شیعری گه‌نج: بوونێکی سه‌رنجڕاکێشه نه‌ک خۆکردنه به سه‌رنجێکش
هه‌ندرێن به‌شی یه‌که‌م
"کام ئاسته‌نگ رێگه له ئێمه ده‌گرێت که به زه‌رده‌خه‌یه‌که‌وه باسی هه‌قیقه‌ت نه‌که‌ین".
هۆراتیۆس
(له به‌شی یه‌که‌می کتێبی: نیتشه "گرفت -رمانی ڤاگنه‌ر- Fallet Wagnar")
تێبینی:
ئه‌م وتاره له ماوه‌ی 17 و 25ی 2009 به دوو به‌ش له پاشکۆی هه‌فتانه‌ی رۆشنبیریی "کوردستان راپۆرت"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئێستا دوای چاککردنی هه‌ڵه زمانیی و زیاتر مشتوماڵکردنی روانگه‌کانی له له"ده‌نگه‌کان"دا بڵاویده‌که‌ینه‌وه.
شیعری کوردیی رابردوو، یان به واتای ته‌وه‌ره‌که‌ی "کوردستان راپۆرت" شیعری "ئه‌زمووندار"ه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی بیستدا، گیرۆده‌ی ته‌نگژه‌یه‌کی فره‌ره‌هه‌ند بووه. بۆیه ئه‌و شیعره چیتر تامی نه‌ماوه یان ناتوانێت، هه‌روه‌ک شاعیره "گه‌نج"ه‌کان له به‌شی یه‌که‌می ته‌وه‌ری ناوبراوه‌دا رایه‌ده‌گه‌نن، مه‌یل و پرسیاره‌کانی ئه‌و خوێنه‌ره ئێستاخواز و کاڵاساره ده‌رببڕێت. به واتایه‌کی تر: وێده‌چێت شیعری"ئه‌زمووندار"ه‌کان له ئاستی بیرکردنه‌وه و ئێستێتیکییه‌وه چیتر نه‌توانن ئه‌و واقیعه نائاماده‌یه بۆ ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره پۆستکوردایه‌تییه ئاماده بکه‌ن که سۆراغی ده‌که‌ن. هاوکاتیش ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه نه‌توانێت روحی ئه‌و سه‌رده‌مه به جیهانیبوون، ته‌کنیکسالار و کاڵاخوازه ده‌رببڕێت که ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆیان کردۆته وێنه‌ی کاڵاکانی خۆیانه‌وه. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه، وه‌ک کۆنه کادیر و سه‌رۆکی حیزبه‌کانی کوردستان و رۆژه‌هه‌ڵات، ناخوازێت ئه‌وه قه‌بووڵبکات یان بیر له‌وه بکاته‌وه که ئه‌و شاعیره "گه‌نج"انه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان به میراتگری شیعری هاوسه‌رده‌می کوردیی بزانن یان ده‌نگیان ببیسترێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌و چیتر ناتوانێت "داهێنان" بکات و "داهێنه‌ر" بێت، به‌ڵکوو هاوکاتیش چونکه ئه‌و شیعره‌ی وی که خه‌مه‌کانی زیاتر شه‌حنکراوه به پرسی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیی، یان به واتای ژان فرانسوا لیۆتار، هه‌ڵگری "داستانه مه‌زنه‌کان"ه یانیش هه‌ڵگری زمانێکی سیمبوولیی، هاورده‌یی و ئاڵۆزکاوه.
که‌واته هه‌موو سه‌رده‌مێک زمان و ده‌نگێکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت. به‌مجۆره ناکرێت زمان و ده‌نگی شیعری رابردووی کوردیی، ده‌ربڕی ده‌نگ و زمانی شیعری ئه‌مڕۆش بێت.
دیاره له ئاکامی ئه‌زموونی 19 ساڵه‌ی "کوردانه"ی بێکردانه‌ی حیزبی کوردیی و باڵاده‌ستی کاڵا هه‌وه‌سبزوێنه‌کانی به‌جیهانیبوون و ته‌کنیکدا ئه‌و خه‌مه نیشتیمانیی و زمانه قوڕسه‌ی له کن ئه‌وان کرێت و بێبه‌هاکردوون. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی شاعیری دوێنێ ده‌خوازێت به زمانێکی کۆنکرێتییه‌وه خه‌مه خودیی و رۆژگاره له بێماڵیی و بێڕه‌چه‌ڵه‌که‌ی خۆی ده‌رببڕێت.
لێ له‌و په‌نابردنه‌ی "شاعیری گه‌نج" بۆ شاعیره "ئه‌زمووندار"ه‌کاندا جۆره هاودژییه‌ک هه‌یه؛ ئه‌و جۆره داخوازیی و پرسیارکردنه له "ئه‌زمووندار"ه‌کان راسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه دڵنیا نییه له‌و شێواز و زمانه‌ی که هه‌یه‌تی. بۆیه بۆ متمانه کردن به خۆیی و شیعره‌که‌ی پێویستی به "ئامۆژگاری" شاعیره "ئه‌زمووندار"ه‌کانه‌وه هه‌یه. که‌واته هه‌رچه‌ند له لایه‌که‌وه ئه‌و شاعیره نوێیه مه‌یلی بۆ زمانێکی تری شیعریی و ئاماده‌کردنی واقیعێکی نائاماده هه‌یه که رۆژگاری ئێستا په‌رۆشییه‌تی، که‌چی له لایه‌کی تریشه‌وه وێده‌چێت هێشتا نه‌یتوانیبێت له جیهانی ئه‌و شیعره‌ی رابردوو دابڕانێکی ئێستێتیکیی و ماریفی پێشکه‌شبکات. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه، کتومت وه‌ک بواری سیاسیی و جڤاکیی، به هۆی ئه‌جێندایه کۆنپارێزیی، مجگێزه خێڵه‌کییه‌که‌یه‌وه، چونکه له تاکه روانگه‌یه‌کی نه‌ریتیی و به‌سه‌رچوودا چه‌قیبه‌ستووه، هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌دا به بیانۆی نه‌بوونی جۆره "ئیزافه"یه‌کی نوێ له کن ئه‌و شاعیره نوێیه و به‌رده‌وامی "داهێنان"ی له شیعری خۆیدا، مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک ده‌مڕاستی شیعریی کوردیی بپارێزێت. به‌مه‌ش ئه‌و ره‌وته شیعرییه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی تازه‌باو په‌راوێز بکات. لێبه‌ڵێ، کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌و شاعیره رابردوو، "ئه‌زمووندار"ه پرسیار بکرێت، ئه‌رێ ده‌کێر پێناسه‌یه‌کی کۆنکرێتی ئه‌و "داهێنان"ه‌ی خۆتمان بۆ بکه‌یت؟ ئاخر ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه له‌و ته‌وه‌ره‌دا به ته‌رزێک ده‌خه‌بتێ و قسان هه‌ڵده‌دات، هه‌روه‌ک گوایه "شاکاری" جیهانی بۆ نووسیوین. بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه، به واتای نیتشه‌یی، که پێویسته ئێمه "ساتێک هه‌وا بگۆڕێن. هه‌وا! ئاو و هه‌وای زیاتر!" (1)، تاکوو ئه‌و که‌ژ و هه‌وایه نه‌گۆڕه‌ی بواری رۆشنبیرییمان له‌و گێژاوه بێ‌دار بکه‌ینه‌وه.
