شكستی رۆشنبیریی ..... ئاسۆ جه‌بار
Dec29,2009
ئایا فیستیڤاڵه رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نیشتیمان ده‌توانن ئه‌و بۆشاییه گه‌وره رۆشنبیری‌و ئه‌ده‌بی‌و فیكرییه گه‌وره‌یه پڕبكه‌نه‌وه كه ئه‌وڕۆكه له‌ده‌ره‌نجامی عه‌قڵیه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تیی حیزبی‌و مۆنۆپۆل‌و سه‌ركوتكردن‌و چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیرییه‌وه هاتونه‌ته به‌رهه‌م، ئایا حیزب ده‌توانێت له‌یه‌ككاتدا ده‌زگایه‌كی وێرانی حیزبی بێت‌و ده‌زگایه‌كی رۆشنبیریش بێت، ئایا سه‌ركرده‌و به‌رپرسه حیزبییه‌كان ده‌توانن له‌یه‌ككاتدا سوڵتانی ناعه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵخۆر‌و راوڕوتكار‌و پێشێلكاری مافی مرۆڤ‌و داگیركار‌و رۆشنبیر بن، ئایا ئیشی پیاوه حیزبییه‌كان نه‌ك دبلۆماته‌كان ئه‌وه‌یه فیستیڤاڵ‌و كه‌رنه‌ڤاڵی رۆشنبیری سازبكه‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و نائینسانیه‌ت‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی كه له‌نیشتیماندا به‌رپایان كردووه. ئایا پێدانی خه‌ڵاتێكی حیزبی ده‌توانێت رۆشنبیر‌و ئه‌دیب‌و نوسه‌رمان بۆ دروستبكات، ئایا سیخناخكردنی ده‌زگاكانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه به پاره‌و مه‌كره‌مه‌و دروستكردنی ته‌لاری ته‌ڵایی بۆیان ده‌توانێت ببێته خولقێنه‌ری فه‌زایه‌كی رۆشنبیریی به‌رهه‌مهێنه‌ر‌و ته‌ندروست، یان دواجار ئه‌و ته‌لارانه بێجگه له كۆمه‌ڵێك ته‌لاری حیزبی‌و وێران هیچی دیكه نیین، ئه‌و ده‌زگایانه چه‌ند ده‌زگاگه‌لێكن بۆ جوانكردنی حیزب، هێنده‌ش رێگر‌و به‌ربه‌ستێكی ناشرینن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی رۆشنبیری‌و مه‌عریفی‌و دنیابینی نوێ‌دا.
ئایا بارۆنه‌كانی حیزب ده‌توانن به‌رهه‌مهێنه‌ری پرۆژه‌یه‌كی مه‌عریفی جیدی بن، ره‌نگه بتوانن ببنبه داگیركار‌و زمانحاڵ‌و والی ئاهه‌نگێكی رۆشنبیری‌و ئه‌ده‌بی، ره‌نگه به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌پڵه‌ڕێزانێكی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری بن‌و هۆڵه خاڵییه‌كان پڕبكه‌ن له‌ئه‌ندام‌و ئه‌حبابی حیزب، به‌ڵام ناتوانن پڕیبكه‌ن له‌رۆشنبیری‌و روانین‌و دنیابینی مۆدێرن‌و كاریگه‌ر‌و جیدی.
ئایا حیزب ده‌توانێت جێگره‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی سه‌رله‌به‌ری بواره رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان بێت؟..نه‌خێر به‌درێژایی مێژوو و تا ئێستاش هیچ حیزب‌و تاقمێكی سیاسی‌و حكومی نه‌یانتوانیوه ببنبه به‌رهه‌مهێنه‌ری پڕۆژه‌یه‌كی رۆشنبیری یا مه‌عریفی یا كولتوری یا ئه‌ده‌بی، به‌ڵام توانیویانه ببنبه هێزێكی دیكتاتۆری‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری هزری راسته‌قینه‌ی فه‌رهه‌نگی دیكتاتۆریه‌ت‌و تۆتالیتاریزم‌و به‌رهه‌مهێنه‌ری عه‌قڵیه‌تی داگیركاری‌و وێرانكاری‌و پیاهه‌ڵدان‌و پاڵه‌وانی ده‌ربار‌و شاعیری زه‌لیل‌و زوڕناژه‌نی به‌رماوه‌خۆر‌و ده‌ركردنی دنیایه‌ك بڵاوكراوه‌ی بێ ناوه‌ڕۆك‌و رۆژنامه‌ی فول حیزبی‌و گۆڤاری فول گه‌نده‌ڵ‌و ته‌له‌فیزیۆنی فول چه‌واشه‌كار‌و ده‌زگای رۆشنبیریی كلك حیزبی‌و وێران له‌ڕووی مه‌عریفی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه.
