ئۆپۆزسیۆنی شارستانی
ئاسۆ جه‌بار Jan4,2010
ئۆپۆزسیۆنی شارستانی، ته‌وژمێكی ژیاندۆستانه‌ی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه، هه‌وڵێكی گه‌وره‌یه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئاستی شارستانی‌و كرانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی‌و مه‌عریفی، پێكڕا زیندووكردنه‌وه‌یه‌كی فره‌لایه‌نی تێكڕای ئه‌و به‌رپرسیارێتییه شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و سیاسی‌و ئابورییانه‌یه له‌دامه‌زراوه‌گه‌لێكی جیاواز‌و هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و سه‌ربه‌خۆدا.
ئه‌م دیارده شارستانییه چه‌ند دیارده‌یه‌كی مه‌عریفی گه‌شه‌كردوو و زیندووه، هێنده‌ش كاركردنه له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی دیكه‌ی روانین‌و جیهانبینی‌و ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و چوارچێوه به‌رجه‌سته‌و ره‌هاگه‌را‌و پیرۆز‌و ناپیرۆز‌و كاریزمیانه‌یه كه پێكهێنه‌ری چوارچێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی‌و وه‌همیین بۆ ره‌نگڕێژكردنی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه له‌داڕشته‌یه‌كی مردووی جێگیر‌و به‌رجه‌سته‌دا، وه‌ك ئایدۆلۆژیاپه‌رستی، حیزبه‌رستی، سه‌ركرده‌په‌رستی، فاشیزم، دیكتاۆریه‌ت، مه‌زهه‌بگه‌رایی، قبوڵنه‌كردنی جیاوازی، تاكڕه‌هه‌ندی روانین‌و كۆنخوازی...تاد
گرنگترین پرسیارگه‌لێك كه له‌م سه‌روه‌خته‌دا پێویسته بكرێن برتین له: ئایا ئیشی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ته‌نها نوسینی راپۆرته بۆ ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن، یان ته‌نها كاری ئه‌وان سازدانی كۆمه‌ڵێك ۆركشۆپ‌و سیمینار‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یه، ئایا داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ‌و داده‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئینساندۆستی به هۆشیاركردنه‌وه یان نوسینی راپۆرتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئایا فشاردروستكردن به خۆپیشاندانێك ته‌واو ده‌بێت، به رێپێوانێك ده‌بڕێته‌وه، به سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك به‌رپرس چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئایا ئیشی میدیای ئه‌هلی ته‌نها ده‌رخستنی هه‌واڵ‌و كه‌موكوڕییه‌كانه تائاستی ره‌خنه‌گرتن‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان، یان ئیشی میدیاكان دروستكردنی فشارێكی شارستانی‌و رۆشنبیری‌و یاساییه بۆ هه‌ڵماڵینی ئابڕوی ئه‌و به‌رپرس‌و وه‌زیر‌و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵ‌و كه‌مته‌رخه‌م‌و تاڵانچی‌و پێشێلكارانه‌ی كه داڕێژه‌ری سیستمێكی نائاشكرای به‌ڕێوه‌بردن‌و سته‌مكاریین، به‌رهه‌مهێنه‌ری فه‌زایه‌كی ناشارستانی‌و نائینسانیین، ده‌ستكاریكارێكی راسته‌قینه‌ی یاسا‌و ستاندارده ئه‌خلاقی‌و مرۆیی‌و كولتورییه‌كانن.
ئۆپۆزسیۆنی شارستانی دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر زیاد له‌پانتاییه‌ك‌و چه‌ندین پێكهاته‌و یه‌كه‌ی زیندوودا، كه بریتین له:
-ئۆپۆزسیۆنی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی.
-نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك هێزێكی خولقێنه‌ری ناڕه‌زایی‌و ره‌خنه‌ئامێز.
-ئۆپۆزسیۆنی پیشه‌وه‌ران‌و سه‌ندیكایی.