به‌مجۆره کاتێک ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه ده‌توانێت له‌و دۆخه ئۆپۆزیسیۆنه په‌راوێزکراوه‌وه رزگار بێت که به زمانێکی نوێی شیعرییه‌وه سه‌رنجمان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و واقیعه نا ئاماده‌یه رابکێشێت که خۆی خه‌ونی پێیه‌وه ده‌بینێت. ئاماده‌کردنی واقیعێکی نائاماده‌ش، به گه‌ڕانه‌وه بۆ نیتشه، بێدارکردنه‌وه‌ی "مه‌زه‌نده، پێشهه‌ستیی و گومانه‌کانه... ئه‌و هزره که‌ڵه‌که‌بووه هێشتا له دایک نه‌بووانه‌یه... ئاژاوه‌یه‌ک که له نوێڕا تووشمان ده‌بێت... ئاژاوه مه‌زنده، پێشهه‌ستیی و گومانه‌کان بێ‌دار ده‌کاته‌وه..." (2)
به‌ڵێ، ئه‌م نووسینه، به واتای ژیل دولۆزیی، وه‌ک نماییشی پێشه‌نگایه‌ک، فیلمێک و کۆپله کۆپله‌ی دیمه‌نگه‌لێکی ئه‌و ره‌وشه خه‌مۆکه کولتوورییه داپۆشراوه، قۆرخکراوه و ده‌مبه‌ستکراوه، دوای تووڕهه‌ڵدانی ئاسته‌نگه‌کانه‌وه، "به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه هه‌قیقه‌ت"ه‌کان پێشکه‌شده‌کا و به گۆ ده‌هێنێت. (سه‌باره‌ت به‌و شێوازه دولۆزییه، بڕوانه: فه‌لسه‌فه‌ی کۆچه‌ری، و. هه‌ندرێن، چاپخانه‌ی نما، هه‌ولێر2005).
لێره‌دا، له کاتێکدا که نووسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زۆر حه‌ز له سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی جیهانی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده گوازتنه‌وه‌ی ئه‌زموونه رۆشنبیریی و سیاسییه‌کانیش ره‌هه‌ندی بازاڕییان وه‌رگرتووه نه ره‌هه‌ندی گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌ی کرده‌یی، لێ بێسوود نابێت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بۆ ئه‌زموونی ئێستای ئه‌ده‌بی سوێدیی رابکێشم، که هاوینی ئه‌مساڵ، 2009 له ده‌ستپێکدا ده‌سته‌یه‌ک له شاعیر و په‌خشاننووسی نه‌وه‌ی ئێستا "مانێفێست"ێکیان بڵاوکرده‌وه. له‌وێدا رایانه‌گه‌یاند که پێویسته شێواز و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئه‌ده‌به باوه‌ی سوێدیی نوێبکرێته‌وه. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌یه‌کی تر له نووسه‌ری ژانرنووسی جیاواز "مانێفێست"ێکیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و "مانێفێست"ه‌وه بڵاوکردنه‌وه. له ئاکامی ئه‌و دوو "مانێفێست"ه دژ به یه‌که‌دا نووسه‌رگه‌لێکی "گه‌نج" و "پیر" بۆ چه‌ند مانگ مشتومڕێکی فره روانگه و ره‌هه‌ندیان له مێدیاکاندا دروستکرد. دیاره ئه‌و مشتومڕانه له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی سوێدیی، به رێگای چاوپێکه‌وتنی ناچارکراو نه‌بوو، به‌ڵکوو نووسه‌ران خۆیان به نووسینی وتار رای خۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد. لێ له کن نووسه‌ر و مێدیای کوردییدا کۆی کێشه گه‌وره‌کانمان له ئاستی چاوپێکه‌وتن و پرس پێکردنی سه‌رپێی قه‌تیس ده‌مێنن. بۆیه دوای خه‌تمبوونی چاوپێکه‌وتنه‌کانه‌وه کێشه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیچ ئاکامێکیان نابێت.
