فایق جه‌میل.....بیره‌وه‌ریه‌كانم به‌غدا -5
Dec15,2009
2 مانگی مایس ( أیار ) ساڵی 952 و مه‌لیك فه‌یصه‌ڵی دووه‌م
مام جه‌لال و مه‌هره‌جانی لاوان له وارشۆ
ئاهه‌نگی ده‌رچونی قوتابیانی كۆلیجی ( خانه‌ی مامۆستایانی باڵا )
له روداوه‌كانی زه‌ق كه له سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابوردو هاته
دی ، ئاهه‌نگ گێران بو له رۆژی 2مایسی ( ئایار ) ی ساڵی 1952 به بۆنه‌ی بونی
{ فیصلی دووه‌م }به مه‌لیك ( شاهنشاه ) له ئیراق كه ته‌مه‌نی گه‌یشت به 18 ساڵا و
ده‌رچو له‌ژصر( الوصایه – وسایه )ی خاڵی ئه‌میر عه‌بدولئیلاه ( أمیر عبداله ) – واته رۆژی
دانشتنی له سه‌ر ته‌ختی شاهانه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق .
بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌م بۆنه‌وه زۆربه‌ی زۆری دانشتوانی شاری به‌غدا به ژن و منداڵ وپیاوو گه‌نج په‌رژاشه‌قامه‌كان ، ئێواران به درێژایی شه‌و به تایبه‌تی له شه‌قامی ئه‌بو نواس ( أبو نواس ) به هه‌ڵپه‌ركص و دۆل وزورناو تیپی مۆسیقا .
له‌م شه‌وانه به هه‌زاران خه‌ڵك كۆ بوبونه‌وه له‌سه‌ركنارو رۆخی زصی دجله بۆ دیده‌نی یاریه‌كانی فسفۆری (ألالعاب الناریه ) - كه بۆ یه‌كه‌مین جار بو ئه‌م چه‌شنه یاریه له ئیراق ده‌بیندرا ، به تایبه‌تی كه وصنه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ل پصشانده‌درا هه‌زاران ده‌نگ به‌رز ده‌بۆوه به ژیانی و ته‌ختی شاهنشاهی .ئاهه‌نگ وخۆشی خه‌ڵكان به‌م بۆنه‌وه گه‌یه راده‌یه‌ك كه خه‌ڵكانی به‌غدا دوپاتیان ده‌كرده‌وه كه هه‌رگیز به‌غدا به‌م چه‌شن و شێوه ئاهه‌نگی به خۆوه نه‌دیوه .
له راستی دا ئاهه‌نگ وخۆشی خه‌ڵكانی ئیراق به گشتی و به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب به‌م بۆنه‌وه له هیچه‌وه نه‌بو . مه‌لیك بێ ده‌خل ودور له ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانره‌وایی ولصپرسینه‌وه بو ، بۆیه به گشتی خۆشه‌ویست و شیاوی رصزلصنان بوو له هه‌مان كات هه‌ر وه‌ك سومبیلێك بۆ ده‌وڵه‌تی ئیراق له قه‌ڵه‌م ده‌درا ،ئه‌وه‌ی راست بێ له گشت سه‌رۆك وسه‌رۆك كومار پاش مه‌لیكه‌كانی ئیراق بوون به سه‌ركردار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستیان ده‌رۆیشت به رێز و ده‌ست پاك و دلسۆزبون بۆ وڵات ومیلله‌ت زۆر دوور بون له دزی له‌ماڵی گشتی وچاوچنۆكی وده‌ست درێژی له حاڵ وگیانی خه‌ڵك زۆر په‌رۆش بوون بۆ دوارۆژی و گه‌شه‌پێدانی وڵات . مێژو شایده كه خێزانی مه‌لیك له ئیراق قه‌ره پوڵێكیان پاش خۆیان به جێی نه‌هێشت .