-ئۆپۆزسیۆنی رێكخراوه‌یی وه‌ك به‌رگریكاران‌و پشتیوانانی مافی مرۆڤ‌و رۆژنامه‌نوسان‌و گروپه‌كانی فشار‌و به‌رهه‌ڵستكارانی توندوتیژی‌و رێكخراوه فه‌رهه‌نگی‌و شارستانییه‌كان.
-ئۆپۆزسیۆنی میدیایی، پێكڕا بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆ‌و میدیای ئازاد‌و میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌توانن به‌رهه‌مهێنه‌ری فشاری شارستانی‌و وروژێنه‌ر‌و كاریگه‌ر بن له‌سه‌ر دیارده نائینسانی‌و ناعه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵی‌و راوڕووت‌و پێشێلكارییه‌كان به‌گشتی.
-ئۆپزسیۆنی یاسایی‌و پارێزه‌رانی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئۆپۆزسیۆنی شارستانی ته‌نها گوزارشت نییه له‌تاكه‌یه‌ك روانین‌و دنیابینی، هاوكات سه‌رزه‌مینێكی موتڵه‌قی داڕشته‌یی نییه له‌كوتله‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوی ئه‌خلاقی یان كولتوری یان سیاسی‌دا، به‌ڵكه هاوكات فره ره‌هه‌نده‌و دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر زیاد له‌بوار‌و زیاد له‌ئاستێكی تێگه‌یشتن‌و بیركردنه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی جیاوازی‌و سه‌ربه‌خۆییدا، واته پێكڕا كاركردنه بۆ سیستماتیزه‌كردن‌و به‌ده‌زگاییكردنی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی‌و فشار‌و داواكاری‌و هه‌ڵمه‌ت‌و داكۆكیكردنه‌كان، ئه‌مجۆره له‌ئۆپۆزسیۆن دژێكی نامه‌عریفی‌و نالۆژیكی نییه، به‌ڵكه به‌رامبه‌رێكی مه‌عریفی‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیرییه له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاواز‌و دامه‌زراوه‌یی، بۆنمونه كه باس له‌نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت، ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی رۆژنامه‌و میدیاكاندا نامێنێته‌وه، به‌ڵكه ده‌چێێته ناو پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی‌و دامه‌زراوه‌یی‌و په‌رله‌مانی‌و رۆشنبیرییه‌وه، ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كار‌و به‌رنامه‌ی ئه‌و رێكخراوه مشه‌خۆر‌و حیزبی‌و نهێنیانه‌یه كه پێكڕا ده‌زگاگه‌لێكی حیزبی‌و ناجه‌ماوه‌ری‌و نارێكخراوه‌یی‌و ناشارستانیین بۆ ئاواژووكردنی راستییه‌كان‌و چه‌واشه‌كارێكی راسته‌قینه‌ن بۆ ناشرینكردنی به‌ها راسته‌قینه‌ییه‌كانی به‌رپرسیارێتی‌و ناڕزایه‌تی‌و فشاردروستكردن‌و جیاوازی‌و دادپه‌روه‌ری‌و سه‌روه‌ری یاسا.
كولتوری زیندوو
به‌رله‌هه‌ر راڤه‌كارییه‌كی ئه‌كادیمی‌و ره‌خنه‌گرانه، ده‌بێت ئه‌و ده‌رگا‌و په‌نجه‌ره داخراوه كولتوری‌و مه‌عریفی‌و شارستانی‌و ته‌قدیسگه‌رایانه بخه‌ینه سه‌رپشت كه سه‌رده‌مانێكه به قفڵه ژه‌نگاوییه‌كانی كولتور‌و ئه‌خلاقی عه‌نته‌ریاتگه‌ری‌و زوڕناژه‌نی‌و حیكایه‌تخوازی كڵۆمدراون. ده‌بێت ئه‌و شوناسه فه‌رهه‌نگی‌و شارستانییه بخه‌ینه به‌رباس‌و راڤه‌كاری كه تائه‌وڕكه له‌تاكه‌یه‌ك راڤه‌كاری كلاسیكیدا هه‌ڵگیراون‌و له‌تاكه‌یه‌ك باوه‌ڵی پڕ له‌حیكایه‌ت‌و پیرۆزی‌و سه‌روه‌ری‌و موناسه‌باتی ساخته‌و بیره‌وه‌ری مێگه‌لێكی بێده‌نگدا هه‌ڵگیراون.
