خه‌باتی چه‌کداریی کورد و په‌رچه‌کرداری تێرۆریستیی
کامیار سابیر به‌شی دووه‌م و کۆتایی
پرسیاری سه‌ره‌کیی و وه‌ڵامی سه‌ره‌کیی ئه‌م نووسینه له‌مه‌دا کورت ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر کورد له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه ده‌ستی به‌خه‌باتی چه‌کداریی نه‌کردایه‌ته‌وه‌و ئه‌و هه‌موو گه‌نج و خه‌ڵکه خوێنده‌واره‌ی ئه‌وسای به‌کوشت نه‌دایه وڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌رانی بکردنایه‌و له‌گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق ئێرانیشدا، سه‌ربازانی هه‌ڵهاتوو، ئه‌و خه‌ڵکه سیاسییانه‌ی ژیانیان ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه له‌بری چه‌کهه‌ڵگرتن، بچوونایه‌ته هه‌نده‌ران، خه‌ریکی خوێندن و کاسبی بوونایه، ئایا لۆبیی کورد له هه‌موو دنیادا له چاو ئێستادا چه‌ند قورسایی زیاتری ده‌بوو ؟ که زۆربه‌ی لۆبیی کوردی هه‌نووکه خه‌ڵکی ته‌وه‌زه‌ل و بێکارن. له‌باشترین حاڵه‌تدا، به‌هۆی وه‌زعی خراپی خێزان و که‌سوکارییه‌وه له‌کوردستان، ملی به هه‌رزانترین و خراپترین کار داوه. ئه‌م شیمانه‌یه مه‌رج نییه دروست بێ ، به‌ڵام ئارگیومێنته‌که له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات، ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی تفه‌نگ ته‌قاندن و نیشانه‌گرتن بووین، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ئه‌شکه‌وتدا ده‌خه‌وتین و تفه‌نگه‌کانمان بۆ سبه‌ینێ چه‌ورده‌کرده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی بیرمان له کوشتتنی جاشێک و ئه‌ڵقه‌له‌گوێیه‌کی به‌عس ده‌کرده‌وه، بیرمان له‌تێرۆری هاوسه‌نگه‌ر و نه‌یاره‌کانمان ده‌کرده‌وه له‌بری ئه‌وه کاسبیه‌کی ترمان بکردایه، خه‌باتی سیاسیی و کولتوورییمان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئه‌وسای کوردستانی عێراقدا درێژه پێبدایه، باشتر نه‌بوو!
راسته لۆبیی کوردیی به پاره‌و ده‌خاله‌تکردنی سه‌رمایه‌داره‌کان، پاره‌ی زۆری ئه‌وسا و ئێستای حیزبه‌کان دروست ده‌بێ، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 ه‌وه هاتووه‌ته تاراوگه، به‌شوێن ژیانێکی باشتردا(better life) وێڵ بوونه. به ده‌ربڕینه کورده‌وارییه‌که، کۆمیونیتییه‌کی برسییمان هه‌بووه‌و هه‌ر فریای ژیانی خۆیان و که‌سوکاریان که‌وتوونه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه، خه‌ڵکانێکی به‌تواناو ئه‌کادیمیی و رۆشنبیر له‌بری ئه‌وه‌ی په‌ڕیوه‌ی که‌ژو کێوه‌کانی کوردستان بن و تاقم و تفه‌نگ له‌ئه‌شکه‌وته‌کاندا له‌خۆیان ببه‌ستن، بچوونایه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مێریکاو تاد ، خه‌ریکی خوێندن و بزنیس بوونایه، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بووایه، هه‌نووکه ده له‌سه‌دی ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ش کاریان بکردایه و بیانخوێندایه، هه‌نووکه هه‌زاران ئه‌کادیمیست و سکۆلارو رۆشنبیر و که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن مۆراڵمان ده‌بوو، که ده‌ست بۆ کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسیی کورد ببه‌ن.
ئه‌گه‌ر بیهێنینه به‌رچاوی خۆمان، ئه‌گه‌ر ته‌ماحی سیاسیی هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی گه‌نجی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینینیی ( دواتر کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران) و کۆمه‌ڵێ کادیری سیاسیی و عه‌سکه‌ریی به‌له‌سه له‌بارزانیی له‌چه‌شنی عه‌لی عه‌سکه‌ریی و د.خالید...........تاد نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر ته‌ماحی شه‌خسیی و تۆڵه‌ی شه‌خسیی و فۆبیای تاڵه‌بانیی له بارزانیی نه‌بووایه و ده‌ستیان به‌شه‌ڕی چه‌کداریی نه‌کردایه‌ته‌وه، ماڵی مه‌لامسته‌فا و کوڕه‌کانی و نزیکه‌کانیان، به‌یه‌کجاریی وازیان له‌شۆڕش و له تفه‌نگ هێنابوو( به‌دڵنیاییه‌وه کارێکی زۆر عه‌قڵانییشیان ده‌کرد). به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ردوو تێرمۆنۆڵۆجی " شۆڕشی نوێ" و " شۆڕشی گوڵان" ئه‌وه‌نده‌ی له‌ڕووی سایکۆلۆژییه‌وه بۆ خۆده‌رخستن و خۆبه‌خاوه‌ن زانینی شۆڕشی کورد بووه له‌لایه‌ن باڵی جه‌لالیزم و مه‌لاییزمی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده مه‌ودای نیشتمانیی نه‌بووه و ئه‌گه‌ری پێشهاتی کاره‌ساته‌کان نه‌خوێندراونه‌ته‌وه. به‌واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر بوغز‌و فۆبیای سه‌رکرده‌کانی ئه‌وسای کۆمه‌ڵه‌و دۆکترینی جه‌لالیزم، له دۆکترینی مه‌لاییزم نه‌بووایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ئه‌گه‌ر ڕانه‌سپێردرانایه یان وه‌ک په‌رچه‌کردار، لۆژیک و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی " بۆخۆم نه‌بێ ناهێڵم بۆ که‌س ببێ" یان نه‌خستایه‌ته به‌رنامه‌ی سیاسییانه‌وه، به‌یه‌کجاریی ده‌ستبه‌رداری شۆڕشی چه‌کداریی ده‌بوون.
