بیره‌وه‌ریه‌كانم به‌غدا- 6 .... فایق جه‌میل
ئاهه‌نگی یانه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌عید قه‌زاز كۆتایی خوێندن و هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندن وه‌ك مامۆستا
سه‌ری ساڵێ له ناوه‌راستی په‌نجاكان له كۆلیج – مه‌جید ئه‌حمه‌د ئاسه‌نگه‌ر چوار4 كارتی ئاهه‌نگی نادی ( الارتقا‌و الكردی )ی به ناوی ئاهه‌نگی كۆكتێل پێگه یشت بو ، یه‌كی له‌مان به به‌ر من كه‌وت و سێی دانه‌كه‌ی دی هه‌ڵبه‌ته یه‌كیان بۆخۆی دوه‌كانی دی بۆ بورهان نجمه‌دین و عه‌بدولره‌زاق محه‌مه‌د -( له بنه ماڵانی هه‌ولێر - قوتابی لقی فیزیا ، پیاوێ به‌رێزو هێمن و دۆستانه ) .
نادی ( الارتقا‌و الكردی )- ناسرا به یانه‌ی ( سه‌ركه‌وتن ) كه‌وتوبووه گه‌ره‌كی وه‌زیریه ده10دقیقه به پێیان له كۆلیج دور ، له گه‌ڵ وه‌ش
برواناكه‌م له مه‌یان چوار ساڵ قوتابیه‌كی كورد له كۆلیج هاموشۆی ئه‌م یانه‌ی كردبێ ،یانه‌كه تایبه‌ت بو به پیاوانی كوردی سه‌ر به‌میری ونوێنه‌ر له به‌رله‌مانی ئیراق له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك به‌رێوه ده‌چو به سه‌رۆكایه‌تی – محمود بابان – پیاوێ ناسراو له‌م مه‌یدانه .
هه‌رچوارمان به یه‌كه‌وه سه‌عات 7 حه‌فتی ئێواره ئاماده‌ی یانه بوین پێشوازیه‌كی گه‌رم كراین ، له باغچه‌ی پێشه‌وه‌ی یانه چه‌ند كورسیه‌ك رێزكرابو ده‌نا زۆربه‌ی به گروپ به راوه‌ستان ئه‌م لاو ئه‌ولایان ده‌كرد له‌م مه‌یانه به سینی و په‌رده‌خای نایاب گه‌ڵێ چه‌شنی خواردنه‌وه له مان شه‌ربه‌تی ( ته‌ماته ) بۆ ئه‌مانه‌ی خواردنه‌وه‌یان نه‌بو – پێشكه‌ش ده‌كرا .
مه‌حمود بابان وتارێ خوێنده‌وه له باره‌ی خوێندن و قوتابی و گه‌ڵی كورد حاڵی بوین كه مه‌به‌ست له‌م ئاهه‌نگه كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ قوتابیانی كوردی ده‌ست كورت به تایبه‌تی ئه‌مانه‌ی به ئه‌ركی خۆیان له به‌غدا ده‌خوێنن . ئه‌وه‌نده‌ی ناسیمان له ئاماده بوان جگه له مه‌حمود بابان برای ( محه‌مه‌د بابان ) ئه‌ویش هه‌ر نوێنه‌ر بو له به‌رله‌مان به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی محمود چه‌پره‌و له رێزی ئه‌پۆزیسیۆن ، ماوه‌ێی ئه‌ندامی ( لجنه السلام) واته - لیژنه‌ی ئاشتی – بو به‌رابه‌ری كه‌ڵه‌پیاوی سیاسی نشتمانپه‌روه‌ر ( عزیز شریف) –عه‌زیز شه‌ریف- سه‌رۆكی حزبی (الشعب ) واته گه‌ڵ ، له كاتێ ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌درا پاڵ حزبی شیوعی ، ئه‌حمه‌دموختار بابان كه چه‌ندین جار وه‌زیرو سه‌رۆك وه‌زیران بووه له حكوماته‌كانی ئیراقی پێش‌و هه‌روها توفیق وهبی به‌گ و مونیر قازی (منیرالقاچی) له‌م كات وه‌زیری داد بو گه‌ڵێ دی نه‌مان ده‌ناسین و بۆمان رێك نه‌كه‌وت له‌م هه‌ڵه بیانناسین . له هه‌مان كات نیزیكه‌ی پانزه 15 قوتابی كوردی كۆلیجه‌كانی
دی به‌غدا هاوبه‌ش بون له‌م بونه‌یه .
