شه‌ڕێكی نا پێویست
مافپه‌روه‌ر: ئارێز سمكۆ ( دهام )
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداری گوتار و ئه‌دای كۆی راگه‌یاندنی كوردی بێت، هه‌ر زوو له‌وه ده‌گات كه ئه‌م راگه‌یاندنه به هه‌موو پێوه‌ره ستانداریه‌كانی جیهان له قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار دایه، قه‌یرانێك ده‌كرێ ناوی بنێین خوڵقاندنی تێزێكی نا به‌رپرسیریانه به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه، چه‌مكی راگه‌یاندن، چه‌مكی پارتایه‌تی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، دواجار ئه‌زموونه‌كه‌مان و تادوایی. بۆیه په‌رۆشی ئێمه ئه‌وه‌نده‌یه كه هه‌بوونی جۆره دیارده‌یه‌كی له‌م جۆره ته‌نیا شه‌ڕێكی نا پێویست ده‌هێنێته پێشه‌وه، كه ره‌نگه تا شه‌ڕی چه‌كداریش هه‌ڵبكشێت ئه‌وه نییه:
• تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌بۆته هێزێكی نیزامی و نیشتیمانی كه ته‌نیا ئینتمای بۆ خاك و هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێ، وه‌ك كۆی هێزه سه‌ربازیه‌كانی جیهان كه هه‌ندێك پێوه‌ری نه‌گۆڕ هه‌یه كه هێزی چه‌كداری له‌سه‌ر دروست ده‌بێ، له بۆیه ده‌ڵێین ئه‌م هێزه چه‌كداریانه‌ی كه ئێستا حیزبه‌كانی كوردی و عێراقی هه‌یانه، ئه‌وه‌نده‌ی به میلیشیا ده‌چێ به هێزێكی نیزامی ناچێت، دیاره ئه‌مه‌ش جوینه‌وه‌ی قسه‌كانی ناحه‌زانمان نییه و له‌كه‌سیشی قبوڵ ناكه‌ین موزایده‌ی نیشتیمانی و كوردایه‌تیمان له‌سه‌ر بكات، چونكه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خه‌مێكی گشتی دنه‌م ده‌دا بۆ خسته‌ڕووی بابه‌تگه‌لێكی له‌م جۆره چونكه هێزێكی نیزامی به پایه‌كی گرینگی ده‌وڵه‌تبوونی ده‌زانم، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا ململانێكی حیزبیانه‌ی رووته و ناچێته ناو خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه.
• بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه ئابووری و ده‌زگاگه‌لی راگه‌یاندنی جۆراوجۆری پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان، كه ئه‌مه‌ش بۆته سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لێك له حكومه‌تۆكه‌ی بندیوار و هه‌ر كه‌سه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ته‌شیكه به‌لای خوچیدا باده‌دا بێگوێدانه ئاكامه مه‌ترسیه‌كانی له دواڕۆژدا، جگه له هه‌بوونی گوتارێكی ته‌واو پێچه‌وانه و جیاواز له نێوانیاندا، هاوكات ئه‌مانه له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌یه‌كدا به ئاراسته‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ڕۆن كه بۆیان نشانكراوه، كه ئاسۆكانی وه‌هامان نیشان ده‌ده‌ن كه شه‌رێكی له دواوه‌یه و له ململانێی ئاسایی ده‌رچووه.
• ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو هێزه باڵاده‌سته‌ی كوردستان له رووكه‌شدا وه‌ها ده‌رده‌كه‌ون كه هاوپه‌یمانن و یه‌كگرتوون و رێككه‌وتنی سترتیژیان له نێواندا هه‌یه، كه‌چی ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت تا هه‌نووكه‌ش متمانه‌یه‌كی ته‌واو و جێگای بڕوای ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی خۆیان له نێواندا نییه، بۆ نموونه زۆر حار ده‌بیستین كه ئه‌م دوو هێزه ده‌بێته كێشه‌یان له‌سه‌ر دانانی به‌رێوه‌به‌رێك یان به‌رپرسیاریه‌تێكی كارگێڕی له نێوانیاندا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو هێزه زۆرجاریش ئه‌م راستیانه به نا حه‌قیقه‌ت وه‌سف ده‌كه‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ناتوانن ته‌واو بڕوا به هاوڵاتیانی كوردستان بهێنن.
• هاوكات هه‌بوون و به‌دیاركه‌وتنی هێزگه‌لی پۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێ ئه‌م خاڵه لاوازانه‌ی دوو هێزه باڵاده‌سته‌كه بكاته كه‌رسته‌ی ململانێی سیاسیانه‌ی خۆی، لێ له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له هۆشیاریان یان له نا ئاگایانیش بێت خۆی به‌كارهێنانی ئه‌م كه‌رستانه‌ش بۆ ململانێ دواجار جۆرێك له په‌رچه‌كرداری ده‌هێنێته ئاراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌وه‌ش ده‌بێ ئه‌مانیش بزانن كه ئه‌م هێزانه‌ی هه‌ن له جڤاكی كوردی و خۆیان وه‌ك پارتی سیاسیی نمایش ده‌كه‌ن هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئاستی تێگه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تی له‌سه‌ر شانیان و نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی شكۆمه‌ندانه بۆ خۆیان.
• جگه له‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی بزاوته سیاسیه‌كان له كوردستان (هه‌ڵبه‌ته به‌بێ هه‌ڵاوێردن)، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه و هاتنی پێشهاته‌كانی ڕۆژ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی درێژخایه‌ن و دووربینانه كه بۆ نموونه بڵێن ده‌بێ پاش پێنج ساڵی تر هه‌موو بڕگه‌كانی كه له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه ده‌رباره‌ی كورد بێته بواری جێبه‌جێكردن، دیاره تا ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وامه، ئه‌وه نییه مادده‌ی مردووی 140ی ده‌ستوری عێراق بۆته په‌ستی شه‌رغه و سه‌ری له قه‌رچوغ عاسێ بووه و كه‌س نازانێ كه‌ی به خێر براده‌رانی عاره‌ب بۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
هه‌ولێر arezsmko@yahoo.com



del.icio.us
Digg