مرۆڤ وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره!
ڕابه‌ر فاریق 2009-07-01
ڕابه‌ر فاریق
وێنەی خوێندکارێکی نارازی لە خۆپێشاندانەکانی ئەو دوایانەی تاران، کە بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هێزەکانی بەسیجەوە هێرشی کرایه سەر، ئێستاش لە کۆما دایە.
ئه‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، هاوكاتیش وێنه‌كه، یه‌كێكی دیكه له‌و هه‌وڵانه‌مان نیشان ده‌دات كه مرۆ له ئێسته‌دا ده‌یه‌وێت بچێته سه‌روو به‌ربه‌ریه‌ته‌وه. من به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌قم به سه‌ر ئه‌وه‌دا نییه كه ئه‌م خوێندنكاره چیی كردووه و له به‌رانبه‌ر ڕه‌وتار و گوفتاره‌كانیدا، وه‌هایان به سه‌ردا هێناوه، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا له باره‌یه‌وه بدوێم، ته‌نها ئه‌وه‌یه: بۆچی مرۆڤ ده‌بێـت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه شه‌ڕئه‌نگێز و جه‌للاد بێت، كه هاوهه‌موو شتێكی خۆی (بێجگه له ڕوانینی جوایه‌ز) به شێوه‌یه‌كی وه‌ها دڕندانه په‌لامار بدات؟
له ئێسته‌دا، مرۆ ڕوو له دڕه‌نده‌یییه، ڕوو له‌و هێزه ناشیرینه‌یه كه له ده‌روونی هه‌ر كه‌سێكدا هه‌یه. ئینسان بۆئه‌وه‌ی ڕق له خۆیدا دابماڵێت، قه‌ت پێویست به‌وه ناكات، په‌لاماری ئینسانێكی دیكه بدات، هه‌تا دیالۆگ و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له گۆڕێ بێت، كه پێی ده‌ڵێن (مرۆبوون). بینینی وه‌ها وێنه‌یه‌كیش، بینینی خودی ئه‌و ترسناكییه گه‌وره‌یه‌یه، كه مرۆی ده‌مامك داوه و ئیدی ڕووتی كردووه‌ته‌وه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بانگه‌شه‌ی جوانیی وی ده‌كه‌ن، له پشت ده‌مامك و ڕووپۆشه‌كانیشدا.
من وا هه‌ست ده‌كه‌م (با ته‌نانه‌ت ڕه‌شبینیش بم، مه‌گه‌ر له سه‌روه‌ختی بینینی وێنه‌یه‌كی وه‌هادا، بێجگه له ڕه‌شبینیی چی دیكه هه‌یه گه‌مارۆمان بدات؟)، ئه‌م وێنه‌یه ته‌نها ته‌عبیر له دڕنده‌ییی كولتوورێك ناكات، به‌ڵكوو هه‌موو كولتووره جوایه‌زه‌كان، ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه‌یه كه جوانیی له مرۆدا ڕوو له قه‌ڵاچۆكردنه، ڕوو له‌و شوێنه‌یه كه تێیدا دروست ده‌بێت. ناشیرینیی شتێك نییه بۆ خۆی هه‌بیچت، ئه‌وه ئێمه‌ی مرۆڤین ده‌یخوڵقێنین، واته: بینین بڕیار ده‌دات كه ئه‌و شته‌ی دێته پێشی جوانه، یان ناشیرین. ناشیرینی وه‌ها هه‌یه، كه زیانی ته‌نها بۆ خۆی و خوڵقێنه‌ره‌كه هه‌یه، به‌لاچم یه‌كێكی وه‌ها، زیانی بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ها و ئه‌خلاقیاتانه هه‌یه كه تا ئێسته مرۆ پێیه‌وه ده‌نازێت. ده‌سه‌ڵات وه‌ختێك ئینسان به‌ره‌و دڕنده‌یی ده‌بات، كه ڕه‌هاییی تێكه‌وت، له ئێسته‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یش داوای ئه‌م ڕه‌هایییه ده‌كات كه مرۆ ده‌چه‌وسێنێته‌وه (مه‌به‌ستم له‌و ئازادییه بێمانایه‌یه، كه ئێسته خه‌لچقگه‌لێك داوای ده‌كه‌ن، ئازادیی داوا ناكرێت، به‌ڵكوو له خۆماندایه، ده‌بێت ئیشی پێ بكه‌ین، نه‌ك له لای ئه‌م و ئه‌و و ئه‌م ده‌سه‌ڵات و ئه‌و گرووپ، به دوایدا سه‌رگه‌ردان بین. من به هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكار و خێڵه‌كییه‌ی ئێسته‌ی كوردییدا كۆك نیم، كه بانگه‌شه‌ی ئازادیی و شته جوانه‌كان ده‌كات و زیندانی ئاكرێ و گرتووخانگه‌لێكی بێشوماریشی هه‌ن بۆ ئازاردان و له‌نێوبردنی ئینسان، ته‌نانه‌ت ئینسانگه‌لێكی بێگوناهیش. ئینسان كاتێك ئینسانێكی دیكه‌یش ده‌كوژێت، ناكرێت هه‌موو شتێكی لێ مه‌حروم بكرێت و بخرێته ژوورێكی یه‌ك مه‌تریی، كه ئه‌مه ئیشی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و دوو حیزبه په‌لامارده‌ره‌ی كوردستانه، كه پێیان ده‌گوترێت: یه‌كیه‌تیی و پارتیی)...
به هه‌رحاڵ، من ئه‌م چه‌ند وشانه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه نووسیون، تا مرۆ ئاگادار بێت، خه‌ریكی چ ڕه‌وتارگه‌لێكی ناشیرینه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌یش كه ئه‌م دڕه‌نده‌یییه‌یان ئه‌زموون نه‌كردووه، د‌رك به هێزه چه‌پێنه‌ر و ڕقه‌دره‌وشاوه‌كانی ناخی خۆیان بكه‌ن...1ی 7ی 2009
rabarfariq@yahoo.com



del.icio.us
Digg