شایانی باسه به دوایی زانیمان له‌م ئاهه‌نگه نیزیكه‌ی ده10 هه‌زار دینار كۆبویته‌وه كه له‌م كات ئه‌یكرد به نیزیكه‌ی 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی – به وته‌ی خڵكانی وڵات سێ ده‌فترو نیو ... !
له‌م مه‌یانه زانیمان كه ( سه‌عید قه‌زاز ) كه‌ڵه پیاوی كورد وه‌زیری ناوخۆی ئیراق ئاماده دبێت داوامان لێكرا بوه‌ستین بۆ پێشوازی كردنی ،هه‌نده‌ی نه‌برد له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێ به دوایه‌وه هاته ژور به‌پانتۆڵی فلات و كراسی قۆڵ كورتی سه‌رپانتۆله‌كه‌ی – هێشتا ئه‌م شێوه له جل‌و به‌رگ باو نه‌بو – پاش ئه‌مه كه پێشوازیه‌كی گه‌رم كرا یه‌كسه‌ر روی له ئێمه‌ی قوتابیان كرد‌و یه‌كه یه‌كه ده‌ستی گوشین ئه‌یپرسی( خه‌ڵكی كوێی و له كێ ده‌خوێنی) ..؟ كه سره هاته من ، وتم خه‌ڵكی كۆیه‌م ،ئه‌میش به خه‌نینه‌وه وتی : ئاوی حه‌مامۆكت خواردوته‌وه ...؟! وتم به‌ڵێ ...به‌ڵام ئاوی حه‌مامۆك ته‌سیر له كۆیان ناكات ... ئیدی زۆرپێكه‌نی و وتی : ئه‌بێ تو هه‌ر له كۆیه ته‌عیین ببیت ... ! سه‌عید قه‌زاز له ساڵه دواكانی چله‌كان له سه‌ده‌ی رابوردو ماویه‌كی زۆر ( متصرف )- موته‌سه‌رفی هه‌ولێر بوله‌ماوه‌دا زۆر جار سه‌ردانی شاری كۆیه‌ی كرد هه‌ڵبه‌ته له‌م به‌ینه ئاوی حه‌مامۆكی خواردوته‌وه ...!! , جارێ له‌مان سه‌ردانی قوتابخانه‌ی كۆیسنجاقی یه‌كه‌می كورانی كردله‌م كات ئَێمه له پۆڵی چواری سه‌ره‌تای بوین ، له به‌شه‌كانی پێش‌و به درێژی باسم لێوه كردووه .
شه‌و دره‌نگ هه‌رچوارمان گه‌راینه‌وه به‌ره‌و به‌شی ناو خۆ جگه له عه‌بدولره‌زاق له رێكردنمان زۆر ته‌واو نه‌بوین ..!! له هه‌مان كات به‌م شه‌وه دره‌نگه كوردایه‌تیمان هه‌ڵسابو به تایبه‌تی بورهان پڕ به خۆی ده‌نگی درده‌بری به ژیانی مه‌لامسته‌فای بارزانی و كورد‌و كوردستان ...!! با بگه‌رێنه‌وه ماوه‌ی كۆتای خوێندنمان له كۆلیج وگه‌رانه‌وه‌م بۆ شاری كۆیه له ماڵی براگه‌وره‌م له گه‌ره‌كی بایزاغا , كه‌وتوبووه ته‌ك قوتابخانه‌ی ( قادریه)- به ناوشاعیری مه‌زن حاجی قادری كۆیی , هه‌ركه له ماڵ شۆر ده‌بویته‌وه ده‌كه‌وتیه ناو باخ وباخچه‌كانی ره‌نگینی شار ، وابو نێزیكه‌ی دومانگ له كۆیه مامه‌وه له چایخانه‌كانی هاوینی ده‌راوپشتی كۆیه ( چایخانه‌ی ته‌مته‌مان , مام حه‌كیم ، كانیله , مام زرار ... )ئێواران به زۆری له گه‌ڵ دۆست وبراده‌ران – ئه‌ندازیاروئه‌ده‌ب دۆست – مه‌جید عومه‌ر- و چیرۆك نوس – محه‌مه‌دمه‌ولود ( مه‌م ) جگه‌له له ره‌حمه‌تی