دستوری ئیراق دوپاتی ده‌كرد كه مه‌لیك ( مصون وغیر مسۆول ) واته –
پارصزاوه‌و لصپسراونیه ،
هه‌روها له‌شوێنێی دی له هه‌مان ده‌ستور ئه‌ڵێ ( نڤام الحكم فی البلاد ملكی
دستوری برلمانی )
- واته شێوه‌ی فه‌رمانره‌وای له وڵات (شاهنشاهی و ده‌ستوری و به‌رله‌مان ) یه ،ده‌سه‌لات به ده‌ست سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه – نه‌ك مه‌لیك – ئه‌م سه‌رۆكه‌ش متمان و ره‌زامه‌ندی له به‌رله‌مان وه‌رگرتووه و به‌رله‌مانیش هه‌لبژارده‌ی میلله‌ته .
شایانی وتنه ئه‌م تاونبه‌رانه‌ی ده‌ست درصژیان كرد له ناوبردنی سه‌رتاپاخصزانی شاهنشاهی به ناحه‌ق وبه درنده‌ترین شیوه له كاتی به‌رباپونی شۆرشی ته‌موزی ساڵی 1958 به سه‌رۆكایه‌تی عبد الكریم قاسم جیی ناره‌زایی وئیدانه‌ی گه‌ڵی ئیراق بو، تا مێژو ماوه شایسته‌ی رسواكرن ونه‌عله‌ت له خۆیان و ئه‌م لایه‌نه سیاسیه‌ی پشتگیری كردن له‌م كاره‌ساته .وائیمرۆ گه‌ڵی ئیراق به گشتی باجی ئه‌م كرده‌وه ناله‌بار و تاوانه ده‌داته‌وه .
ئێمه قوتابی كۆلیجه‌كان به سه‌دان هاوبه‌شیمان كرد به ته‌ك جه‌ماوه‌ری به‌غدا له شه‌وی ئاهه‌نگیرانه‌كان تا دره‌نگی شه‌و ئه‌ماینه‌وه به تایبه‌تی له شه‌قامی ئه‌بونواس له یادمه شه‌وێ له‌م شه‌وانه له گه‌ڵ چه‌ند ناسیاوی كورد له‌م كات سه‌ردانی به‌غدایان ده‌كرد به یه‌كه‌وه رامانبوارد هه‌ر له‌م شه‌وه‌ش بو له گه‌ڵ خوا لیخۆش بو چیرۆك نوس( مه‌م ) ناسیاویم په‌یدا كرد‌و له پشوی هاوین له كۆیه زۆر به‌یه‌كه‌وه رۆژانمان برده‌سه‌ر، هه‌ر له‌م كاته‌ش بو چیرۆكه‌كه‌ی به‌ناو ( په‌نجا فلس ) بڵاو كرایه‌وه - مه‌م –
ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بو له ساحه‌ی( الوپبه )الوه‌سبه – به حافڤ القاچی- ( حافز ئه‌ل قازی -)ناو ده‌بردرا ، له پیش ئوتێلی ( الحكیم )- ئه‌لحه‌كیم –له‌به‌ر قه‌ره‌باڵخی بورایه‌وه گه‌یاندمانه ئوتێل و ئێمه‌ش گه‌راینه‌وه بۆ به‌شی ناوخۆ به دوایی بیستم به دره‌نگی شه‌و ئه‌میان گه‌یاندوته نه‌خۆشخانه . رۆژێ له ساڵی 954\955 مام جه‌لال له كۆلیج سه‌ردانی كردم پێی راگه‌یاندم كه خۆم ئاماده بكه‌م بۆ سه‌فه‌ر كردن به یه‌كه‌وه بۆ ( وارشۆ ) پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی (پۆله‌ندا ) ی سۆشیالیست كه له م شاره( مه‌هره‌جانی لاوانی دیموكراسی گێتی ) شه‌شه‌م ده‌به‌سترێ ، ئێمه‌ش به ناوی لاوانی كوردی دیموكراسی ئاماده ده‌بین ، گوتی پاسپۆرت هه‌یه له گه‌ڵ یه‌ك تاكه ره‌سمی خۆت له شاری ( نجف )ره‌سمه‌كه ئه‌گۆرن ، واته پاسپۆرته‌كه به ناوی من نه‌بو ، هه‌روها ئه‌بێ ( 0 3ینارم ) پێبێت بۆ باخه‌ڵ له گه‌ڵ هه‌ندێ دیاری كورده‌واری . منیش داوای چه‌ند رۆژێكم كرد بۆ بیر كردنه‌وه‌و خۆ ئاماده‌كردن ، هه‌نده‌ی نه‌برد مام گه‌رایه‌وه بۆ سه‌ردانم ، پێم راگه‌یاند كه گه‌رچی هه‌لێكی زۆر بایخدارو جێی به‌ختیاری و شه‌ره‌فه به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ناتوانم به‌شداری بكه‌م . هه‌ڵبه‌ته بارودۆخی من له گه‌ڵێ لایانه‌وه جیا بو له گه‌ڵ مام ئه‌مه‌ی بۆ وی روخسابو له‌من زۆر دور بو . ئه‌میش قه‌ناعه‌تی به داوا لێبردنه‌كه‌می كرد و له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی
زانیم كه به ته‌نیا ئاوای سوریا بووه به‌ره‌و وارشۆ .