پرسیار ئه‌وه‌یه: تۆ بڵێی ده‌قی نووسه‌ره "ئه‌زمووندار"ه‌کانی سوێدیی "داهێنان"یان نه‌ما بێت، بۆیه ئه‌و نووسه‌ره "گه‌نج"انه له پێناو په‌رده‌دان به "داهێنان"ی نوێ ئه‌و "مانێفیست"ه یان بڵاوکرده‌وه؟ نه‌خێر، بۆ نموونه شاعیری ناسراو‌ی سوێدیی تۆماس ترانسترۆمه‌ر تا ئێستاش له "داهێنان" به‌رده‌وامه و یه‌کێکه له کاندیده نزیکه‌کانی"خه‌ڵاتی نۆبل". هه‌روه‌ک هێشتا چه‌ندین شاعیر و رۆماننووسی نه‌وه‌ی رابردوو سوێدییش له ئاستی "داهێنان" جیهانیدان. بۆ نموونه، رۆماننووسی ناسراو تیسگ لارشۆن، که له 2004 دا مردووه، دوا کتێبی "پیاوان که رقیان له ژنانه"، که جۆره رۆمانێکی "دێکه‌رێ"، فیکشنی ئه‌ده‌بییه، له کۆی ئه‌و زمانه ئه‌وروپییانه‌ی که وه‌ریان گێڕاوه، 25 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه. که‌چی هیچێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره "ئه‌زمووندار"انه‌ی سوێدیی به‌و نووسه‌ر و شاعیره "گه‌نج"انه‌یان نه‌گوت، که ئێمه تا ئێستا "داهێنان" ده‌که‌ین و ئێوه‌ش "ئیزافه"یه‌کتان نییه. هاوکاتیش که‌سێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره سوێدییانه‌ی که نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌به‌که‌یان به پێویست ده‌زانن، وه‌ک نووسه‌ری کورد له‌و ته‌وه‌ره‌ی "کوردستان راپۆرت" و بواری تردا ده‌یبینین، تکا له نووسه‌ر و شاعیری "ئه‌زمووندار" و به‌ناو ناسراو لێ ده‌مچه‌فت و سافیلکه له ئاستی ره‌خنه‌دا ناکه‌ن که ده‌بێت قسان بکه‌ن له‌سه‌ر شیعری نوێ و کۆن!
ئاخر عه‌نتیکه‌یه له‌و ته‌وه‌ره‌ی "ک. راپۆرت"دا نووسه‌ر هه‌یه وه‌ک "ئه‌زمووندار" تکای لێکراوه له‌سه‌ر شیعری "گه‌نجان بوه‌عزێنێت، که‌چی ئه‌و "ئه‌زمووندار"ه‌ش تکا له شاعیرانێک ده‌کات قسان بکه‌ن که له بواری ره‌خنه‌دا بێ زمانن. ئه‌و ته‌رحه له نووسه‌ره تێنگات که ده‌کرێت که‌سێک شیعری "باش" بنووسێت، لێ مه‌رج نییه ببێت به واعیزێکی شیعرناس و ره‌خنه‌گر. هه‌روه‌ک ده‌کرێت که‌سێک شیعری "خراپ" بنووسێت، لێ ده‌کرێت ره‌خنه‌گرێکی "باش" و داهێنه‌ریش بێت. به‌ڵێ، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ناو پێڕی نووسه‌راندا بۆته مۆده، وه‌ک خه‌سڵه‌تی قه‌ل، عه‌له‌شیش، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی "ناسراو" یان یه‌کێک له سه‌رۆک پێڕه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه ناوی نووسه‌رێک ببات، ئیتر ئه‌وانیتر پێکڕا، وه‌ک قووقه قوقی عه‌له‌شیش، له هه‌موو قسه‌یه‌ک که بیکه‌ن، بێ ئان و سات، ناوی ئه‌و چه‌ند نووسه‌ره ناو له‌سه‌ر زارانه ده‌جوونه‌وه.
له‌وه‌ش گه‌ڕێین، بۆنموونه ره‌نگه ده‌کرێت زۆرینه‌ی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه چێژ له "گازێک له هه‌رمی روحه‌وه" وه‌رنه‌گرێت که ه‌ی به‌نده‌یه. چونکه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌یدا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ئه‌وها نییه، تاکوو نۆستالژیا و په‌رۆشییه‌کی بۆی هه‌بێت، به‌ڵکوو ئه‌و خه‌ریکی ده‌ستبه‌رکردنی ئه‌زموونێکه له ئێستا و داهاتوودا. بۆیه کێشه‌که له جیاوازی رووکه‌شی "شیعری گه‌نج" و "شیعری "پیر"دا نییه، به‌ڵکوو له خه‌می جیاوازی شیعر و مرۆڤه‌کاندایه. گوتمان دیاره ئه‌و شیعره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریی- شوێن-چیاکان که شوێنپێی له روحی مندا ریشئاژۆیه به ده‌ست ئه‌و ئه‌خلاقه "مێشسالاریی"، ده‌غه‌زار، ده‌عه‌جانبوونه‌ی ژیان که له کوردستاندا له ئارادایه نه‌بێت به "مێش"، بانگی ئه‌و رۆحه ده‌کات "هه‌ڵنێت"، چونکه "هه‌ڵهاتن به مێش-بوونه". ئه‌و شه‌ڕه ناوه‌کیی و په‌رۆشی بۆ به‌های یاده‌وه‌رییه بۆ شاعیر و خوێنه‌رێکی شه‌یدای "خاریج"، جیهانی دیگیتالیی و رۆژنامه‌خوێن مانایه‌کی ئه‌وتویان نییه. بۆیه ره‌نگه زۆر ئاسان ئه‌و شیعره به شیعریش نه‌زانن. ئێ که‌یفی خۆیانه، ده‌با به‌ڕێگه‌ی خۆیاندا بڕۆن. که‌واته ئه‌و شاعیر و خوێنه‌ره "گه‌نج"انه ده‌خوازن شیعرێک بنووس و بخوێننه‌وه که خه‌مه "وردیله" خودیی و زمانی ئه‌مڕۆی ئه‌وان ده‌رببڕن.
ئه‌گه‌ر ژیان بریتی بێت له سه‌فه‌رێکی هه‌میشه و شیعریش سه‌فه‌رێکی ناوه‌کیی بێت به‌ناو ئه‌و ژیانه‌وه، که‌واته ئه‌وه ژیانه یان زایه‌ڵه‌ی زمانه به ده‌مڕێوه شاعیری نوێ به‌رهه‌مده‌هێنێت، تاکوو ئه‌ودیوی ژیان، ئه‌و واقیعه نائاماده‌مان بۆ ئاماده بکات که ئه‌و مه‌یلی نماییشکردنییه‌تی.