نیزیكترین هه‌ڤاڵ و دۆستم – سدیق سادق – هه‌روها جه‌مال تاهیر و فۆاد زه‌كی و جه‌مال قادر یاسین وگه‌ڵی دی گشتمان هه‌ر یه‌كه به شێوه‌یه‌ك پارتی بوین ... رامانده‌بوارد , له هه‌مان كات زۆر شه‌وان له گه‌ڵ كه‌مالی برا گه‌وره‌م هاموشۆی یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆیه‌م ده‌كرد له‌م یانه خۆشبه‌ختانه ئه‌كه‌وتمه دانیشتنه‌كانی مامۆستا كان : عوسمان حه‌سه‌ن و تاهیر سه‌عیدو محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌عروف و سابیر ئیسماعیل وكه‌مال عه‌بدولقادر و غه‌ریب موسته‌فا وگه‌ڵی دی .
ئه‌وه‌ی راست بێ مامۆستای زۆر به‌رزو روشه‌نبیرو كوردپه‌روه‌ر له هه‌مان كات زۆربه‌یان له قوتابخانه مامۆستا‌م بوون ، به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆر سودم لێوه‌رده‌گرتن وئه‌زمونێكی هه‌ڵكه‌وتو بو له ژیانم .
به هه‌ر حاڵ له‌م ماوه‌یه ژیان و رابواردنم له رۆتینی رۆژانه ده‌رنه‌ده‌چو جگه هه‌ندی رۆژان به چیای هه‌یبه‌ت سوڵتان ده‌كه‌وتین بۆ چنارۆك له هه‌مان كات گه‌شتێكی یه‌ك شه‌وی به وڵاخ - له گه‌ڵ چه‌ند دۆست وبراده‌ران بۆ دۆڵی سه‌حابان –له به‌شه‌كانی پێش‌و باسی ئه‌م دۆڵه‌م كردووه –ئه‌وه‌شم له بیر ناچی له قرچه‌ی گه‌رما له مانگی ته‌موز له‌م ماوه‌یه هه‌فته‌یه‌ك توشی( ئینفلونزا ) بوم زۆر به توندی گرتمی گه‌رچی ئه‌م نه‌خۆشیه له‌م كات نه‌ده‌ناسرا تازه سه‌ری هه‌ڵدابو زۆر به زه‌حمه‌ت لێی رزگار بووم .
له وه‌زاره‌تی زانسته‌كان ( المعارف ) – په‌روه‌رده‌ی ئیمرۆ ، به‌یان درا بۆ ده‌رچوانی كۆلیجی –دارالمعلمین العالیه - واته ( خانه‌ی مامۆستایانی باڵا ) كه به زوترین كات بۆ دامه‌زراندن به مامۆستا به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن .وابو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌رامه‌وه به‌غدا جگه له به‌ڵگه‌نامه‌ی ( حسن السلوك ) واته – ره‌وشتی چاك_ نه‌بێ ، ئه‌میش كه به‌ته‌نیا له به‌غداله ( الامن العامه ) واته – ئاسایشی گشتی –ده‌رده‌چو ، ئه‌مانی دی ئاماده‌كرابون . به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته ئه‌م به‌ڵگه‌نامه( سه‌ره‌كی یه) له ئاسایش گیر بو بێ ئه‌وه‌ی بزانم به هۆی گیر بونی ، له‌كاتێ هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌ك لیسته‌ی دامه‌زراندنی مامۆستایان بۆ قوتابخانه‌كان له وه‌زاره‌ت ده‌رده‌چو .
( حسن السلوك ) له لای میری به زۆری یانی له‌سه‌ر سیاسه‌ت حوكم نه‌كرابێت ...!