ئایا به زۆر ده‌توانین شارێك ناوبنێن پایته‌ختی رۆشنبیری‌و له‌كاتێكدا ئه‌م پایته‌خته وه‌همییه خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك هۆڵی سینه‌مای خێزانی‌و گه‌نجانه نییه، خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك ده‌زگای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نییه، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك هۆڵی پرۆفیشناڵی رۆشنبیری‌و ئه‌ده‌بی‌و شانۆیی‌و موسیقی نییه، خاوه‌نی هۆڵی ئۆپێرا‌و ئۆركێسترا‌و نمایشی فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیری نییه، خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك فیستیڤاڵ‌و كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆی كولتوری‌و ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری نییه...وه‌همی پایته‌ختی رۆشنبیری بێجگه له‌گه‌مژه‌ییه‌كی گه‌وره‌وگران بێجگه له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و چه‌واشه‌كارییه‌كی قێزه‌وه‌نی حیزبی هیچی دیكه نییه.
دروستكردنی دیالۆگ‌و به‌رهه‌مهێنانی نێوه‌ندی كراوه‌تر بۆ روانین‌و به‌رپاكردنی گفتوگۆ‌و ئیلتیزام به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك كه له‌ناوه‌وه‌ڕا ته‌واو په‌یوه‌سته به ژیان‌و فه‌رهه‌نگ‌و ئاستی ژیاریی نادیاریكراوی كۆمه‌ڵگه، به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركێكی رۆشنبیری بێت ئه‌ركێكی ئینسانی‌و شارستانی گه‌وره‌یه. ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌هه‌ر ره‌خنه‌و گفتوگۆ‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و راڤه‌كارییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگ‌و دیارده‌و گۆڕانكارییه‌ك‌و ئه‌و ئاسته رۆشنبیرییه ئیفلیجه‌ی ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان، ئه‌وا ئه‌و رۆشنبیره هیچی كه‌متر نیه له‌و كارمه‌نده ته‌مه‌ڵانه‌ی كه به‌یانیان هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ده‌چن بۆ ده‌وام‌و پاش نیوه‌ڕوانیش هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ماڵه‌وه. هاوكات ئه‌و رۆشنبیره وه‌ك سیاسییه‌كان دنیایه‌ك كه‌موكوڕی مه‌عریفی‌و رۆشنبیری هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌و به‌شداره له‌حیكایه‌ته‌كاندا‌و بۆته واعیز‌و خوتبه‌بێژیان‌و دنیای لێبووه به مزگه‌وتێكی سیاسی گه‌وره‌و دنیایه‌كی وه‌ستا‌و و داخراو. به‌ڵام خاوه‌نی دنیابینییه‌كی جیاواز‌و روانینێكی ره‌خنه‌گرانه نیه.
دیوه‌خانی رۆشنبیری
هاوكات ئه‌و بازنه داخراوه‌ی سیاسه‌ت‌و رۆشنبیری‌و دیوه‌خان ئاوێزان به‌هه‌ر ترادسیۆنێكی داخراو له‌حیكایه‌ت‌و خۆدوباركردنه‌وه‌و نائه‌كتیڤی‌و بێباكی‌و ته‌مه‌ڵخانه كه هه‌وڵێكی گه‌مژانه‌یه بۆ بچوكردنه‌وه‌ی دنیا له‌یه‌ك روانینی سواودا‌و غه‌رقكردنی هه‌ر دنیابینییه‌كی جیاواز له‌پانتاییه‌كی به‌رفراوانی جه‌هل‌و سونه‌تگه‌راییدا‌و پارچه‌پارچه‌كردنی هه‌ر فه‌نتازیایه‌ك له‌حیكایه‌تێكی كۆن‌و دوباره‌و هه‌زیلدا.