با مێشکمان بکه‌ینه‌وه‌و بوێرین پرسیاری ئه‌وه له‌خۆمان بکه‌ین، ئایا ئه‌گه‌ر شۆڕشی چه‌کداریی کورد نه‌بووایه، لادێکانی سه‌رسنوور داده‌گیران؟ 4000 هه‌زار گوندی کوردنشین وێران ده‌کران، ئایا ئه‌نفال به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌و به‌و که‌مپه‌ینه سه‌رتاپاگیره‌و به‌و شێوازه سیستماتیکییه شۆڤینییه ده‌کرا؟ ئایا ئه‌گه‌ر یه‌کێتیی و سه‌رکرده ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردووی، پێش له‌شکرییان بۆ ئێران نه‌کردایه‌و پاسداری ئێرانی‌یان نه‌هێنایه‌ته ناو قووڵایی خاکی کوردستانی عێراقه‌وه، حکومه‌تی به‌عس هه‌ر بۆ هه‌وه‌س، چه‌کی کیمیاویی له هه‌ڵه‌بجه‌و بالیسان و قه‌راغ و گۆپته‌و عه‌سکه‌ر و ده‌یان شوێنی تر ده‌دا؟ ئایا ئه‌گه‌ر پارتیی، چاوساغیی و کۆمه‌کی لۆجیستیکیی له‌قۆڵی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بۆ ئێران نه‌کردایه، حکومه‌تی به‌عس ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه‌ی له ختوخۆڕایی قه‌ڵاچۆ ده‌کرد؟ ئه‌مانه‌و ده‌یان و سه‌دان ئایای تر که پێویستیان به تۆلێرانسێکی زۆر و مێشکفراوانییه‌کی زۆر هه‌یه، به‌شوێنێکمان ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته ره‌خنه له‌خۆمان بگرین. پێویسته بوێرین رابردوو شرۆڤه بکه‌ین و به‌رده‌کان هه‌ڵبده‌ینه‌وه. ئه‌و تاوێرانه‌ی سه‌دان و هه‌زاران نهێنیی ترسناکی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریی کورد و کاره جێنتڵمانیی و میلیشیاییه‌کانی سه‌رکرده سیاسیی و سه‌ربازییه‌کانی له‌ژێردا سنگه‌وبه‌رد نراون، پێویسته بۆ هه‌نووکه و نه‌وه‌کانی داهاتوو هه‌ڵبدرێنه‌وه.
سه‌دام حوسێن، قسه‌ی بۆ کۆمه‌ڵێ کوردی سه‌ر به‌ڕژێم ده‌کردو له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه نیشان ده‌درا، گاڵته‌ی به پێشمه‌رگه ده‌کرد و ده‌یگوت" کاکات له ده‌وڵه‌ت توڕه ده‌بن، له‌مه‌کته‌ب ده‌رناچن، ده‌ست ده‌ده‌نه بڕنه‌وێک و ده‌چن بۆ چه‌می ره‌زان و ده‌ڵێن حکومه‌ت ده‌ڕوخێنین" . پرسیاره‌که لێره‌دایه، سه‌دام پیاوێک بوو له‌هه‌موو مه‌عریفه‌یه‌ک داشۆرابوو، پیاوێکی لادێیی و خێڵه‌کیی و دیکتاتۆر، بکوژو ببڕی گه‌لانی عێراق و سیمبۆڵی وێرانکردنی عێراق، به‌ڵام له‌و دیده‌یدا سه‌باره‌ت به خه‌باتی میلیشیایی کورد، دیدی " پیاوی ده‌وڵه‌وت- رجل الدوله) ی هه‌بوو. ئه‌م پرسیاره به‌س به لۆژیکی سیاسیی وشک و برینگ وه‌ڵام نادرێته‌وه. به‌جرتوفرتی ناسیۆنالیستیی و قاتی که‌تافی پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕه‌کان! وه‌ڵام نادرێته‌وه. ئه‌م پرسیاره پێویسته به دیدی سۆسیۆکولتووریی و ئه‌نسرۆپۆڵۆجیی وه‌ڵام وه‌ربگرێته‌وه. دیدێک له‌باکگراونده کولتوورییه‌که‌ی ره‌هه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریی و میلیشیایی کورد ورد بێته‌وه.
خه‌باتی چه‌کداریی گه‌لی کورد له‌کوردستانی عێراقدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی هه‌بوو.
1. سه‌رتاپای کوردستان میلیتاریزه کرابوو
2. بره‌وی به کو‌لتووریی خۆفرۆشیی، جاشیی، به‌کرێگیراویی، ملشکاندنی یه‌کتریی دا........تاد.
