وه‌حشیگه‌ریی مۆدێرن .. كوشتن، فڕاندن، لێدان
ئاسۆ جه‌بار..... -دیارده‌ی سه‌ركوتكردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی تائاستی كوشتن‌و زیندانیكردن‌و فڕاندن‌و داپلۆسین، پێكڕا به‌رهه‌مهێنه‌ری جه‌به‌روتێكی نادیار‌و په‌نهانن بۆ خۆلقاندنی ترس‌و شه‌رعیه‌تدان به كولتوری چه‌ته‌گه‌ری‌و مافیاگه‌ری.
"زۆرێك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه یان رووبه‌ڕووی دادگاییكردن بوونه‌ته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی وتاریان نوسیوه له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی‌و یان ره‌خنه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردی‌و هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناوچه‌كه گرتووه. رۆژنامه‌نوسێكیش كوژراوه."(Amnesty International Report.2009.p180)
وه‌حشیگه‌ری مۆدێرن چییه..؟ كوشتنی رۆژنامه‌نوس‌و داخستنی دۆسیه‌كه‌ی جۆرێكی نوێ‌یه له‌وه‌حشیگه‌ری، لێدان‌و تێهه‌ڵدانی رۆژنامه‌نوسێك به‌ڕۆژی رووناك له‌پایته‌ختی وڵاتێكدا‌و فڕاندن‌و داپڵۆسینی سۆران عه‌بدولقادر كۆسته نوسه‌ر‌و چالاك له‌بواری مافی مرۆڤ له‌به‌رده‌م رێكخراوه‌كه‌یدا، ته‌قه‌كردن له‌رۆژنامه‌نوسێك‌و هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤارێكی ئه‌هلی‌و كۆكردنه‌وه‌و سوتاندنی هه‌مان گۆڤار‌و هوتافكێشان بۆ دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و پڕكردنه‌وه‌ی میدیای فه‌رمی‌و حیزبی به وه‌همی شارستانی‌و خۆشگوزه‌رانی، لێدان‌و هه‌وڵی رفاندنی به‌ڕێوبه‌ری ته‌له‌فیزۆنێك، دروستكردنی لیستی ره‌ش بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و نوسه‌ره ره‌خنه‌گره سه‌ربه‌خۆیانه، داگیكردنی سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی‌و ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن حیزب‌و به‌رپرسه‌كانه‌وه، چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری‌و رۆشنبیریی، به‌رپرسی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی حیزبێك به كۆمه‌ڵگه ده‌ڵێت سه‌گ‌و بێ شه‌هامه‌ت‌و له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه رۆژنامه‌نوسان‌و بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان به خائین‌و جاسوس ناوه‌زه‌د ده‌كات‌و خۆی به جه‌نگاوه‌ری دیموكراسی ده‌زانێت، پێكڕا سه‌رجه‌م ئه‌م دیاردانه كرده‌گه‌لێكی وه‌حشیگه‌رانه‌یه له‌ئاستێكی مۆدێرندا.
ئینسانكوژه‌كان وه‌ك هێزێكی تۆقێنه‌ر
ئه‌و هێزه وه‌حشیگه‌رییه‌ی پێیوایه له‌ڕێی كوشتن‌و تێهه‌ڵدان‌و فڕاندن‌و سه‌ركوتكردنه‌وه قفڵ ده‌دات له‌ده‌می نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان، بێگومان به‌رله‌وه‌ی بگاته ئه‌و هه‌یه‌جانه دیكتاتۆرییه، زۆر به‌خێرایی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك هێزگه‌لێكی ناشارستانی‌و نائینسانی پۆلێن ده‌كرێن‌و هه‌میشه له‌ناو راپۆرته جیهانییه‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی‌و سه‌ركوتكردن به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان‌و ئازادی راده‌ربرَین ریزی پێشه‌وه قۆنته‌رات ده‌كه‌ن.
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ڵگری دنیایه‌ك به‌ڵگه‌و شیكاری گرنگه كه له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری‌و شارستانی‌و سیاسی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ن كه چیتر شاردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان ناتوانێت رووی گه‌شی نائینسانیه‌ت‌و وه‌حشیگه‌ریانه‌ی ئه‌و هێزانه بشارێته‌وه.