به تایبه‌تی ( شیوعیاتی ). له گه‌ڵ وه‌ش زۆر توند نه‌بوون له‌م باره‌ی جموجۆلی سیاسی , بۆ نمونه له كۆلێجی ئێمه له لقی ماتماتیك – عومه‌ر عارف – خه‌ڵكی سوله‌یمانی ، شوعیه‌كی زۆر ناسراو وچه‌پره‌وی چاپوك به داوا كردنی ئاسایش دوساڵ له كۆلیج له خوێندنی ساڵانه دورخرایه‌وه ،وابو له گه‌ڵ وه‌ش كه له تلكیف دامه‌زرام مامۆستا بو له‌م شارۆچكه‌یه له پێش من به ساڵێ .
ئیدی له به‌غدا بێزاربوم و چم پێنه‌كرا به نائومێدی گه‌رامه‌وه كۆیه , كه‌مالی برام كه به‌مه‌ی زانی داوای لێكردم بگه‌رێمه‌وه به‌غدا له ئاسایشی گشتی چاووم به ( معروف ) ناوێكی هه‌ولێری بكه‌وێت كه وه‌ختی خۆی ئه‌م پیاوه مفوچ امن – مفه‌وه‌ز ئه‌من - بوه له رانیه له هه‌مان كات ئه‌میش به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای بو له‌م شارۆچكه‌یه هه‌ڵبه‌ته له‌م مه‌یانه دۆستایه‌تی وناسیاویان هه‌بوه .
له ئاسایشی گشتی كه كه‌وتوبوه شه‌قامی ( نهر )- روبار ، نزیك ئوتێلی ترۆكادیرۆ ،له بالكۆنه‌كه‌ی نهۆمی دووه‌می دایره‌كه چاوم به پیاوێ كه‌ت له سه‌ر كورسیه‌ك دانشت بو یه‌كسه‌ر لێم پرسی كه چۆن كاك معروف ده‌بینم ئه‌ویش وتی بۆ چت لێی ده‌وێ ...؟؟
زمانم تێك ئاڵا ونه‌مزانی چی پێ بڵێم ...! به‌ڵام ئه‌و رزگاری كردم به كوردی وتی :
تۆ كوردی ..؟ ، درێژه‌ی دا‌و وتی من ( معروف )م ... { له‌دوا ساڵان گه‌ڵێ جار له هه‌ولێر به‌گه‌ڵێ شێوه به‌م پیاوه‌گه‌یشتم بێ وه‌ی بزانم هه‌مه پیاوی گۆرینی ئاسایشی به‌غدا یه ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌شه‌كانی ئاینده }.ئینجا سه‌لامی برام پێگه‌یاندو كێشه‌كه‌م بۆباس كرد ئه‌میش به‌راستی زۆر به گرنگی وه‌رگرت و منی له شوێن خۆ دانا‌و داوای لێ كردم چاوه‌روانی بم . پاش ماوه‌ی دو سێ سه‌عات گه‌رایه‌وه‌و وه‌ره‌قه‌یكی به ده‌سته‌وه بو وتی : ئه‌مه ( حسن السلوك ) ...گه‌ر من نه‌بوام درچونی زۆر زه‌حمه‌ت بو ...درێژه‌ی به وته‌كانی دا ، ناوت( فائق جمیل العلی ) ... له‌م كات ناوی برام وخۆم به (العلی ) كۆتایی ده‌هات وه‌ك نازناوی خێزانی ، دایره خوێندبویه‌وه به ( فائق جمیل العانی ) , تومه‌ز ئه‌م پیاوه ئه‌میش ماموستابووه‌و شه‌ش ساڵ له سه‌ر جم وجۆلی شیوعیاتی به‌ند كراوه ، وتی : به چی حاڵ قه‌ناعه‌تم پێهیناون كه ناوی دایكتان جیاوازه و ئه‌م عه‌رب و تۆ كورد . سه‌یر ئه‌مه‌یه ئه‌م پیاوه عانیه گه‌ڵێ جاری دی یه‌خه‌ی گرتووم ئه‌مه‌ش
بۆ به شه‌كانی داهاتو .
------------------------------
alifaieq08@yahoo.com
Sydney Australia كانونی دوه‌م
جه‌نوه‌ری/ ینایر 2010



del.icio.us
Digg