3. کوردستان بووه سوپایه‌ک له جاشی پرۆکسیی بۆ کۆنترۆڵکردن و به‌لۆکاڵیزه‌کردنی کێشه‌ی کورد
4. ده‌یان هه‌زار کێشه‌ی عه‌شایه‌ریی و خوێنڕشتن و ئه‌تکردنی له‌نێوان میلیشیای پێشمه‌رگه‌و میلیشیای جاش و پیاوه‌کانی به‌عسدا نایه‌وه.
5. بۆ سه‌رکوتی شۆڕشی چه‌کداریی کورد، له سه‌روبه‌ندی کۆتایی شه‌ڕی ساردی دوو بلۆکییدا، سه‌دام بیانووی ده‌ستکه‌وت و په‌نای بۆ چه‌کی کیمیاویی و ئه‌نفال و سوتماککردنی خاکی کوردستان برد.
6. گوند له‌کوردستاندا نه‌ما، که‌رتی کشتوکاڵ زیانێکی لێکه‌وت تا هه‌نووکه‌ش به سه‌رپێی خۆی نه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
7. له پرۆسێسێکی نانۆرماڵدا، شارستانییه‌تی شار‌و لادێ تێکه‌ڵکران و زیانی زۆر کو‌لتووریی گه‌وره‌ی به‌جێهێشتووه.
8. به‌بیانووی خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه، هیچ پرۆژه‌یه‌کی ئابووریی و پیشه‌سازیی گه‌وره کوردستانی نه‌گرته‌وه، . ته‌نانه‌ت سه‌رمایه‌داره کورده‌کانیش بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ شوێنه‌کانی تری عێراق ده‌ڕۆیشتن.
9. خه‌ڵکی کوردستان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه زۆر ره‌زیلکرابوو، بێکارییه‌کی زۆر و بێئومێدییه‌کی زۆر هه‌ناوی هه‌موو تاکێکی کوردی داوه‌شاندبوو.
میراتی سیاسیی و کو‌لتووریی خه‌باتی چه‌کداریی له دوای راپه‌ڕینی 1991 ه‌وه :
له‌راپه‌ڕینی 1991 به‌دواوه، ده‌رکه‌وته نێگه‌تیڤه‌کانی خه‌باتی چه‌کداریی باشتر ده‌رده‌که‌ون. پێش هه‌موو شتێ کۆمه‌ڵگایه‌کی نیمچه جاشی وه‌ک کوردستان که به نیو میلیۆن جاش و به‌عسیی و موخابه‌رات ئه‌ژمارد ده‌کران، بوونه مشه‌خۆرو سووته‌مه‌نیی ( cannon fodder) میلیشیایی بۆ پارتیی و یه‌کێتیی. ته‌واوی ستراکتۆری کو‌لتووریی و خۆخۆریی به‌عسیزم و جاشیزم و خۆبه‌که‌مزانیی تاکی کورد وه‌ک هێلکه‌ی پاککراو چوونه سه‌ر خوانی دوو حیزبی میلیشیایی که ماوه‌یه‌کی زۆر له‌شاخ یه‌کتریان گلاندبوو، هاتنه‌وه ناو شاره‌کان و ته‌نها دوو ساڵ و نیوی برد به وێزه‌ی یه‌کدی که‌وتنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره سوپایه‌ک میلیشیای جاش و پیاوخراپ ناویان لێنراوه پێشمه‌رگه و شه‌ڕ بۆ دوو بنه‌ماڵه و دوو حیزب و دوو ژه‌نه‌راڵی سیاسیی و سه‌ربازیی ده‌که‌ن. به‌رهه‌می ئه‌و خه‌باتی چه‌کدارییه بوو که جه‌نتاکانی Junta تورکیا‌و سوپای پاسدارانی ئێران و ژه‌نه‌راڵه مه‌ده‌نیی و عه‌سکه‌رییه‌کانی عێراق تا ئه‌م ساته‌ش جێپێیه‌کی قایمیان له‌ناو کو‌لتوور و ستراکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستانی عێراقدا هه‌یه و زۆر به‌ئاسانیی ده‌توانن ده‌یان نه‌به‌ردی قاره‌مانانه‌ی وه‌ک 31 ی ئاب ، لێدانی بنکه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی " دوو له‌تی" کوردستانی ئێران و هێنانی تانکه‌کانی تورکیا تا نزیک شه‌قڵاوه و دانانی بنکه‌ی سه‌ربازیی و موخابه‌راتیی بخوڵقێننه‌وه.
با پرسیاره سه‌خت و ره‌زا گرانه‌که بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر میلیشیای پێشمه‌رگه‌مان له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه نه‌بووایه، ئایا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌رکوک له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای رووخاندنی به‌عسه‌وه ئه‌وه‌نده سه‌خت ده‌بوو؟ خۆ لای که‌م ئه‌وه‌نده ته‌عریب ناکرا که کورد له‌هه‌ر گه‌مه‌یه‌کی دێمۆکراسیی بترسێ. لای که‌م ده‌ستکاریی دێمۆگرافیای دانیشتوانه‌که‌ی و ناوچه جیۆگرافییه‌کانی به‌وشێوه‌یه‌ی به‌عس کردی نه‌ده‌کرا. راسته هه‌ر له‌دامه‌زراندنی حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆیه‌که‌مینجار له حه‌ویجه‌وه ته‌عرییب له سه‌رده‌می پادشایه‌تییه‌وه ده‌ستی پێکردووه و دواتریش له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی سوپاسالاره کۆمارییه‌کاندا درێژه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام خه‌باتی چه‌کداریی کورد بووه هانده‌رێکی سه‌ره‌کیی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق بۆ خێراکردنی پرۆسێسی ته‌عریب به‌و قه‌باره ترسناکه.