ئه‌م تاوان‌و توندوتیژی‌و دژایه‌تیكردنه هه‌ر له‌كوشتنی سۆران مامه‌حه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا فڕاندن‌و لێدانی نه‌به‌ز گۆران‌و هه‌وڵی كوشتنی ئاسۆ جه‌مال موختار‌و هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د میره‌و لێدان‌و قۆڵبه‌ستكردنی ره‌حمان غه‌ریب‌و تێهه‌ڵدانی یه‌حیا به‌رزنجی‌و تێهه‌ڵدان‌و سوكایه‌تیكردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سۆران عومه‌ر‌و هه‌وڵی كوشتنی ئامانج خه‌لیل‌و سوتاندنی گۆڤاری لڤین..تاد، ئه‌مه بێجگه له داڕشتنی لیستی ره‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌زگای ئیستیخباراتی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه (ده‌زگای پاراستن‌و زانیاری)، كه پێكڕا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆ‌و ئه‌هلیانه‌ی تیادایه كه ره‌خنه‌ئامێز‌و ده‌رخه‌ری راستییه‌كانن، هاوكات ناوی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوسه ره‌خنه‌گرانه‌ی تیادایه كه ره‌خنه‌كار‌و به‌رهه‌ڵستكارێكی مه‌عریفین له‌به‌رده‌م دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و نائینسانیه‌ت‌و ناعه‌داله‌ت‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و فیعله وه‌حشیگه‌رانه‌ی كه تائه‌وڕۆكه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان‌و ره‌خنه‌گران ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌مه بێجگه‌له سوكایه‌تیكردن‌و دروستكردنی توهمه‌تی ئه‌خلاقی‌و نائینسانی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئافره‌تانه‌ی كه له‌بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا كارده‌كه‌ن، هاوكات پیاده‌كردنی چه‌وسانه‌وه‌ی یاسایی‌و رۆشنبیریی وه‌ك دوو هێزی نائه‌خلاقی‌و نائینسانی بۆ سه‌ركوتكردن‌و تێكشكاندنی رۆژنامه‌نوس‌و رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان له‌ڕووی دارایی‌و رۆشنبیری‌و كاری فه‌رهه‌نگییه‌وه. هاوكات دیارده‌ی سوتاندنی بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان‌و بایكۆتكردنی چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌و نوسه‌ره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه ره‌خنه‌ی جیدیان هه‌یه‌و خوێنه‌رێكی زۆریان هه‌یه، هه‌موو ئه‌م فیعلانه جیاناكرێته‌وه له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی‌و سه‌ركوتكردن.
ئه‌خلاقی چه‌ته‌گه‌ری
دیارده‌ی لێدان‌و فڕاندن، پێكڕا دیارده‌گه‌لێكی چه‌ته‌گه‌ریی رێكخراو و به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه، له‌فۆرمێكی وه‌حشیگه‌ری‌و نایاسایی‌و نائینسانی‌دا، هه‌وڵێكی مه‌ترسیداره بۆ خولقاندنی كه‌شوهه‌وایه‌كی تۆقێنه‌ر‌و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز، سازكردنی فه‌زایه‌كی یاده‌وه‌رامێزی ئه‌و عه‌نته‌ریاته وه‌حشیگه‌رییه‌یه كه له‌سه‌روه‌ختی شه‌ڕی ناوخۆكان‌و پیاوكوشتن‌و ژنكوشتن‌و فڕاندنه‌كاندا خولقێنه‌ری ترس‌و نائه‌خلاقیه‌تیه‌كی گه‌وره بوون.
له‌م نوسینه‌دا زۆر راسته‌وخۆ ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ركرده بێئاگا‌و ئه‌و به‌رپرسه چه‌واشاكار‌و ئه‌و وه‌زیره ناڕاستگۆ‌و ئه‌و میدیا حیزبییه نابه‌رپرسانه بده‌مه‌وه كه تاوئه‌وڕۆكه ده‌یانه‌وێت ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گر‌و ئه‌و راپۆرت‌و داتایانه له‌هاوڵاتیان بشارنه‌وه كه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیانه‌ن كه تائه‌وڕۆكه له‌م هه‌رێمه به‌ناو دیموكراسیه‌كه‌دا به چه‌ندین شێواز مافی مرۆڤ پێشێلده‌كریت‌و مافی رۆژنامه‌نوسان له‌نزمترین ئاستی خۆیدایه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران ئه‌نجامده‌درێت هه‌ر له‌لێدان‌و فڕاندن‌و كوشتن‌و به‌ندكردن‌و غه‌رامه‌كردنه‌وه تاده‌گاته چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری‌و رۆشنبیری‌و ئیهانه‌كردن به كه‌رامه‌ت‌و كه‌سایه‌تیان كه ئه‌مجۆره ره‌فتارانه گوزارشتن له‌عه‌قڵیه‌تێكی وه‌حشیگه‌ری‌و نائینسانی‌و نادیموكراسی. لێره‌دا ئاماژه ده‌ده‌ین به كۆمه‌ڵێك راپۆرتی جیهانی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه گه‌وره جیهانی‌و باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و كه‌وتونه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رله‌به‌ری رێكخراو و دامه‌زراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ‌و پشتیوانانی جیهانی له‌رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران.