له‌و دیده‌وه ئێستا مه‌یلێک بۆ ره‌وتێکی "نوێ" شیعریی له دایکبووه که به شیعری گه‌نج" ناودێر ده‌کرێت. دیاره من ئه‌و به‌ناوکردنه‌ی "گه‌نج" به کێشه ده‌زانم، چونکه ده‌سته‌واژه‌ی "گه‌نج" زیاتر وێنه‌ی ته‌مه‌نێکی فیزیکیی دیاریکراومان به یاد ده‌هێنێته‌وه نه‌ک بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ . بۆیه لێره‌دا من حه‌ز ده‌که‌م ده‌سه‌ته‌واژه‌ی ره‌وتێکی شیعری نوێ به‌کار بهێنم. ئه‌و ره‌وته شیعرییه‌ش، له پێناسه‌یه‌کی ساده و تاکڕه‌هه‌نددا، هه‌رچه‌نده دیمه‌نه گشتییه‌که‌ی به منداڵێکی باقۆ، هه‌راش نه‌بووی ئه‌و ره‌وشه سیاسیی، ئابووریی و جڤاکییه گه‌نده‌ڵ و بێ "سیاسه‌تی کو‌لتووریی"ه ده‌چێت. لێ به‌شێکیان هه‌رچه‌ند، به واتای نیتشه‌یی، "ناتوانن ئه‌و به‌ها نه‌ریتیی و چه‌قیوه شیعرییانه تێکبشکیێنن، خه‌می به دیارخستن و به گۆهێنانی واقیعێکه که له جیهانی شیعر-بوونایه‌تییه‌که‌یدا په‌نادراوه؛ ئه‌و واقیعه‌ی که وێده‌چێت ته‌نیا دڵه‌خورپه‌کانی زیاتر بکات، تاکوو هه‌میشه بگه‌ڕێت، بنووسێت. گه‌لۆ شاعیر له گه‌ڕانی به‌رده‌وامی بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و ژیانه نائاماده‌یه‌دا بێجگه له به‌رینترکردنی ته‌نیایی و دڵه‌خورپه‌کان، چیتری ده‌ستده‌که‌وێت؟
به‌هه‌مه حاڵ، تاکوو ئه‌و گومان و پرسیارانه له‌مه‌ر شیعری "رابردوو" و "ئه‌مڕۆ"دا که له ئارادایه بۆ "ئه‌وانیتر"-خوێنه‌رانیش ئاوه‌ڵا بکه‌ینه‌وه، ده‌کرێ بپرسین: گه‌لۆ ئه‌و شاعیرانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی جیهانبینیی و نۆرمه شیعرییه‌که‌یان له بیرکردنه‌وه تاکڕه‌هه‌ند و باوه‌کانی حه‌فتا و کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا ریشئاژۆیه، کاتی دابڕان و "نوێ"کردنه‌وه‌یان نه‌هاتووه؟ کێن ئه‌وانه‌ی که ده‌بێت ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن؟ ئه‌و ره‌وته شیعرییه‌ی که به "شیعری گه‌نج" ناودێر ده‌کرێت، که له بزاڤێکی به‌رهه‌ڵستکاریی په‌راوێزخراو ده‌چێت، له چتۆ ئاست و دۆخێکدایه؟
***
دیاره لێره‌دا مه‌یلی ئه‌وه‌م نییه که وه‌ک "پسپۆڕ" یان شاعیرێکی "ئه‌زمووندار"، وه‌ک قسه‌ی مه‌جلیس یان به‌رته‌کێک له مجگێزیی خێڵه‌کیی بڕیار له‌سه‌ر "داهێنه‌ر"یی و "داهێنان"ی ده‌قه‌کانی شاعیری "رابردوو" و "ئێستا" بده‌م. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه 19 ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پێوانه مجگێز (میزاج)ییه له ئاستی سیاسیی و رۆشنبیرییدا ژیان، ماف، ئازادیی و ئه‌رکه‌کانمان ده‌قه‌بلێنێت. چونکه، وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌لحۆییه ئێمه بڕیار بده‌ین که کێ بۆی هه‌یه بنووسێت یان نه‌نووسێت.
وه‌کو تر، له کن من، ئه‌گه‌ر ده‌قێک یان ئه‌زموونێک دڵکێشم بکات، وه‌ک باوه، له گفتوگۆیه‌ک یان ستوونێکی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی بۆ ناکه‌م، به‌ڵکوو به گوێره‌ی توانا، چێژ و دۆخی دڵنه‌رمی کاته‌وه، به ده‌ر له ره‌هه‌ندی "پیر" و "گه‌نج"، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆم ئه‌و ده‌ق و ئه‌زموونه‌م به جوانیی و ناشیرینییه‌کانه‌وه به‌رهه‌مهێنا بێت، مشتوماڵی ده‌که‌م، ده‌یلاوێنمه‌وه و سه‌رکۆنه‌ی ده‌که‌م. ئه‌گه‌ر خوێنه‌ریش ئێتیکی نووسینی هه‌بێت ده‌بێت ئه‌و ئاکاره‌ی منی له دیاد گرتبێت، که من، لێره‌دا بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خۆم بکه‌مه‌وه، له‌سه‌ر به‌شێک له‌و شیعره‌م نووسیوه که له‌سه‌ری نه‌نووسراوه، که "نه‌ناسراو" بووه و ده‌بوو/ده‌بێ ناسبکرێت. دیار من له گفتوگه‌یه‌کمدا له گۆڤاری "رامان"دا، 2005 به چڕی ئاماژه‌م به گرینگی شیعری ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا داوه.