ئه‌وه‌ش پێویسته بزانین، حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و هه‌موو ده‌ستکه‌وته جوانانه‌ی گه‌نده‌ڵیی، به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌کداریی و میلیشیای پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵکو باجی هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسیی و ئه‌حمه‌قانه‌ی سه‌دام حوسێن بوو. دواتریش که رژێم له‌سه‌رکار لادرا، کوردیش ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌زیادیشه‌وه ده‌ست ده‌که‌وت، ئه‌گه‌ر چه‌ند هێزێکی نیشتمانیی و نامیلیشیایی سه‌رکردایه‌تی هه‌لومه‌رجه‌که‌یان بکردایه. پێویسته جه‌خت له‌وه بکرێته‌وه، حکومه‌تی هه‌رێم و پارله‌مان، که به ده‌ستکه‌وت به خه‌ڵک ده‌فرۆشرێنه‌وه له‌لایه‌ن یه‌کێتیی و پارتییه‌وه، به‌رهه‌می حه‌ماقه‌تێکی سیاسیی و عه‌سکه‌ریی سه‌دام حوسێن بوو، نه‌ک لێوه‌شاوه‌یی و کارامه‌یی و شۆڕشگێریی ئه‌و دوو هێزه میلیشیاییه. ئه‌سڵه‌ن ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان یه‌کده‌ست رانه‌په‌ڕیتنایه، ئه‌و دوو حیزبه ده‌بووایه چاوه‌ڕێ بن تا رووخاندنی به‌عس له 2003 لایه‌ن ئه‌مێریکاوه بهێنرانایه‌ته‌وه.
با له کوردستانی تورکیا و بوونی په‌که‌که‌دا ئه‌م پرسیاره خه‌ستتر بکه‌ینه‌وه. له‌کاتێکدا هه‌موو دنیا باسی تێرۆر له تورکیادا ده‌کات، یه‌کسه‌ر په‌نجه‌ی تاوان بۆ په‌که‌که راده‌کێشرێ. سه‌دان و هه‌زاران توێژینه‌وه‌ی سیاسیی و زانستیی و ئه‌کادیمیی له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم و خه‌باتی چه‌کداریی نووسراوه، ده‌ستبردن بۆ چه‌ک و کوشتوکوشتار به توندڕۆیی و تێرۆریزم ده‌چوێنرێ. ته‌نها ئه‌و ئه‌کادیمست و رۆشنبیره کوردانه‌ی داکۆکیی له ره‌وایی خه‌باتی چه‌کداریی په‌که‌که ده‌که‌ن، که له کوردایه‌تیی زیاتر شتێکی تر له نێگه‌تیڤیزمی ناسیۆنالیزمی ئێسنیکیی ethno-nationalism و ئه‌نجامه ماڵوێرانه‌کانی خه‌باتی چه‌کداریی نابینن. ئایا وه‌ک مه‌سه‌له‌ی حه‌ماس ، هه‌موو دنیا دووڕوو و ساخته‌کار و فێڵبازه، ته‌نها هه‌ندێ ناسیۆنالیست و ئیسلامیی عه‌ره‌ب راست ده‌که‌ن !، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌موو دنیا درۆ له‌گه‌ڵ کورددا ده‌کات، ته‌نها هه‌ندێ ئه‌کادیمستی چوار پارچه( ئه‌وانه‌ی باسی چوارپارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ن ) ورۆشنبیرانی سه‌ر به په‌که‌که نه‌بێ راست ده‌که‌ن.
ئێستا په‌که‌که و لایه‌نگره‌کانیان ده‌ڵێن، ئه‌وه په‌که‌که بوو کوردی له توانده‌وه پاراست و ئایدێنتیتیی کوردی له‌فه‌وتان رزگارکرد. ئه‌وه په‌که‌که‌یه به‌رگریی له ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات! کورد یانی په‌که‌که‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته. به‌عسییه‌کانیش ده‌یانگوت " اذا قال صدام ، قال العراق" . هه‌روه‌ها پارتییه‌کانیش ده‌ڵێن بارزانیی کوردی به دنیا ناساند. مه‌به‌ست له‌م نموونه‌یه نوقڵانه لێدانی خراپ نییه له په‌که‌که، به‌ڵکو لۆژیکی شموولیی ئه‌و حیزبه مه‌به‌سته. مه‌به‌ست به‌راوردی به‌عس و په‌که‌که نییه، وه‌ک فیکر‌و ستراکتۆر، به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌جێندای ئه‌و دۆگماتیزمه ئایدیۆلۆژییه‌یه که به‌ڕه‌هایی له‌پرسه‌کاندا بڕیار ده‌ده‌ن.
