جینیۆلۆژی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی خێڵه‌کی
تێبینی : ئه‌م وتاره‌م نزیک به ساڵ و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر نووسیوه،بڵاوکردنه‌وه‌یم ڕاگرتبوو.
پاشان که له‌م ڕۆژانه دووباره خوێندمه‌وه پێموابوو چاکتره له‌وه زیاتر دووانه‌که‌وێ له بڵاوکردنه‌وه.
یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی هه‌ره ناسراوه‌کانی سیستمی حکومڕانی نادیموکراتیک، کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و کورسی و پله‌و پایه‌یه. خاڵی جه‌وهه‌ری گوتاری سیسته‌مه تۆلیتاری و نادیموکراتییه‌کان له ته‌واوی ململانێ و یه‌کانبه‌رییه‌کان بریتییه له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و درێژکردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی حوکمڕانییه. حیزبه سیاسییه‌کان چ ئه‌وانه‌ی خۆیان به ده‌مڕاستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌زانن له‌وپه‌ڕی ڕاسته‌وه تا ئه‌و سه‌ری چه‌پ، یان چ ئه‌وانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ر و سێبه‌ری هێزه ئاسمانییه‌کان ده‌زانن ، هه‌موو له خاڵێکدا هاوبه‌شن ئه‌ویش هه‌وڵ و ته‌قه‌للاکردنه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، حیزبی، پاشان بنه‌ماڵه‌یی.
حیزب و سه‌رکرده سیاسییه‌کان وه‌ک کاری له مێژینه‌ی مێژووییان سه‌ره‌تا به شیعار‌و وتاری باق و بریق ده‌ست پێ ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ سوێنده‌کانیان هه‌میشه فرمێسکی تیمساحییانه بۆ خه‌ڵکی هه‌ژارو به شمه‌ینه‌ت هه‌ڵئه‌ڕێژن و کاتێکش که هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، ئێتر دوێنێیان به‌هه‌موو په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانه‌وه له یاد ئه‌چێ و زاکیره‌ی سیاسیان ته‌نها له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مرۆو دوارۆژ ده‌خولێته‌وه،له‌وه‌ش گرنگتر هه‌وڵدانه چ له‌پێکهێنانی به‌ره‌و، به‌رپاکردنی جه‌نگ و، کوشت و بڕکردنی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر، وه‌بگره تا له‌قه‌یران هه‌ڵکێشانی کۆمه‌ڵگه له پێناو درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت دابین کردنی جێگر‌و سه‌رخستنی کوڕ و بنه‌ماڵه بۆ سه‌ر حوکم.
ئه‌م وێنه گشتییه ته‌نها له چوار چێوه‌ی سیسته‌مه نا دیموکراتی و کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتووه‌کاندا بره‌وی هه‌یه، ئه‌گینا له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که هه‌ندێک دیموکراسین و یاسایان تێدا به‌ر قه‌راره‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی مه‌وجوده،زۆر که‌مه یان ته‌نانه‌ت هه‌ر نییه. کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان و وڵاتانی دواکه‌وتوو به‌نهێنی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م دیارده دزێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتن. حوسنی موباره‌ک، شاحسێن، حافز ئه‌سه‌د ،سه‌دام حسێن، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح،پاشاکانی سعودیه و ولاتانی که‌نداو و هتد میراتگر و پشکی شێریان به‌رکه‌وتووه، ئه‌م پرۆسه‌یه ئیشکردنێکی جیددی ئه‌وێ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی فاکته‌ری جۆراو جۆره‌وه به ئه‌نجام ئه‌گات وه‌ک:
یه‌ک : هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پاش.
دوو : پێک هێنانی کاریزماو به‌پیرۆز سه‌یرکردنی.
سێ : کڕینی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و چڵکاو خۆر‌و کاسه‌لێسه قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ستایش‌کردن و به‌جوان نیشاندانی ڕووی دزێوی سه‌رکرده‌و ده‌وڵه‌ت.