ئاشکرایه ده‌مێکه دیارده‌ی ئه‌و بۆشاییه شیعرییه له نێوان نه‌وه‌ی رابردوو و ئه‌مڕۆدا له ئارادایه. هاوکاتیش ده‌مێکه ئه‌و نه‌وه نوێیه له بواری جوودای رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بییدا ئاماده‌یی هه‌یه. وه‌لێ ئه‌گه‌ر له کن ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره "ئه‌زمووندار"انه‌وه ئه‌و چه‌ند شاعیره "گه‌نج"ه‌ی، که له وه‌ڵامه مه‌یله و له یه‌کچووه‌کانیاندا له ته‌وه‌ره‌که‌ی " کوردستان راپۆرت"دا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، شیعری "جوان" ده‌نووسن یان داهاتووی باشیان هه‌یه، ئه‌ی بۆچی به‌ر له‌و ته‌وه‌ره‌ی که له ماوه‌ی مانی 11 و 12ی 2009 له" کوردستان راپۆرت"دا سازکراوه جارێک له جاران له نووسینێکیاندا ئاماژه‌یه‌کی بایه‌خداریان پێنه‌کردوون یان کۆڕێکی تایبه‌تیان بۆ ساز نه‌کردوون؟ بۆ نموونه که‌ریم ده‌شتی، عه‌باس عه‌بدولا یوسف و دڵشاد عه‌بدوڵا... که وابزانم هه‌م هه‌رسێکیان ده‌ستبه‌کارن له "یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر" و گۆڤاره‌که‌یان و هه‌میش دووانیان سه‌رنووسه‌ری "ئاینده" و "مێرگ" ن و له شوێنی تریشدا کاربه‌ده‌ستن، ده‌کرێت پێکه‌وه به گوێره‌ی توانا، به ده‌ر له به‌های ماددیی هه‌رنا بۆ جۆشدانی ئه‌و دۆخه مت و مردۆخه‌ی رۆشنبیرییه‌ی که له کوردستاندا له ئاردایه، زنجیره کۆڕكێک یان ته‌رزه فیستیڤالێکی دوور له به‌های ماددیی له حه‌وشه داخراو و خه‌مۆکه‌که‌ی "یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر" دا بۆ ئه‌و ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه یان هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو ده‌نگ و نه‌وه‌کاندا بسازێنن. (ده‌زانم ئێستا ده‌ڵێن، ئێمه کۆشیعر و شیعرگه‌لی "گه‌نج"انمان له گۆڤاره‌کانماندا چاپکردوون). کێشه‌ی ئه‌و گۆڤارانه ئه‌وه‌یه، ناتوانن له‌و شێوازه نه‌ریتییه تێبپه‌ڕنن. ئه‌مڕۆ ئه‌وکاته گۆڤارێک به شێوه‌یه‌کی کارا ده‌توانێت کارێگه‌ریی له‌سه‌ر رۆشنبیریی کوردییدا هه‌بێت، که له ئاراسته‌یه‌کی ئامانجداردا له روانگه‌ی تیۆریی فره‌ره‌هه‌نددا ته‌وه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته نوێیه‌کان بسازێنێت. له کاتێکدا که مرۆ وه‌ک پێشنیاز به خاوه‌ن ئه‌و گۆڤاره ناوبراوانه ده‌ڵێت، بۆ ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و نووسه‌ره فه‌رامۆشکراوه ناکه‌نه‌وه، هه‌میشه وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه ته‌وه‌ر سه‌خته، چونکه نووسه‌ر نییه بنووسێت! من خۆم به‌ر له چه‌ند ساڵ جارێک که داوام له یه‌کێک له‌و گۆڤارانه کرد، که به قسه‌ی خۆیان "باشترین گۆڤاره"، که ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر مه‌سعود محه‌مه‌د بکه‌نه‌وه، که‌چی وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو، که کارێکی وا سه‌رناگرێت، چونکه نووسه‌رانێکی خاوه‌ن توانا‌مان بۆ ته‌وه‌ر نییه جا که ره‌خنه‌ش له ئاست و نه‌ریتی کۆنی ئه‌و گۆڤارانه ده‌گریت، ده‌ماریان سوار ده‌بێت! که‌واته ئه‌و قسه‌یه‌ی که ده‌ڵێ: هێشتا نووسه‌رانی رابردوو "ئیبداع"یان ماوه، مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی نییه؟
ئه‌گه‌ر وانییه، ده‌بێت به‌شێکی گرینگی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییانه ئه‌رکی "یه‌کێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر" و "یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد" بێت، (نازانم هێ له‌وه‌ی هه‌ولێر، یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد هه‌یه؟) ، که به لای که‌می ساڵانه به شێوه‌ی جیاواز کۆڕگه‌لێکی فره‌وان، فیستیڤالی ئه‌ده‌بی بکه‌ن. هه‌روه‌ک جێگه‌ی سه‌رنجه، نووسه‌ری ئه‌مڕۆ له خۆی ناپرسێت: بۆچی "وه‌زاره‌تی رۆشنبیری" ،که له "وه‌زاره‌تی گۆرانیی" ده‌چێت، بۆچی ئه‌و هه‌موو بودجه‌ی کوردستانه له سه‌ر حیسابی رۆشنبیریی له سازکردنی کلیپێکی عه‌نتیکه بۆ کچه گۆرانیبێژه گه‌نج یان به‌ناو نوێیه‌کان به سه‌فه‌ری لوبنان و میسر و تورکیا خه‌رجده‌کات، که‌چی هیچ بایه‌خێک به‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه نادات؟ چما ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه ناپرسێت: ئه‌و "وه‌زاره‌ته..." بۆ ئاهه‌نگێڕان و به‌زمگه‌رمکردن داواوه‌تی ده‌یان گۆرانبێژی بێ "ئیزافه"ه‌یه‌کی نوێ ده‌کات، ئه‌دی بۆ فیستیڤالێک بۆ ئه‌و ده‌نگه شیعرییه نوێیه ناڕه‌خسێنێت، تاکوو ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵگری ئومێدی "ئیزافه"یه‌کی شیعریی و ئه‌ده‌بیین به‌هره‌که‌یان بڕسکێن ؟ تۆ بڵێی شیعر له گۆرانی گۆتن بێبایه‌خدارتر بێت؟ ئاخر مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی نییه، که نووسه‌رێک له‌و نه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و بابه‌تانه ناورووژێنێت؟ لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه به‌های موزیک نه‌ک "گۆرانی بازاڕیی" له به‌های شیعر به که‌متر بزانم، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌و وێنه‌ی گشتییه‌ی ئه‌و "وه‌زاره‌تی رۆشنبیری"یه‌یه که تاکوو ئێستا نیشانیداوه. چونکه، نیتشه واته‌نی: تا ئه‌مڕۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته " ته‌نیا پاره بۆ موزیکی نه‌خۆش" و تشتی عه‌نتیکه به‌کار ده‌هێنێت. ئه‌وکات نیتشه ده‌گوت "شانۆیه گه‌وره‌که‌مان به ڤاگنه‌ر ده‌ژیت." (3)
که‌واته ئه‌رێ جێگه‌ی گومان و پرسیار نییه، که ئه‌و وه‌زه‌ره‌ته، به ناوی رۆشنبیریی و له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی حکومه‌ت و هاووڵاتیانه‌وه، به ملیۆن دینار له "فسیتیڤالی جگه‌رخوێن" و په‌یکه‌ره‌که‌ی، رێزلێنان له هێدیی و ... تاد دوای به هه‌ده‌ر ببات، که‌چی نه‌توانێت بیر له سازکردنی کۆڕێک یان یادێکی رۆشنبیریی لایه‌قدار بۆ نووسه‌رگه‌لێکی وه‌ک عه‌بدولخالق مه‌عروف، مه‌سعود محه‌مه‌د، شوکور مسته‌فا و چه‌ندین نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی به‌هاداری تر بکاته‌وه؟! ئاماده‌وه‌کو تر من له وتاری "به جڤاکیکردنی سیاسه‌تی رۆشنبیریی له کوردستاندا"، باسم له ئه‌رکی "وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی"ه‌یه‌کی کارا کردووه.(4)
***
لێره‌دا بێسوود نابێت، که وه‌ک ئاراسته‌یه‌کی هاوته‌ریب (په‌ره‌لێل) ئاماژه بۆ رۆڵی گۆڤاره و نووسه‌ره به "ئه‌زموون"ه‌کانی سوێد بکه‌ین. دیار له سوێدیش ئه‌وه ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره "ئه‌زمووندار" انه‌ن که به رێگای فیستیڤال، گفتۆگۆیی ره‌خنه‌یی، ته‌وه‌ر کردنه‌وه له گۆڤار و ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌کانیانه‌وه، ده‌نگی نوێی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی ده‌ڕسکێنن. بۆ نموونه، دوو ساڵ له‌مه‌به‌ر گه‌وره‌ترین چاپخانه‌ی سوێدیی "Bonniers" کۆشیعری "ماسی زیویی-Silverfisken" بۆ کیژه شاعیرێکی 26 ساڵه، سۆفیا راپ یۆهانسۆن چاپکرد. دیاره‌ئه‌و کچه شاعیره له "نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی" ئه‌و کۆشیعره‌ی نووسیبوو. شاعیر له‌ناو زمانێکی شیعرییدا ئه‌زموونی سه‌ختی منداڵیی و هه‌رزه‌کاریی، په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ باوکیی و ژینگه منداڵییه ئازاراوییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات. له‌وێدا خوێنه‌ر به هه‌ستی نیگه‌ران و به‌ده‌ست مامه‌ڵه سێکسییه‌کانی باوکی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئاشنا ده‌بێت. به کورتی ئه‌و کۆشیعره به شیعراندنی ئه‌زموونی منداڵیی و هه‌ره‌زه‌کاریی خۆیه‌وه، جیهانێکی شاراوه‌مان بۆ به گۆده‌هێنت که له‌مدیوی ئه‌خلاقه بینراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا له یارادایه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆشیعره له میدیاکانی سوێدییدا گفتوگۆیه‌کی گه‌رم له‌سه‌ر ئه‌و چاپکردنی ئه‌و کۆشیعره سازبوو. چونکه به‌شێک له ره‌خنه‌گره کۆنپارێزه‌کان پێیان وابوو که له رووی ئه‌خلاقییه‌وه نه‌ده‌بوو ئه‌و کۆشیعره چاپبکرێت. چونکه، به رای ئه‌وان، ئاشکراکردنی ئه‌و ره‌فتاره نائه‌خلاقییه که باوکی له‌گه‌ڵیدا کردوویه‌تی، کاریگه‌ریی نه‌رێتیی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش، به‌شێکی تر له ره‌خنه‌گره لیبراله نوێ، رادیکال و چه‌پڕۆکان ئه‌و کۆشیعره‌یان له ئاستی شیعریی و ئازادییه‌وه، په‌نسندا. دواجار ئه‌و کچه شاعیره بوو به شاعیرێکی ناسراو. هه‌رچه‌ند ئه‌و کیژه شاعیره له "نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی- شێتخانه"یه ، که‌چی خه‌ریکی داهێنانه. ئه‌و شاعیره ئه‌و دۆخه نه‌خۆشی ده‌روونییه‌ی کرد به داهێنان. ئه‌دی قه‌ول هه‌موومان باس له‌وه ناکه‌ین، که کرده‌ی شیعریی ئاشکراکردنی جیهانه نائاماده و حه‌شاردراوه‌کانه؟ کرده‌ی شیعر، ئۆکتاڤیۆ پاز واته‌نی، توانایه‌ک به مرۆ ده‌به‌خشێت: " که بتوانێ هه‌میشه ده‌ڤه‌ره تازه‌کان داگیر بکات، به‌ڵام که مرۆ خۆی قاچی خسته ناو ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ببنه خۆڵه‌مێش، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌کی فراژاوه بۆ مه‌رگێکی تازه له دایک بوونه‌وه‌یه‌کی تازه‌تر." (5)
بێنه به‌رچاوی خۆت ئه‌گه‌ر شاعیرێکی نه‌خۆش و نه‌ناسراو کۆشیعرێکی وا بۆ چاپخانه و گۆڤارێکی کوردیی بنێرێت، چۆن ده‌بێت!