با ئه‌و پرسیاره له هه‌موو تاکێکی کورد و خاوه‌ن ویژدان و مۆراڵی سیاسیی په‌که‌که‌ش بکه‌ین. ئێوه ده‌ڵێن کوردستان هه‌مووی یه‌که و موڵکی هه‌موو کوردێکه، ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه پاکانه بۆ بوونی میلیتانتی خۆتان له‌قه‌ندیلدا بکه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌م لۆژیکه به‌پێی ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تیی و سیاسیی و جیۆگرافییه‌کان جگه له‌وڕێنه‌یه‌کی شیعریی و ئه‌فسانه‌یه‌کی سیاسیی زیاتر شتێکی تر نییه. ئامه‌د به‌شێکه له‌تورکیاو سابڵاغیش به‌شێکه له‌ئێران، کوردی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ناتوانێ هیچ ده‌خاله‌تێکی سیاسیی و عه‌سکه‌رییان تێدا بکات. به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌که‌که‌ش بۆی نییه ده‌خاله‌ت له کوردستانی عێراقدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بکات. ئه‌م چه‌مکانه چه‌مکی ریالیستیین. باشتره کورد واز له‌وڕێنه‌ی ده‌خاله‌تکردن بهێنێت له‌پارچه‌کانی تری کوردستاندا، پێوێسته واز له ئایدیۆلۆژیای بۆڵشه‌فیزمی و ئیسلامیی بهێنێ به‌وه‌ی پاساو بۆ ئه‌و ده‌خاله‌تکردنانه بهێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تانی به‌هێز له‌چه‌شنی ئه‌مێریکا و بریتانیا و روسیا ئه‌م چه‌مکانه پێشێل ده‌که‌ن و له‌کوێ بیانه‌وێ ده‌خاله‌تی سه‌ربازیی ده‌که‌ن. عێراق و ئه‌فگانستان و ئۆسیتیا و ئه‌بخازیا....................و چه‌ندینی تر نموونه‌ی زه‌قی ئه‌م ملهوڕییانه‌ن.
پێویسته واز له‌بیانوو هێنانه‌وه بهێنینه‌وه‌و هه‌ر به‌شوێن تاوان و ره‌فتاره نامرۆیی و داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تانی داگیرکاره‌وه نه‌بین و به‌دوای هه‌ڵه‌کانی خۆماندا بگه‌ڕێین. ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی چاو له تێرۆری ده‌وڵه‌تیی و هێزی داگیرکاریی و زه‌بروزه‌نگ وڵاته داگیرکاره‌کانی کوردستان بنوقێنین. هه‌روه‌ک کلای Kly پێیوایه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئامێری جه‌نگیی کرد به به په‌ڕه‌شووتێکی تێرۆر و گرووپێکی تایبه‌تی چه‌وساندنه‌وه، ئه‌وا دڵسۆزیی ئه‌و گرووپه یان که‌مه نه‌ته‌وه‌یه به پێوه‌ری دادوه‌ریی ئه‌و تێرۆریزمه ده‌پێورێ که ده‌وڵه‌ت پێڕۆی ده‌کات ( Kly 2000).
ئایا په‌که‌که بۆ ته‌نها جارێک بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه، که قه‌ندیلیان داگیرکردووه. مافی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه شاخاوییانه‌یان پێشێلکردووه. له‌باشترین حاڵه‌تدا به‌که‌ڵه‌گایی خۆیان خزاندووه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه سه‌ختانه‌وه. ئایا بوونی په‌که‌که زیان یان قازانجی بۆ کورد زۆرتره؟ ئایا که‌س له‌خۆی ده‌پرسێ ، یه‌کێ له‌فاکته‌ره سه‌ره‌کییه هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ سه‌ختکردن و ئاڵۆزکردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، بوونی په‌که‌که‌یه! ئه‌گه‌ر په‌که‌که نه‌بووایه، هه‌رگیزیش تورکیا ئه‌و سه‌ختگیریی و ته‌نگه‌چیقڵدانه سیاسییه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌ستتێوه‌ردان له‌که‌رکوکدا ناکرد. له‌وه‌گه‌ڕێین به‌هۆی خه‌مساردیی و نه‌زانیی و کورتبینیی و بێبه‌رنامه‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورده‌وه، به‌هۆی دروشمه ئاگراویی و بێناوه‌ڕۆکه‌کانی سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه، پرسی که‌رکوک به‌وشێوه‌یه ئاڵۆز بووه. به‌ڵام دیوه تاریکه‌که‌ی بوونی په‌که‌که‌یه داری به‌ڕوحی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکدا داوه. راسته له‌دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه، تورکیای مۆدێرن ویلایه‌تی موسڵ به موڵکی خۆی ده‌زانێ. به‌ڵام ئه‌و ترسه‌ی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکی هه‌یه، له‌ترسی په‌یدابوونی قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی کوردییدایه و په‌که‌که‌ش به هه‌ڕه‌شه بۆ تورکیا ده‌زانێ.