جه‌میل عه‌بدولره‌حمان شه‌ره‌ف – كه له به‌شه‌كانی پێش‌و له بیره‌وه‌ریه‌كانم زۆر جار باسم لێوه كردوه -له‌م كات قوتابی كۆلیجی ئه‌ندازه بو له به‌غدا له هه‌مان كات ئه‌ندامێ ئه‌كتیڤ و پێشكه‌وتی پارتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لێپسراوی قوتابیانی پارتی له به‌غدا – له زنجیره‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆ كه له گوڤاری ( بێوار ) له هۆله‌نده باسی ئه‌م پاسپۆرته ده‌كات كه - له لای مام جه‌لال بو ، ئه‌وه‌نده‌ی له یادم بێ ئه‌ڵێ :پاسپۆرتم ده‌رهێنا به نیه‌تی سه‌فه‌ر به‌ڵام له‌به‌ر خوێندن بۆم نه‌كراو ومام جه‌لال داوای كرد .ئیدی هه‌ر ئه‌مه‌نده‌م زانی مام جه‌لال پاسپۆرته‌كه‌می داوته كورێ كوردی گه‌نجی ئێران به ناو – عه‌بدولره‌حمان قاسملۆ – به قاچاخ سه‌فه‌ری سوریای پێكردوه ،ناسراو به سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی – ئێران ،
ئه‌بێ له‌م كات قاسملۆ ئه‌م شوێنه‌ی بوبێ ..؟ .. نازانم .
.ئه‌میش كه ئه‌مه‌ی زانیوه له لای خۆ بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره ئاگاداری میری كوردووه به بزر بونی پاسپۆرته‌كه‌ی به‌ڵام وادیاره حزب رازی نه‌بووه به‌م ئاگاداریه‌ی شه‌ره‌ف بۆ میری كه ئه‌بێته وشیاری و لێپێچینه‌وه له پاسپۆرته‌كه ،له لایه‌كی دی شه‌ره‌ف ئاگاداری ئه‌مه نه‌بوكه پێش قاسملۆ مام جه‌لال په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه كردووه گه‌رچی وا پێده‌چی هه‌ر من نه‌بووم له‌م باره‌وه . هه‌ڵبه‌ته هه‌ر پێشه‌كی خۆشی كه خاوه‌ن پاسپۆرته‌كه بو له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت به گه‌ر مام جه‌لال نه‌كه‌وت .
شایانی وتنه ئێمه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 956 له كۆلیج ده‌رچوین له مانگی تشرینی یه‌كه‌م له هه‌مان ساڵا
وه‌ك مامۆستای زانسته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ( مێژوو جیوگرافیا ) له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی له ناحیه‌ی ( تلكیف )ی لیوای
موسل دامه‌زرام ، له‌م مه‌یانه هێشتا مام جه‌لال له گه‌رانه‌وه‌ی له مه‌هره‌جانی وارشۆ گیری خواردبو له شاری ( دیمه‌شق ) تا رۆژێ له كۆتای ساڵی 956 یا له مانگانی سه‌ره‌تای ساڵی 957 له پڕ خۆی گه‌یانده لامان له تلكیف چه‌ند رۆژێ له ماڵا خۆی حه‌شاردا تا حزب توانی به شه‌مه‌ندوفه‌ر ره‌وانه‌ی به‌غدای كات ئه‌مه‌ش باسێكی دییه بۆ به‌شه‌كانی ئاینده .
مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 956تایبه‌ت بو له ژیانمان هه‌ر له‌م مانگه سه‌ركه‌وتوویمان هێناو ئیدی كاتی خۆ ئاماده كردن بو بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوون و رزگاریمان له چوارساڵه‌ی ئه‌رك و لێپرسینه‌وه‌و روبه‌روی حكومه‌ت و ناله باری وبێزاری له هه‌ندێ لایه‌نی ژیانمان ، به‌ڵام له گه‌ڵ وه‌ش نابێ نكولی بكه‌ین كه له گه‌ڵێ لایه‌نی دی ژیان وخوێندمان زۆرخۆش بو وه له گه‌ڵێ روو دابین كرابو له لایه‌م میری و لێپسراوانی كۆلیج ،هه‌ر نه‌بی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه‌و رێك و پێك جگه له‌م هه‌مو زانیاریانه‌و ئه‌زمون كه له هه‌ره زایان و پرۆفیسۆری ئیراقی و بیانی پێمان گه‌یشت وسودمان لێ وه‌رگرت .به‌راستی خوێندمان له ماوه‌ی چوار ساڵا زۆر فره‌وان و پته‌و جیاوازیی یه‌كجار زۆره له گه‌ڵا خوێندنی ئه‌م ده‌وره.زۆر چاك ئاماده كرابوین بۆ مامۆستایی و وانه گوتنه‌وه .
له ماوه‌ی ده پانزه رۆژی پێش ئاهه‌نگی فۆرمی ده‌رچون قوتابیان سه‌ر قاڵ بون به وێنه‌كێشان به رۆب وشه‌فقه‌ی كۆلیچ به ته‌نیاوودوقۆلی و زیاتر له مه‌یانی خۆیان ، ئینجا وێنه‌ی گشت قوتابیان و مامۆستاكان ، هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ناسراوترین وێنه‌گری به‌غدایان به كرێ گرت بو ، له هه‌مان كات به - تایبه‌تی به شه‌و - گروپی قوتابیان ئاهه‌نگی تایبه‌تیان له ناو كولیج و ده‌ره‌وه‌ی ده‌گێرا به‌م بۆنه گرینگه له ژیانیان دا .
بۆ ئاماده بون له ئاهه‌نگی فه‌رمی ده‌رچوون كه له باخچه‌كانی ( قاعه الملك الفیصل الپانی - هۆلِی مه‌لیك فه‌یسه‌لی دووه‌م)–
له شۆرشی چوارده‌ی ته‌موز958 به هۆلی ( الشعب - گه‌ڵ )– ناسرا ئه‌نجام ده‌درا هه‌ر قوتابیه‌ك دو كارتی وه‌رده‌گرت یه‌كیان بۆ میوانی قوتابی ده‌رچووی تایبه‌ت ، منیش له‌م مه‌یانه ( محمود عپمان ) – مه‌حمود عوسمان –
{ كه لێپسراوی حزبی ئه‌م بوم و له‌م كات قوتابی وه‌ك - له یادم بێ – له پۆلی یه‌كه‌م بو له كۆلیجی پسیشك ، په‌یوه‌ندیم
پێوه ده‌كرد ورۆژنامه‌ی ( خه‌بات ) و ئه‌ده‌بیاتی حزبیم پێ راده‌گه‌یاند ومانگانه‌شی بۆ حزب بریتی بو له په‌نجا فلس }-
به شایسته‌م زانی كه مێوانم بێ له‌م ئاهه‌نگه ،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانم كرد‌و داوه‌ته‌كه‌ی منی زۆر پێخۆش هات ، زوبه‌زو
وه‌ك من ویستم جل وبه‌رگی گۆرێ و سه‌رو قژی داهیناو ..! ده‌رچوین به‌ره‌و هۆلی ئاهه‌نگ .
