‌رده‌م ڕه‌سمی ئاخوندێکی کوژراوی ئاینیدا بوختانی که‌س نیه به‌ڵکو موجامه‌له‌کان و پێویستیه‌کانی "مانه‌وه‌یه" له مێژودا.
عوقده‌ی سه‌ره‌کی نه‌وشێروان مسته‌فا " قومار کردنه " به مێژوو به‌و هه‌موو ڕاستیانه‌ی که چ خۆی وه‌کو بکه‌ر بووه چ وه‌کو شایه‌دێکی بێ ده‌نگ له دیارکرده‌وه‌کانی مام جه‌لال بووه . نه‌وشێروان 30-40 ساڵه ئیختیاری له‌به‌رده‌م هه‌بوو،که خۆی له کاروانی تاوانکاری جیا کاته‌وه ،که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی هه‌رزو له یه‌کێتی جیا بوونه‌وه‌و حیزبیتریان دامه‌زراند،به‌ڵام؛به درێژایی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان تێنوێتی هێزوو ده‌سه‌ڵات له هه‌ردوو که‌سایه‌تی وه‌کو یه‌ک وابوو،پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان دوو که‌سایه‌تی سیاسی بن ،بۆ یه‌کتر دوو " زه‌روره‌تی " مێژویی بوون . مێژوو به مانا حقوقیه‌که‌ی له لای نه‌وشێروان مافێکی " زانین " مافی به‌هره‌مه‌ند بوونی کۆمه‌ڵگه نیه له فایله‌کانی دیبلۆماسیه‌تی نهێنی و پیلانی پشته‌وه‌ی ڕووداو و کاره‌ساته گه‌وره‌کان،به‌ڵکو فه‌یله‌قێکی ئیحتیاتی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندو سیاسه‌ته‌کانه،که هه‌رجاره‌ی فایلێکی لێ ده‌ردێنێ و وه‌کو ڕۆکێت ده‌یگرێته مام جه‌لال ویه‌کێتی.
به‌ده‌ر له‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا،حه‌مله‌ی ئیعلامی مام جه‌لال به گۆڕان و نه‌وشێروان مسته‌فادا له ئه‌مڕۆدا ئامانجی تریش سۆراغ ده‌کا که له ڕێگای پێکانی " گۆڕان "ئامانجی گه‌وره‌تر له گۆڕان و لیسته‌که‌ی بپێکێ .ئه‌وه‌نده نابێ له دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کێتی نیشتیمانی که‌وته گه‌رم بوونێکی کاتی بۆ ته‌واو کردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی که ساڵه‌های ساڵه پاره‌کانی خوراوان،که‌وته جۆش دانه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هتد،هه‌موو ئه‌و چالاکیانه دادی نه‌دا له چاک کردنه‌وه‌ی داڕمانی ئه‌و هه‌یبه‌ته سیاسیه،چونکه گرێیه‌که له شوێنێکی تره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ،گرێ یه‌که ئه‌وه‌یه که به‌شێکی زۆر له‌خه‌ڵکی کوردستان له ڕێگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه،له ڕێگای ده‌نگدان بۆ " گۆڕان " تۆڵه یان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کرده‌وه،دوور نیه ئه‌مڕۆ یه‌کێتی له ڕێگای سه‌رکوتی " گۆڕان " هه‌یبه‌تی سیاسی خۆی جێگیر نیشان بدا،به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ڕیگای سه‌رکوتی گۆڕان تۆڵه له خه‌ڵکی کوردستان بکاته‌وه.



del.icio.us
Digg