چوار : تیرۆرکردنی ئۆپۆزیسێۆن و ده‌نگه یاخییه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌شێوازه جۆراو جۆره ناسراو و قێزه‌وه‌نه‌کان (قه‌ده‌غه‌کردنی ئازادییه سیاسییه‌کان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ...تاد) . جا لێره‌وه گوتاری ده‌سه‌ڵات و شێوازی پیاده‌کردنی حوکم ڕه‌هه‌ندی جیاواز وه‌رده‌گرێ و لێکدانه‌وه‌ی جیا جیاش هه‌ڵئه‌گرێ. ئیتر خودی چه‌مکی ده‌سه‌ڵات له ئالیه‌تێکی جوڵاوی خاوه‌ن میکانیزمی گونجاو ده‌گۆڕێ به فریشته‌و ئیلهامی (ئیلاهی) خوایی و پیرۆز ده‌کرێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڵکێشان و چوونه‌سه‌رو به‌رینبوونه‌وه‌ی مه‌و‌دای ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌میش (ده‌سه‌ڵات) بڤه‌تر ده‌بێ و زیاتر ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی لێدوان و گفت‌و گۆو ڕه‌خنه‌وه. ئیتر ڕه‌خنه گرتن له ده‌سه‌ڵات به‌مانای مه‌ترسی دێت بۆ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا، ده‌سه‌ڵاتیش به‌هه‌موو شێواز و ئامرازه‌کانی ده‌که‌وێته وێزه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌و هه‌وڵی له ناوبردنی ئه‌دات. لێره‌وه ئازادی له‌مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه و له درووشمه زل و قه‌به‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌رجه‌سته ئه‌بێته‌وه. بۆ زیاتر ڕۆچوونه نێو باساکه‌وه باشتره گوزه‌رێک به نێو کۆمه‌ڵگادا بکه‌ین.
کۆمه‌لگه‌یه‌ک که چوارچێوه سیاسییه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی (فه‌رمانڕه‌وایه‌کی) توتالیتاری یان دیکتاتۆری بێت ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه:
یه‌ک : کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌له‌فی دواکه‌وتووی خێڵه‌کیی نامه‌ده‌نییه‌و بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان تێیدا لاوازن.
دوو : کۆمه‌لگه‌یه‌کی ناعه‌قلانییه‌و عه‌قڵیه‌تی سه‌رۆک – باوک- جێگه‌ی پراکتیکه عه‌قلانییه‌کانی گرتۆته‌وه.
سێ : کۆمه‌ڵگه‌یه‌که ئازادییه سیاسی و فه‌ردییه‌کانی تێدا پێشێلکراوه‌و سه‌ر کوتکردن بۆته ئه‌رکی هه‌موو ڕۆژه‌ی سوپا‌و پۆلیس و ئه‌من و موخابه‌رات.
چوار : کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک نۆرمی گه‌شه‌ی خۆی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه و تووشی ئیفلیجی هاتووه‌و له پێشبڕکێیه جیهانییه‌کاندا نه‌ک هه‌ر له‌دوایه به‌ڵکو هه‌نگاوه‌کانی ئێجگار سست و خاو‌ن و سه‌رئه‌نجام ده‌بێته پاشکۆی کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کان.
ئیستێک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان : به پێ ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌و به‌چاوخشانیکی خێرا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان"( کوردستانی باشور) ئه‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له ڕاستاییه‌کی مێژوودا وه‌ستاوه‌و له سایه‌ی سه‌ری سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێک ئه‌ڕوات.
خه‌سڵه‌ته گشتی و بابه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان!
یه‌ک : کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دوو چاری شێوانێکی سیاسی و ئابوری گه‌وره بۆته‌وه چ له سه‌ر ده‌ستی به‌عس و چ دوای ڕاپه‌ڕین و چ دوای ڕوخانی به‌عس. له ڕووی سیاسیه‌وه، ئاماده‌گی به‌هێزی تێدا نییه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌ره‌کی و مواجه‌هه‌کردنی مه‌رسییه‌کان و هه‌روه‌ها ده‌نگی ئازادی تێدا لاوازه‌و ته‌نانه‌ت ڕۆژ له دوای ڕۆژ لاوازتریش ده‌بێت. هه‌رچی له ڕووی ئابوریشه‌وه‌یه ئه‌وا وه‌ک خۆشیان ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی و مافیایه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ر له ئارادایه که چاره‌سه‌رکردنی هه‌م کات و هه‌م ووزه‌ی زۆری ده‌وێ.
دوو : کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خێڵه‌کی و ناعه‌قلانی و نامه‌ده‌نییه‌و فه‌رمانڕه‌وا له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر ئاماده‌نیه بێته خوارێ به‌ڵکو ئاماده‌ی گه‌وره‌ترین قوربانییه له پێناو مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا.