له‌دوایه‌مین راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی ئاماژه به باردۆخی ترسناكی ره‌وشی رۆژنامه‌نوسان دراوه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كه ئه‌مه ده‌قی ئه‌و راپۆرته‌یه: "رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه له‌بارودۆخی ئێستادا، كه ئاسایش‌و پاراستن‌و ده‌زگای زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادا ئیشوكار به‌ڕێوه ده‌به‌ن."(راپۆرتی هیوا‌و ترس له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا-ئه‌مینستی ئینته‌رناشناڵ.نیسانی 2009-ل11)،
ئه‌مه بێجگه له‌راپۆرته‌كانی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌نوسان(CPJ)و ناوه‌ندی پێنی نێوده‌وڵتی (International pen) و په‌یامنێرانی بێسنور‌و راپۆرته‌كانی نیورۆك تایمز‌و نوسینه‌كانی مایكڵ رۆبن‌و رێكخراوی ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان...تاد
به‌پێی ئامارێكی راستودروستی بانكی زانیاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا 102 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان كراوه، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ش هه‌ر له‌گرتن‌و توندوتیژی‌و زیدانیكردن‌و لێدان‌و فڕاندنه‌وه ده‌ست پێده‌كات تاده‌گاته داوای یاسایی‌و كۆتوبه‌ندی هه‌مه‌جۆری حیزبی‌و حكومی، ئێستا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆمان نییه له‌گه‌ڵ سۆماڵ‌و سودان‌و ئه‌فغانستان‌و رواندا، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به‌پێی دوایه‌مین راپۆرتی رێكخراوی جیهانی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له‌باره‌ی ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌وه عێراق له‌ڕیزبه‌دی ئه‌و وڵاتانه‌دا ریزكراوه كه ئازادی چاپه‌مه‌نی تیایدا له‌ئاستێكی زۆر نزم‌و مه‌ترسیداردایه.
له‌ماوه‌ی ساڵی 2008 دا به‌پێی راپۆرتی پرۆگرامی میدیای ئازاد ئاماژه به 75 پێشێلكاری ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 12 مانگدا به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه.
-راپۆرتێكی تایبه‌تی كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌نوسان (CPJ) له‌ژێر ناونیشانی: عێراق..رۆژنامه‌نوسان له‌مه‌ترسیدان له‌ساڵی 2003 ه‌وه تا 2008 زیا له 114 رۆژنامه‌نوس كوژراون.
- ئاماری ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه له 7 مانگی یه‌كه‌می 2009دا له پارێزگاكانی هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك‌و كه‌ركوك به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه‌و تیمه‌كانی بانكی زانیاری مافی مرۆڤ 88 پێشێلكاریان تۆمار كردووه.
میدیای كوشنده
زۆر به ساده‌یی میدیای كوشنده، واته لێشاوێك زوڕناژه‌ن‌و لێشاوێك ده‌زگای چه‌واشه‌كاری ئیعلامی، ئه‌گه‌ر دیكتاتۆره‌كان خاوه‌نی چه‌ند كه‌ناڵێكی كه‌م بن، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته پۆلیسی‌و سته‌مكاره‌كان یان گه‌نده‌ڵه‌كان خاوه‌نی سه‌دان كه‌ناڵی میدیای گه‌وره‌ن بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك‌و ده‌هۆڵ كوتین بۆ حیزب‌و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان، كاری میدیا بریتی نییه له‌كوافێرێكی مۆدێرن بۆ رازاندنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ناعه‌داله‌تی‌و نائینسانیه‌ت‌و كاری وه‌حشیگه‌رانه، كاری ته‌له‌فیزیۆن بریتی نییه له په‌خشكردنی هه‌ڵپه‌ركێ‌و سوكایه‌تیكردن به ئینسان‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و كاری رۆشنبیری.
هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌میدیای ئازاد‌و هه‌ر گروپێكی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسه عه‌نته‌ره‌كانی حیزب‌و حكومه‌ته‌وه له‌و شعوره دیكتاتۆری‌و سته‌مكارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌یه‌وێت یه‌كڕیزی‌و یه‌كپارچه‌یی بخاته خزمه‌تی خه‌ونی گه‌وره‌ی سته‌مكاری‌و ده‌ره‌به‌گخوازی‌و داگیركردن‌و خواردنی دنیا.
جه‌به‌ڕوتی یاسا
كاتێك یاسا ده‌بێت به جه‌به‌ڕوتێكی بێ چه‌ندوچونی دیكتاتۆری‌و سیستمێكی قه‌پاتی سیاسی‌و هه‌وڵێكی كوشنده بۆ هه‌رچی داپۆشینی سته‌م‌و تاوانی حیزبی‌و شاردنه‌وه ناهه‌قی‌و ناعه‌داله‌تییه گه‌وره‌كان، ئه‌وكاته قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا ده‌بێته شتێكی وه‌همی‌و گاڵته‌جار.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیوایه یاسا چه‌كێكی كوشنده‌یه بۆ خه‌فه‌كردنی میدیای ئازاد‌و ره‌خنه‌و دنیابینییه جیاوازه‌كان، بێگومان بێخه‌به‌ره له‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت زه‌بری كوشنده بده‌ن له‌میدیای ئازاد به‌ر له‌هه‌رشتێك زه‌برێكی كوشنده‌تر ده‌ده‌ن له‌خۆیان، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌د ساڵ هه‌ڵپه‌ركێ بۆ دنیا په‌خشبكه‌ن ناتوانن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵتی‌و رایگشتی چه‌واشه‌بكه‌ن، پێكڕا ئه‌وانه‌ی ده‌بنه كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ كوشتنی میدیای ئازاد وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌مه‌جی‌و پۆلیسی‌و سته‌مكار له‌راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ‌و مافی رۆژنامه‌نوسان‌و راپۆرتی جیهانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی تۆمار ده‌كرێن.
یه‌كێك له‌و میراته گه‌ورانه‌ی كه له‌دیكتاتۆره گه‌وره‌كان به‌جێده‌مێنێ كولتوری هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و بێده‌نگكردنه، ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان به‌رله‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی وڵات بكه‌ن به گرتوخانه‌یه‌كی گه‌وره، به‌رله‌وه‌ی میكانیزمی كوشتنی ئۆپۆزیسیۆن‌و رایگشتی‌و میدیای ئازاد بگرنه‌به‌ر، هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی‌و ئابوری له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و گروپه رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگیی‌و ده‌نگه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌پشت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌یه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی‌و میلیشیایی‌و چه‌ته‌و چه‌قۆكێش‌و گه‌له‌كۆمه‌كێی ته‌كه‌تولبازی‌و ده‌زگای نهێنی به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌ڵكه‌وه ئاماده‌باشكراوه بۆ چاودێریكردنی تاكه‌كه‌س‌و رۆژنامه‌نوس‌و رۆشنبیران‌و سه‌رله‌به‌ری كایه‌و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی‌و میدیای‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌م هێزانه ته‌نها هێزه‌گه‌لێكی چاودێركارو ورده‌كار نین، به‌ڵكه هێزگه‌لێكی ئاماده‌باشن بۆ سازدان‌و كۆنترۆڵكردن‌و خامۆشكردن‌و هێزكن بۆسازكردنی پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیركراو و بێده‌نگكراو.
هه‌ڕه‌شه‌كردن ته‌نها بریتییه له‌كرده‌یه‌كی توندوتیژ‌و ده‌مارگیری، به‌ڵكه ئه‌م كولتوره زاده‌ی ئه‌و دنیابینییه مه‌ترسیامێزه‌یه كه ده‌یه‌وێت سه‌رله‌به‌ری جیاوازییه‌كان له‌خۆیدا بكوژێت‌و پێكڕا رێگرێكی راسته‌قینه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی شارستانی‌و گۆِڕانكاری‌و پڕۆژه‌ی جیدی.