به‌ختیار عه‌لی زۆر نیگه‌رانتر ده‌ڕوانێته ئه‌و نێوه‌نده رۆشنبیرییه بچوكه‌ی كه دنیای له‌حیكایه‌ت‌و خه‌یاڵه بچوكه‌كانی خۆیدا بچوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێ: " كێشه‌كه له‌دامه‌زراندنی ده‌زگا‌و گرتنی فیستیڤاڵ‌و خه‌ڵاتكردندا نیه، هه‌موو رۆشنبیره‌كانی دونیا ساڵانه پێویستیان به گرتنی چه‌ندین فیستیڤاڵ‌و به‌خشینی چه‌ندین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی هه‌یه، ئه‌مه‌یان قسه هه‌ڵناگرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌بێته گرفت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌زگایانه‌ی حیزب دروستیانده‌كات، ئه‌و ژێرخانه مه‌عریفییه‌یان نیه بتوانن ئه‌و پڕۆسانه ببه‌ن به‌ڕێوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی پشت ئه‌م ده‌زگایانه ئه‌وه‌یه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی تێكست، دروستكردنی نوسه‌ر، دروستكردنی ناووناوبانگ بۆ ئامێره‌كانی حیزب مۆنۆپۆلبكه‌ن." ، ئه‌كرێ لێره‌وه ئێمه باس له‌و كورتكردنه‌وه‌یه بكه‌ین كه كاری ده‌زگاكان‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه له‌جوگرافیای مۆنۆپۆلكردن‌و وێرانكردنی هه‌ر روانینێكی جیاواز له‌ڕێی جه‌هل‌و ساخته‌كارییه‌وه.
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و حیزبه‌كاندا دابه‌شبوون، له‌گه‌ل ئه‌و فه‌زا به یاسا‌و به حیزب مینكراوه‌ی میدیای ئازاد، له‌كاتێكدا ته‌واوی میدیاكان له‌ته‌له‌فزیونی ئاسمانییه‌وه بگره تا لۆكاڵییه‌كان‌و رادیۆ‌و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و وه‌رزنامه‌و ساڵنامه به‌سه‌ر دیوه‌خانه‌كانی حیزب‌دا دابه‌شبوون‌و بوونه‌ته دیوه‌خانۆچكه‌ی ئه‌و دیوه‌خانسازه گه‌ورانه‌ی كه خۆیان به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه‌و كۆپیكراوی یه‌كترین‌و له‌هه‌ژارییه‌كی بێ ئه‌ندازه‌دا رووبه‌رێكی به‌رفراوانی دواكه‌وتویی داگیرده‌كه‌ن‌و بێباكانه له‌په‌راوێزی دنیا‌و گۆڕانكاری‌و فه‌رهه‌نگی مۆدێرن‌و هزری مۆدێرندا ده‌ژین.
ساڵانه له‌وڵاته دواكه‌وتو و نابه‌رپرسیار‌و نادیموكراته‌كانی دنیادا ده‌یان فیستیڤاڵ‌و كه‌رنه‌ڤاڵ‌و بۆنه‌و موناسه‌به سازده‌درێت، له‌كاتێكدا كێشه‌كه له‌سازدان‌و پێشكه‌شكردنیدا نیه، به‌ڵكه كێشه‌كه له‌جه‌وهه‌ری ئه‌و چالاكی‌و بڵاوكردنه‌وانه‌دایه، كه له‌پشت ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵانه‌وه ده‌یان كه‌سی نه‌خوێنه‌وار، ده‌یان پسپۆری بێئاگا‌و نادنیابین‌و سه‌له‌فی ئاماده‌گییه‌كی به‌رده‌وامیان هه‌یه، هاوكات له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیستیڤاڵانه‌دا میكانیزمێك هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جه‌هل‌و بێئاگایی زیاتر‌و بێبایه‌خكردنی تێكستی جدی‌و ره‌خنه‌گرانه‌و سوككردنی نوسین‌و خوێندنه‌وه‌و بواری رۆشنبیری‌و بێبایه‌خكردنی هه‌ر ژانرێكی ئه‌ده‌بی‌و فیكری له‌ڕێی نه‌خوێنه‌وارییه‌كی گه‌وره‌وگران‌و حیزبایه‌تییه‌كی كوێرانه‌و سه‌له‌فییه‌تێكی مۆدێرنه‌وه، هاوكات ده‌یان هه‌وڵی مۆنۆپۆلیزه‌كرا‌و هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خوێنه‌ری كوشنده‌و رۆشنبیری كوشنده له‌ڕێی هه‌زاران حیكایه‌تی بچوكی كوشنده‌وه.