مه‌لیك فه‌یسه‌لی دووه‌م و سه‌رۆكی وه‌زیران وگشت وه‌زیره‌كان و گه‌ڵێ پیاوانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بالیوزی وڵاتانی عه‌ره‌بی وبیانه به‌م بونه‌وه له ئاهه‌نگ ئاماده بون ، مه‌لیك به ده‌ستی خۆ به پیروزبایی وورده خه‌نده‌یه‌ك یه‌ك به‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه ی ده‌رچون پێشكه‌ش به قوتابیان ده‌كرد یه‌كه‌می سه‌ر گشت قوتابی لقه‌كانی ئه‌ده‌بی له كۆلیج به ناو ( عصام عبد ) له لقی ( عربی ) له خه‌ڵكانی شاری خالص– دلتاوه .
خه‌ڵات كرا‌و ئه‌میش پارچه شیعرێ نایابی به‌سه‌ر مه‌لیك خوێنده‌وه ، عسام عه‌بد به‌عسی بو له ده‌وری أحمد حسن بكر
بو به جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و له ساڵانی دوایی بو به وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ڵام له ساڵانی هه‌شتاكان له سه‌ده‌ی رابوردو له مه‌یدانی وه‌زاری و سیاسی ناوی نه‌ما . هه‌روها قوتابی ( علی توفیق – عه‌لی تۆفیق) له لقی كیمیا‌و یه‌كه‌می قوتابیانی گشت لقه‌كانی زانست بو له كۆلیج .له خه‌ڵكانی شاری سوله‌یمانی زۆر جار بلیمه‌تیان لێی ئه‌گێرایه‌وه ، دكتۆرای له ئه‌مریكا به ده‌ست هێناو بو به پرۆفیسۆر له زانكۆی به‌غدا به دوایی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كوردستان به پیاوێ زۆر به رێز‌و هێمن ئه‌ناسرا .هه‌ر به‌م گوێره‌ش دووه‌م وسێ یه‌م له ده‌رچوان خه‌ڵات كران ، ئینجا یه‌كه‌م له لقه‌كان ، له لقی ئێمه قوتابی به‌ناو ( توفیق وردی ) – تۆفیق وه‌ردی – له خه‌ڵكانی كاڤمیه - كازمیه ،پاش چه‌ند ساڵێ ( وه‌ردی ) بو به به‌ریوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی – الغربیه – ( ئه‌لغه‌ربیه ) – له به‌غدا كه‌وتوبووه نزیك مه‌یدانی باب المعڤم –
بابئه‌لموعوزه‌م –هه‌ر به‌رانبه‌ر كۆلیجی ئه‌ندازه ، زوو زو سه‌ردانم ده‌كرد( ئاسۆ )ی كورم له‌م قوتابخانه‌یه خویندنی ناوه‌ندی ته‌واوكرد .
زۆر جار شت ده‌قه‌ومێ به خه‌یال َ نایه‌ت رۆژیّ سه‌روك كۆمار ( أحمد حسن بكر – ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر ) به سه‌ردان ئه‌چێته ئه‌م قوتابخانه‌یه چونكه ناوی داب‌و له ئاستی خوێندن و نیزام به هه‌ره قوتابخانه‌كانی به‌غدا له قه‌له‌م ده‌درا ،
به‌م بۆنه‌وه سه‌رۆك كۆمار ده‌مانچه‌یه‌كی نایاب پێشكه‌ش به به‌ریوه‌به‌ر ( توفیق وردی )ده‌كات .هه‌ر له‌م ماوه‌یه رۆژی له سه‌ردانم بۆ قوتابخانه‌كه ، كه داوایم كرد مامۆستاكان بۆیان گێرامه‌وه كه به ده‌مانچه دیاریه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار یا خۆی
كوشت یا گوڵه‌ی له ده‌ستده‌رچوو هێشتا ئه‌م لایه‌نه ساخ نه‌بویته‌وه .به‌راستی له‌م كات مردنی ئه‌م پیاوه خه‌ساره‌تێ گه‌وره بو له مه‌یدانی په‌روه‌رده .
------------------------------------
سدنی | ئوسترالیا
alifaieq08@yahoo.com
مانگی تشرینی دووه‌م
دیسه‌مبه‌ر 2009



del.icio.us
Digg