سێ : فه‌رمانڕه‌وا له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان زۆر به جیددی کار له سه‌ر فه‌رمانڕوای داهاتوو ده‌کات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کوڕه‌کانیان ئاماده ده‌که‌ن. بۆیه شتێکی شاراوه‌نیه که سه‌رۆکی داهاتووی حیزبه‌کان کوڕه‌کانیانن که‌به‌قودره‌تی قادر ده‌بنه ڕێزدار و بلیمه‌ت و به‌توانا و سه‌رکرده و هێشتا ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کارییان به‌سه‌ر نه‌بردووه ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و لێپرسراوی گشتی و ...تاد.
فه‌رمانڕه‌وا(ده‌سه‌ڵات) له‌سه‌ر دوو ڕه‌هه‌ند ئیش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه ئه‌کات:
یه‌ک : له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی به‌ره‌و پاش کشانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و دوواخستنی له‌کاروانی شارستانی و مرۆڤایه‌تی.
دوو : له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی تێک‌شکاندن و تێکدانی ئایدێندیتی گۆمه‌ڵگه و تاک،ئه‌مه‌ش به‌ڕێگه‌ی خۆی کاریگه‌ری جیددی ده‌بێت له‌سه‌ر دوواخستنی به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.جوانترین نموونه‌ش له‌م بواره‌دا مه‌سه‌له‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان،ماده‌ی 140 ، ئیئتلاف له‌گه‌ڵ شیعه و نۆکه‌رایه‌تی کردن بۆ وڵاتانی دراوسێ...تاد.
تاکی کورد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌رکییه‌تی ووشیارانه و مه‌سئولانه ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بکات و ئه‌رکه‌کانی ڕاپه‌ڕێنێ.
یه‌ک : هه‌مئاهه‌نگکردنی زیاتر و کۆششکردن بۆ به‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه و بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له‌چه‌شنی ڕێکخراوه دیموکراتی و غه‌یره حیزبی و جه‌ماوه‌رییه‌کان و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌پێناو هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی پێویست له‌ڕێگه‌ی به‌عه‌لمانیکردنی کۆمه‌ڵگه و وه‌ستانه‌وه له‌دژی سه‌له‌فییه‌ت و ڕێڕه‌وه دوواکه‌وتووه‌کان.
دوو : به‌رگریکردن له ئازادییه سیاییه‌کان وه‌کو ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، چاپه‌مه‌نی،گه‌شتو سه‌فه‌ر،ئازادی نووسین و ڕۆژنامه و میدیا و جێگیرکردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ له‌ته‌واوی کار و ژیانی ڕۆژانه‌ی تاکه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و ڕوانین بۆ ئایین وه‌کو کاری تا‌که‌که‌سی و جێگیرکردنی مافه دیموکراتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
سێ : وه‌گه‌ڕخستنی بزاڤی دژی گه‌نده‌ڵی و ڕاپێچکردنی تاوانبارانی سیاسی و ئابوری بۆ به‌رده‌م دادگای جه‌ماوه‌ری ئاشکرا و دادگایی‌کردنیان.
چوار : به‌سه‌روه‌ری کردنی یاسا و ده‌ستکۆتاکردنی حیزبه‌کان له‌کارو‌باری ڕۆژانه‌ی داد و قه‌زا و هێزی پۆلیس وه‌ک هێزێکی بێلان و یاساپارێز له‌کاردا بن بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشایشی خه‌ڵک.
پێنچ : به‌ئه‌رشیفکردنی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌رجه‌م بواره‌کان و خستنه‌کاری ته‌کنه‌لۆژیای نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌سه‌رئه‌نجام ده‌بێته هۆی ئاکتیڤ بوونی ناسنامه‌ی مرۆیی.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌میشه ترسێکی له‌به‌رده‌مدا داناوین بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌که‌وه شه‌رعییه‌ت بدات به ده‌سه‌ڵاتی خۆی و له‌لایه‌کی تره‌وه ئێمه له داواکارییه مرۆییه‌کانی خۆمان سارد بکاته‌وه.ئه‌گه‌ر دوێنێ سه‌دام حسێن بوو ، ئه‌وا ئه‌مڕۆ مالیکی و حکومه‌تی عێراقه.بۆیه له‌سه‌رمانه بۆ بنبڕکردنی نه‌هامه‌تییه‌کان ده‌بێت بێ هیچ دوودڵییه‌ک لێپرسراوانی کوردی په‌لکێشی به‌رده‌م دادگایه‌کی جه‌ماوه‌ری ئاشکرا بکه‌ین و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.
مانگی چواری 2008



del.icio.us
Digg