دابه‌شكردنی دیوه‌خانه‌كان به‌سه‌ر چه‌ندین دیوه‌خانی بچوكی هاوشێوه‌دا ده‌كاته‌وه هه‌مان ئه‌و دیوه‌خانه گه‌ورانه‌ی كه زاده‌ی ئه‌و هه‌ژارییه فه‌رهه‌نگییه‌ن‌و روانینیان ناگاته ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌و ئایدیا به‌به‌ردبووانه‌ی كه تروسكایی گۆڕان تیایدا خامۆشتره له‌هه‌ر خه‌یاڵێكی كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ژار، بۆنمونه ده‌ركردنی ئه‌و هه‌موو رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوانه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له سه‌دا نه‌وه‌دونۆی بێجگه له‌كۆمه‌ڵه دیوه‌خانێكی بچوكی ئایدۆلۆژی‌و حیزبی‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌وان هیچی دیكه نین‌و هه‌ر به‌رهه‌می خه‌یاڵ‌و خولیای حیزبه‌كانن‌و زاده‌ی فه‌رهه‌نگێكی كراوه نیین‌و له‌بازنه‌یه‌كی داخراوی كانزایی رزیودا ده‌خولێنه‌وه، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌رلێشێواوییه‌كی گه‌وره‌ن بۆ خۆێنه‌ران‌و دروستكارێكی راسته‌وخۆی ئه‌و خوێنه‌ره كوشنده‌یه‌ن كه به‌ختیار عه‌لی باسی لێوه‌ده‌كات. دابه‌شكردنی رۆشنبیری له‌لایه‌ن حیزب‌و دیوه‌خانه‌كانه‌وه بۆ ده‌یان ژووری بچوكتری ئه‌و دیوه‌خانانه بێجگه له‌به‌رهه‌مهێنانی جه‌هلێكی كوشنده‌و به‌رپاكردنی فه‌زایه‌كی گه‌وره‌ی بێباكی هیچی تر نین، ئه‌و هه‌وڵه جدیانه‌شی كه له‌و نێوه‌ندانه‌دا جیاوازییه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن، له‌فه‌زایه‌كی وا داخراودا راسته‌وخۆ گرفتاری ئه‌و دیوه‌خانانه‌ن‌و به‌رده‌وام به‌ده‌ست ئه‌و قه‌یرانی داخران‌و بێباكییه گه‌ورانه‌وه ده‌ناڵێنن. هه‌ڵبه‌ت ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات ئه‌م فه‌زا بێسه‌روبه‌ر‌و بێباكییه به میدیای ئازاد‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ناوده‌به‌ن‌و وه‌ك هه‌ڵپه‌یه‌كی دیموكراسی به هاوڵاتیانی ده‌فرۆشنه‌وه، ئازادی راده‌ربڕین بریتی نییه له‌مه‌كره‌مه‌ی رێپێدان‌و رێپێنه‌دان، به‌ڕه‌ڵایی‌و سه‌ركوتكردن، پاره‌به‌خشینه‌وه‌و پێلكاری به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، نه‌خێر به‌ڵكه ئازادی نوسین‌و روانین واته ئازادی بێ سه‌ركوتكردنی روانین‌و دنیابینییه جیاوازه‌زكان، واته گرنگیدان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و به‌دواداچون، ئیعترافكردنه به سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگاكان‌و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان‌و گرنگیدانه به فه‌رهه‌نگی كرانه‌وه‌و دیالۆگ‌و بایه‌خدان به مرۆڤ‌و ره‌خنه‌و شه‌فافیه‌ت‌و به‌رپرسیارێتی‌و عه‌داله‌تی یاسایی‌و فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیریی.



del.icio.us
Digg