كۆمه‌ڵگه‌ی بێده‌نگ ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خامۆش نییه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، نه‌خێر كۆمه‌ڵگه‌ی بێده‌نگ رووبه‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆنخوازی‌و ئاستی سفری رۆشنبیری‌و گه‌شه‌كردنی جه‌هل‌و گه‌شانه‌وه‌ی نه‌ریتخوازی‌و ناعه‌داله‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوری‌و ئابوری‌و ژیاری. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو خاڵییه له‌بێده‌نگی‌و پڕه له‌ده‌نگ‌و ناڕه‌زایی‌و فشار‌و ده‌نگ‌و ره‌نگی جیاواز. دواجار كولتوری زیندوو واته كولتوری ئێستاگه‌رایی‌و گه‌ڵاڵه‌كردنی جیهانبینییه‌كی فره مه‌ودا‌و فره روانیینه، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هاكانه بۆ جێی خۆیان، لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ته له‌مێگه‌ل‌و ره‌نگڕێژكردنی شه‌رعیه‌تدانه به ئینسان وه‌ك تاكه‌كه‌س، كولتوری زیندوو به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی ئینسانه له‌چوارچێوه‌یه‌كی شارستانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پراكتیزه‌كردنی دادپه‌روه‌ری‌و ئینساندۆستییه له‌بچوكترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه تاده‌گاته ئاستی تاكه‌كه‌س‌و دامه‌زراوه شارستانییه‌كان.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆپۆزسیۆن
كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی قسه‌كه‌ره، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گر‌و فشاردروستكه‌ر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگه له‌رووی فه‌رهه‌نگی‌و دنیابینی‌و رۆشنبیرییه‌وه، هاوكات كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشه له‌سه‌ر كه‌مترین بڕ له‌مافه‌كانی خۆی ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی مردووش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر پێشێلكردنی سه‌رله‌به‌ری مافه‌كانی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری‌و رۆشنبیری‌و ژیان له‌رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵخۆری‌و عه‌نته‌ریاتخانه‌ی حیزبی‌و به‌ڕه‌ڵاخانه‌یه‌كی ئابوری‌دا ده‌نگی لێوه نایه‌ت.
جیاوازی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو و كۆمه‌ڵگه‌ی مردوودا، هه‌ر له‌رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه تاده‌گاته مۆرال‌و تاده‌گاته روانین‌و دنیابینی‌و هه‌ست‌و درك‌و زه‌وق‌و چه‌شه‌ی كولتوری‌و ئیستاتیكی‌و تاده‌گاته فه‌نتازیا‌و بیركردنه‌وه‌و گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره. كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له‌گۆڕانكاری‌و كار‌و كاریگه‌ری هزر‌و روانینه ناكۆك‌و ته‌با‌و جیاوازه‌كانه، واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ماڵتی روانین‌و فره جیهانبینییه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی مردوو ته‌واو جیاوازتره به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك بیركه‌ره‌وه، وه‌كیه‌ك تێڕوانین‌و وه‌كیه‌ك ته‌ماشاكردنی دنیا‌و، دواجار كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه بۆ كوشتنی جیاوازییه‌كان، بۆنمونه كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان یان تۆتالیتارییه‌كان یان ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بگه‌را‌و حیزبسالاراكان رووت ده‌كرێنه‌وه له‌ئه‌كتیڤتی‌و جیاوازی‌و ئه‌بستراكت ده‌كرێن بۆ تاكه‌یه‌ك دنیابینی هاوشێوه‌و هاومه‌به‌ست‌و هاوئیراده، واته دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كیه‌كی له‌كوتله‌یه‌كی كۆنكرێتی سیاسی‌و ئابوری‌و رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگیدا. هاوكات له‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌شدا كه گه‌نده‌ڵی‌و راوڕوتی حیزبی‌و عه‌نته‌ریاتی مافیاگه‌ری حیزبی ده‌گاته دوا ترۆپكی چێژی داگیركردن‌و ده‌ره‌به‌گخوازی‌و پاڵه‌وانبازیی ناعه‌داله‌تی تائه‌وپه‌ری دامركانه‌وه‌ی زه‌وقی ده‌ره‌به‌گخوازی حیزبی‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ژیان له‌به‌ها‌و نرخه مرۆیی‌و شارستانی‌و روحییه‌كان، ده‌ره‌نجام خولقاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مردووه، واته خولقاندنی رووبه‌رێكی گه‌وره له‌بێبایه‌خی‌و كوشتنی گۆڕانكاری‌و ئیراده‌و دنیابینییه جیاوازه‌كان، روبه‌رێك لێوان‌لێو له‌كۆنخوازی، به‌ڵام خاڵی له‌گۆڕانكاری نوێ‌و وه‌رچه‌رخانی فه‌رهه‌نگی‌و گه‌شه‌ی شارستانی.
رۆشنبیر وه‌ك هێزێكی شارستانی
له‌ڕاستیدا دابه‌شكردنی رۆشنبیر بۆ چه‌ند یه‌كه‌یكی حیزبی‌و فه‌رمی، واته كوشتنی ماهیه‌تی رۆشنبیر له‌سه‌ر ئاستی شارستانی‌و كولتوری‌و سیاسی، رۆشنبیر وه‌ك هێزێكی جیاواز وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت پراكتیزه‌كاری ئۆپۆزسیۆنێكی شارستانی بێت، یان به‌شێكی جیانه‌كراوه بێت له‌و نه‌فه‌سه جیاواز‌و ره‌خنه‌ئامێزانه‌ی كه هه‌ڵگری ده‌یان جیهانبینی جیاوازن‌و خولقێنه‌ری پڕۆسه‌یه‌كی دورودرێژی توێرین، ئۆپۆزسیۆنی شارستانی به‌بێ رۆشنبیر پێكهاته‌ی هێزێكی ناته‌واو و ناكارایه. كه‌واته ئایا ئۆپۆزسیۆن ته‌نها ئه‌و هێزه سیاسی‌و حیزبی‌و گروپانه‌یه كه پێكهاته‌یه‌كی جیاواز‌و خاوه‌ن دنیابینی‌و روانینێكی جیاواز‌و ره‌خنه‌گرانه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، یان ئه‌و هێزه فه‌رهه‌نگییه جیاوازانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هه‌ڵگری دنیابینییه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌و جیاوازن له‌ڕووی فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیرییه‌وه، چونكه ئۆپۆزسیۆنی شارستانی سه‌رزه‌مینێكی نوێ‌و جیاوازه‌و پێكهێنه‌ری نه‌خشه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رهه‌نگی‌و شارستانییه كه پێكهاته‌و جومگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بریتین له‌رۆشنبیران‌و میدیای سه‌ربه‌خۆ‌و رێكخراوه شارستانی‌و فه‌رهه‌نگیی‌و پیشه‌ییه‌كان، مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر‌و بیرۆكرات‌و ته‌كنۆكراته‌كان، یاساناس‌و پارێزه‌ر‌و په‌رله‌مانتار، هه‌روه‌ها گه‌نج‌و فێرخوازانی زانكۆ‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، پێكڕا سه‌رله‌به‌ر ئه‌م هێزانه ده‌بنه كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی شارستانی.



del.icio.us
Digg