***
به‌ڵێ، ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه نه‌خه‌مڵیوه، وێڕای ئاستی رۆشنبیرییه‌کی رۆژنامه‌وانی و گرفتی جوانناسیی له زمانییدا، لێ هه‌ڵگری خه‌می جیاوازی جڤاکیی، کو‌لتووریی و زیاتر ناسنامه‌ی خودییه، که‌چی له گفتوگۆ ئه‌ده‌بیی و بواری ره‌خنه‌دا که‌م و زۆر بایه‌خیان پێناده‌رێت. یه‌کێک له هۆکرده‌کان ئه‌وه‌یه، که به‌ناو ره‌خنه‌گر و گۆڤار و وه‌شانخانه‌کان له سنووری بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تاکڕه‌هه‌ندیی و باوی ئه‌ده‌بیی و چه‌ند شاعیری رابردوو و به ئیدۆلکراودا چه‌قیان به‌ستووه. وه‌ک گوتمان، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ش له شه‌ست و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو، مۆدێرنیزم‌دا ریشئاژۆیه، له‌وێدا شیعری کوردیی شێواز و ناوه‌ڕۆکێکی نوێ ده‌پۆشێت. ئه‌مه‌ش له دواجاردا بوو به روانگه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ رێگه‌نادا ئه‌و ره‌وته نوێیه به ئازادی بڕسکێت. له ئاکامی ئه‌مه‌شدا ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه، وه‌ک ده‌نگێکی"ئۆپۆزیسۆن"، که‌مبایه‌خکراوه.
هه‌موو ده‌زانین، وه‌شانخانه بوجداره‌کانی وه‌ک "ئاراس" و "سه‌رده‌م" به تایبه‌تی، که ئه‌و دووه حه‌ز ده‌که‌ن وه‌ک ده‌زگای "سه‌ربه‌خۆ" بناسرێن، بگره وه‌شانه به‌ناو "ئه‌هلی"یه‌کانیش، چۆن کۆشیعر و کتێبی شاعیر و نووسه‌ره "گه‌وره-پیر"ه‌کان، سه‌رباری دووباره چاپکردنه‌وه‌ی "کۆی به‌رهه‌م"ه کۆنه‌کانیان، به فه‌ڕاحی چاپده‌که‌ن، که‌چی شاعیرێکی "گه‌نج" یان "نه‌ناسراو" ده‌بێ به تکا و واسیته یان له کۆڵانی حیزبییه‌وه ئه‌و چاپخانانه رازی بکات تاکوو کۆشیعرێکی بۆ چاپبکه‌ن.
ئه‌مڕۆ له ئه‌ده‌بی کوردییدا هه‌ر ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه نوێیه هیدڵی (جددی)یه په‌راوێز نه‌خراوه، به‌ڵکوو خودی کرده‌ی شیعر، یاده‌وه‌ریی زمان و کو‌لتووریی خوێندنه‌وه‌ش بێبه‌ها کراون. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه شیعرییه هه‌رزانکراوه بگۆڕدرێت ده‌بێت پایه‌کانی ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره‌ی که به ریگای ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و ئابوورییه‌وه ده‌مڕاستی رۆشنبیریی و شیعریی ده‌که‌ن هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه. به گرینگ نه‌زانینی ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه تشتێکی ئاساییه، چونکه کاتێک، نه ره‌خنه‌گرێک، نه تیڤێیه‌ک، نه چاپخانه‌یه‌کی "ناسراو" و باڵاده‌ست له‌سه‌ریان نه‌نووسن، دیدارێکیان له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ن و کوشیعره‌کانیان چاپنه‌که‌ن چۆن بناسرێن؟ چۆن وزه و کێشه شیعریی و زمانه‌کانیان بزانێن و بزانن؟ کاتێک گۆڤار و پاشکۆیه ئه‌ده‌بییه‌کان کۆشیعره‌کانی ئه‌و شاعیره گه‌نجه نه‌ناسێنێت، چۆن خوێنه‌ر ده‌کڕێت؟
***
لێره‌دا ناچارم راشکاوانه"به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه" بێژم، به‌شێکی زۆری ئه‌و پاشه‌گه‌ردانییه شیعریی و په‌راوێزخستنه‌ی ده‌نگی گه‌نج په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی یان ، په‌یوه‌ندی به‌و گوڕاح و مجگێزه خێڵه‌کییه‌ی گۆڤار و پاشکۆگه‌لێکی وه‌ک "رامان"، "ئاینده" ، "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" و کۆی ئه‌و شێوه بڵاوکراوه بێسه‌ر و به‌رانه‌وه هه‌یه، که وه‌ک وزه‌یه‌کی ژیان په‌رۆشخۆری ئه‌و ده‌نگه نوێیانه‌ی ئێستا و رابردووی شیعری کوردیی نین. له کاتێکدا ده‌بێت ئه‌وانه وه‌ک ده‌زگای بوجه‌داری حیزبی به ده‌ستپێوه‌گرتنه‌وه بوار بۆ رسکان و ده‌رکه‌وتنیان بڕه‌خسێنرێت. به‌رای من، خه‌می ئه‌و گۆڤار و "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" ه بودجه‌دار و ده‌سه‌ڵاتدارانه زیاتر بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان وه‌ک به‌شێک له‌و توێژه ئه‌ریستۆکراتییه تازه‌باوه، ته‌نیا له خزمه‌تی پێڕێکی په‌سه‌نده‌رانه‌ی ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره به‌ناو "گه‌وره و داهێنه‌ر‌ی گه‌له‌که‌مان" ه که به‌مه‌ش شه‌رعییه‌ت بۆ قۆرغکردنی ئه‌به‌دیی ئه‌و گۆڤار و پاشکۆ و ده‌زگا ئه‌ده‌بییانه وه‌رگرن. دیاره ئه‌و پێڕه‌ی که "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به پاڵپشتی بودجه‌یه‌کی قه‌به‌ی حیزبییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر "داهێنه‌ریی" و "ناداهێنه‌ریی" شاعیر و ده‌ق ده‌ده‌ن. به رێگای به‌ڕاداندانی نووسین و دیداری دووباره‌وه خه‌ریکی په‌سندان و به پاڵه‌وانکردنی پێڕه‌کانی خۆیانن و ئه‌و شیعرانه‌ش بڵاوده‌که‌نه‌وه که خۆیان پێیان خۆشه. له کاتێکدا ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌وانه که به ته‌وه‌ر و خوێندنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه ئه‌و ده‌نگه نوێیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، تاکوو داهاتووی زمانی کوردیی و ئاوه‌دان و شکۆمه‌ند بێت.