به‌ڵام په‌که‌که باشترین بیانووی داوه‌ته ده‌ست تورکیا تا تێر به‌دڵی خۆی له که‌رکوکدا سیاسه‌ته‌کانی جێبه‌جێ بکات. ئه‌وه تورکیایه وای له‌که‌رکوک کرد که ره‌هه‌ندێکی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێ. ئه‌و گڵۆپه سه‌وزه‌ش بۆ که‌ڵه‌گایی تورکیا، په‌که‌که بۆی داگیرساندووه. که‌منین ئه‌و ساڵانه‌ی په‌که‌که که‌مپه‌ینی سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک ناسیۆنالیزمێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کردو کوردستانی عێراق و ئێران و سوریای کردبووه تاته‌بازێک بۆ ئه‌جێندا ئایدیۆلۆژیی و حیزبییه‌کانی خۆی، هه‌نووکه هاتوونه به‌حوکمی زاتییه‌کی دیمۆکراسیی رازی ده‌بن و هه‌میشه‌ش ئازادکردنی ئۆجه‌لان به چاره‌سه‌ری پرسی کورده‌وه ده‌به‌ستنه‌وه. ئایا به‌ڕاستیی ئه‌وه لۆژیکه گه‌لی کورد له کوردستانی تورکیادا هه‌مووی چاوی له‌ده‌ست یه‌ک پیاوی دیل بێت. ئایا ئه‌وه وه‌فایه یان ئه‌وپه‌ڕی بێئاسۆیی و که‌متوانایی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌گه‌یه‌ێنت.
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، په‌که‌که واز له‌گه‌مه‌ی ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه بێنێ و له‌ڕووی پره‌نسیپی سیاسیی و مۆراڵییه‌وه، بۆهه‌تاهه‌تایی ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی چه‌کداریی ببێ و ئه‌و هه‌موو ئینێرژییه سیاسیی و عه‌سکه‌رییه‌ی بخاته ناو کوردستانی تورکیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌مێریکاوه و کار له‌سه‌ر پرسی کورد به‌سیاسیی و دیپلۆماسیی بکات؟ سه‌دان جار باشتر نییه! ئایا به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌کدارییه‌که‌ی په‌که‌که‌ش ئه‌و کوردستانه وێرانه‌یه که هه‌زاران گوند یان چۆڵکراون یان به‌جاشکراون؟ ئه‌گه‌ر داینه‌مۆی خه‌باتی چه‌کداریی چه‌ند هه‌زار مرۆڤێکی ئیڵیت بووبێتن هه‌میشه‌ش بووبنه قوربانیی، ئه‌وا به‌رهه‌مه‌که‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قه‌ت و داغانکراو و ژێرخان فشۆڵه. به‌هۆی خه‌باتی چه‌کداریی په‌که‌که‌وه، کوردستانی تورکیا دواکه‌وتووترین شوێنی تورکیا و داهێزراوترین ناوچه‌ی کوردستانیشه له‌چاو کوردستانه‌کانی تردا. ئایا ئه‌و هه‌موو ره‌زیلکردنه‌ی تاکی کورد له‌کوردستانی تورکیا به‌رهه‌می خه‌باتی چه‌کداریی نییه؟ ئایا تورکیاش هه‌موو رێگاکانی خه‌بات و به‌ره‌نگارییبوونه‌وه‌ی له کورد داخستبوو، بۆیه کورد یاخییبوون و دایان به‌شاخه‌کاندا. راسته په‌که‌که تاکه هۆکاری سه‌ره‌کیی وه‌زعی ناله‌باری کوردستانی تورکیا نین. به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه کاتێ یه‌کێتی ئه‌وروپا و دنیا به تورکیا ده‌ڵێ تۆ کوردستانت وێرانکردووه، چۆن به‌و پاشه‌ڵه‌وه ده‌ته‌وێ بچیته ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا، تورکیا یه‌کسه‌ر بیانووی هه‌یه و ده‌ڵێ ، تێرۆریزمی په‌که‌که رۆژهه‌ڵاتی تورکیای ( کوردستانی باکوور) وێرانکردووه. ده‌ڵێ ئه‌وه په‌که‌که‌یه ناهێڵێ ناوچه کوردنشینه‌کان ئاوه‌دان بکرێنه‌وه‌و پرۆژه‌یان تێدا بکرێته‌وه.
تێرۆریزم به شێوه‌یه‌کی گشتیی ، میلیتانته و حه‌زی له چه‌ک به‌کارهێنان و توندوتیژییه. له سه‌رده‌می نوێشدا خه‌باتی چه‌کدارییش بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێ بێت هه‌ر له‌م کاته‌گۆرییه‌دا ده‌خوێنرێته‌وه. راسته دروستبوونی زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانای دنیا به‌پاڵپشتیی چه‌ک و زه‌بروزه‌نگه‌وه جێکه‌وت بوونه. به‌ڵام قسه له‌سه‌ر دنیای مۆدێرن و هه‌نووکه‌یه. هاوکات راسته تا ئێستاش ته‌نانه‌ت له ئۆرگانێکی گه‌وره‌ی وه‌ک UN دا پێناسه‌یه‌کی شه‌فاف به‌ستانده‌ردی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ تێرۆریزم نییه. ئه‌مه‌ش جیاوازیی تێڕوانینی هێزه گه‌وره‌کانه بۆ خودی دۆکترینی تێرۆریزم، به‌ڵام تێرۆریزم له زۆربه‌ی پێناسه‌کردن و شیکردنه‌وه‌کاندا به‌و کاره توندوتیژییانه ده‌گوترێ که بۆئه‌جێندای ئایدیۆلۆژیی و سیاسیی جێبه‌جێ ده‌کرێن. ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆر ناوه‌ڕۆکی خه‌باتی چه‌کدارییه. کاتێ ئه‌مێریکا و یه‌کێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ناتۆ .......تا به کانه‌دا و ئوسترالیاش ده‌گات، په‌که‌که به رێکخراوێکی تێرۆریستیت بزانن، کاتێ بان کی مۆن و یوئێن پێت بڵێن خه‌باتی چه‌کداریی ئێوه توندوتیژیی و تێرۆره، ئه‌گه‌ر وازی لێ بێنن و چه‌که‌کانتان به‌یه‌کجاریی سه‌ربه‌ره‌وخوار بکه‌نه‌وه‌و خه‌ریکی خه‌باتی سیاسیی و دیپلۆماسیی و که‌مپه‌ینی جیهانیی بن باشتره، له‌دیدی پانکوردیست و ناسیۆنالیسته فه‌ناتیکه‌کانی کورده‌وه هه‌موو ئه‌و وڵات و ئۆرگانانه پیاوی گورگه بۆره‌کانن و هه‌موویان دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن! ئایا به‌کورتیی و به‌کوردیی ئه‌گه‌ر په‌که‌که و ژه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌کانی قه‌ندیل، واز له چه‌ک و خه‌باتی میلیشیایی بهێنن باشتر نییه؟
په‌که‌که چه‌ندین ناوی سیاسیی و رێکخراوه‌ییان گۆڕی و به‌ده‌ردی نه‌خوارد، هه‌موو رێکخراوه جیاوازه‌کان و ناوه جیاوازه‌کان هه‌ر به تێرۆریزم ده‌ڕۆیشت. ئایا به‌ڕاستیی له ساڵانی رابردوودا، کوشتنی منداڵ و ژن و پیر، کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیل له ناو پاس ( bus ( و شه‌مه‌نده‌فه‌رو تێرمیناڵه‌کاندا خزمه‌تی به گه‌لی کورد کرد یان کوردی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا ریسوا کرد؟ بۆ ده‌بێ ئه‌م پرسیاره هیچ کوردێ نه‌بێ یان نه‌وێرێ به ئازادیی بیکات و به‌بێ ترس له‌په‌که‌که و له تۆڕه نهێنییه‌کانی بکات و پێیان بڵێ ، وه‌ک کوردێک پێتان ده‌ڵێم خه‌باتی چه‌کداریی نه‌ک هه‌رسه‌رده‌می به‌سه‌رچووه، به‌ڵکو تێرۆریزمیشه؟
به‌پێی هه‌ندێ چارته‌ری یوئێن داکۆکیی له‌خۆکردن به‌چه‌ک له‌به‌رامبه‌ر داگیرکاریی و سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌دا ره‌وایی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م داکۆکییه نابێت بچێته خانه‌ی تێرۆریزمه‌وه. ئه‌وه ریکۆردی چالاکییه‌کانی په‌که‌که‌یه که ئه‌و رێکخراوه‌ی به تێرۆریست ناساندووه له‌ئاستی جیهانییدا، نه‌ک هێجه‌مۆنی ده‌وڵه‌تی تورکیا. تاکی کوردی ئازاد ده‌بێ وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌خلاقی سیاسیی سه‌یری ئه‌مه نه‌کات بۆ شکستهێنان به تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی تورکیا، بڵێ ناکرێ به کاره چه‌وته‌کانی په‌که‌که بگوترێ تێرۆریست، چونکه ده‌وڵه‌تی تورک تێرۆریزمی به‌رهه‌مهێناوه و تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی ده‌کات.
به‌پێچه‌وانه‌وه، په‌که‌که پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ریی کۆکردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سفره‌ی بێده‌نگیی رۆشنبیر و سکۆلاره‌کانی کورد ده‌خوات. ته‌نانه‌ت میدیای ئازادیی کوردیی، میدیای ئینته‌رنێتیش ئه‌م مۆراڵه سیاسییه‌ی ئه‌وه‌نده به ئه‌خلاقیی و کورده‌نامووسیی وه‌رگرتووه، نه‌یوێراوه ره‌خنه‌یه‌کی جدیی له‌په‌که‌که بگرێ. هه‌ر ئه‌م نه‌وێران و ئه‌م ترسه بۆ خۆی فۆبیایه‌که له تێرۆریزم که بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه نه‌گریت. جه‌سته‌ت له‌سڕینه‌وه ده‌رباز ده‌بێ . زۆرینه‌ی هێزه میلیشیاکانی کوردستان، به‌شدارییان کردووه له تێرۆری هاوڕێکانی خۆیاندا ، ته‌نها له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز و دیدی ئایدیۆلۆژیی جیاواز. کاتی ئه‌وه هاتووه مێژوو وه‌ک خۆی بنووسرێته‌وه. کاتی ئه‌وه هاتووه رابردوومان هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و تفه‌نگه‌کان و تاقمه‌کانمان به‌یه‌کجاریی دابنێین و چیتر بیر له‌کوشتنی مرۆڤ نه‌که‌ینه‌وه به‌ناوی ئازادیی و مافی گه‌لان و مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌وه. کاتی ئه‌وه هاتووه دنیا دابه‌ش نه‌که‌ین له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا قاره‌مان و دڵسۆزه‌کانی کورد له‌لایه‌ک دوژمنانی ره‌نگاوره‌نگی کورد له‌لاکه‌ی تردا.
