وه‌رگێڕان و هه‌ڵبژاردنی تێكست
ئارام سدیق
ئه‌گه‌رچی له ئێستادا كتێبخانه‌ی كوردی پێویستییه‌كی زۆری به وه‌رگێڕانه له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له نێو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه وه‌رگێڕێك هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئه‌وه‌یه وه‌رگێڕ هه‌وڵبدات بابه‌تی به‌سوود و گرنگتر، یان بابه‌تی دانسقه هه‌ڵبژێرێت، نه‌ك به تێكستی ساده و لاوه‌كییه‌وه خۆی سه‌رقاڵ بكات، له پێناو ئه‌وه‌ی زوو تێكستێك وه‌ربگێڕێت. وه‌رگێڕان به‌ر له هه‌ر شت گه‌ڕان و وردبوونه‌وه‌یه له‌نێو تێكسته‌كاندا و ئه‌وسا هه‌ڵبژاردنی گرنگترینیانه. هه‌روه‌ها چه‌نده وه‌رگێڕانی شاكاره به ناوبانگه‌كانی دنیا پێویست و گرنگن بۆ كتێبخانه‌ی كوردی ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌و نووسه‌ر و تێكستانه گرنگن، كه له سوچێكی ئه‌م دنیایه‌دان و تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌كراونه‌ته كوردی، یان ره‌نگه زۆرجار بۆ زمانی وڵاتانی دراوسێش وه‌رنه‌گێڕدرابن. واته گرنگه وه‌رگێڕ ئه‌و خاڵه به‌رده‌وام له‌به‌رچاو بگرێت، كه هه‌وڵی ناساندنی نووسه‌رێكی نه‌ناسراو، یان په‌راوێز خراودا بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه‌متر چاوی میدیایان له‌سه‌ره، چونكه ئه‌وه روونه زۆرجار میدیاكان نووسه‌رێكی داهێنه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوێستی سیاسی، یان هه‌ر هه‌ڵوێستێكی تره‌وه په‌راوێز ده‌خه‌ن. بۆیه بایه‌خی كاری وه‌رگێڕان له‌م ئاسته‌شدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، كه بتوانێت تێكسی جوانی نووسه‌ری نه‌ناسراو بدۆزێته‌وه و ئاشنا بكرێت به‌و زمانه‌ی ده‌یه‌وێت بۆی وه‌ربگێڕدرێت.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا تێبینی ده‌كرێت له نێو ئه‌و پانتاییه‌ی رۆشنبیری كوردیدا، كه بۆ وه‌رگێڕان ته‌رخان كراوه، ده‌بینین زۆرجار وه‌رگێڕه‌كان به تێكستی ساده و ناپێوسیت و كه‌مبایه‌خه‌وه خۆیان سه‌رقاڵكردووه و زۆر كه‌من ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی به دوای تێكستی گرنگ و پێویستدا گه‌ڕاون، یان هه‌وڵی ناساندنی نووسه‌ری نه‌ناسراو و په‌راوێزخراویان داوه، كه پێموایه له ئێستادا ئه‌مه گرفتێكی باس لێنه‌كراوی نێو دنیای وه‌رگێڕانی كوردییه، چونكه چه‌نده گه‌یاندنی په‌یامی نووسه‌ر و راستگۆیی له گه‌یاندنی تێكستێكدا گرنگه بۆ زمانێكی تر، ئه‌وه‌نده‌ش بایه‌خ و گرنگی و ده‌گمه‌نی ئه‌و تێكسته گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر ساڵانه (20) تێكستی گرنگ بكرێنه كوردی باشتره له‌وه‌ی (100) تێكستی ئاسایی و كه‌مبایه‌خ وه‌ربگێڕدرێن و خوێنه‌ری كوردیان پێوه سه‌رقاڵ بكرێت.
لێره‌وه تێده‌گه‌ین وشیاری وه‌رگێڕ رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و تێكستانه‌ی بۆ زمانێك وه‌ریان ده‌گێڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كاری ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه كه له هه‌وڵی هاندانی وه‌رگێڕه‌كاندا بن بۆ ئه‌وه‌ی تێكستی گرنگ و سه‌رچاوه‌ی به‌سود وه‌ربگێڕن، كه بێگومان ئه‌مه‌ش به هاوكاری و ده‌ستگیرۆیی زیاتر وه‌رگێڕكاران ده‌بێت. له ئێستادا ئه‌وه‌ی له بواری وه‌رگێڕاندا تێبینی ده‌كرێت ته‌نها هه‌وڵی تاكه‌كه‌سییه و ده‌زگاكانی چاپ نه‌یانتوانیوه رۆڵێكی پۆزه‌تیڤیان له هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشانكردنی بابه‌تی وه‌رگێڕدراودا هه‌بێت و خۆیان ده‌ستنیشانی بابه‌ته‌كان بكه‌ن. بێگومان من به موتڵه‌قی ناڵێم ئه‌مه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م له ئاستێكی زۆر نزمدایه و وه‌كو پێویست نه‌چۆته پێشه‌وه، بۆیه ده‌بینین كتێبخانه‌ی كوردیی تا ئێستا ته‌نها له بازنه‌یه‌كی داخراوی وه‌رگێڕاندا ده‌خولێته‌وه‌و زۆر كه‌من ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه كۆی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ كوردی وه‌رگێڕدراون.
ئه‌وه‌ی له دواجاردا پێویسته ئیستی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه قۆناغی وه‌رگێڕانی تێكستی ساده و ناپێویست به‌سه‌رچوو و له ئێستادا پێویستمان به دوو جۆر له وه‌رگێڕان هه‌یه هه‌م به‌رهه‌می گه‌وره نووسه‌رانی دنیا، كه تا ئێستا بۆ زمانه‌كه‌مان وه‌رنه‌گێڕدراون و هه‌م به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌ره په‌راوێزخراوانه‌ی كه تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكیان بۆ كوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه‌و و خاوه‌نی به‌رهه‌مگه‌لی داهێنه‌رانه‌ن و به‌شێكیی زۆریان خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵن، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها دێڕێكیان نه‌كراوه به كوردی. واته گرنگه ده‌زگاكانی چاپ له‌م قۆناغه‌دا له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ئه‌م دوو ئاسته‌بن له وه‌رگێڕان.



del.icio.us
Digg