به‌ڵێ، له کاتێکدا که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و گۆڤار و پاشکۆ ئه‌ده‌بییانه گوایه ته‌نیا "شیعر و نووسینی داهێنه‌ران" بڵاوده‌که‌نه‌وه، که‌چی به‌شێک له‌و پێڕه، که من له نزیکه‌وه ده‌زانم، بۆ مه‌یلی "ئاشقایه‌تی" یان خۆ شیرینکردن، شیعری هه‌ندێ ژن و پیاو بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌مامکی "پسپۆڕی"یان له شیعر له‌سه‌ر رووخساری ئه‌رستۆکراتییانه‌یان هه‌ڵده‌داته‌وه. له‌وه‌ش بترازێین، هه‌ر هه‌مان تاقمی "ره‌خنه‌ی چاو‌دێر" به ناوی ئه‌ده‌ب و کولتووری کوردییه‌وه ساڵانه بودجه‌یه‌کی بێ‌سنوور له سامان و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بۆ چاپی کتێبه‌کانی نووسه‌رانی هاوپێڕه‌کان و داوه‌تکردنی نووسه‌رانی کورد و بێگانه‌ی هاوپێڕی خۆیان بۆ فیستیڤاله ئه‌جێندا حیزبییه‌کانیانه‌وه، ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن. چه‌ند شاعیری گه‌نجیش داوه‌تی ئه‌و فیستیڤاله ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی هاندانیانه بۆ وه‌رگرتنی "خه‌ڵات"ێکی ماددیی نه‌ک مانه‌ویی، هێنده هاندانیان نییه بۆ خۆ په‌روه‌رده‌کردن.
له‌وه‌ش بترازێین، له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دۆخه رۆشنبیرییه سته‌مگه‌ره‌یه‌دا که پارساڵ، 2008 چۆن جه‌ماعه‌تی "فیستیڤالی گه‌لاوێژ" چه‌واشه‌کارانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی من "ئه‌زموونی بێماڵیی و شیعرییه‌تی به‌رهه‌ڵستکاریی"کرد که له‌سه‌ر ده‌نگێکی "گه‌نج"، رابه‌ر فاریق بوو. له کاتێکدا تاقمی "فیستیڤالی گه‌لاوێژ" ساڵانه خه‌ریکی گاگۆلكێ کردنن به دوای رازیکردنی چه‌ند نووسه‌ری بیانی بۆ "فیستیڤاڵ"ه‌که‌یان، یان به رێگای به‌ر‌تیله‌وه خه‌ریکی کڕینی چه‌ند نووسه‌ری عه‌ره‌ب و فارسن تا پێمان بڵێن، خه‌ریکی سازاندنی "لۆبی کوردی"ین. ئاخر سه‌یره ئه‌و به‌ناو "فیستیڤاڵه" دوای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه و پێوه‌نانه‌وه وتارێک قه‌بووڵ بکات، له‌وه‌ش گه‌ڕێین که داواتکردنی من پاره‌ی تێده‌چوو، یان تا ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ داوه‌تکردنی من سه‌رفی ده‌که‌ن له داوه‌تکردنی پێڕی خۆیان یان بۆ باشتر ده‌م چه‌ورکردن، له رازیکردنی نووسه‌ر و شاعیرێکی هه‌میشه داواتکراوی عه‌ره‌بیی، فارسیی و ئه‌وروپیی خه‌رجی بکه‌ن، بۆ خوێندنه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌م داوه‌تیان نه‌کردم. لێ "خه‌ڵات"کردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک بێخوێندنه‌وه و بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی منیش، مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی ئه‌و "فیستیڤاڵ"ه‌یه . (بۆ پینه‌کردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ش، له کن ناسیاوێک گوتبوویان وامانزانییوه هه‌ندرێن له هه‌ولێر ده‌ژیت. ئای له‌و گه‌مه ریسوا و سافیلکانه‌یه!)
لێ دواجار پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی له پشته‌وه‌ی "فیستیڤالی گه‌لاوێژ" ئاماده‌یه، ئه‌جێندایه‌کی حیزبیی و ده‌ڤه‌رییه یان رۆشنبیریی؟ "فیستیڤالی گه‌لاوێژ" ، که زۆر حه‌ز ده‌کا وه‌ک فیستیڤالێکی"سه‌ربه‌خۆ" و له خزمه‌تی "کو‌لتووریی کوردیی"ه‌دا بیناسین، به کام پێوانه و چۆن به‌ناوی هه‌ردی شاعیر، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانێکه‌وه ساڵانه"خه‌ڵات" دابه‌شده‌کات ؟! ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌و فیستیڤاله بێلایه‌ن و له خزمه‌تی رۆشنبیریی کوردییه، که مه‌به‌ستم بێبایه‌خکردنی ئه‌و ناوانه‌ی خه‌ڵاتیان به‌ناو دابه‌شده‌کرێت نییه، بۆچی له بواری لێکۆڵینه‌وه، شیعر و هونه‌ردا "خه‌ڵات" به ناوی گۆران، مه‌سعود محه‌مه‌د، عه‌بدوڵخالق مه‌عروف، ، تایه‌ر تۆفیق، عه‌لی مه‌ردان، سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ریی و ... تاد دابه‌ش ناکات؟!
2009.12/ ستۆکهۆلم



del.icio.us
Digg