كوشنده‌كانی ئه‌وڕۆ ته‌نها بریتی نیین له‌و جه‌لادانه‌ی گرتوخانه‌كان دروستده‌كه‌ن‌و پڕیان ده‌كه‌ن له‌رۆح‌و جه‌سته‌ی زیندوو، زیدانه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ن‌و دیواره‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و پڕیانده‌كه‌ن له‌نه‌یار‌و ره‌خنه‌گر‌و ئۆپۆزسیۆنه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و مرۆییه‌كان، كوشنده‌كان ته‌نها ئه‌وانه نین له‌كاتی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كاندا شه‌قامه‌كان‌و كۆڵانه‌كانی شار خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن‌و به زریپۆشی پڕ له‌چه‌ك‌و تفاقی بێده‌نگكردن خۆیان ده‌كه‌ن به خه‌ون‌و خه‌یاڵی مرۆڤه‌كاندا. به‌ڵكه له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا كوشنده‌كان به كوڵا‌ووجامانه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه، به كه‌واوسه‌ڵته‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی‌و سه‌له‌فیه‌تگه‌راییه‌وه، به چاكه‌ت‌و پانتۆڵی ناعه‌داله‌تی‌و حیزبخوایی‌و عه‌نته‌ریاتخۆرییه‌وه ده‌بنه هێزگه‌لێكی كوشنده به‌ئه‌ندازه‌یك كوشنده‌تر له‌هه‌ر هێزێكی دنیا، ئه‌گه‌ر دیكتاتۆره‌كان كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگ بووبن، ئه‌وا كوشنده‌كانی ئه‌مرۆ بكوژێكی به‌زه‌بر‌و راسته‌قینه‌ی روح‌و خه‌یاڵ‌و خه‌ون‌و دنیابینییه جیاوازه‌كانن له‌ڕێی داگیركردن‌و چه‌واشه‌كردن‌و ناعه‌داله‌تی‌و كوشتنی حه‌قیقه‌ته ساده‌كان‌و كڕینی دنیا، له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ‌و سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه رۆشنبیری‌و میدیایی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسییه‌كان.
كوشنده‌كانی دنیای هاوچه‌رخ سه‌ربازی راسته‌قینه نیین، به‌ڵكه كۆمه‌ڵێك بكوژی وه‌همیین له‌سه‌رزه‌مینێكی ته‌واو واقیعیدا، كۆمه‌ڵێك مافیای راسته‌قینه‌ن بۆ سازكردنی رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی تاڵانخۆری‌و ئه‌خلاقخۆری‌و حیكایه‌تخۆری‌و سه‌روه‌ریخۆری‌و كۆمه‌ڵگه‌خۆری، رۆشنبیرخۆری‌و هونه‌رخۆری‌و فه‌رهه‌نگخۆری.
ده‌ره‌نجام:
دواجار پێكرا ئه‌م دیارده‌و كرده نائینسانی‌و ناشارستانی‌و نائه‌خلاقیانه خولقێنه‌ری فه‌رهه‌نگێكی وه‌حشیگه‌رانه‌و چه‌ته‌گه‌رانه‌ن بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر‌و سه‌ركوتكردنی حه‌قیقه‌ت‌و ناشرینكردنی به‌ها رۆشنبیری‌و ئه‌خلاقی‌و ئینسانییه‌كان.
-دیارده‌ی سه‌ركوتكردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و به‌كارهێنانی توندوتیژی تائاستی كوشتن‌و زیندانیكردن‌و فڕاندن‌و داپلۆسین، پێكڕا به‌رهه‌مهێنه‌ری جه‌به‌روتێكی نادیار‌و په‌نهانن بۆ خۆلقاندنی ترس‌و شه‌رعیه‌تدان به كولتوری چه‌ته‌گه‌ری‌و مافیاگه‌ری.
-ئه‌م دیاردانه پێكڕا هێزگه‌لێكن بۆ بچوكردنه‌وه‌ی یاسا‌و ناشرینكردنی ئاستی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه.
-له‌پشت هه‌ر رووداوێكی كوشتنه‌وه، له‌په‌نا هه‌ر دیارده‌یه‌كی داپڵۆسین‌و چه‌ته‌گه‌رایی‌و فڕاندندا، هێز‌و تاقمێكی باڵاده‌ست‌و حیزبی‌و مافیای كوتله‌گه‌را‌و گه‌نده‌ڵخۆر‌و مورته‌زه‌قه ئاماده‌یه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی زوربه‌ی هه‌ره زۆری فایلی ئه‌و رووداوی كوشتن‌و فڕاندن‌و داپڵۆسینی رۆژنامه‌نوس‌و نوسه‌رانه له‌دادگا داده‌خرێن‌و به‌دواداچوونی بۆ ناكرێت‌و دیزه‌به‌ده‌رخونه ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كان:
-www.amnesty.org
-www.cpj.org
-http://www.freedomhouse.org/template.cfm?page=16
-http://www.icfj.org/
-http://www.hrdb.org/#link



del.icio.us
Digg