ته‌نسیقی سیاسی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
له گه‌ڵ پێكهێنانی هه‌ر كابینه‌یه‌كی تازه و دابه‌شكردنی پۆستی تازه‌و ده‌ست به‌كاربوونی وه‌زیری تازه ، پێویسته چاو به ته‌نسیقی جل و به‌رگ و ئۆتۆمبێل و ژووره‌كانیش بخشێنرێته‌وه ، هه‌رچه‌نده چاو خشاندنه‌وه به ئیش و كاره‌كان ئه‌گه‌ر به پلان بێ و بۆ پیلانگێڕان نه‌بێت ، به مه‌به‌ستی مڵشكاندنی ئه‌م و ئه‌و شتێكی باشه .
چونكه لێره له گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا ملی هه‌ندێ كه‌س ده‌شكێنرێ ، هه‌ندێ ملیش ئه‌ستورتر ده‌كرێن ، بۆ هه‌نده‌كان خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ده‌بارێ و بۆ هه‌نده‌كانیش خه‌م و خه‌فه‌ت .
لێره له گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا بازاڕ و بازاڕی لیژنه‌ی كڕین له هه‌مووان زیاتر ئاوه‌دانتر ده‌بێت ، له‌م قۆناغه‌دا و هاوكات له گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌م پیاو زیاتر‌و پێویست‌تر له هه‌ر شتێكی دیكه پێویستی به ته‌نسیق و گۆڕانكاری ده‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كانیش به یه‌كه‌وه ته‌نسیقیان هه‌بێ ده‌بێ پیاو بۆ خۆشی تۆزه‌كی لێبزانێ ، چونكه به به‌بێ بوونی ته‌نسیق هیچ شتێك ناچته‌سه‌رێ ، پیاویش ئه‌گه‌ر لۆی نه‌چته‌سه‌رێ وه‌ك ئه‌وه وایه به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر پییوازی سپی كردبێت .
چونكه ناكرێ له‌و سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و دونیا بچووكبوونه‌وه‌یدا ، سكرتێره‌كه‌ت ته‌نسیقی له گه‌ڵت نه‌بێ ، ناكرێ ره‌نگی ژووره‌كه‌ت ته‌نسیقی نه‌بێت له گه‌ڵ قات و ریباته‌كه‌ت ، ناكرێ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنه‌كه ته‌نسیقی نه‌بێت له گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ، چۆن ده‌بێت ئه‌و وێنانه‌ی له ژووره‌كه‌یدا هه‌ڵواسراون ته‌نسیقی نه‌بێ له گه‌ڵ فكری خۆیدا ، ئه‌و تاخمه قه‌نه‌فه‌یه‌ی له ژووه‌كه‌یتی ، جگه له‌وه‌ی ده‌بێت ته‌نسیقی هه‌بێ له گه‌ڵ گۆڕینی په‌رده‌و بۆیاخی ژووره‌كه‌ی ، ده‌بێ ته‌نسیقی هه‌بێ له گه‌ڵ ئه‌و میوانانه‌ش كه به ده‌سكێ گوڵه‌وه بۆ پیرۆزبایلێكردنی سه‌ردانی ده‌كه‌ن ، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانشدا ده‌بێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ژێریشی ته‌نسیقی هه‌بێ له گه‌ڵ ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه‌تی .
پیاو هه‌یه له ته‌نسیقدا ئه‌وه‌نده لێزان و شاره‌زاییه پێویستی به‌كه‌س نییه ، له به‌هاراندا ته‌نیا ریباتی كه‌سك ده‌به‌ستێ ، له پایزاندا قه‌میسێكی زه‌رد له‌به‌ر ده‌كات ، له هاوینانیشدا تیشێرتێكی نیوقۆڵی سۆر ، له زستانیشدا قاپوتێكی مه‌یله‌و قاوه‌یی له‌به‌ر ده‌كات .



del.icio.us
Digg