ئێستا خۆشبه‌ختانه سه‌رۆکی زیندانییکراوی په‌که‌که‌ش وازی له‌وڕێنه‌ی کوردستانی گه‌وره هێنا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسه هه‌ر به‌خشکه‌یی تێپه‌ڕ ده‌بێ. له‌کاتێکدا پێویسته ده‌ستخۆشیی له ئۆجه‌لان بکرێ بۆ هه‌نگاوێکی عه‌قڵانیی له‌و چه‌شنه. راشنالیزمی سیاسیی و کو‌لتووریی ئه‌وه‌یه که کوردی کوردستانی تورکیا له‌چواچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیادا کێشه‌کانی یه‌کلاییده‌کرێته‌وه‌و کوردستانی عێراقیش له‌عێراقدا و هه‌روه‌ها. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئومێده خۆشه‌ش بێته دی ، ئه‌وه کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له عێراقه‌وه دروست بێ یان له تورکیاوه پێوه‌ندی به ره‌هه‌نده سیاسیی و پێشهاته سیاسییه‌کان و ته‌رازووی هێزه‌کانه‌وه هه‌یه. به کورتیی په‌که‌که‌و ئۆجه‌لان ئازایه‌تییه‌کی سیاسیی و فیکریی گه‌وره‌یان کرد وازیان له‌وڕێنه‌ی کوردستانی گه‌وره هێنا، له‌وه‌ش ئازایانه‌تر ئه‌وه‌بوو به‌یه‌کجاریی ده‌ستبه‌رداریی خه‌باتی چه‌کداریی ببن. هه‌نگاوێکی له‌وچه‌شنه به‌قازانجی پرسی سیاسیی و کو‌لتووریی هه‌موو کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌رئه‌نجامی ئارگیومێنته‌کانی ئه‌م نووسینه له‌م خاڵانه کورت ده‌که‌مه‌وه:
• سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداریی به‌سه‌رچووه، ده‌ستبردن بۆ چه‌ک زیانی زۆرتری بۆ کورد هه‌یه تا به‌قازانجه‌که‌ی ده‌گات. ئه‌م پرسه بۆ کوردستانی عێراق جیاوازیی هه‌یه. له کوردستانی عێراقدا، قه‌واره‌یه‌کی دیفاکتۆی سیاسیی هه‌یه، بۆ پارێزگارییکردن له‌هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کیی، حکومه‌تی هه‌رێم پێویسته به مۆدێرنترین چه‌کی سه‌رده‌م داکۆکیی له‌قه‌واره‌که‌ی بکات، به‌ڵام وه‌ک میلیشیای پێشمه‌رگه نا، به‌ڵکو وه‌ک سوپایه‌کی نیشتمانیی پێویسته ئه‌و ئه‌رکه راپه‌ڕێندرێ.
• سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیی و ناسیۆنالیزمی کوردیی و ئایکۆنه سیاسیی و عه‌سکه‌رییه‌کانی ئه‌م هێزانه ، کاری تێرۆریستییان له‌رابردوودا کردووه‌و ئینتیمای نیشتمانییبوونی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌و سوپای وڵاته ئیقلیمییه‌کانی وه‌ک تورکیا و ئێرانیان هێناوه‌ته ناو خاکی کوردستانی عێراقه‌وه. ئه‌گه‌ر حکومه‌تێکی مه‌ده‌نیی و نیشتمانیی هه‌بووایه، ده‌بووایه به‌شێکی زۆری ئه‌و سه‌رکردانه له زینداندا توند بکرێن.
• په‌که‌که پێویسته ئازایانه ره‌خنه له‌و کاره تێکده‌رو تێرۆریستییانه‌ی رابردووی خۆی بگرێ و ئازایانه بڕیاری چه‌کدانان بدات و پرسی کورد بباته ئاستێکی فیکریی و کو‌لتووریی باڵاوه.
• ئه‌و به‌ئه‌هریمه‌نکردنه‌ی جاشه‌کانی کورد له‌کوردستانه‌کاندا، ده‌بێ ئه‌و سه‌رکرده‌و حیزبانه‌ش بگرێته‌وه که به‌ناوی کوردایه‌تییه‌وه چه‌ندین ساڵ پێش له‌شکرییان بۆ ئێران و تورکیا ده‌کرد، چ له‌ناو کوردستانه‌کانی ئێران و تورکیادا، چ له هێنانی سوپای ئه‌و دوو وڵاته بۆ لێدانی یه‌کتریی ، یان بۆ لێدانی به‌عس و زه‌بر سره‌واندن له ژێرخانی ئابووریی. به‌واتایه‌کی روونتر، به‌شێکی زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی کورد جاشی ده‌وڵه‌تی عێراق و هێزه کۆڵۆنیالیسته‌کانی ناوچه‌که بوونه و پێویسته لێیان بپێچرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌کان:
• Anderson L and Stansfield G 2004, The Future of Iraq: Dictatorship, Democracy and Division, Palgrave Macmillan , NEW York.
• Imberesh M 2000,Historic Conference on the Right to Self-Determination
& the United Nations Pushes for UN Self-Determination Mechanisms
• Kly 2000, exploring the concept of the Right to Self-determination in International Law and the Role of the UN, in “ The Right To Self- Determination’ editors Kly, Y.N and Kly D, Atalant Clarity Press.
• Veli A 2006 , cited in “Kurds and their others fragmented identity and fragmented politics. In The Kurds: nationalism and politics, Faleh A. Jabar and Hosham Dawod, 2006. SAQI”
• Shafer, B C 1974, Faces of nationalism: new realities and old myths, New York, Harcourt Brace Jovanovich
• Smith, Anthony D. (1986) The Ethnic Origins of Nations. Oxford: Blackwell



del.icio.us
Digg